هێرشی ڕژێم بۆ سەر ئۆپۆزۆسیۆن لە هەرێمی کوردستان:ئەبێت چی بکرێت؟.. حەمید تەقوایی
سازدانی:خەلیل کەیوان
وەرگێڕانی کاوە عومەر
دەقی ئەم نوسیننە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید وەرگیراوە
بەدوای هێرشی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامیدا بۆسەر هێزە نەیارەکانی خۆی لە کوردستانی عیراق و بۆبارانی بنکەکانیان قسەوباێک هاتە کایەوە لەنێو هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاچڵەکاند بوو.پرسیارو بۆچونێک لەم بارەیەوە خرابونە ڕوو و هەروەها ڕێکاریش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆماری ئیسلامی هاتبویە ئاراوە.سەبارەت بەو بابەتە لەگەڵ حەمید تەقوایی گفتوگۆ دەکەین.
حەمید تەقوایی:ئەمە یەکەم جار نیە کە کۆماری ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر نەیارەکانی خۆی لە کوردستانی عێراق ڕوبەڕوبونەوە و ڕاوەستانەوەی خەڵکی کوردستان و حزب و ڕێکخراوەکانیان لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا لەچەند دەیە لەمەوبەرەوەو لەسەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیەوە دەستی پێکردوەو بێپسانەوە بەردەوامی هەیە.ئایا ئەم ڕوبەڕوبونەوەی ئێستا بەردەوامی هەمان ڕەوەندە کە چەند دەیە لەمەوبەر دەستی پیکردوە یا ئەوەی کە هۆکارو فاکتەری تازەی بۆ زیاد بووە؟
حەمید تەقوایی:ئەم هێرشانە لەبارودۆخێکی تازەدا ڕویانداوەو لەم ڕوانگەیەوە لەگەڵ ڕابردو جیاوازە هەروەک ئێوە وتتان سیاسەتی کۆماری ئیسلامی هەمیشە سەرکوت و هێرش بوە بۆسەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن بووە.لە تیرۆری لە دەرەوەی وڵاتەوە بگریت تا دەستگیری و زیندان ولە سەرتاسەری ئێران تا هێرش بۆسەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق . بەو مانایە ئەم هێرشە تازەیە ڕوداوێکی نوێ نیە بەڵام ئە م جارە ،هەم پێگەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران وناوچەکە و هەم بارودۆخی نێونەتەوەیی بەتەواوەتی لەسەردەمەکانی پێشو جیاوازە و ئەم جموجوڵەی کۆماری ئیسلامیش دەبێت هەر لەسەر ئەم بنەمایە شرۆڤەی بۆ بکرێت.تا ئەوجێگەیەی کە بە کۆماری ئیسلامی خۆی دەگەڕیتەوە لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە لە ڕوبەڕو بونەوەی خەڵکدا.ناڕەزایەتیکا،مانگرتنەکان و تەواوی کۆبونەوەو جوڵانەوە ناڕەزەیەتیەکان لە شەقامەکاندا و لەمەیدیا کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر فراوان بوەتەوە.لەم ڕۆژانەدا ئێمە ناڕەزایەتی فروان و سەرتا سەری بێ وێنەی مامۆستایان دەبینین،کرێکارانی هەفت تەپە قوناغێکی تازەی ناڕەزایەتیان دەست پێکردوە کە لەقوڕگرتنی دەرگای شورای ئیسلامی یەکیک لە هەنگاوەکانی ئەم قۆناغەیان بووە،دەنگی ناڕەزایەتی بزوتنەوەی دادخوازی و خێزانی قوربانیەکان و تەواوی ئەو چالاکوانانەی کە کاریان دادگایی سەرکردەکانی ڕژێمە بەهۆی تاوانی ٤٠ساڵەیانەوە بەرزترو پێگەیشتوتر لە هەموو کاتێکی تر،هاواری دادخوازی کە لە بڕیاری مەحکوکردنی دادگای ئۆنتاریۆی کەنەدا لە دژی خامنەیی و سەرانی تری سوپای پاسداران بەهۆی کوشتاری گەشتیارانی فڕینی ژمارە ٧٥٢،لە دادگای دادگایی حەمید نوری لە هاوکارانی سەرۆکی ئەنجومەنی مەرگ لە کوشتاری زیندانیە سیاسیەکانی ساڵی ٦٧(١٩٨٦)لە ئاستی جیهانی بوتە دەنگدانەوەیەکی گەورە و بە دادگایی “ئۆکتۆبەر تریبوناڵ”کە بڕیارە لە ساڵ یادی کوشتاری ئۆکتۆبەری ساڵی ٩٨(٢٠١٩) لەدەرەوەی وڵات بەڕێوە بچێت.فراوانترو بەهێزتر دەبێت،پرۆژەی داخوازی ئاشکرا و ڕاشکاوی خامنەیی بەهۆی بەرپرسیارەتی ڕاستەوخۆی لە کارەساتی کرۆنادا لە لایەن کەسایەتی وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان و هتد و هتد،هەموو ئاماژەی بارودۆخی پڕ جموجوڵی ڕادیکاڵ و خەباتکارانەیە لە کۆمەڵگەدا.
ئەم بارودۆخەی کۆماری ئیسلامی زیاتر وزیاتر لە بارودۆخێکی تێکشکاو و بەرگریکارانەدا ڕاگرتوە.دانانی ڕەئیسیش نەیتوانی دەردێکی حکومەت دەوابکات و تەنانەت ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری جەلاددایشدا زیادکرد بۆ لیستی ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکان.لە وڵاتی عێراقیشدا ئیتر کۆماری ئیسلامی ئەو هێزەی ڕابردوی نیەبەتایبەتی بەهۆی ئەو بزوتنەوە جەماوەریە وە کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردو بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر ناو دەبرا.ئەم بزوتنەوە ڕاست و ئاشکرا لە دژی دەوڵەتی قەمی ئاینی لەو وڵاتەدا،داوای دەوڵەتی مەدەنی وسکۆلارە وداوایەکی تایبەتیشیان کردنە دەرەوەی هێزەکانیکۆماری ئیسلامیە لە عێراقدا.
لە لوبنانێش لە کاتی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی ساڵی ڕابردوو لە بێروت ڕویدا بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەڕێکەتوە لایەنێکی گرنگی دژایەتی حزبوڵایە،وەک هێزیکی دەستکرد وگرێدراو بەکۆماری ئیسلامیەوەیە.(دواین هەواڵ ئەوەیە کە بەدروشمی حزبوڵا تیرۆریستە هاتونەتە ناو شەقامەکان).
هەموو ئەمانە نیشاندەری پێگەی لاواز بوی کۆماری ئیسلامین لە ناوچەکە.لە ئاستی نێو نەتەوەیشدا لەگەڵ هاتنەسەرکاری ڕەئیسی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو کاتێکی تر ڕسواو بێ ئابڕو بووە.کۆی ئەم بارودۆخانە زەمینە خۆشکەری هێرشی کۆماری ئیسلامین بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنە.ئەم هەنگاوێک نیە کە لەبەر بەهێزی نرابێت بەڵکو هەوڵێکە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو پێگە بەتەواوەتی پاشەکشە پێکراوەی ڕژێم لە ئێران وعێراق و لە ئاستی جیهانیدا.زیاتر ئەم شاخ وشان هەڵتەکاندن موشەک وەشاندنە ناوچەییەی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخی لاوازیدا ڕوئەدەن هیرشەکانی ئەم دوایانەشی لەم نەریتە بەدەر نیە.
خەلیل کەیوان:.هەندێک لە باوەڕەدان کە چونە دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تالیبان ڕێگای ئاوەڵاکردوە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی برەو بەهێزی خۆی بدات لە ناوچەکەدا و هێرش بۆسەر ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق نمونەی ئەم هەوڵانەی حکومەتە بۆ ڕاگرتنی پێگەی خۆی لە عێراق و ناوچەکەدا.بۆچونی ئێوە لەم بارەیەوە چیە؟
حەمید تەقوایی:بە بۆچونی من گەڕانەوەی تالیبان نابێتە هۆی بەهێز بونی کۆماری ئیسلامی.سەربەخۆ لە کاردانەوە و هەوڵ و بانگەشەکانی ڕژێم لەم بارەیەوە.لەواقیعیشدا گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات مانای بەهێز بونی کۆماری ئیسلامی نیە.بۆچی یەکەم تالیبان سەربە باڵی سونەی تیرۆریزمی ئیسلامیە و،لە جۆری ئەلقایدە و داعشە و لەم لایەنەوە دوژمنی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیە، بەهاوپەیمان و پێکهاتوو لەگەڵی حساب ناکرێت،ڕاستە کەلەناو هێزە پێکهێنەرەکانی تالیباندا کۆماری ئیسلامی لایەنگری هەیە بەڵام تالیبان لەبنەڕەتدا و لەگشتیەتی خۆیدا نوینەرایەتی خەت وسیاسەتێک دەکات کە بەتەواوەتی پێچەوانە یەو تەنانەت لە دژی هێزە ئیسلامیەکانی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامیە.نمونەیەکیشی قسەکانی ئەم دواییانەی حەقانییە. کە سەرکردەی هێزوکردەوە تیرۆریستیەکانی تالیبانە و بەپیاوی بەهێزی دەوڵەتی تالیبان حساب دەکرێت لە قسەوباسێکیدا ڕاشکاوانەو توند هێرشی کردە سەر بەشیعەکردن و پیرۆزیەکانی شێعەکان.بێگومان ئەم ڕەوەندە بەردەوامی دەبێت.لەم لایەنەوە دەتوانی بڵێیت کە گەڕانەوەی تالیبان دەبێتە هۆی توندتر بونەوەی بەربەرامبەرکێ و کێشمەکێشی زیاتری نێوان دەوڵەتی نوێی ئەفغانستان دەبێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا نەک هاوکاری نێوانیان.
دوهەم هۆکارێکی گرنگتر ئەوەیە کە گەڕانەوەی تالیبان جارێکی ترتاوانەکانی هێزە ئیسلامیەکانی بە شیعەو سونەو هەموو باڵەکانی تریەوە، لە ئاستی جیهانیدا خستوەتە ڕوو لە بەرانبەر چاوی خەڵکی دونیادا دای ناوە.بەتایبەتی دوژمنایەتی تالیبان لەگەڵ ژناندا لوتکەی وەحشیگەری و تاوانکاری ئەو هێزانە دێنێتەوە بیری هەموان.ئەمڕۆ لە ئەفغانستان خۆشیداو لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا بزوتنەوەی بەرگری لەمافەکانی ژنان و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ دەوڵەتی تالیبان و بزوتنەوەی “ژنان لە دژی تالیبان” چالاک بوەتەوە.بەم شێوەیە جارێکی تر دەوڵەتانی ئیسلامی خستوەتە ژێر فشارەوە بەومانایەی کە کۆماری ئیسلامیش یەکێک لە شکستخواردوەکانی ئەم ئاڵوگۆڕە بوو.
دروشمی ئیماراتی ئیسلامی مان ناوێت کەلە تاران وزۆرێک لە شارەکانی تری ئێراندا ڕویدا لەڕستیدا دیوەکەی تری کۆماری ئیسلامیمان ناوێتە.
لە عێراقیشدا بەهۆی ئەو بزوتنەوە سکۆلاریستیەی کە پێشتر ئاماژەم پێدا کاریگەری کۆماری ئیسلامی بەرەو لاوازی دەڕوات و تەنانەت لە کوردستانی عێراقیش خەڵکی چەندن جارلە دژی حکومەتی هەرێم و بەدیاریکراویش بەشی یەکێتی نیشتیمانی کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا پەیوەندی زۆر نزیکیان هەیە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
کۆی ئەم بارودۆخە نیشاندەری ئەوەن کە گەڕانەوەی تالیبان وەک فاکتەرێک لە بەهێز بونی کۆماری ئیسلامی بەکار بهێنرێت.تەنانەت ئەگەر رژێم بەحساب کردن لەسەر چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە عێراق دەستی بۆ ئەو هێرشانەی ئەم دواییانە بردبێت،ئەوە لە کردەوەدا بەو ئامانجە ناگات.
خەلیل کەیوان:لەوەڵام بە پرسیاری یەکەمدا ئاماژەیەکتان بە هاتنەسەرکاری ڕەئیسی کردبوو.هەڵبژاردنی ڕەئیسی چ کاریگەریەکی هەیەلەسەر هێرشەکانی ئەم دوایانە بۆسەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق ؟ئایا ئەم کارە گؤڕانکارێەکی لە هاوسەنگی هێزی نیوان خەڵک وحکومەت ولە نیوان خەڵک و هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن و لەناویشیاندا ئەو هێزە نەیارانەی کەلە کوردستانی عێراق نیشتە جێن پێکهێناوە؟ئایا کۆماری ئیسلامی پێگەیەکی بەهێزتری بەدەستهێناوە لە پاش هەڵبژاردن؟
حەمید تەقوایی: بە بۆچونی من پەیوەندی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە بەڵام لەبەرژەوەندی خەڵک و هێزە سەرنگوم خوازەکان.بە بۆچونی من دانانی ڕەئیسی پێگەی کۆماری ئیسلامی زۆر لەسەردەمی پیشوو لاوازتر کردوە؟
خاڵی یەکەم ئەوەیە کە ڕەئسی هەڵبژاردەی هیچ کەس نەبوو.دەتوانیت بڵێت هەموو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی کەم تا زۆر بەو شێوەیە بووە.بەڵام ئەم جارە بابەتەکە جیاواز بوو.ئەم جارە تەنانەت بەشێک لە حکومەتیش بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد بوو،تەنانەت لە قاویشیان ئەدان.ئەمجارە هەڵسوڕاوان و کەسایەتیە ناڕازیەکان لەوانە دایکانی دادخواز ڕاشکاوانەو بەئاشکرا ڕایانگەیاند کە دەنگی ئێمە سەرنگوم کردنە.ئەمە یەکێک لە تاریک ونوتەکترین و پڕ شەرمەزارترین هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی بوو. هەموان ڕەئیسی وەکو فێرکراو کەسێکی دانراوی خامنەئی دەناسن و ڕژێمیش هەوڵیێک بۆ داپۆشینی ئەم بابەتە لەخۆی نیشان نەداوە و تەنانەت خۆیان لە ئاشکراکردنی سود وەرگرتنیان لەدەنگەکانی خەڵکیش بواردوە.
خالێکی گرنگتر ئەوەیە کە ڕەئیسی بەهۆی دەوری ڕاستەوخۆی لە کوشتاری بەکۆمەڵی ساڵی ٦٧داتەنانەت بەرلە هەڵبژاردنیش لە لایەن خەڵکی ئێران و زۆرێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی جیهانەوە “شانازی” نازناوی جەلادی پێبڕا زۆرێک لە ئەندامانی کابینەکەی ناویان لە لیستی تیرۆردایە و داواکراون.ڕەئیسی ئەمڕۆ لەلایەک بوەتە جێگەی گاڵتەو نوکتەی خەڵکی.لەلایەکی تریشەوە دادگایکردنی بوتە قسەوباسی باوی ناو خەڵک و میدیا کۆمەڵایەتیەکان و ئەرکێکی گرنگی بزوتنەوەی دادخوازی.
بەو هۆیەوە ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی بەو خەیاڵ و ئامانجەی کە هێزو ڕیزەکانی خۆی لە ژێر خەتی خامنەییدا ڕێکبخات ولە بەرانبەر کۆمەڵگەدا بەهێز دەربکەویت ڕەئیسیان هێنایە سەرکار بەڵام ئەم کارە بەپێچەوانەی خۆی شکایەوە،ئێستا ئەوە نزیکەی سێ مانگ بەسەر دانانی ڕەئیسیدا دەگوزەرێت و ئەبینیت کە لەو ماوەیەدا ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاری وبزوتنەوەی مامۆستایان و بزوتنەوەی دادخوازی وبزوتنەوەی دژی لە سێدارەدان و هتد و هتد ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەسەنێت و.کۆمەڵگە لە جۆش وخرۆشدایە و بەتایبەت کەسایەتی وچالاکوان و هەڵسوڕاوان بەناوو وێنەی خۆیانەوە لە دژی خامنەیی و تەواوی کۆماری ئیسلامی دەنگ و هاواری خۆیان بەرزکردوەتەوە.
ئەمڕۆ دادگایی خامنەیی بەهۆی دەورو نەخشی لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و کوشتاری خەڵک بوەتە بابەت وقسەوباسێکی ئاشکراو گشتی ئاکتیڤیستەکان.ئەمانە هەموو نیشانی ئەدەن کە پرۆژەی ترساندن و هێزنواندنی ڕژێم لە ڕێگەی دانانی ڕەئیسی و کابینەی ئاسایشی-سەربازی بەهیچ کوێ نەگەیشتوە و خەریکە ئاکامێ پیچەوەنە ئەدات بەدەستەوە.
خەلیل کەیوان:با چاوێک بە بارودۆخی ناوچەیی کوردستانیشدا بگێڕین.ئایا ستەمی میللی لە کوردستان نابێتە هۆکاری ئەوەی کە پرۆسەی سیاسی لەو بەشەی ئێران جیاوازتر بێت لە تەواوی بەشەکانی تری وڵات؟بۆ نمونە ئەگەری ئەوە نیە کە کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بکریتە دەرەوە و هێشتا لە تەواوی شارەکانی ئێراندا لە دەسەلاتدا مابێت؟وادێتە پێش چاو کە زۆربەی ئەوحزب و هێزانەی کە لەکوردستان چالاکی دەکەن بەم پرۆسەیەوە پیچراون.دەبینین کەلەپەیوەند بە نارەازایەتیە سەرتاسریەکانەوە لە ئیران بی جوڵەن یان کەم جوڵەن و خۆیان لەتەک پرۆسە سەرتاسەریەکاندا نابینن،لەم بارەیەوە بۆچونتان چیە؟
حەمید تەقوایی:پێویستە لەم بارەیەوە چەند خاڵێک بهێنمەوە بیر.
یەکەم تا ئەو جێگایەی کە بە بزوتنەوە ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان وتەواوی و بزوتنەوەحەقخوازانەکان دەگەڕێتەوە کۆمەڵگەی کوردستان لە هەر قۆناغێکی تر زیاتر نزیکترو گریدراوترن بە خەڵکی ناڕازیەوە لە سەرتاسەری ئێراندا.بۆنمونە ئەگەر بزوتنەوەی کریکاری لەبەرچاو بگرین ئەبینین چۆن دەستی هەڵسوڕاوانی خەباتی کریکاری کوردستان لەناودەستی هەڵسوڕاوانی کرێکاری سەرتاسەری ئێراندایە و بەچ شێوەیەک هاوشان وهاورێی و پیکەوەگرێدراو پێکەوە دەجوڵینەوە.لە ناڕەزایەتی دژی لە سێدارەدان،بزوتنەوەی دادخوازی،بزوتنەوەی بەرگری لە مافەکانی مندالان،ناڕەزایەتی لە دژی تێکدانی ژینگە و هتدیش لە کوردستان زۆر چالاکە و ئەوانە هەمووی کیشەی سەرتاسەرین.ئاشکرایە کە کێشەیەکی تایبەت بە کوردستان مەسەلەی ستەمی میللی و هەڵاواردنی میللیە بەڵام ئەمەش بە مانای جیاکردنەوەی خەباتی خەڵکی کوردستان نیە لە بەشەکانی تری ئێران.بەو مانایە نیە کە خەڵکی کوردستان تەنها لە هەڵاواردنی میللی ناڕازین و لەمەسەلەکانی ترداکە وەکویەکە بویان گرنگ نیە.بەپێچەوانەوە،ئەم ستەمە تایبەتە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی تایبەت دژی کۆماری ئیسلامی و هەموو ئەو کوێرەوەریانەی کە بەسەر کۆمەڵگەیدا سەپاندوە چالاکبن.
خالێکی تر ئەوەیە کە هەر بەوشێوەی کە کوردستان لەگەڵ هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامیدا سەنگەرێکی گرنگی درێژەدان بە شۆرشی ٥٧بوو،ئەمڕۆش بە بەرەیەکی گرنگ لە خەباتی سەرنگوم خوازانەی هەموو خەڵکی ئێران هەژمار دەکرێت.بونی سەتەمی میللی حسابی کوردستان جیاناکاتەوە بەڵکو لە خەباتی سەرتاسەری ئێراندا جێگایەکی تایبەتی پێ دەبەخشێت.ئەوەی کە جەماوەری خەڵکی کوردستان وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکانی ئیستا لەکوردستان بەکردەوە بەدەستیان هێناوە ئەوەیە کەلە دژی کۆماری ئیسلامی ئەبێت لەگەڵ خەڵکی سەرتاسەری ئیران بجوڵێنەوە هەتا ئەوەی کە ستم و هەڵاواردنی میللیش بتوانرێت چارەسەر بکرێت.ئەمە ئەو پرۆسەو جیهەتگیریەیەکەلە هەناوی کۆمەڵگەی کوردستاندا دەیبینین.
سەرئەنجام خاڵی کۆتایی ئەوەی کە کاتێک خەت وکارکردی ئەحزابێک کە لەو ناوچەیە نیشەجێن دەبینیت جۆرێک ناوچەگەری بەسەر ستراتیجی وسیاسەتەکانیاندا زاڵە.واتە ڕێک بە پێچەوانەی بزوتنەوە و جوڵانەوە ناڕەزایەتیەکان لە کۆمەڵگەدا ئەوان زۆرتر لەناوچەگەری پێچراون و ئەیانەوێت بە کیشەی میللی لە چوارچێوەی ناوچەیی کوردستان و بە پشت بەستن بە”حزبە براکانیان”لە کوردستانی عێراق وەڵام بدەنەوە.هەر بەو هۆیەشەوەیە کە ئەو سیناریۆیەی کە ئاماژەت پیدا،سیناریۆی ئازادی کوردستان لەپێش ناوچەکانیتر،بەرجەستەیە بۆیان.بۆی هەیە ڕوداوێکی وەها ڕوبدات بۆیان بەڵام ئەمە بەرهەمی هاوکیشە و هاوسەنگی هێزی ناوچەیی نیە،بەڵکو ئاکامی داغ بونی زەوی ژێر پیی کۆماری ئیسلامیە لە سەرتاسەری ئێراندا،بەدڵنیاییەوە ئەکرێت بڵێیت کە لەدەرەوەی وەدەرنانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان لەگەڵ سەرنگوم کردنی لە تەواوی ئێراندا مەودایەکی زۆریان نابێت.
بەڵام هێزە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی نیشتەجێی کوردستانی عێراق لە بنەمادا بە جەختکردنەوە لەسەر مەسەلەی میللی چارەنوسی کوردستانی ئێران گرێ ئەدەنەوە بە ناوچە کوردنیشینەکان لە وڵاتانی تردابەتایبەت لەو کاتەوە کە ئەم هێزانە بارەگاکانیان گواستوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان کەلە ژێر دەسەڵاتدارێتی ئەحزابی ناسیۆنالیستدایە.لەڕوی دیپلۆماسی وحساباتی سیاسی-عەمەلی و پراگماتیش نزیکی زیاتریان لەگەڵ حزبە”برا”کوردەکانیان لە عێراق دۆزیوەتەوە،کۆی ئەم بارودۆخانە ئاسۆیەکی کورت بینانەی ناوچەی،ناسیۆنالیسی و هەلپەرستانەی زاڵکردوە بەسەر سیاسەتەکانیاندا.ئەبێت ڕەخنە لەو سیاسەتانە بگرین و لەقاویان بدەین.لەم ڕوانگەیەشەوە بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کەشی ناڕەزایەتی و خەباتکارانە لە ئێران و تەنانەت کوردستانی عێراقدا لە بەرژەوەندی هێزە کۆمۆنیستەکان و لە زەرەی ناسیۆنالیستەکانە.بۆچی کەلە لایەکەوە زیاتر لە هەرسەردەمێکی تر هەڵپێکراو هاوڕاو تێکەڵاوبوە و ئاوێتە بوە لەگەڵ خەباتی جەماوەری خەڵکدا لە بەشەکانی تری ئێراندا دەجوڵێتەوە و لە لایەکی تریشەوە ئەزمونی خودی حکومەتی هەرێم لە کوردستانی عێراق بەهەموانی نیشانداوە کە ئەو هێزانەی کەلەسەر بنەمای کێشەی کورد و شوناسی میللی و کوردی و هاوکێشەکانی ناوچەکە سەیری ئاڵوگۆڕەکان دەکەن چۆن لەبەرانبەر خواستە ڕەواکانی خەڵک لە کوردستان خۆیدا دەوەستنەوە.
تائەوجێگەیەی کە پەیوەست دەبێتەوە بە هێزە چەپ وکۆمۆنیستەکان و حزبیکی وەکو حزبی ئێمەوە وەڵامەکە ئەوەیە کە هەر لەو کاتەی کە ئەبێت ناڕەزایەتی و وەڵامی تایبەت بە کێشەی میللی و هەڵاواردن و ستەمی میللی هەیە ئەبێت هاوچارەنوسی و هاوسەنگەری و یەکێتی خەڵک لە سەرتاسەری ئێراندا بکەینە تەوەرە و جەخت لەسەر ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی بەهێزی شۆرشی سەرتاسەری لە ئێران و.چارەسەری کیشەی هەڵاواردن وستەمی میللیش بەتەواوەتی گرێی خواردوە بە ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیەوە و لەو ڕوەشەوە خەباتی یەکگرتوی خەڵک لە سەرتاسەری ئێراندادژی ئەو حکومەتە.
خەلیل کەیوان:لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێرشی کۆماری ئیسلامیدا بۆ سەر بارەگاکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق ئەبێت چی بکرێت؟ئەوهێزانەی کە کەوتونەتە بەر هێرش و بەرهەڵستکارەکانی تری کۆماری ئیسلامی و لەوانەش حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەم بارەیە ئەبێت چ سیاسەتێکیان هەبێت؟
حەمید تەقوایی: بەبۆچونی من دەکرێت لە سێ ئاستدا دەست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم بارودۆخە ببرێت.یەکەم چالاکی و تێکۆشان لە ئاستی کۆمەڵگەی ئێراندایە.هەربەوشێوەی کەلە سەروترەوە ئاماژەم پێدائەمڕۆ لە کۆمەڵگەداناڕەزایەتیەکی پەرەگرتوو لە ئارادایە.بەڵام ناڕەزایەتی وتێکۆشانی کرێکاران و مامۆستایان وخانەنیشینان و دادخوازان وبەشەجۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە لە مەیدانەکان وبەرە جیاوازەکانیدا دژی کۆماری ئیسلامین.لەم ناڕەزایەتی و بزوتنەوانەدا کۆمەڵێک خواستی دیاریکراو دەخرێتە ڕوو.ئێمە وەک ئەو هێزانەی کەلەم بزوتنەوانەدا بەشدارو چالاکین وئەرکمان هەیە، ئەبێت هەوڵبدەین کەناڕەزایەتی لە دژی هێرشی ڕژێم بۆسەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق و مەحکومکردنی ئەم هەوڵەی ڕژێم لە قسەوباس و دروشم و داخوازیەکانی ئەم ناڕەزایەتیانەدا بگونجێنین وبیخەینە دەستوری کارەکانیانەوە.وای دابنێین لە بەیاننامەو ئەو بانگەوازانەی کە مامۆستایان یان خانەنیشینان بڵاوی دەکەنەوە یان لە ناڕەزایەتیەکانی کانونی نوسەراندا یان لە تۆڕی میدیاکۆمەڵایەتیەکاندا و هتد دەتوانرێت مەسەلەی مەحکومکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان و داخوازی ئەوەی کە ڕژێم بەوهۆیەوە ئەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و وەڵامبداتەوە بەفراوانی بڵاوبکرێتەوە.
ئەبێت سەرنجمان لای ئەوەبێت کە ڕژێم لە هیچ سەردەمێکیدا هێندەی ئیستا پێگەی لاوازو لەرزۆک نەبووە.لەم بارودۆخەدا ئەتوانرێت و ئەبێت ڕێکخراوکردن و بەرەوپیش بردنی ناڕەزایەتی وبزوتنەوەکان و کەمپینە خەباتکارانەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانە جیاوازەکاندا توانای بەکردەوەکردنی سیاسەتی هێرش بەرانەو پەلوپۆ هاویشتنەکانی لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی لێ زەوت بکەین.
لایەنێکی تر لە کوردستان خۆیدایە.لە کوردستانیشدا سەرباری ئەو چالاکیانەی کە ڕونمکردوە،دەواتوانرێت ئامادەکاری بۆ مانگرتنی گشتی بکرێت و ڕێکبخرێت.لەبیرتانە کە سێ ساڵ لەمەوبەر هێرشێکی هاوشێوەی ئەوەی ئەمڕۆ بۆ سەر حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی نیشتەجێی کوردستانی عێراق ئەنجامدراکە هاوکات بوو لەگەڵ لە سێدارەدانی سی چالاکی سیاسی کە ئەوانیش زانیار و لوقمان مرادی و ڕامین حەسەن پەناهی بون،ئەو کاتە لە وەڵام بەو دەست درێژی وتاوانانەی حکومەتدا،لەگەڵ بانگەوازو پشتیوانی حزبە چالاکەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستان لە وانەش حزبی ئێمە مانگرتنێکی گشتی و ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران ئەنجام درا.ئەمڕۆش ئەو کارە لەتوانادایە.بەتایبەتی ئەکەر کردەی سەربازی ڕژێم لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن بەردەوامی بێت.مانگرتنی گشتی وناڕەزایەتی پێویستی و زەمینەی زیاتر پەیدا دەکات،
بۆئەوەی کە مانگرتنی گشتی دروست ببیت،بێگومان ئەبیت هاوئاهەنگی هەبیت لە نێوان هەموو حزبە چالاکەکانی لەکوردستان.سێ سال لەمەوبەریش بەهۆی ئەو هاوئاهەنگی وهاوراییەوە بوو کە مانگرتن توانرا ئەنجام بدریت.من لەم دوایانەدا لە کۆبونەوەیەکی کڵاب هاوسدا ( (clubhouseکە نوێنەرانی حزبە چالاکەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستان ئامادە بون تێیدا ئەم بابەتەم پیشنیار کرد و بەهیوام ئەمجارەش ئەو هاوئاهەنگی و هاوڕاییە ئەنجام بدرێت.بەڵام لە هەمان کاتێشدا ئەبێت جەخت لەوە بکەمەوە کە تەنانەت ئەگەر بەهەر هۆکارێکیشەوە ئەم کارە ئەنجام نەدرا ئەتوانرێت بە هاوئاهەنگی وهاورایی لەگەڵ هێزە چالاکەکانی ناوچەکەدا لە جەرگەی ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە پەرەگرتوانەی کە لەشارەکانی کوردستاندا لە ئارادان چالاکانە ترو هەمە لایەنەتر لە ناوچەکانی تری ئێران داواکاری وباسی وەستانی ئەم سیاسەتانەی کۆماری ئیسلامی و مەحکومکردنی ڕژێم بخریتە ڕوو و سەرنجی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانیشی بۆ ڕابکێشرێت.
سەرئەنجام ئەبێت جەخت لە ناڕەزایەتیەکی جیهانی بکەینەوە.حزبی ئێمە لە مێژە کەمپینێکی جیهانی بۆ بایکۆت کردنی کۆماری ئیسلامی لەبەرنامەی کارەکانی خۆیدا داناوە.تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لەناوخۆی ئیران وناوچەکەدا،لەوانەش تاوانی کوشتاری ئابان و تاوانی تەقەکردن لە فڕۆکەنەفەرهەڵگرە ئۆکرانیەکە کە سەرنجی دونیای بۆ خۆی ڕاکێشا،لەسێدارەدانی ناڕازیەکان و نەیارانی سیاسی،دانانی ڕەئیسی جەلاد بەسەرۆک کۆمار و بەگشتی هەڵویست وساسەتە دژی مرۆڤانەکان و تاوانکارانەکانی ڕژێم ناوەرۆک و کرۆکی بابەتی کەمپینێکە کە ئامانجی بایکۆت کردنی جیهانی حکومەت و بەشوین پەراویز خستنی وەیەتی لەڕوی دیپلۆماسی و هونەری و وەرزشی و سەربازیەوە.هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە هەرێمی کوردستانیش دەبێت بۆ ئەو لیستە زیاد بکەین.داواکاری من لەو هێزانەی ئۆپۆزۆسیۆن ئەوەیە کە پەیوەست ببن بە کەمپینی بایکۆتی کۆماری ئیسلامیەوە.ئەبێت لە هەموو جێگایەک ڕایگەیەنین کە کۆماری ئیسلامی بەهۆی تاوانە پەرگرتوەکانیەوە لەوانە هێرشی ڕۆکێت و ساروخ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر هێزە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی لە وڵاتێکی تر مەحکومە و نابێت ئێران وەک دەوڵەت بەڕەسمی بناسرێت.ئەم جوڵانەوەیە دەتوانێت ڕژێم لە ئاستی جیهانیشدا بخاتە ژێر فشارەوە،هێرشەکانی بۆسەر ئۆپۆزۆسیۆن پاشەکشە پێبکات.
کۆی ئەم پیشڕەویانە بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی گشتی کۆمەڵگە و بارودۆخی ئەزمەگرتوی حکومەت،نەک تەنها پارێزگاری لە ئۆپۆزۆسیۆن لە هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر دەستدرێژیەکانی حکومەتدا ئەبێت بەڵکو مەیدانێکی نوێش بۆ بزوتنەوەی سەرنخون خوازی خەڵکی ئێران دەکاتەوە.
٣ ئۆکتۆبەری ٢٠٢١
پەراوێز:
پاش ئەنجامدان و ئامادەکردنی ئەم چاوپێکەوتنە ئەو هەواڵەم سەبارەت بە کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بینی لەبەرانبەر هەڕەشەو هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی
عبدولخالق العزاوی ئەندامئی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری لەپەڕلەمانی عێراق وتی کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ناتوانێت وەڵام بە(دەستدرێژیەکانی ئێران) بۆسەر هەرمی کوردستان لە باکوری وڵات بداتەوە.
العزاوی یەک شەممە ١٩سیپتەمبەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەوالی “ڕوداو”دا سەبارەت بە قسەکانی محمەد باقڕی،سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران کە بریتی بوو لەوەی کە تاران کردەوە سەربازیەکانی لە کوردستان برەوپێ ئەدات،وتی ئەم دەربڕینانە”جدی نین وتەنها بە ئامانجی پڕوپاگەندەی دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەنجام ئەدرێن.”
ئەندامەکەی پەڕلەمانی عێراق ئەوەشی زیادکردکە:”لایەنی ئێرانی موددەعیەکە زۆر ئامانجی سەربازی هەیە لەهەرێمی کوردستان وئەمەش قبوڵکراونیە.”
ئەم قسانە هەر لەوکاتەدا کە نیشاندەری هەڵویستی لاوازو نەبڕاوەی دەوڵەتی عێراق لە پەیوەند بە سنوربەزاندنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرخاکی ئەو وڵاتەیە.ڕاستیەکیش ئاشکرا دەکات.ئەو ڕاستیەی کە ئەوهەڕەشەو و بانگەشانەی کۆماری ئیسلامی لەبارەی کردەوە سەربازیەکانیەوە لە سەر خاکی ئەو وڵاتەدا دەیکات زۆرتر لایەنی تەبلیغاتی هەیە تا کردەیی وسەربازی.
کۆماری ئیسلامی بەبێ هاوکاری وبەلای کەمەوە بەبێ ڕەزامەندی دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان توانای پەرەدان بە کردە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەکانی هەرێم و جێ بەجێ کردنی ئەو ئامانجانەی کە بانگەشەیان بۆ دەکات کە پێکهاتوە لە تێکشکاندنی بارەگای هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن وکردنە دەرەوەیان لە خاکی عێراقدا نابێت.هەر ئەم دەربڕینانەی بەرپرسانی عێراق نیشانی ئەدەن کە نزیکایەتی ڕژێمی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا تا ئەو ئاستە نیە کەدژی هێزە ئۆپۆزۆسیۆنە ئیرانیەکان دەست بۆ کارێک بەرێت و تەنانەت لە بەرانبەر هەڕەشەو هێرشی سەربازی کۆماری ئیسلامیدا بێ دەنگ بێت.ئەوە نمونەیەکی تری لاوازی پێگەی کۆماری ئیسلامیە لە عێراقدا.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەهەر ڕادەیەکێش کە هاتوهاوارەکانی کۆماری ئیسلامی لایەنی تەبلیغاتی هەبێت و یا دەوڵەتی عێراق، لە بەرانبەر ئەوەدا ئەبێت لە گرنگی مامەڵەیی چالاک و هێرش بەرانەی ئێمەی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن کەم نەکاتەوە.تەنانەت بانگەشەکانی ڕژێم لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆن ئەبێت لە لایەن ئێمەوە وەڵامی شایستە وەربگرێتەوە.