Skip to Content

سەگ و سەران.. کەنعان مدحەت

سەگ و سەران.. کەنعان مدحەت

Closed
by تشرینی دووه‌م 17, 2021 General, Poems

تێگەشتنێکی جێنی سەگ و سەرانم
کۆ و لێکیش جیا دەکاتەوە.
گالێنۆس-یش؛
پەی بە هەستی شەشەم و وەڕینی
لە یەکچوویان نەبردووە
جەناب؛
سەگی بە چوار پێ و
مرۆڤی بە دووپێ ناوزەد کردووە
شاڵڵا؛ پێچەوانەکەیی پێ پەسەند با
ئێستا هەر یەک
بۆرە سەگێکی بە ئەمەگ و بە وەفای
بە سەردار بۆ خۆ دەگرت و
بە جەمە خۆراکێ
چل ساڵ سەرداری کردنی
بە چوار ساڵ پێ دەبڕییەوە.
لێم مەگرن گەر کاریگەری تیۆرەکان
میشکیان کەوڵ و
کۆدی زانیارییان پوچەڵ کردبێتم
لە تەڵخە ئاوێنەی دەسەڵاتا
لە (گۆدۆ) یەکی چاو تیژ دەگەڕێم
ئەگەر ئەتوانێ و پێی دەکرێ
بە سەر شانۆدا هەڵکوتێ و
ئەگەرێ،
هەڵهێنێتەوە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish