ریفراندۆم به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئیراده‌ی میلله‌ت، بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كورد زه‌رووره‌تێكی زۆر گونجاو و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕووداو‌و پێشهاته خێرایانه‌ی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و هێزه سه‌ره‌كی وكاریگه‌رانه‌ی كه پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشتی پێببه‌ستێت، هێزی گه‌له.
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی پێدا ڕویشتووه و ده‌ڕوات، دروسته وگوزارشت له ئامانجی پیروزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان ده‌كات كه ئه‌ویش هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خویی كوردستان، ئه‌مڕۆكه هه‌موو تاكێكی كورد چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه له باشووری كوردستان، به‌ڵام لێره‌وله‌وێ، ده‌نگێكی نه‌شاز، له ئاوازێكی دژ به خواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستان، دژ به سه‌ربه‌خۆیی، ده‌خوێنێت، ئه‌گه‌ر له هه‌وڵه سیاسی و دیبلوماسییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ورد ببینه‌وه، گشت هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه نیشتیمانییه پیروزه‌ن و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ڕزكاركردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له ژێرده‌ستی و كوێلایه‌تی، توانیویه‌تی به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خوی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تومار بكات و دۆزی كورد بگه‌یێنێته ئاستێكی وه‌ها كه كومه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت وڵاته زلهێزه‌كان پشتگیری داوای ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
ڕیفراندۆم بۆ گه‌ییشتن به سه‌ربه‌خۆیی، مافێكی ڕه‌وایه، ئازادیش وه‌رده‌گیرێت و به‌كه‌س نابه‌خشرێت، له په‌یماننامه، یاسای مافی مرۆڤ، یاسا نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كان ده‌قێكمان نه‌بینوه، تانه له ئازادی گه‌لێك بدات، هه‌ربۆیه كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هاتووه، پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ عێراقدا، سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنین، ڕۆژه‌كانمان به‌وه‌ی ڕۆیشت و ئه‌وه‌ی دێت هه‌ر هه‌موویان مێژووین، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی دونیایه‌ك قوربانی داوه، شه‌هیدی داوه، ئه‌نفالكراوه، زیندان و ناره‌حه‌تی بینیوه، خه‌باتی بێ پچرانی كردووه، ده‌بێت خاڵێكیش هه‌بێت، له‌دواجاردا پێی بگات، كه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته وێستگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ هه‌موو تاكێكی كورد و كوردستانیان.
Closed