
ميدياى نيشتمانى … ئارى زيَندينى
ده‌زگایی ڕاگه‌یاندن ده‌زگایه‌كه بۆ هۆشیاری وبواری رۆشنبیریه بۆ گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگ و هۆشیاری تاكی كۆمهڵگاو ئاگاداربوون له‌و پرس و كایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵك ته‌نانه‌ت بۆ به ده‌ر خستنی ڕاستی و ناڕاستی و باشی و خراپی ووروژاندنی پرس و مه‌سه‌له‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن وئیجابیهت,ده‌سه‌ڵاتداریشه كه‌پێی ده‌ڵێن (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م)به‌ڵام له شوێنێك كه ڕاگه‌یاندن ئازاد بێت و دیموكراتیه‌ت هه‌بێت .
ده‌زگایی ڕاگه‌یاندن كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (نوسراو‌و په‌ڕاو) ( بیستراووبینراو) له سه‌رده‌می ئێستاش( راگه‌یاندنی ئه‌لكترۆتی) هه‌مووی بۆ هۆشیاری و خزمه‌تی تاك و كۆمه‌ڵگایه, به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ سه‌رلێشواندن و چه‌واشه‌كاری تاك و كۆمه‌ڵگا به‌كار هێنراوه!واته بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و شه‌خسی نه‌وه‌ك بۆ خزمه‌تی گشتی به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان بۆ خزمه‌تی كه‌س و لایه‌ن و گرووپ و حیزب و ململانێ و مه‌به‌ستی دیاریكراو به ئه‌نقه‌ست گرنگی پیێ ده‌درێت ئه‌وش دوورده‌كه‌وێته‌وه له پیشه‌ی راگه‌یاندن وه‌ك كارێكی پڕۆفیشناڵ وئه‌كادیمی وبابه‌تیبوون له بواری راگه‌یاندن.
له‌باشووری كوردستان دهزگاوئۆڕگانهكانی ڕاگه‌یاندن(ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆن) (بهبینراوبیستراو) (سایتی ئه‌لكترۆنی) سه‌رباری پاڵپشتی دارایی زۆر نهكهتوونهته سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی بواری ڕاگه‌یاندن كهبابهتیبوون وپڕۆفیشناڵ و ئهكادیمیهته.ڕاگه‌یاندن له باشووری كوردستان له خزمه‌تی ئامانجێكی دیاریكراوه و بۆ حیزب و كه‌س و گرووپ و ئامانجی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێت دووردهكهوهێتهوه له پرسه نیشتمانی و زۆر ناپڕژێته ناو كۆمه‌ڵگه‌و كاری پیشه‌یی خۆی زیاتر بیر له قازانجی مادی له پێشتر داده‌نێت, هه‌نگاوه‌كانی راگه‌یاندن سه‌ربه‌خۆ ناهاوێژرێ به‌ڵكو تهسكبوونهوسوڕانهوه له یه‌ك بازنه‌و ده‌رنه‌چوونه له‌م بازنه‌یه!له‌باشووری كوردستان گه‌ر بته‌وێ له دهزگاوئۆڕگانێك كاربكه‌یت ده‌بێت كه‌سێكی دیاریكراو سنوردار‌و حیزبی به‌عه‌قڵ و ئایدۆلۆژیایی ئه‌م ده‌زگایه بیربكهیتهوهوكاربكهیت گه‌ر نا له‌وه‌ش زیاتر ناتوانی وتارێكی ئاسایی بڵاوبكه‌یته‌وه!كێشه‌ی گه‌وره له وهدانیهكه(میدیا)حیزبیه‌كان ناپیشه‌یین و نابابه‌تین چونكه هه‌موو میدیایه‌كی حیزبی ئه‌ركی خزمه‌تكردنی حیزبه به‌لكو كێشه‌كه‌ئه‌وه‌یه كه‌پێویستیان به هیچ نییه به‌ڵام خۆیان ده‌كه‌نه پاشكۆی حیزب و دارده‌ستی كه‌سانێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نن, ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له باشووری كوردستان دهزگاوئۆڕگانهكان هه‌مووی بابه‌ت و به‌رهه‌م وبڵاوكراوه‌ی دامه‌زێنراو (ته‌عینكراو) واته كۆمه‌ڵه نووسه‌رو ڕۆشنبیری سنووردار‌و دیاریكراو له‌م دهزگاوئۆڕگانه بۆیان هه‌یه وتارونووسین وبڵاوكراوه په‌خشبكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌ر ته‌سكبوونه‌وه‌ی بیری ئازاد‌و مه‌یدان چۆڵكردنی قه‌ڵه‌می ئازاد‌و دووركه‌وتنه‌وه له پیشه‌یی بابه‌تیبوونی راگه‌یاندن.بواری ڕۆژنامهوگۆڤاروتهلهڤزیۆن وڕادیۆكان به‌ره‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری (زه‌رد) هه‌نگاو ده‌نێن وده‌بینرێن زۆربه‌ی ئه‌و وتار‌و بڵاوكراوانه به‌مه‌به‌ست وئه‌نقه‌ست وه‌بۆ دژی یه‌كتر به‌كارده‌هێنرین و هاتوونه مه‌یدانه‌وه, به‌تایبه‌ت هه‌واڵی دوور له راستی كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌یه, ڕۆژنامهیك دژایه‌تی رۆِژنامهیهكیتر ده‌كات , گۆڤارێك ڕكبهڕكی گۆڤارێكیتر ده‌كات , تهلهڤزیۆنهك به‌رامبه‌ر تهلهڤزیۆنێكیتر هه‌واڵی به‌جۆرێكیتر په‌خشده‌كات له‌ڕوویی كوالێتی به‌رنامه‌و به‌رهه‌مه‌كان زۆر زه‌عیف و دووباره‌و ناشاره‌زایی ونا ئه‌كادیمیه‌تی پێوه دیاره به‌تایبه‌ت پێشكهشكارو بێژه‌ره‌كان مه‌وزوعی بابه‌تی و گرهنگ ده‌ورووژێنن به‌ڵام به خێرایی و سه‌رپێی نه‌گه‌یشتنی په‌یامه‌كه!, ئه‌مه له ئاستی (سه‌ته‌لاییت) بێجگه راگه‌یاندنه (لۆكاڵیه‌كان) كه‌هه‌موو سێبه‌ری حیزب وگرووپ و شه‌خسن یانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پاره هه‌موو شتێك ده‌ڵێن و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دابكات,ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆن هه‌یه دوو كه‌س به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ته‌نها بۆ مه‌رامی شه‌خسی و دارایی هیچ خزمه‌تێكی رۆشنبیری و رووناكبیری وفه‌رهه‌نگی ناگه‌ێنێت وبه‌و ئامانجه‌ش دامه‌زراوه. ئێستا له‌باشووری كوردستان باس باسی (ڕیفڕاندۆم و ئاڵا‌و ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ته) هه‌موو بوارهكانیتری ژیان وه‌لا نراوه وه‌ك( فه‌رهه‌نگ ورۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوورو ئابووری) چونكه سوودی بۆ ڕاگه‌یاندن نیه و بازاڕیان خۆش ناكات !كه‌واته به‌كۆی ئه‌م كه‌م و كوڕیانه له باشووری كوردستان , راگه‌یاندنی (حكومی , نیشتمانی , نه‌ته‌وه‌یی , سه‌ربه‌خۆ ، بێلایه‌ن ) بوونی نیه.