 
	سوپاس، نەھاتی ! … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					سوپاس ..
بەلایەنی کەمەوە
وات کرد
ئوتومبیلەکەم بکەم بە گوڵ
دوای ئەوەی  مانگ زیاترە
بووە بە تەپۆڵکەیەک قوڕ و
زبڵ
سوپاس
بەلایەنی کەمەوە 
وات کرد
لە ئەرشیفی کانتۆرەکەم
بۆ بۆینباخی گوڵ گوڵ بگەڕێم ..
سوپای زاڵی برنجی قژم
تێک بشکێنم و 
سروود بۆ ھێزی 
پاشەکشەکردووی
ماشەکەی بڵێم ..
سوپاس
بە لایەنی کەمەوە
وات کرد
چەند سەعاتێ
بیر لە ڕۆژێکی جیاواز  کەمەوە ..
دوو کوپ قاوەی گەرم،
تۆزێ ھەناسەی سوار و 
کە خەڵکێک  بە لاما بڕۆن،
ئاوڕ  بەمەوە ..
سوپاس
کە وات کرد ،
بیرێ 
تۆزێ بیر 
لە یەک دوو سەعات
تایبەت
بە ژیانی خۆم بکەمەوە ..
سوپاس ،
نەھاتی !


 
			 
			 
			