
یادی مناڵـــــی.. شیعری نەوشیروان ئــازاد
Closed
ئەمشەو ..
بەکوڵ گریام …
بێدەنگ گریام…
وەکو ڕۆژانی مناڵی…
بەڵام داخم
کەسێ نەبو وەکوجاران …
بمباتەوەبۆ نیشتمان…
بۆبەهەشتەکەی خودا…
تاکوئیتر ..
هەرگیز نەگریم
بەتەنیایی
تەنیا نیشتمانێک ..
ئارامی لێ تێک نەدام ..
خەونەکانی
لێ نەدزیم …
ئامێزی دایکم بوو ….
٭٭٭٭٭٭٭٭
ئەی نیشتمانی ئەبەدی ..
کاتێ هاتمەوە ئامێزت …
نامەوێ ئیدی گەورەبم …
فێری دزی و،
فێری درۆو،
فێری ووڵات فرۆشی بم …
ئەی..
نیشتمانی بێگەردم …
کەسەرم نابەسنگتەوە…
یان بم کوژە ..
یاوەک جەردە و ،
خاکفرۆشان گەورەم مەکەو مەم هێڵەوە
21/3/2022
نەوشیروان ئــازاد