پاییزه شه‌وێك …. خه‌زان محه‌مه‌د
Closed
سلێمانی
له شه‌وێكدا …
له گه‌ڵ قژه زه‌رده‌كه‌ی پاییزدا
هۆن .. هۆن .. بارانی رۆندك
له هه‌وری چاوه‌كانمه‌وه
ده‌هاتنه خوارێ …!
بروسكه‌یه‌كم كرده قردێله و
دام له پرچی شه‌و
ئه‌ندێشه ناسكهكانم
به تاڵه تیرێژی شیعرێكا
هه‌ڵواسی …!
شمه‌كه ته‌ڕه‌كانی مه‌راقم
له سه‌ر ته‌نافی ئازارێك
وشكه‌وه كرد
ئه‌ی پاییز….
وه‌ك چۆن دره‌خته‌كانت
له جلوبه‌رگی گه‌ڵاكان
رووت كرده‌وه
وه‌ره و دوا گه‌ڵای دره‌ختی
مه‌رگ لێنیشتووی
سیمای زه‌ردم
هه‌ڵوه‌رێنه ..!