
حه‌زه‌كانم … سمكۆ محه‌مه‌د
شه‌كه‌ت بووم هێنده خه‌می جهان به‌شانم هه‌ڵگرم
هێنده نه‌خشه‌ی جهان بنوسمه‌وه
هێنده ناوی وڵاتان ئه‌زبه‌ر بكه‌م
هێنده سنووره‌كان به‌زۆر بپارێزم
كه‌چی رۆژێك جهان منی هه‌ڵنه‌گرت و لهنهخشهیهكیدا جێگه‌ی نه‌كردمه‌وه
شوێنك نه‌بوو بۆ حه‌وانه‌وه‌م و سنوورێك نه‌بوو بمپارێزێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌م خه‌و به‌م خه‌زانه‌وه ده‌بینم
حه‌زم لێیه به‌سكی برسییه‌وه گۆرانییه‌ك بڵێم شیعری تیا نه‌بێت
حه‌زم لێیه هه‌موو خه‌ڵك به گه‌مژه‌یی ببینم.. تاكو كه‌س تێنه‌گات چیم ده‌وێ
حه‌زم لێیه ژیان هه‌میشه تاریك بێت، تا جیاوازی ره‌گه‌زی نرخی هه‌بێت
حه‌زم لێیه مه‌ڕه‌كان گورگان خواردوو بن.. ئه‌و كاته‌ی گوند كاول ده‌بێت
حه‌زم لێیه كچه قه‌یره‌كان شوو نه‌كه‌ن و هه‌میشه خه‌و به كوڕانی غوربه‌ته‌وه ببینن
حه‌زم لێیه ره‌نگه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌م .. كاتێك شه‌ڕ رێگه له پهلكهزێڕنه ده‌گرێ
حه‌زم لێیه پێبكه‌نم.. كاتێك ریزی پیاوانی ماته‌م گێڕ له‌به‌رده‌م رهشماڵهكاندا ره‌ش ده‌چنه‌وه
حه‌زم لێیه كاتێك رابكه‌م.. ئه‌وكاته‌ی ئێوه ماندووبوون و هه‌رتك ئه‌ژنۆی شكاندوون
حه‌زی من حه‌زێكی سه‌پێنراوه
حه‌زم لێیه ئێواران دره‌نگ بڕۆمه‌وه.. تاكو نانه‌واخانه‌كه نه‌مینێ و هه‌ست بكه‌م هه‌موو دونیا برسییه‌تی
حه‌زم لێیه هه‌موو رۆژێك بچمه ده‌م روباڕی نزیك گونده‌كه‌مان .. تاكو له‌خنكان تێبگه‌م
حه‌زم له‌هه‌موو شتێكی كۆنه
له پایسكیلێك كه پایدانهكهی شكاوه و دره‌نگ ده‌مگه‌ێنێته مه‌كته‌ب
حه‌زم له‌و كچه‌یه كه له‌خۆڕا خۆشمده‌ویست و ئه‌و بێ‌ئاگا بوو له‌و سۆزه
حه‌زم له چایخانه‌ی نزیك ئه‌و دارستانه‌یه كه سێبه‌ری داره‌كانی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌بوو
ئه‌و چاخانه‌یه‌ی له قسه‌ی وشك زیاتر شتێك هیچی لێ فێرنه‌بووم
حه‌زم له‌و جۆره ئازادیه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موان سه‌رخۆش نه‌بووینایه بڕوامان پێی نه‌بوو
حه‌زم له پیاسه‌ی شه‌وانه به هه‌ناسه‌ی كۆن كه زینده‌وه‌ر له‌ترسی ترس به‌خه‌به‌ر نه‌بوون
حه‌زم له‌و سینه‌مایه‌یه كه روناكی نه‌ده‌ما. ئیدی تاریكی بۆنی ژیانی خه‌یاڵاوی لێده‌هات و گه‌نجه‌كان خۆیان راحه‌ت ده‌كرد
حه‌زم له سواری ئه‌و كه‌رانه‌یه .. وه‌ختێك خۆم له خوێندن ده‌دزییه‌وه و هاوڕێكانم پێده‌كه‌نین
حه‌زم له هه‌موو شتێكی قۆڕه
به‌ڵام له‌ترسی تۆ ناوێرم
هاوینی 2015