
به پاره هه‌موو شتێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌خڵاق نه‌بێت!.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
تۆڵستۆی نووسه‌ری ناوداری جیهانی ده‌ڵێت:_( به پاره هه‌موو شتێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌خڵاق نه‌بێت) هه‌ڵبه‌ته ئه‌خڵاق لێره‌دا، به مانا فه‌رهه‌نگی و كولتوورییه‌كه‌ی ئێمه نییه، كه به مانای شه‌ڕه‌ف و نامووس و شه‌ڕه‌ف و ناموسیش، له ئافره‌ت و له ئافره‌تیش، له شوێنێكی دیاریكراو ده‌یبینین، به‌ڵكو ئه‌خڵاق به مانای هه‌موو ئه‌و به‌ها مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه، كه ڕه‌هه‌ندی مرۆڤدۆستانه‌ی مرۆڤێك دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌خڵاق به مانای هه‌ستكردن و درككردن به ڕاده‌ی مرۆڤبوونمان و هه‌ڵوێست و بیر‌و باوه‌ڕ و ویژدان و هه‌موو ئه‌و خاسیه‌ته جوانانه‌ی كه ده‌بێ له مرۆڤدا بوونیان هه‌بێت. ئێمه له كوردستاندا له سه‌رده‌مێك ده‌ژین، به داخه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌هایانه، له پاره‌دا ده‌بینین و بڕوامان وایه كه پاره‌مان هه‌بوو، ئیدی هه‌موو شتێكمان هه‌یه و پێویستیمان به چیتر نییه. تێگه‌یشتنێك بۆ زۆربه‌ی زۆری مرۆڤه‌كان دروست بووه، كه له پێناو به‌ها مادییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵپه‌رستی تاكه كه‌سیانه، هه‌موو شتێك له پاره‌دا كورت بكه‌نه‌وه و هه‌رچی خاسیه‌تی جوانی مرۆیانه‌یه ده‌خه‌نه ژێر پێیان. بێگومان كه‌س نییه ئه‌وه نه‌زانێت، كه ماده پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی ژیانه ، به‌ڵام كاتێ هه‌موو ژیان له ماده‌دا كورت ده‌بێته‌وه، ئیدی كاره‌ساته‌كه لێره‌دا ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌و كات ماده ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی هه‌موو شتێك و ڕه‌نگه به‌لامانه‌وه ئاسایی بێت كه له پێناو پاره‌دا هه‌موو شتێك بكه‌ین. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجام ده‌بێته دیارده‌یه‌ك و له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه.
كاتێ ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌رزشی ناوداری جیهانی، له پێناو پاره‌ی زیاتر، پشت ده‌كاته یانه‌یه‌ك، كه هه‌موو ته‌مه‌ن و مێژووی ژیانی خۆی تێدا بردۆته سه‌ر، ئه‌مه مانای وایه لای ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، پاره له ناوبانگ، له مێژوو، له هه‌وادارانی و خۆشه‌ویستانی، له هه‌موو شتێك گرنگتره. سه‌رنج بده‌ن، سیاسی وا هه‌یه، تا ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌ڕوات، له خه‌باتی نهێنی و شار و شاخدا، قوربانی گه‌وره‌ی له پێناو بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی داوه، كه چی سووك و ئاسان، پشت له‌و مێژووه درێژه و هه‌موو ئه‌و قوربانیدانه سیاسی و شۆڕشگێڕییانه ده‌كات و له پێناو پاره‌ی زیاتر، سه‌نگه‌ر ده‌گوزاێته‌وه نێو حزبێكی دیكه. له‌وه سه‌یرتریش، به شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته دژایه‌تی بیر‌و باوه‌ڕی پێشوویی و داكۆكی له سه‌نگه‌ره نوێكه‌ی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به هه‌موو ژیانی له حزبه تازه‌كه بووبێت! ئێمه له سه‌رده‌مێك ده‌ژین، پاره بووه‌ته هه‌موو شتێك لای زۆرینه‌ی هه‌ره زۆرمان و هه‌موو شتێك له پاره‌دا ده‌بینین. بۆیه به‌لاشمانه‌وه ئاساییه له پێناوی پاره‌دا، هه‌موو ڕێیه‌ك له ناپاكی و گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕ و شكاندنی شكۆی كه‌سیمان و سه‌نگه‌ر گۆڕین و ته‌نانه‌ت كردنه پردی كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانیشمان تاقیبكه‌ینه‌وه. بێ ئاگا له‌وه‌ی مه‌سیح وته‌نی ( چی به كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا به‌رێته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت) كاتێ كه‌سێكیش هزر وكه‌سایه‌تی، شكۆ و پێگه، قه‌ڵه‌م و سه‌نگه‌ر و بیر‌و باوه‌ڕ و ویژدان و هه‌ڵوێستی خۆی به پاره ده‌فرۆشێت و ده‌گۆڕێته‌وه، بێگومان ئه‌و پاره‌ی بردۆته‌وه، به‌ڵام تا هه‌تایه خۆی دۆڕاند. من ده‌زانم تازه مه‌حاڵه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ مرۆڤه‌كان دروست بكه‌ین، كه هه‌موو شتێك له پاره‌دا نه‌بینن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌و شێوه‌یه بیر ناكه‌نه‌وه و له‌و كڵاوه ڕۆژنه‌یه‌وه ناڕواننه ژیان، هیوادارم ئه‌وان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ڕێكه جوانه و به‌رز پیرۆزه‌ی و بوون و ژیان بمێننه‌وه.
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
• ئه‌م بابه‌ته له هه‌فته‌نامه‌ی( ڕێگای كوردستان) ژماره‌ی ڕۆژی 28/8/2021بڵاوكراوه‌ته‌وه.