
كاكه مه‌م بۆتانی: ناسين و بيره‌وه‌رییه‌ك.. سه‌باح ره‌نجده‌ر
هیچ چیرۆك و ڕۆمانێكی: (كاكه مه‌م بۆتانی: 10/1/1937 كۆیه – 25/10/2020 هه‌ولێر) كاركردی له‌سه‌ر چێژ و خولیای من نه‌بووه و سه‌رنجكێشیان نه‌كردووم، خودانه‌خواسته نه‌ك ئاگاداریان نه‌بووبم، نه‌ء. له هه‌ر كتێبيكیدا چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌كیانم خوێندوو‌نه‌ته‌وه، وه‌كوتر نه‌متوانیوه ته‌واویان بكه‌م. ناوه‌ندی بینینیان بۆ نه‌ڕه‌خساندم، واته: زه‌مه‌نی كه‌سایه‌تی خۆم. كه‌سایه‌تی خوێنه‌ر، تا تاسه‌م بۆی هه‌بێت، واته: وه‌كو ئه‌ده‌ب دڵخوازی چێژ و خولیای من نه‌بووه. وه‌كوتریش هاوته‌مه‌ن و براده‌رم نه‌بووه، به‌ڵام كه به پشتگیری و په‌سندكردنی حزبی ده‌ستنیشان كرا بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد زۆرم به‌شایه‌سته‌زانی و به‌دامه‌زراندنیه‌وه ماندووببوو، ئه‌دیبى داهێنه‌ر ده‌ستنیشانكردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگه‌وه دێته سه‌ر سه‌كۆ.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م حاڵ و باره, كه‌وانه‌یه‌كی سیاسییه هی ئه‌وه نییه من قسه‌ی تێدا بكه‌م. په‌یوه‌ندی به به‌رپرسیاره‌تی نووسه‌ربوون و نووسینه‌وه هه‌یه.
یه‌كێتی نووسه‌ران خزمه‌تێكی زۆری نووسه‌رانیان كردووه، چ ئه‌ندام و غه‌یره ئه‌ندام، كتێبیان بۆ زۆرینه‌یان چاپ كردووه، منیش له‌م خزمه‌تكردنه‌دا سوودمه‌ند بوویمه, كتێب بۆچاپكردن ڕێزلێنانێكی گه‌وره‌یه.
له 16/9/2012 ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات، وه‌ك براده‌رێكی نزیك دواندمی و گوتی: شاعیری شێوه بیركردنه‌وه قووڵ و به‌دیهێنه‌ری شیعر, سه‌رێكم لێ ناده‌ی كارێكم پێت ده‌بێت. منیش نه ژماره و نه ده‌نگه‌كه‌م نه‌ناسی. به‌شه‌رمه‌وه گوتم: بێ ئه‌ده‌بی نابێت گه‌ر بتوانم به‌ڕێزت بناسم. خۆی ناساند و گوتی هه‌موو ڕۆژان جگه له ڕۆژانی پشوو له كاتژمێر چوار تا نزیكه‌ی حه‌وت له باره‌گای یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ده‌بم، چاوه‌ڕوانتم. )دكتۆر هیمداد حوسێن)ی براده‌ریشت حه‌ز ده‌كات بتبینێ. منیش له كاتی خۆیدا چوومه خزمه‌تی و له‌پشت مێزه‌كه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی بچووك هه‌بوو. گوتی ئه‌م كتێبانه كتێبی دڵخوازی خۆمن. دوای ڕاهی كردنی ئیش و كاری ئێوه‌مانان ده‌یانخوێنمه‌وه. خودا له‌م ته‌مه‌نه ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ڕه‌خساندم تا بتوانم لێره به‌شێنه‌یی پرۆژه‌كانم ته‌واو بكه‌م.
بۆ مه‌به‌ستی بانگردنه‌كه‌ی, هه‌ر ده‌یویست پێش گوتنی مه‌به‌سته‌كه‌ی دڵم ڕابگرێت و شێوه‌ی باری ده‌روونیيم بزانێ. گوتی میوانی یه‌كه‌مجار بۆت هه‌یه چه‌ند كتێبێك بۆ خۆت هه‌ڵبژێری. كه گوتی كتێبی دڵخوازی خۆمن دڵم نه‌هات ده‌ست بۆ هیچێكیان ببه‌م، به‌ڵام زۆر له ڕۆمانێكی: (سه‌لیم به‌ره‌كات) به وه‌رگێڕانی: (جه‌وهه‌ر كرمانج) وردبوومه‌وه.
ئه‌مه‌ی له‌ناو كتێبه‌كاندا ده‌رهێنا, گه‌وره‌یى نواند و له‌پێشی دانام, گوتی قاوه ده‌خۆیته‌وه، یان چا. هه‌ر خۆشی وه‌ڵامی دایه‌وه شاعیران ئالووده‌ی قاوه‌ن, با قاوه بێت.
به دانیشتن و میوانداری و یه‌كتر ناسینه‌كه زۆر دڵخۆش بووم و گله‌ییم له خۆم كرد بۆ زووتر بۆنه‌یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه ئه‌و پیاوه میهره‌بانه بناسم, كه هێمنییه‌كی به‌هێز له مامه‌ڵه‌كردن و ڕوخساریدا هه‌یه. هه‌ستیشم كرد زیاتر هێزی سیاسه‌تی له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، نه‌ك هێزی داهێنانی ئه‌ده‌بی.
دیار بوو دووربه‌دوور ده‌یزانی من چیرۆكه‌كانی: (عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج)م لا داهێنان و نوێبه‌خشین، باسوخواسی زۆرى نێوان خۆی و ئه‌وی گێڕایه‌وه و ده‌یویست لابه‌لا تاقیم بكا‌ته‌وه و ده‌مارم بگری, وه‌ك ده‌روونناسێك شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌م بناسێت. گوتی چیرۆكه‌كانی عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج زۆر خراپن. كه زانی له مه‌به‌سته‌كه‌ی گه‌یشتم, گوتی نا نا له هه‌موومان چڕتر ده‌نووسێت. شێواز و فۆرمێكی زۆر نوێی له چیرۆكی كوردیدا زاڵ كرد.
دیار بوو له‌گه‌ڵ دكتۆر هیمداد حوسێنیش ڕێك كه‌وتبوون, كه من هاتم ئه‌ویش بێت و به‌خێرهاتنم بكات و له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شداری بكات.
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌بابه‌ته مه‌به‌ستداره‌كه‌ی بكات، گوتی ڕه‌نجده‌ر بیستوومه كوڕێكی خۆپارێز و هێمن و له‌سه‌رخۆ و به‌سه‌بر و پشوو درێژی . كتێبێكمان بۆ چاپ بۆ هاتووه، كه نامه‌ی ماجستێری كوڕی یه‌ك له شه‌هیده گه‌وره و له‌سێداره‌دراوه‌كانی كوردستانه. به‌ناونیشانی: ( ملامح سریالیة في شعر ادونیس و صباح ر‌نجدر ـ دراسه مقارنة ـ سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) لێژنه‌ی چاپكردنی كتێبیش كتێبه‌كه‌یان به باش زانیوه و ڕێوه‌ڕه‌سمه هونه‌رییه‌كانمان ته‌واو كردووه, نه‌خشه‌سازی و به‌رگیشی بۆ كراوه، ته‌نانه‌ت چووه‌ته ڕيزی چاپخانه‌ش. یه‌ك له براده‌رانمان ناڕازییه و ده‌ڵێت سه‌باح ڕه‌نجده‌ر سڵاوم لێ ناكات. ئه‌م كتێبه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه, نابێت چاپ بكرێت. ئه‌گه‌ر چاپ بكرێت خۆم ده‌زانم چی و چی ده‌كه‌م, هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی گرژی نه‌كه‌وێته ناومان. داوای بووردن ده‌كه‌ین, هۆكاری چاپنه‌كردنی ئه‌مه‌یه و به‌س، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ناڕازییه‌كه‌ی نه‌هێنا، بۆ منیش گرینگ نه‌بوو بپرسم كێیه. جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه, كه زۆری به‌لاوه گرینگه دڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕابگرێ و باره‌كه یه‌كئاست بكات. منیش بزه‌یه‌كی ڕه‌زامه‌ندیم نواند و زۆر به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه گوتم هه‌موو كتێبی كوردی به‌هی خۆم ده‌زانم. هه‌ر كتێبێك چاپ بكرێ ئه‌وه ئه‌و كتێبه‌یه, كه به‌ڕێزت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگت كردووم.
دكتۆر هیمداد حوسێن له یه‌كێتی نووسه‌راندا به‌رپرسی ڕۆشنبیری و چاپكردنی كتێب بوو، كه براده‌ری له‌مێژینه‌مه و هه‌میشه میهره‌بانی به‌رانبه‌رم نواندووه. بێ داوا و ئاگاداری من, به ئاگاداركردنه‌وه‌ی نووسه‌ری كتێبه‌كه، كتێبه‌كه‌ی بردبوو بۆ ( ئه‌كادیمیای كوردی). ئه‌مانیش له چاپێكی جوان‌دا چاپیان كرد، له ئه‌نجامبینینی ئه‌م كارانه ده‌بێ بڵێین دنیا هێشتان خێری پێوه ماوه و ده‌توانین بۆی بژین.
كتێب و مرۆڤ كلتوورن، ئه‌وه‌ی ده‌ست له كتێب هه‌ڵبێنێته‌وه. مرۆڤ و كلتوور له‌ناو ده‌بات.
دوای دانیشتنه‌كه تا ده‌رگای حه‌وشه به پێكه‌نین و به‌خێر بێيت میوانی ڕه‌زاسووك به‌ڕێی كردم، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیتم و ئۆتۆمبێلێكی زۆر ئاسایی بوو، گوتی: داوا بكه‌م ئۆتۆمبێلێكی له‌هی خۆم باشترت بۆ بكڕن. نازانم تانه بوو، یان… به‌هه‌ر حاڵ منیش به‌خاكه‌ڕاییه‌وه گوتم به‌داوا نا, خودا یارم ده‌بێت به‌خۆم ده‌یكڕم.
هه‌موو مرۆڤه میهره‌بانه‌كان یادیان به‌خێر, پێویسته به‌چه‌ندین شێوه یادیان بكه‌ینه‌وه و هه‌سته‌كان بورووژێنین.
خودایه داخوازیه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه، نه‌مكه‌یت به به‌رپرسی به‌ردێكی سه‌ر ڕێگاش، نه‌ك ببمه بیره‌وه‌رییه‌كی خراپ له دڵی ڕێبوارێك، ته‌نانه‌ت ڕێبوارێكی زۆر تیژ تێپه‌ڕیش.
ئه‌یلوولی 2021 هه‌ولێر