نیشتمانێك له‌هاژه‌ی ئاو.. ستار ئەحمەد
هه‌مومان له‌حاڵی بارینا
به‌ئاو ژیرده‌بینه‌وه
له‌وه‌ته‌ی سروشت له‌ته‌لقینی ئاو بووه‌ته‌وه
مه‌رگی دره‌خت …..
ناونیشانی كه‌ناره‌كان ده‌نووسێته‌وه
سه‌رده‌مانێك خه‌ونم به‌تینووه‌كانه‌وه ده‌بینی
ژماره‌ی ئه‌و كه‌ناریه شه‌هیدانه‌م ده‌ژمارد
له‌گه‌ڕانی دڵۆپێك ئاودا وشكده‌بوونه‌وه
ئه‌مڕۆ ناخم داگیرساوه‌و
به‌پیتێكی تینوو….
مێژووی ناسنامه‌یه‌ك ده‌هۆنمه‌وه
ئه‌م داچوون و هه‌ڵكشانه به‌ره‌هایی خۆزگه‌دا
به‌ربوونه‌وه‌ی دڵی دره‌خته‌كان
ده‌كاته سه‌مفۆنیای هه‌ڵاتن
ترس له‌یه‌خه‌ی به‌های نوێبوونه‌وه ده‌ڕوێنێ
نوسین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ئاو‌و
مه‌له له‌ناخی رووباردا
خۆدزینه‌وه له‌شه‌پۆل
بازدان لهبهربهستهكان
مه‌گه‌ر ئاو له‌زمانیان وردبێته‌وه
ئاو ده‌توانێت….
نرخی له‌دایكبوون و پووكانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ
كه‌مانگ ده‌گیرا…
ئاو نیگای له‌خه‌نه هه‌ڵده‌كێشا
روانگهكانم سوور ده‌بینی
وه‌ك ئه‌و شه‌وانه‌ی…
شه‌فه‌قی لهجهرگیا ده‌شارده‌وه
وه‌ك ئه‌و ئێوارانه‌ی…
كه‌ل ده‌بووه میوانی ئاسۆ
كهماتگ ده‌گیرا
بهچووته ده‌چووینه سه‌ر باڵی شه‌پۆلێك
خه‌ونه‌كانمان ده‌بوونه گڵكۆ
له‌وه‌ته‌ی دڵۆپێك ئاو…
ره‌نگی بوونمی هێنایه بوون
به‌دوای جه‌وهه‌ری ره‌نگه‌كانا ده‌گه‌ڕێم
مه‌گه‌ر كانی بزانێت…
زاری بێده‌نگی له‌م هه‌وارگه‌دا
چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێ
ته‌نها رێگاكان…
له‌ژێر په‌له‌قاژه‌ی هه‌ڵكشانی ئاودا
مانای بزربوون ده‌زانن
گۆڕێك لهشهیۆل
نیشتمانێك له‌ئاو
هاژه‌یه‌ك لهپێمهلهی چڵه‌كان
رامووسانێك له‌نێوانی رۆخی كه‌نارو ئاودا
ناونیشانمان به‌ره‌و ترۆپكی به‌ها ده‌گوێزنه‌وه
ده‌گه‌ینه سه‌رابێك….
له‌وه‌ته‌ی نوستووین
بێ‌ئاگا له‌ده‌ستی مردن رۆحمان ده‌ژمێرین
به‌دوای جه‌سته‌ی هیواكانا گۆڕ لێئه‌ده‌ین
گۆڕ بۆ وجود
گۆڕ بۆ ژیان
گۆڕ بۆ مێژوو
گۆڕ بۆ زمان
گۆڕ بۆ تێڕامان
وردبوونه‌وه له‌وانه‌ی به‌جه‌سته‌ی ئێمه
دورگهیهكیان له‌سته‌م داڕشتووه
به‌خوێنی ئێمه…
په‌رستگایه‌كیان بۆكڕنوشمان
له‌چاڵی چاوماندا هه‌ڵكه‌ندووه
له‌وكاته‌وه‌ی عیسا كۆشی مه‌ریه‌می ناسی و
لانكی ئاشتی لهبهربهستهكان ئاودیوكرد
ئێمه به‌دوای بارگه‌ی خوێن
بارمته‌ی گڵ
ده‌سرازه‌ی ئاسۆ
لانكی گیان
شه‌وگاری بێ مانگدا ده‌گه‌ڕێین
په‌روانه‌یه‌ك..
رۆحمانی له‌شیله‌ی گوڵێكدا نه‌ناسیوه
باخچه‌یه‌ك…
به‌عومری ره‌هامان چرۆی نه‌كردووه
سه‌رده‌مێكه..
ئاو خوێنمانی به‌جێهێڵاوه
بۆیه ده‌بینه باران و ده‌بارین
ده‌بینه به‌فرو برین دائه‌پۆشین
هه‌موومان…
له‌حاڵی بارینا به‌ئاو ژیرده‌بینه‌وه
له‌وه‌ته‌ی سروشت له‌ته‌لقینی ئاوبووهتهوه
مه‌رگی دره‌خت..
ناونیشانی كه‌ناره‌كان ده‌نووسێته‌وه
ستار ئەحمەد