
گه‌مه شاراوه‌كانی با (1) …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
” ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون .
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر( نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د )
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی .”
به‌شی یه‌كه‌م
(1)
خاتوون خه‌ریك بوو گه‌رده‌لوولی
به ده‌می لاڵهوه هه‌ڵده‌واسی ..
ئه‌ویش سه‌ره‌تای ئاسۆی به خۆوه گرتبوو ..
ئه‌مه قه‌ده‌ری مێژووه ،
له جوگرافیا تارماییه‌كه‌یدا
كه‌واته ڕه‌گه‌كان بۆ كێن ؟
مه‌رگ…
ده‌نگ…
شكستی قه‌قنه‌س ،
به‌سه‌ر باڵی ئاسۆوه..
ده‌ماری به ئاگای فرمێسكاوی ،
له‌و چاوانه‌دا ده‌بریسكێنه‌وه
كه به دوایاندا گه‌ڕایی و نه‌تدۆزیه‌وه..
بۆ برای من ؟
باڵی شكاو به‌م چه‌شنه هه‌ڵنابه‌سترێته‌وه
خه‌ونیش وه‌ها نییه
خه‌ون به‌و جۆره‌نییه..براله !
29/6/1995
(2)
ژێیه‌ك ده‌ژه‌ندرێ ،
ژێیه‌كیش ده‌ژه‌نێ …
دوو شتی جیاوازن
بۆچی دونیای بینینمان
بوو به باڵۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
بێهووده ده‌فڕن..؟
بۆچی سرووته‌كانمان بوون به هاواری بیابانان؟!
با ئه‌م وێستگه‌یه ببێته
دوا شه‌و و
دوا هه‌ناسه ..
له هه‌ناسه‌بڕكێماندا به دوای سهراب ..
با پێكه‌وه هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ین هاوڕێم
سهراب ته‌واو شه‌كه‌تی كردووین ..
25\5\1995
(3)
له‌وانه‌یه به یه‌ك بگه‌ین
ئینجا تۆ بڵێی ژوان سه‌رمه‌ستیی تیا بێ ؟
بێ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن ببینین كه به‌سه‌ر ده‌چێ ؟!
جه‌سته‌ی تۆ تا دێ ده‌بنیسێ ..
ئه‌وه‌تا هی منیش له ژێر قورسایی وێكهاتنه‌وه‌دا ده‌ناڵێنێ ..
له كاتێكدا ده‌ریایه‌ك تاریكستان بهشت ناكا
له گومان نزیك بیته‌وه ..
من تاڵێ ڕووناكیم به‌سه
دڵنیایی بگرم ..
تۆ منت به‌ده‌ر له خودی خۆم ده‌وێ ..
تۆ زه‌مه‌ن نابینی ..
كه‌واته بادانه‌وه بۆچی ؟
به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه لێچووه‌وه‌دا؟
به‌ره‌و ئاره‌زوویه‌ك به ڕه‌نگی سهراب….
له‌وێدا كه به یه‌ك گه‌یشتنی تێدا
جۆرێكه له مه‌حاڵ ؟!
1\8\1995
(4)
ئێشی ڕۆژگار !
وریا به‌وه !
وریا به‌وه ! ڕۆح پیر نابێ ..
ئێستا چۆله‌كه وای لێ هاتووه تێم ده‌گا و تێم ناگا ..!
نیشتیمان به شێوازی سڕبه‌كانه‌وه كوژراوه‌ته‌وه
چ هووده‌یه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه ڕه‌شه‌با به‌ره و به‌هه‌شتمان ببا
وریا به‌وه !
هاتووه داڵانه‌كانی ناخی ڕۆحم ببڕێ
هاتووه برینه‌كانم بكولێنێته‌وه
كه له خۆیدا به چه‌قۆی ڕۆژگاری نامه‌رد كولاونه‌ته‌وه …
ڕۆژگاری سڕب و
بازرگانانی تلیاك و
ئومێددزان ..
وریابه‌وه !
تا خه‌ونه‌كانم بگرمه ده‌ست
بۆمان نووسراوه به بێده‌نگی هاوار كه‌ین
ئه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی
به ماته‌مینی زه‌ماوه‌ندان گه‌رم بووه ..
بێده‌نگی .. ته‌نیا بێده‌نگی ..
با هاوار كه‌ین
تا پڕ ده‌بین له بێده‌نگی
هاوار كه‌ین
ئه‌ی ئازاری ڕۆژگار !
ئێستا چۆله‌كه وای لێهاتووه
تێم تێده‌گا و تێم ناگا…
12\10\2005
(5)
ساڵی ڕۆژێك باس له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن
تا ڕۆژه‌كانی دی پێشێلی بكه‌ن ..
به‌م شێوه‌یه و به‌و چه‌شنه
مافی مرۆڤ ،
بوونه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی و
درۆی گه‌وره‌ی..دونیا
هاته ناو سه‌رده‌می سێرك ..
كه خه‌می تێدا ده‌بێته
بزه‌ی سارد و مردوو ..
ئه‌وه به خودای چپه‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆیه
له‌باره‌ی – حه‌فت و هه‌شتی هێلكه‌و مریشك ،
كامیان له كامیانن
خودایه !
ئه‌م هه‌موو ده‌مامكه له كوێوه دێنن؟
9\12\1995
(6)
ته‌نیا هێڵێه‌كه ..
با له كوژانه‌وه‌ی بپارێزین !
كه‌نار به‌ردبارانمان ده‌كات ..
ده‌ستلێكبه‌ردانی سپێده‌یش له‌وانه‌یه مه‌حاڵ نه‌بێ ..
من ئه‌و زانیاریانه‌م
له گه‌ڵای پایز و ..
هه‌نگاوه‌كانی (با) و
كلیله‌كانی وههم .. خوێندنه‌وه
ئه‌وه‌تانێ به‌ناو پێچه‌كانی ڕووخاندا ،
به بێده‌نگی هاوار ده‌كه‌م ..
هه‌موو بۆ له‌یلای خۆیان ده‌گرین ..
كه‌چی هه‌مووشیان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن به شه‌قامه خه‌مباره‌كاندا ڕایبكێشن ..!
خودایه چ ده‌بینم ؟
ئه‌و هه‌موو كه‌ڵبه تیژانه ؟
بۆ ته‌نیا هێڵێك و
چیتر نا ..!
15\2\1996
(7)
ئه‌وه كاره‌ساتی هه‌ردووكمانه
ئیتر ئه‌وه دونیایه
هه‌ندێ جار سپێده ڕاده‌خه‌ین
جاریش هه‌یه تاریكی به خۆماندا ده‌ده‌ین ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ،
هه‌ست به مانگ و ئه‌ستێران ده‌كه‌ین
به ده‌مارانماندا دێن و ده‌چن ..
هه‌ر ئه‌مه‌ش تاقه دڵنه‌واییمانه بۆ به‌رده‌وام بوون
به دوای ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ،
بووه به گاڵته‌جاریی هه‌مووان !!
كه ئه‌ویش جددیه‌ته ..
به‌ڵێ هاوڕێم ..
ڕاستیی لاوانه‌وه به‌س نییه …
ئه‌مه كاره‌ساتی من و تۆیه.. هاوڕێ..!
با به هه‌ندی وه‌رگرین و شانی بده‌ینه به‌ر
شه‌وگار بێ شك لێ ده‌چێته‌وه ..
با شانی بده‌ینه به‌ر .. هاوڕێ …
18\3\1996
(8)
ئا لێره‌دا
له‌و كه‌ناره ڕووته‌ڵانه‌دا ده‌مێنمه‌وه …
ئیتر وای لێهات
ڕۆحی به خه‌م چه‌كدارمان
په‌رده بۆ هه‌موو شتێك ده‌دروێ
بۆ لانه‌وازیمان نه‌بێ ..
كه له ده‌ره‌وه‌ی مێژووی جوگرافیادا ماوه‌ته‌وه !!
ببوره !
مه‌وداكانیش له‌گه‌ڵ ئێمه پیربوون ..
ئیتر سوودی چییه؟
به یه‌ك بگه‌ین و گۆرانی بڵێین و یه‌كدی ماچ بكه‌ین ؟
هه‌موو ئه‌مانه كه‌ڵكیان چییه ؟
له كاتێكدا خانمی ئاسۆ
مانگێكی ماندووه به ساڵانی زڵكاو و
خوانه گه‌نیوه‌كان ..
ببوره…!
من لێره ده‌مێنمه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و كه‌نارانه‌دا ڕاده‌كشێم
ئه‌وان ئه‌وه‌تا ده‌قیقه و
سه‌عات و
ڕۆژانیش ده‌نێژن…
خانمی ئاسۆیش مانگێكی ماندووه به ساڵانی زڵكاو و
به‌و مه‌ودایانه‌ی له‌به‌ریاندا نه‌ماوه و پیر بوون …
3\5\1996
(9)
هیچ وێستگه و به‌نده‌رێك نه‌ماوه
ماڵئاوایی تێدا بكه‌ین
نۆش !
ڕووباره‌كانتان خوارده‌وه ..
جۆگه‌كان ،
كانیاوه‌كان .. هه‌مووی …
نۆش !
ڕێگای دۆزه‌ختان كورت كرده‌وه ..
له سرووشتی ده‌ست بۆ نه‌براوه‌وه
تا باخچه پلاستیكیه‌كان
كه به وشكایی ده‌دێردرێن ..
به ڕاستی ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌ی
ڕۆچوونتانه له هیچ و
له (جاران وا بووین)دا
كه له ناخماندا ،
هێللانه‌ی چێ كردوه ..
به‌ڵام تاكه‌ی ( جاران وا بووین)
له بن باڵمان بنێین ؟
بوونه‌وه‌ری به پیریی ڕۆژگاران داپۆشراو ..
هاتن ڕوانین و چرپه‌كانیشمانیشیان برد ..
مه‌وداكان وه‌ك خۆیانن ..
به‌ڕاستی ئامێزی مردوو
ماچی مردوو پێیوه‌داین
ئیتر یا ژیان یاخود ژیان ..
به‌سه هاوڕێ !
ئه‌مه چ بانیژه‌یه‌كه لێیه‌وه ده‌ڕوانین !؟
18\6\1996
(10)
لێم گه‌ڕێ وه‌كو خۆم بمێنمه‌وه كه خه‌ون ده‌بینم .
لێم گه‌ڕێ خه‌یاڵی ڕوناهی و خۆشه‌ویستی و به‌رائه‌ت بكه‌م ،
كه ئه‌وه چه‌ندین جاره له تیرۆر ڕزگاری ده‌بێ ..
وێرای هیچی هیچكاران و
ده‌مامكی ساخته‌چییان ..
لێم گه‌ڕێ وه‌كو هه‌م
به بێده‌نگی .. هاوار بكه‌م
ته‌نیا به بێده‌نگی ..
ڕوناهی و خۆشه‌ویستیت پێ زۆر نه‌بێ بۆم
من خه‌ریكه زمانی ئاو و
قه‌ڵبه‌زه‌ی شه‌پۆل و
سرووده‌كانی دڵڕه‌قی له بیر ده‌كه‌م ..
كه ڕۆژگارێك به خه‌ونی ئه‌وانه‌وه
ده‌ژیاین و ده‌مردین ..
بۆمن به زۆری مه‌زانه ئه‌ی ئه‌و ڕۆحه‌ی
له باڵی ئه‌و په‌پوولانه‌وه هه‌ڵده‌چێ
ڕه‌نگی ڕه‌شه‌با و
ڕه‌نگی یه‌قینیان گرتووه ..
3\8\1996