Skip to Content

دەوڵەتی عەباسی لەسەردەمی بویهییەکان.. خەیبەر چاوشین

دەوڵەتی عەباسی لەسەردەمی بویهییەکان.. خەیبەر چاوشین

Closed
by ئایار 8, 2023 General

لەپاش ئەوەی دەوڵەتی عەباسی لە سەردەمی توورکەکان دەسەلاتی خەلیفە زۆر لاواز بوو بۆیە بنەمالەیەك لە هەرێمی فارس دەرکەوت توانی دەست بەسەر هەرێمەکە دا بگرێ دواتر عێراق و چەند هەرێمێک داگیرکرد ئەوانیش بویهییەکان بوون بویهییەکان لەگەڵ خەلیفە دەوڵەتی عەباسی بەرێوەیان برد،

هۆکارەکانی دەرکەوتنی بویهیییەکان دەست گرتن بەسەر دەوڵەتی عەباسی :

١.لەوکاتە دا دەوڵەتی عەباسی لە هەرێمە دوور دەستەکان و سەختەکان دەسەلات لاوازبوو .

٢.لاوازی دەسەڵاتی خەلیفەکان چونکە بریاری کۆتایی بەدەست سەرکردەکانی توورک بوون .

٣.گەندەڵی والییەکانی دەوڵەتی عەباسی .

٤.ملمڵانی لەگەڵ عەلەوییەکان و خەواریجەکان و شۆرش یەک لە دوا یەکەکانی وای کرد دەوڵەتی عەباسی هێزی کەم بێتەوە بەرەو لاوازی بروات .

٥.ملمڵانێ نێوان سەرکردەکانی تورك لەناو خۆیان .

بویهییەکان
لە سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی لەسەر شانۆی سیاسی دەرکەوت ئەوان لە ولاتی دەیلەم لە باکوور کۆچیان کرد بۆ هەرێمی فارس و ئەسفهان جێگیر بوون دوای ناجێگیری دەسەڵات لەو ناوچەییە کەسێک دەرکەوت بەناوی علی کوری شوجاعی کوری بویهی بوو توانی دەست بگرن بەسەر ئەسفهان و شیراز و کرمان و تەواوی هەرێمی فارس دا بگرێت و دواتر ملمڵانێ نێوان سەکردەکانی تورك هێرشی کردە سەر عێراق توانی تورکەکان لە دەسەلات دووربخاتەوە ،

پەیوەندی نێوان خەلیفە و بویهییەکان

بەهاتنی بویهییەکان بۆ شاری بەغدا دوورخستنەوەی توورکەکان لە دەسەلات دووربخەنەوە دڵی خەلیفە بەدەست بهێن خەلیفە ئەوانی لە پۆستە گرنگەکان دابنێن بەڵام بەمشێوە درێژەی نەخایاند بویهییەکان رووی راستی خۆیان دەرخست توانی خۆیان بەسەر خەلیفە بسەپێنن خەلیفە تەنیا وەکو ناو مایەوە ئەگەر خەلیفەکان بە قسەی سەرکردەکانی بویهییەکان نەکات لە پۆستەکەی خەلیفە لای دەدەن،

دەوڵەتی عەباسی لەماوەی حکومرانی بویهییەکان ٣٣٤ _٤٤٧ کۆچی

دەوڵەتی عەباسی لە سەردەمی بویهییەکان بە تاریکترین سەردەمی مێژووی دەوڵەتی عەباسی دادەنرێت چونکە لەگەڵ سەردەمەکانی تر جیاواز بوو لەبەر ئەوەی لەسەردەمی بویهییەکان سیستەمی نامەرکەزیان پەیرەو دەکرد و دەسەلات دایە بەهەرێمەکان کە خۆیان بەرێوە ببەن بەڵام باج دەبێ بنێرن بۆ خەلیفە هەروەها خەلیفەیان لە گشت کاروباری وڵات دوورخستەوە تەنیا کاروباری ئاینی بۆ هێشتەوە و لە پۆستە گرنگەکانی کەسە نزیکەکان دادنا هەروەهاش لە پۆستە والیەی نزیکەکان لۆ کەسە نزیکەکان خۆیان دادەنا ئەم دۆخەی درێژەی کێشە تا بەهاتنی سەلجوقە تورکەکان لە رۆژهەلات هێرشیان کردە سەر بویهییەکان لە ساڵی ٤٤٧ کۆچی کۆتایی پێ هینان سەردەمێکی تری نوێ دەوڵەتی عەباسی دەستی پێکرد ئەویش سەلجوقیە تورکەکان بوون .

هۆکارەکانی لەناو چوونی دەسەڵاتی بویهییەکان

١.ملمڵانێ نێو بنەماڵەی بویهییەکان شەریان بوو لەسەر دەسەڵات .
٢.هەرێمەکانی دوورەدەست لە دەسەڵاتی بویهییەکان یاخی بوون .
٣.گەندەڵی لە نێو دەزگاکانی دەوڵەت .
٤.خەلیفە داوای لە ناوچە سنوورییەکان بەهانای خەلیفەوە بێن .
٥.دەرکەوتنی سەلجووقییەکان وەکو هێزێکی نوێ

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish