شیوعی… عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی… و/ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له گیرفانی شیوعییه‌ك ده‌گه‌رێم
بۆ بڵاوكراوه‌یه‌كی نهێنی ،
باس له هه‌ژارانی جیهان
له كرێكاران ،
حوتیاران ،
هه‌ر كه‌سێك زه‌حمه‌تده‌كێشێ بكات ،
بۆ ئه‌وه‌ی پاروكه‌ی* له
ئاوێكی خاوێن كه وشك نابێت بخوسێنێت ،
بۆ ئافره‌تێك ده‌گه‌رێم
له بێستانێكی سه‌وزدا به‌خته‌وه‌ر بێت ،
بۆ منداڵان
له گۆره‌پانه‌كانی گێڵگه‌ی گوڵاندا ،
له پێناو نیشتمانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ردا.
بۆ قیرشێكی(1) ره‌ش ،
گڵای زه‌رد (2) ،
كه له زه‌لكاوا (3)اتێگلاون (4) مه‌گه‌رێ
له چه‌قویه‌ك له پشتی پشته‌وه ،
له نیشتمانێكی پشت ستوونه‌كانی(5) زیندانه‌وه!
——————————
6/4/2022عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی**
و/ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
6/4/2022
** شاعری گه‌وره‌وناسراو
تێبینی :
*مه‌به‌ست نانه ره‌قه‌ی هه‌ژارانه.
(1)پاره‌وپوولی توركیه له كاتی سوڵتانه‌كانی عوسمانلی به‌كار هاتووه‌و، هه‌روا له میسریش به كارهێنراوه.
)2) مه‌به‌ست له پروپاگه‌نده‌ی روو زه‌رده كه هه‌میشه هاشه‌وهوش ده‌كات و رووداوه‌كان گه‌وره ده‌كات و،ره‌نگی زه‌ردیش له عورف وعاده‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ كاری خراپ و شتی بێ قیمه‌ت.
(3) قووڕو لیته وپیسی.
(4) وزه وه‌رده‌گرێت
(5) له ده‌قه عه‌ربییه‌كه ته‌نها ستوونه به‌بێ زیندان.