 
	له ده‌ستم دێ … شیعری شه‌هید: زانا مه‌حموود حه‌مزه
Closed							
	
						
						
					
 به سه‌ر لوتكه به‌رزه‌كانی هه‌دادانا سه‌ر ده‌كه‌وی
 تا له كۆشی ته‌م و مژا ئارام بگری 
 به نێو ئاسمانی بێ كۆتای خه‌ونه‌كانتا 
 ڕێگه‌ی  نه‌هاتنه‌وه  ده‌گری
 ماوه‌ی چواره‌م دروست ده‌كه‌ی 
 تا له نێوان كه‌وشه‌نی تۆ و ڕه‌شه‌بادا 
 خه‌ونه‌كانت ، ئه‌سوتێن و 
 مه‌بادا … هیوا و ئاواتی زڕت ڕادا 
 تووڕه بوونت، ئه‌ستێره‌كه‌ی نیگام ڕادا
                      *
 ده‌زانم كۆشكی خه‌یاڵت 
 له شوشه‌یه و به پلارێ 
 ده‌توانم ورد و خاشی كه‌م 
 ده‌زانم دڵت شاریكی ..
 سڵۆكی ژێر هه‌وری تاره 
 له ده‌ستم دێ .. به ئاسانی كاوڵاشی كه‌م 
به‌ڵام چبكه‌م دڵم نایه 
چی گوڵی زه‌ردی لێوته 
به ماچێكی پڕ له ڕاستی بژاكێنم 
گه‌ڵای گه‌شی سۆز و نازت 
به هه‌ناسه‌م هه‌ڵوه‌رێنم  


 
			 
			 
			