
له چاوه‌ڕوانی به‌ربه‌ران.. كوسته‌نتین كافافی و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ین
له گۆڕه‌پانان كۆبووینه‌ته‌وه ؟
به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن .
ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ داخراوه و
پیران قانوون دانانێن
كه‌واته بۆ له‌وێ دانیشتوون ؟
چو‌نكه به‌ربه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن .
ئێستا پیران چ قانوونێك داده‌نێن ؟
كه به‌ربه‌ره‌كان گه‌یشتن
ئه‌وسا قانوون داده‌نێن .
ئیمبراتۆڕمان ، بۆچی وا زوو
له‌خه‌و هه‌ستاوه و
له‌سه‌ر عه‌رش دانه‌نیشتووه ،
له‌به‌ر ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی شاردایه
تاجی له‌سه‌ر نه‌ناوه ؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن
ئیمپراتۆر چاوه‌ڕێیه پێشوازی له پێشه‌وایان بكا
ڕاستیی ، خۆی ئاماده كردووه وتارێكی بۆ بدا
هه‌موو ناو و ناسناوانی به‌سه‌ر داببڕێ ..
بۆچی كونسوله‌كانمان پێكه‌وه ده‌ركه‌وتوون
هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌كان به كڵاوه سووره نه‌خشێندراوه‌كانیان ؟
ئه‌و بازن و ئه‌و هه‌موو به‌رده پیرۆزانه بۆ كێن ؟
ئه‌و ئه‌مووستیله به زوومره‌د دره‌وشاوانه ؟
ئه‌و گۆچانه گرانبه‌هایه ده‌سك زیو و سه‌رزێرانه‌یان
بۆ هه‌ڵگرتووه ؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن و
ئه‌و چه‌شنه شتانه به‌ربه‌ران سه‌رسام ده‌كه‌ن .
وتاربێژ و قسه‌داده‌ر
بۆ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان نه‌هاتوون
وتاره‌كانیان بده‌ن و
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ بیڵێن ؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ لێره ده‌بن .
ئه‌وان له ڕه‌وانبێژی و ڕوونبێژی
وه‌ڕس ده‌بن
ئه‌و ته‌نگاوییه له ناكاوه و ستایشه بۆ ؟
سیمای خه‌ڵكی بۆ گرژ بووه ؟
گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كان
بۆچی وا خێرا چۆل بوون و
هه‌ر كه‌س ده‌چێته‌وه ماڵێ و
نقومی بیركردنه‌وه‌یه ؟
چو‌نكه شه‌و داهات و
به‌ربه‌ره‌كان نه‌گه‌یشتن
چو‌نكه خه‌ڵكێك له سنووره‌وه هاتوون
وتوویانه هیچ به‌ربه‌رێك نییه .
ئێستا چۆن …
بێی به‌ربه‌ران ئێمه چی بكه‌ین ؟
ئه‌وان چه‌شنێك بوون له چاره‌سه‌ر .
• له ماڵپه‌ڕی ( القصیده كوم )ـه‌وه كراوه به كوردی .
بڕوانه :
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=1379