
چه‌ند ده‌قێكی دی له شاعیری عێراقی ( عه‌دنان محسن )(*)ـه‌وه… و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
• هه‌ندێ
هه‌ندێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
نه تامیان هه‌یه ،
نه بۆن ،
نه ڕه‌نگ
به‌ڵام به ئاو ناچن .
• ورده‌واڵه
- ئه‌وه خووی منه
ئه‌وپه‌ڕی ده‌چێته ئه‌م په‌ڕ . - له نیوه‌ی مۆته‌كه‌دا
خه‌ونه له‌ناوچووه‌كانم ده‌ژمێرم . - به شوێنپێی ساتمهكانتهوه
گشتیان
به دڵی خواسه‌وه ده‌ڕۆن . - له‌سه‌ر شۆسته‌ی تاریكاییتدا
ڕوناهی
له نیوهڕۆخهودا به ئاگا دێ . - له قامووسی كاتدا
چاوه‌ڕوانی
ته‌نێ له ڕابردوودا ده‌جوولێته‌وه . - حیكمه‌ت ئاوێنه‌ی خورافه‌یه
ئاوه‌ز باخچه‌یه
شێتییه‌تی تێدا ده‌سوڕێته‌وه . - ڕۆژگار تۆی پێشان دام
كێ ڕۆژگاری پێشانی من دا . - من ئهلف وبێی ڕۆشنایی تۆ فێر بووم
تا مێژووی تاریكایی بخوێنمه‌وه . - من فێری ده‌ست گرتنه‌وه بووم
تا ده‌سته‌كانت بخوازم . - له ده‌وروبه‌ری ڕۆژگارمدا
له هه‌ر بزربوونێكی جه‌سته‌م
شوێنێكه . - هه‌ر فرمێسكێك
چاوه‌كانت نهیڕشتبێ
سه‌ره‌تا ده‌بێ به هه‌ڵم . - تا له چاوی براده‌رێكدا نه‌مخوێنده‌وه
له مه‌رگی خۆم دڵنیا نه‌بووم . - كه ژن تووڕه ده‌بێ
سواری سه‌ری خۆی ده‌بێ
كه پیاویش تووڕه ده‌بێ
سواری هه‌مووان . - وه‌ختێ یه‌كه‌م به دووه‌می وت
پیاو به و دوام كه‌وه !
ژنه‌كه زه‌رده‌مسكه بووه‌وه و
دووه‌م په‌شۆكا . - به كوێرایی چاوی زمانم
به لێوم ده‌ڵێم بئاخڤێ . - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به ده‌رگادا هاتم
شوێنهوارێكیم به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌دا نه‌دی . - نه‌یده‌توانی بمبینێ
كه‌چی چرای كوژانده‌وه . - له بهروبوجگوڕی خێزان .
یاداوه‌ری
دوا شته بۆم مابێته‌وه . - نیشتمان
یه‌كه‌م نه‌خۆشی به‌ربڵاوه تووشی بووبم
هۆیهكانم به بیر نه‌یه‌ته‌وه .
• براده‌ر
كه وه‌ختی نووسین دادێ
بۆت هه‌یه ڕسته‌یه‌كی به‌سوود
بۆ نیشتمان بنووسی
نیو ڕسته‌یش له‌باره‌ی براده‌رانه‌وه
له‌وانه‌یه به سوود بێ
كه دێته سه‌ر دڵبه‌ریش
هیچ مه‌نووسه
ئه‌وه‌نده به‌سه
به‌رده‌وام
چاو له بۆشاییدا ببڕی
ئه‌وی دی بۆ ئه‌و لێ گه‌ڕێ .
• هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ
هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ
ببنه شاعیری مه‌زن
هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێ
ببن به وه‌رگێڕی گه‌وره
لێ هه‌موو ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ
ژنه‌كه‌م پێشی خۆم بخه‌وێ
تا به‌ته‌نێ
بچمه ئاشپه‌زخانه و
وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی بریندار
سه‌ما بكه‌م .
• ڕاسته‌وخۆ
دوای كه‌وتنی ددانی عه‌قڵی
هیچم بۆ نه‌ماوه خه‌ونێك نه‌بێ
وه‌ختێ ، ژنێ
له وه‌ختی ده‌سبه‌تاڵیدا
خۆشی بوێم
یا كاتی حه‌سانه‌وه‌ی
یا پشوودانی
یاخود كه وه‌ختی پێویست دادێ
سنگم دڵێكی تێدایه
خۆشه‌ویستی زۆری
له هه‌موو وه‌ختان له‌سه‌ره .
• ده‌كرا پێكه‌وه بگرین
ده‌كرا پێكه‌وه بگرین
ئه‌گه‌ر
هه‌موو دهسرۆكهكانی
له گیرفانی مندا جێ نه‌هێشتبا
منیش
چی فرمێسكی پێم مابوو
له جانتایه‌ك له جانتاكانیم له‌بیر چوو بوو .
(*) ( عه‌دنان موحسن ) شاعیرێكی عێراقییه له به‌غدا له دایك بووه ،
دوادواكانی حه‌فتایه‌كان عێراقی به‌جێهێشتووه چووه‌ته لوبنان پاشان بۆ پاریس
ئێستاش هه‌ر له‌وێیه .
سه‌رچاوه : بڕوانه
https://elarabielyoum.com/show240281