
گاڵته‌جاڕی … سه‌ردار جاف
لایه‌نی رامیاری ئه‌گه‌رچی پڕ له فرت و فێڵ و گه‌وجاندنی به‌رامبه‌ر و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكییه، لێ پێویسته هێنده لێزانانه و وریایی و به عه‌قڵانیه‌تیه‌وه په‌نای بۆ ببرێت، نه‌ك خه‌ڵكی ساده و نه‌زانی سیاسی شبه زه‌قی هه‌ستی پێ بكه‌ن. ده‌ڵێن سیاسه‌ت هونه‌ری شیاندنه ( فن الممكنات ) ه، به‌ڵام ئه‌و هونه‌ره پێویستی به داڕشتنی هونه‌رمه‌ند و ده‌ست ڕه‌نگینی خۆی هه‌یه جگه له‌وه‌یش شێوازی ئه‌كادیمیانه و زانستیانه‌ی گه‌ره‌كه، تاوه‌كو باوه‌ڕ كردن و سازبوون و قایلبوونێكی ره‌هایی بچه‌سپێنێت و مسۆگه‌ر بكات، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بێت.
نامه‌وێ به ورده‌كارییه‌وه بچمه نێو هه‌ڵتۆقینی به‌ره‌یه‌كی سست و لاوازی رۆژهه‌ڵاتی كه خۆی له ( روسیا و ئێران و سوریا ) ده‌بینێته‌وه، به زه‌قی وا خۆیان نیشانداوه كه رووبه‌رووی به‌ره‌ی خۆرئاوا ده‌بنه‌وه، كه هه‌ر له نێو ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی سێ زلهێز خۆی له‌م به‌ره‌یه‌دا ده‌بینیته‌وه ( ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ) دیارن و هه‌رگیزا و هه‌رگیز له گه‌ڵ به‌ره‌ی لاوازدا به‌راورد ناكرێن، له هه‌مانكاتدا به‌ره لاوازه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار دۆستێكی هه‌میشه نزیكی خۆی له ده‌ستدا كه ئه‌ویش وڵاتی چینه و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌و ئهنجومهنهیشه، ئه‌وه جگه له په‌یمانی ناتۆ و چه‌ندین وڵاتی تر پاڵپشت و پشتگیری ئه‌و به‌ره‌یه‌ن، ره‌نگه وڵاتانی روسیا و ئیران بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه سێقۆلییهی خۆیان نه‌یانتوانیووه نزیكترین وڵات له خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 14 / 4 / 2017 مۆسكۆ په‌لكێش بكه‌ن كه ئه‌ویش ئێراقه و ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌لات له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، چونكه هه‌موو لایه‌ك له سیاسه‌تی ده‌وله‌تی ئێراقی ئێستا و ئه‌مریكا ئاگادارن.
له‌م پێگه سست و لاوازه نابه‌رابه‌ره‌وه لێدوان و قسه‌ی وا ده‌كه‌ن كه نه‌ك مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بگره ئابروو چوونیشه بۆ خۆدی ده‌وله‌ته‌كه خۆیشی، به هه‌موو لێكدانه‌وه‌ی خۆیان پێیان وایه هێنده درۆ بكه تا بۆ خۆیشت گومانت له راستی قسه‌كانت نه‌بێت، به‌ڵام ئیمڕۆ ئێمه له سه‌ده‌ی بیست یه‌كدا ده‌ژین نه‌ك زیاتر له هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، به‌گێل زانینی خه‌ڵكی جاڕدانی كالفامی و گێل بوونی خوده له زه‌مه‌ن و ئه‌و كاره‌ساته‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێ، له لایه‌ك ئه‌مریكا سوریا بۆردومان ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگری رووه‌و دوورگه‌كانی كۆریای باكوور ره‌وانه ده‌كات و له لایه‌كی تریشه‌وه دایكی بۆمبه‌كانی كه به بۆمبی ئه‌تۆمی بچوك ناسراون له ئه‌فغانستادا دژ به گروپی 600 تا 800 كه‌سی به‌كار دێت، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا نامه‌ی ئه‌مریكایه بۆ روس ده‌ست به‌رداری سوریا ببێت، جا ئاغای زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران ده‌زانێ كوێی دێشێت بۆیه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌ینی 14 / 4 / 2017 هیستریایی پێوه دیار بوو، ناچار خه‌ڵكه‌كه به گێل و كاڵفام بزانێت، وه‌لێ مرۆڤی ئاسایی به زه‌قی له وته‌كانیدا هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه ئه‌و تۆماهۆكانهی رۆژی 7 ی ئا‌پریل ئاراسته‌ی شعێرات كران بۆ سه‌ر دڵی كۆماری ئیسلامی ئیران بوون، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی به‌نده‌ی راكێشا ئه‌و وته گاڵته‌جاڕی و بێ به‌هایه بوو كه گووتی ( رێگه له پرۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی دیموكراسی له سوریا گیراوه ) به‌راستی مرۆڤ قێ زله خۆی ده‌كاته‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێك به‌م جۆره بدوێ ، كه ئه‌م جۆره قسانه ههرگیزاه هه‌رگیز مایه‌ی گویًگلاتن نین، من ئه‌وه به گه‌مژه‌یی خودی زه‌ریفی تێده‌گه‌م نه‌ك گه‌وجاندن و گیلی خه‌ڵكی، ته‌واوی دونیا له سیاسه‌ت و دیموكراسی ناحلی و نه‌زان بن، زۆر باش و به وردی درم به‌وه ده‌كه‌ن كه به درێژایی ده‌وڵه‌تی سوریا له سایه‌ی حیزبی به‌عسدا جگه له دڕندایه‌تی و سه‌ركوتكردن و عه‌قلییه‌تی هه‌مه‌جیه‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌ت به هیچ جۆرێ ئاشنای توله رێی دیموكراسی نه‌بوونه‌ته‌وه، بۆیه لێره‌وه به ئاغای زه‌ریفی ده‌ڵێن با ئه‌و وته‌یه‌ی به‌ره‌و وتاری رۆژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی بباته‌وه خه‌ڵكه دواكه‌وتووه‌كه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی خۆیانی پێ گێل بكاـ نه‌ك فریودانی كۆمه‌ڵگای مۆدیرنیسته.
زه‌ریفی دیكتاتۆری به دیموكراسی تێده‌گات، ئاغا گیان زه‌همه‌ت نه‌بێ كه‌مێك له‌و دیكوكراسیهی خۆتمان فێر بكه ، با ئیمه‌یش ئیتر له هه‌ناسه‌ی ئازادی ده‌ربرین رێگر بین و مرۆڤ خنكاندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵك و سیاسه‌ت به گاڵته‌جاری كردن پیاده بكه‌ین .