
داگیرسان…كوژانه‌وه… ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
1)
دره‌خت ئاوه‌دانی باخچه‌یه
ئه‌مه چڵێكه له‌داگیرسان..
به‌رد چاو دائه‌گرێ له‌ته‌نهایی،
ئه‌مه كوژانه‌وه‌یه‌كه ،
له‌ڕۆحمان!!
(2)
خه‌یاڵێك دائه‌گیرسێ،
له‌گوڵه‌گه‌نمێكدا خه‌ونی
برسییه‌كان…
خه‌یاڵێك ده‌كوژێته‌وه،
گوڵاڵه‌سوره‌یه‌ك نه‌خۆش
به‌قاچی ڕه‌شه‌با!
(3)
مناڵێك دائه‌گیرسێ به،
به‌رز بوونی باڵای…
پیرێك ده‌كوژێته‌وه،
به ده‌ست هه‌ڵبڕینی مردن!
(4)
باڵنده‌یه‌ك قریوه ده‌پۆشێ،
ئاسمان به‌ده‌سته‌سڕی ،
شین دائه‌گیرسێ..
باڵنده‌یه‌ك به‌ترسێك ده‌كوژێته‌وه،
ئاسمان به‌هه‌ور ده‌پژمێ !
(5)
(با) له‌ئینجانه‌دا هه‌ناسه ئه‌دا،
ئه‌مه داگیرسانی گوڵێك..
(با) له‌تابووتێكدا ڕاده‌كشێ،
ئه‌مه كوژانه‌وه‌ی ئینسان !
(6)
شتێك دائه‌گیرسێ،
له‌پشت سه‌ری ئینجانه‌ی گوڵه‌كانه‌وه،
چیمه‌نێكی باریك قاقا ده‌كێشێ !!
(7)
له‌خوار قاچی جۆگه‌له لێڵه‌كانه‌وه،
ڕووبارێك له‌ڕوونیا خۆی ده‌شوا
دواتر دائه‌گیرسێ به‌ده‌ریا!
(😎
له‌ناو تاركییه‌كی مه‌سته‌وه،
پێڵاوێكی ڕووناك سه‌فه‌ر له‌به‌ر ده‌كا
دواتر دائه‌گیرسێ به هه‌ڵكردنی ڕێگا!
(9)
حه‌قیقه‌تێك ده‌گری،
عیشقێك درزی تێده‌كه‌وێ،
كچێك ته‌نیایی پێده‌كا!
(10)
وه‌رزی خۆشه‌ویستی خامۆش ده‌بێ،
پیاوێك پێكێك سه‌راب هه‌ڵئه‌دا،
ژنێك تاریكی له‌به‌ر ده‌كا!
(11)
شتێك ڕوو له‌كوژانه‌وه ده‌كا،
چیا ناخی قوڵپ ئه‌دا له‌گریان،
هه‌ڵۆیه‌ك ڕیشی به‌پاییز ده‌شوا !
(12)
هه‌نارێك له‌سوڕی مانگانه‌ی ده‌كه‌وێَ،
مه‌رگ ختوكه‌ی ئه‌دا ،
ئۆرگازمی چه‌قۆیه‌ك دائه‌گیرسێ !
(13)
كورسییه‌ك بۆگه‌ن ده‌كا،
كوژانه‌وه به‌رده‌بێته دیكتاتۆری ،
كێبڵ و قامچی ده‌بێته تابوتی…
(14)
كۆڵانێك پێده‌كه‌نێ،
كورسی كورسی دائه‌گیرسێ،
به منداڵ…
كۆڵانێك گریان هه‌ڵده‌كا،
به واژۆی مه‌رگ،
كوژانه‌وه‌ی دایكێك !
(15)
ئومێد له‌ده‌ماره‌كانما چه‌كه‌ره ده‌كا
خه‌ون خاڵ خاڵ دائه‌گیرسێ..
ئومێد له‌قه‌فه‌سی سینه‌مدا ده‌نوێ،
كوژانه‌وه‌ی خه‌ون كه‌م كه‌م دائه‌به‌زێ!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی