ڤاڵسی شه‌وه خاینه‌كان …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
“چ به‌دبه‌ختییه‌كه له گیرفانێت بده‌نێ و
له دڵت لێت وه‌ربگرنه‌وه .. ”
جوبران خه‌لیل جوبران
(1)
سێبه‌ری مێژوو ، ده‌ستی له كه‌له‌كێ گرتووه ..
له‌گه‌ڵ بارانی به‌هاراندا بڕۆ …
هه‌میشه خۆرێك هه‌یه لێواره ماسكدارهكانی دونیا
ده‌لاوێنێته‌وه ..
هه‌میشه سپێده‌یه‌ك هه‌یه بێ‌باك ،
له گومڕایی جهنگهڵان ده‌مانپارێزێ ..
مه‌كۆی ئه‌رخه‌وان بوو ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه …
هاتن چاوتان
له لاتی و خه‌تی خێڵاتیشمان بڕی ..
هاتن مۆسیقای خاوه‌ن شكۆتان لێ تۆراندین ..
به كوێتاندا هه‌ڵبڵێم ؟
به ویندۆزه ڤایرۆسدارهكانتان ؟
یا ڕوانینی باڵدار ئاسا ؟
به كوێتاندا..؟
(2)
( / تابلۆی به‌رده‌رگای پزیشكان/ نه‌خۆشیان ده‌ژماردن ../
/ گڵۆپه‌كان/ له ڕووناكییان / كوێر ببوون/ كۆخه‌كۆخی گزۆزه هه‌ناو ڕه‌شه‌كان/
/ ئێستا / وه‌ختی / نووستنی / گوڵه سوور و سپیهكانه .. /
/ سه‌یری چ له‌خۆنووسان و دهكۆڵخۆداهاتنێكه / )
به ئومێدێكی شێته‌وه ده‌ستم درێژ كرد ..
به ئومێدێكی شێته‌وه ده‌ستم واڵاكرد ..
ئه‌فسووس له ده‌نگی ڕۆحم نه‌گه‌یشتن
ئه‌فسووس دۆسیه‌ی نێرگزتان نه‌خوێنده‌وه ..
له بیرتان كرد به نوێژی نیوه‌ڕۆ
چرای شه‌یداییمان ،
له ناوه‌ڕاستی شه‌قامدا بۆ پێ كردن ..
له بیرتان كرد ،
پیاڵه‌ی به تاڵ بۆ خۆمان و
هی پڕمان بۆ ئێوه دانا..!!
|
(3)
( ئه‌و چركه ساتانه له یاده‌وه‌ریمدا دا ده‌كه‌م .. /
/ ده‌نگێك / وێنه‌ی مه‌ستیی ئێواران / نامۆیی
هه‌ڵیده‌لوشێ.. / په‌ی چی / بیر له‌وه بكه‌مه‌وه /
سۆمای چاوم/ پێشكێشی ئێوه بكه‌م..؟ /
/ شه‌ڕ هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندین../ شه‌ڕ كوێری كردین / لاڵی كردین/
شه‌ڕ كه‌ڕی كردین / كه‌ری كردین../ ڕه‌وی كوللهیش ، به بێشه‌ڵاندا هاتن../ )
كارگه‌ی ماسك و ڕووبهندانن
بۆ خۆیان له هه‌موو شتێك ده‌گه‌ن
له نه‌زمی پۆشته‌كردنی با ..
له ڕازاندنه‌وه‌ی ئینجانه‌ی به‌ر ده‌رگا ..
ناسۆریش له سهنگتراشیی ئه‌وانه‌وه ،
كه چه‌ندین ده‌ریاو ئاسمانیان بڕیوه
له پرۆسه‌ی ( فرێندلی فایه‌ر )- friendly fire – دا
مه‌دالیای بێهاوتای ئێمه بووه..!
(4)
( من ون نه‌ببووم / لێ / قاچم \ له هه‌ر كوێ دانا /
/ زه‌نه‌ك ده‌رچوو .. / من / ون / نه‌ببووم / ته‌نیا / ئه‌وه‌نده بوو/ ناسنامه‌كه‌م / له گیرفانی كراسه‌كه‌مدا / له‌بیرچوو بوو.. /)
ئاسمانێكی به‌تاڵ ده‌رچوو
ئه‌و ئاسۆیه‌ی ،
له سه‌نته‌ره بێ دووبانكه و بهرههڵهكانتانهوه
ده‌تانویست بیبینن ..
چوارگۆشهكانتان تێك شكان ..
سێگۆشهتان ڕاست كردنه‌وه ..
مێژوو ؟..
مه‌پرسه له چ قوڕگێكی گیراودا ئاخنراوه ..
بێ وچان
مهیدانگر.. نه‌وڕه‌س ..
له‌وه كاره‌ساتتر هه‌موومان تاوانبار بین ؟
له‌وه كاره‌ساتتر هه‌موومان ژاڵه خواردوو ..؟
ئه‌ی كوا لاپرسه‌نی و بێباكی (شه‌كسپیر)و
بۆنی په‌لكه‌گیای (وایتمان) و
هاواره كپكراوه‌كانی (ڕامبۆ) و (ڤرلین) و
بنیاته پته‌وه سانتاكانی (نیتچه) و
دره‌خته به به‌ره‌كانی (دانتی) و
فریسكۆكانی (داڤنیشی) كوانێ ؟
كوا شینگێڕییهكانی (ئیڵییه‌ت) و
هه‌رێ و په‌یمانه‌كانی (ڕۆسۆ) و
عه‌شقی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی (گۆته) و
شێوازه دڵ‌نشین و دڵشكێنهكانی
(بیكاسۆ)و (سیزان) و (براك)و
ماسكه خه‌مباره‌كانی مۆدلیانی ؟..
(5)
(سرووته‌كانی دوورگه‌ی كرێت / به ڕووباری چه‌وردا
چوون / گه‌یشتنه (سكڵیا) / په‌ڕینه‌وه (ئیسپانیا).. / ئه‌و
پرۆسه‌یه / تا ئێستا/ بۆرایشی / ده‌رنه‌كه‌وتووه / بۆ
ئاگاداریتان / ئێمه / له / خهرهبهندهییمان / زیاتر / پێ /
ده‌كرێ / ..)
ویستم ئاگر له‌سه‌ر پشتی ماسییان بكه‌مه‌وه
گۆڕستانی ئوور
خانووه له ناویه‌ك و به گه‌وه‌كانی چه‌رموو
برۆنزكارییهكانی لوڕستان
له چیا قژ درێژه‌كانی ئیتاڵیادا دره‌وشایه‌وه ..
ئه‌ی مانگی تاراوگان !
مانگی بێ هێللانه و بێ سێبه‌ر ..
ئێمه به ته‌نێ بووین
كه ئه‌وان ئاسمانیان تهی ده‌كرد ..
ئێمه به ته‌نێ بووین
كه زه‌ویان به هه‌ناسه‌بڕكێی
برسیه‌كانی ئه‌فه‌ریقیا و
كۆستهكانمان ده‌دێرا ..
ئه‌ی مانگی تاراوگان !
مانگی بێ هێللانهو بێ سێبه‌ر !
ڕۆژێ نه‌مدی
هاتبن فێری كێڵانمان بكه‌ن
ڕۆژێ گوێم لێ نه‌بوو ، نهم خوێنده‌وه
له سۆته‌ڵ و نیگه‌رانیی و دهستخهڵهتدان زیاتر
له سه‌فه‌ره كورته‌كانیان له‌دوو مابێ ..
نه‌مدی ئه‌ی مانگی تاراوگان
ڕۆژئاوای (مانێ) و (كلیمت) و (كامۆ) و
(كافكا) و (ئاراگۆن) و(دالی) و (دێلاكروا)
بواریان دابین به مردنی خۆمان بمرین ..
ئه‌دی ئه‌وه ئه‌سه‌ف نییه ، مانگی تاراوگان ؟!
نه‌هێڵن شیعرێك بۆ شاروێرانی خۆمان بنووسین ..؟
ئه‌دی ئه‌وه ئه‌سه‌ف نییه ، هۆڵی ئاهه‌نگان ،
به گریان بۆیه بكرێ ؟!
مانگی بێ هێللانه ، مانگی بێ سێبه‌ر ..!
باس هه‌ر باسی گڵۆپ و چراخانی پایته‌ختانه
باس باسی نهێنییه ئاشكراكانه ،
كه زانیاری‌یان به بهرقهڵایێ سه‌رده‌خه‌ن
تا پێڕا بگه‌ن سه‌حه‌ری لاله‌زار و مرواریان
غافڵكوژ كه‌ن ..
ئێمه‌ش بێ ئاگا ..
خه‌ریكی پیشه‌ی بێ هووده‌ی فهرهادین …
ئیتر ته‌واو مانگی تاراوگان ، كووره‌ی نوور !
ئیتر ته‌واو
ئه‌و ساته تێكچڕژاوه بێ (تاو) انه ،
له یاده‌وه‌ریمدا هه‌ڵده‌گرم ..
ئه‌و ساتانه ، له‌و چاوه مه‌ستانه هه‌ڵده‌گرم
ڕۆژێ له ڕۆژان سروودم بۆ ده‌گوتن ..
ئه‌و جار هه‌ڵدێم ئه‌ی مانگ
به كوردی هه‌ڵدێم
خۆشه‌ویستیش له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م
چیدی شتێك نامێنێ به‌و ناوه
پرسیار ئه‌وه‌یه :
ئه‌و كاته ئێوه چۆن ده‌ژین ؟!
نیسانی 2007