Skip to Content

لە ئاوێنەی تاریکەوە.. سەباح ڕەنجدەر

لە ئاوێنەی تاریکەوە.. سەباح ڕەنجدەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 17, 2021 General, Poems

بە دەشتێکی ناسراو دەچوومە ھەڵبژاردن
کە نان و ئاو لەم‌دەست و ئەودەستی دانراوە
بەرازی لمووزڕەشی شێرپەنجە ڕێگای پێ گۆڕیم
من بە ڕێگای سێبووری و خەڵوەتی دڵ دەڕۆم
ئەویش بەو ڕێگایە دێ
لە شینایی دەریاوە ڕێگای بۆ ھاتووە
تێکەڵی بایەک دەبین
خەون و بیرەوەری شێدار کردووین
وا نزیکە ببییە نەبینراو
چی ما بە لێوی گەرم ماچی بکەم
ماسییەکم زمانگران
فڕێ دراومەتە بەردەڵانێک کەس بەلایدا ناچێ
ڕووەکان دەبینیت
خەتە جۆتەکەی کێڵات
شیری گوڵەگەنمی لەناو لەپی منداڵانمان ماوەتەوە
شاعیرێکم بەدبەختی ڕەھا
ژننەخۆش
سێبەری لێڵی بێھيوایی گەمارۆی داوم
ئەی شیعر شیری دایکی خودام خواردووەتەوە دڵم ڕاگرە

١٧/١١/٢٠٢١ ھەولێر

Previous
Next
Kurdish