(راگه‌یاندنی بینراو ) وه‌ك لایه‌نێكی ووروژێنه‌ری سێكسی … نووسینی: ئاری زێندینی
میدیا, له‌ئێستادا بۆته هۆكاروچه‌كی شه‌ڕوبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌س ولایه‌ن وگرووپ ووڵاتانیش زیاتر به‌لایه‌نی نێگه‌تیڤ به‌كاردێت وه‌ك له‌وه‌ی له بواری پرۆفیشنالی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات ئه‌ركی پرۆفیشنالی وپیشه‌یی ( میدیا) كه‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه به پێی یاساورێساوسیسته‌مه دیموكراتیه‌كان كاری هۆشیاركردنه‌وه‌ورۆشه‌نبیری تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه هاوكاروپالپشتی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیارده ناجۆرودزێووگه‌نده‌ڵیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ودامووده‌زگا حكومیه‌كان. راگه‌یاندن, له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیاوزانستی و شه‌پۆڵی ئه‌نته‌رنێت هه‌م قازانجی كرد‌و پێشكه‌وت له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ریه‌وه‌هه‌م زه‌ره‌ریكرد دواكه‌وت له‌رووی كوالێتی ومه‌عنه‌وی ! له وڵاتانی پێشكه‌وتووی مۆدێرن خاوه‌ن سیسته‌م ویاسا (میدیا)سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی چواره‌مه هاوكارویارمه‌تیده‌ری حكومه‌ت وخه‌ڵكه دوورله قازانجی مادی و دارایی وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وئایدۆلۆژیا ته‌نانه‌ت میدیا هه‌یه بۆ تاكه شه‌خس به‌كاردێت وپه‌خشده‌كرێت به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووڵاتانی عه‌ره‌بی وله‌وڵاته ئه‌فریقیه‌كان كه‌م ده‌رامه‌تی دارایی و ئابووری سست , له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستانیش زیاتر به‌و ئاقاره هه‌نگاوده‌نێ بێ ساحێبه و بێ سانسۆره. راگه‌یاندن ,له‌و وڵاتانه‌ی تاكه‌كان باری دارایان خراپه ئه‌و هه‌له‌ی قۆزتۆته‌وه كه مرۆڤه‌كان وه‌ك كاڵاوكه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ مه‌رامی شه‌خسی و حیزبی و چه‌واشه‌كردن له هه‌ردوو ره‌گه‌زی ( نێرومێ) شێوه‌یه‌ك له بووكه‌ڵه‌وموهه‌ریج له‌سه‌ر شاشه‌كان به‌تایبه‌ت (ره‌گه‌زی مێ ) ته‌نها جوانی و له‌شولاررێكی و سێكسی دیاربن شانسی هاتنه ناو راگه‌یاندنیان هه‌یه نه‌وه‌ك بروانامه‌ولێهاتووی و رۆشه‌نبیری كه ده‌سه‌ڵاتێك و عه‌قڵیه‌تێكی پیاوسالاری به‌رێوه‌ی ده‌بات هه‌رچه‌ند خانم و كچی لێهاتووشاره‌زاش هاتوونه‌ته ئه‌م مه‌یدانه‌وه به‌ڵام به‌ربه‌ستگه‌لێك زۆریان له پێشه!به پێچه‌وانه‌شه‌وه راگه‌یاندنی بینراوی واش هه‌یه خانم و كچان داده‌پۆشێ له‌راگه‌یاندنه‌كانیان بینه‌رانێك بۆلای خۆی رابكێشیت وا هه‌ستبكات خانم و كچ به‌و شێوه‌یه بازاڕێك بۆ خۆی په‌یدابكات دواجار به‌هه‌ردوو شێوه (ڕگه‌زی مێ ) ناشرین ده‌كرێن . لایه‌نی سێكس و بابه‌تی هۆشیاری سێكس وبه‌رنامه‌ی پۆڕنۆو له (راگه‌یاندنی بینراو—ته‌له‌ڤزیۆن ) له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووناپێشكه‌وتوو هه‌یه به‌ڵام به‌یاساوڕێساوسانسۆروئاستی رۆشه‌نبیری كۆمه‌ڵگه‌وئه‌ته‌كێكێتی میدیایی حكومه‌ت خۆی به‌رپرسیارداده‌نێت بابه‌تی فێلمی سێكس وبه‌رنامه‌ی رۆشه‌نبیری سێكسی و بابه‌ت و به‌رنامه‌ی مۆدێرن به‌شێكه له ژیانی تاكه‌كان ,له‌ش و لاری رووت و جل وپۆشاكی سه‌رنجراكیش وسه‌رده‌می هه‌موو كاتێك مانایی ( میدیاوبه‌رنامه‌ی مۆدیرن ) ناگه‌یه‌نێ.
به‌كارهێنانی خانمان وكچان ( ڕگه‌زی مێ ) له راگه‌یاند به‌تایبه‌ت(راگه‌یاندنی كوردی) بۆته دیارده گه‌ر خانم وكچی جوان وسێكسی نه‌بێ راگه‌یاندنه بینراوه‌كه‌ی ( ته‌له‌ڤزیۆن ) نه‌كه‌س سه‌یری ده‌كات نه داهاتێكی مادی باشی ده‌بێت! هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دیارده‌ی ناشرینكردنی ( میدیا ) دوورخستنه‌وه‌ی له‌كاری پیشه‌یبوونی وه‌ك ( میدیا ) گرووپێك له‌پاره‌داروبازرگانن و عه‌قڵیه‌تێكی پیاوسالاریه وه‌ك ماده‌وكاڵا سه‌یری ( ره‌گه‌زی مێ ) ده‌كه‌ن ریكلامی پێده‌كه‌ن بۆ رازاندنه‌وه‌وئارایشتكردنی راگه‌یاندن, خانمان و كچانیش هۆكاری ئه‌مه‌ن به‌ڵام باری دارایی خراپ وكه‌مده‌رامه‌تی په‌لكێشیان ده‌كات بۆ ناو راگه‌یاندن ئاماده‌ی هه‌موو كارێك بن له‌پێناوپاره, ته‌نانه‌ت خانم و كچ هه‌یه ته‌نیا بۆ خۆ نیشاندان كه جوان و سێكسیه تاكو شوو بكات یان هاوڕێیه‌ك په‌یدابكه‌ن راگه‌یاندنی (بینراو ) له هه‌رێمی كوردستان بۆته شوێنی پیشاندانی خانم و كچی جوان هه‌موو تاكی ناو كۆمه‌ڵگه هه‌ست به‌وه ده‌كات یه‌كسه‌ر هه‌ست به‌لایه‌نی جوانی و له‌ش ولار جوانی ده‌كه‌ی هیچ سوود له ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه نابینی كه‌له‌بنه‌ره‌تدا بێ ناوه‌رۆكه له‌خزمه‌ت رۆشه‌نبیركردن و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه نین بێ سانسۆروسنووربه‌زێن وراگه‌یاندنێكی بێ شه‌رمه !راگه‌یاندنی (بینراو) له هه‌رێمی كوردستان (راگه‌یاندنێكی سێكسیه) نیشاندانی له‌ش ولاری خانمان و كچان جلوبه‌رگ وپۆشاكی گرانبه‌هاوسه‌رنجراكێش تاكی بینه‌ر لایه‌نی سێكسی ده‌ورووژێ له منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵی تا زه‌لامێكی خه‌فتا ساڵی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی فێری هیچ ناكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌وفیركردنی نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كات , له‌م روانگه‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته بۆ سنوردانان و سانسۆر بۆ ئه‌م ( میدیا ) بێ سه‌وبه‌رانه‌ومه‌به‌ستدارانه بێته‌وه سه‌ر رێگایی ڕِاسته‌قینه‌ی میدیایی پرۆفیشناڵ و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م كاری خۆی بكات نه‌وه‌ك راگه‌یاندنی بێ شه‌رم وسنووربه‌زێنی مۆرالی كۆمه‌ڵگه.