بۆچی”نه‌خێر” حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵی درێژترده‌كاته‌وه ؟ … عیماد عه‌لی
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م كه‌مپه‌ینی نه‌خێر و ئیدعایه‌ی خه‌ڵكی به‌ناو خه‌مخۆر و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داره كه‌ڵه‌كه بووه‌كه‌ی سه‌ر سته‌یجی نه‌خێر ئه‌وه‌یه كه باس له ئه‌ڵته‌رناتیڤی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وچۆنێتی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا به نه‌خێره‌كه‌یان ناكه‌ن و ئه‌و میكانیزمه دیاریناكه‌ن كه چۆن به نه‌خێر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ن و كوردستان ده‌بێته شامی شه‌ریف، بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێوه ئێمه‌ش بچینه پاڵ نه‌ك یه‌كجار به‌ڵكو ته‌نانه‌ت سه‌تجار نه‌خێر نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێ و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ریفراندۆمه‌كه به‌ڵكو بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی هه‌موو ریفراندۆمێك له داهاتوشدا . ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی بۆ مه‌رامی سیاسی تایبه‌تی و به هاندانی ئه‌م و ئه‌و هاتوون و هه‌مووان له به‌هانه‌كانیان وا نیشان ده‌ده‌ن كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان له نه‌خێر بۆ ریفراندۆم ئه‌وه‌یه كه نه‌خێر بێت بۆ گه‌نده‌ڵی و شكستی حوكمرانی و دسه‌ڵاتی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و قۆرخكاری . بێ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك بیسه‌لمێنن كه چۆن نه‌خێر بۆ ریفراندۆم و نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری كوردستان واده‌كات كه كوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه ده‌دره‌چێت و گه‌نده‌ڵی نامێنێت و خۆسه‌پاندنی بنه‌ماڵه به‌رده‌وام نابێت و شكستی حوكم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ی خه‌ڵك وه‌ك خۆی لێدێته‌وه و هه‌رزانی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌كێشێت و دیموكراسی به‌رقه‌رار ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت و ئازادی ره‌ها و شه‌فافیه‌ت مه‌یسه‌ر ده‌بێت و یاسا به‌رقه‌رار ده‌بێت و یه‌كسانی خۆی فه‌رز ده‌كات .
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی نازانن كه به شكستی ریفراندۆم و مانه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه وه‌ك خۆی یان دوو هه‌نگاو گه‌رانه‌وه، زۆرێك له كیشه‌و بێشه‌كانی حوكمرانی كوردستان له‌بیر ده‌كرێت و، ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له به‌رپرسیارێتی شكستی حوكمرانی ئه‌م بیست و شه‌ش ساڵه قوتار ده‌بێت و، ههیچ شتێك به‌و شێوه‌یه نه‌ك ناگۆرێت به‌ڵكو به‌م هه‌نگاوه نامه‌دروسه ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی حزبیی ته‌سك و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سی و ئه‌ڵقه ده‌سترۆیشتووه‌كان فراوانتر و جێگیرتر ده‌بن و ره‌وشه ناله‌باره‌كه درێژده‌بێته‌وه یان له‌مه‌ودایه‌كی نزیكدا ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ناله‌بارتری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ورده ورده و به هێوری باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌كێشێت و خه‌ڵك بێ ئه‌ومێد ده‌بێت و هه‌م له حه‌مه ده‌بین و هه‌میش له‌خوله .
بۆیه، ئه‌م بڕه خه‌ڵكه‌ی كه هه‌ر یه‌كه و به‌جۆرێك خۆی له كه‌مپه‌ینی نه‌خێر داوه؛ به‌شێكی به‌مه‌به‌ستی سیاسی و ئیستغلالكردنی شه‌پۆلی ناره‌زایی و دژه ریفراندۆم، ده‌یه‌وێت به كرده‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستانه جه‌ماوه‌رێك بۆ خۆی و بۆ مه‌به‌ستی فراوانكردنی رێژه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی مه‌یسه‌ر بكات و له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان بكه‌وێته ململانێی سیاسی و حزبیه‌وه، یان فه‌رمانی پاڵنه‌ر و پاڵپشتیكاره‌كانی پشت په‌رده جێبه‌جێ ده‌كات و، ئه‌مانه‌ش زۆر كه‌من و ته‌نها ئه‌و سه‌رانه‌ن كه توانای هه‌مه‌جۆریان بۆ ته‌رخان كراوه نه‌ك خه‌ڵكه ساكار و ساده‌كه‌ی كوردستان بن كه قه‌یرانی دارایی و نه‌داری زۆری بۆ هێناون و له كاردانه‌وه‌دا ریفراندۆم ره‌تده‌كه‌نه‌وه . جۆرێكی تریان له‌نارازیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نێو پێگه وپۆستی حزب و لایه‌نه‌كانی خۆیانن و ده‌یانه‌وێت وه‌ك به‌رزكی بانان له به‌رپرسیارێتی شكستی هه‌مه‌جۆر خۆیان رزگار بكه‌ن و خۆیان له خه‌ڵكی نارازی نزیك كه‌نه‌وه و، به بیری خۆیان وا ده‌كه‌ن خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه و، له‌و په‌شمانه‌ی كه پێوه‌یان نوساوه رزگار ده‌بن و له تۆمه‌تی گه‌نده‌لی و شكستی حوكمرانی قوتار ده‌بن .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته خه‌ڵك زۆر به وردی ئاگاداری بێت ئه‌وه‌یه؛ كه ئه‌مانه به‌هه‌موجۆرێك به‌م ره‌فتارانه‌یان ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی قازانجبه‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و شكستخواردووی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌خۆیان بزانن و پاڵنه‌ریان هه‌بێت یان نه‌زانن، به‌م ره‌فتار و كرده‌وه‌یان چه‌كی بی‌تاوانی به ده‌سه‌لات ده‌به‌خشن، هه‌ر ئه‌مانه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و حزبیی ته‌سك و كه‌سی ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵك له هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی دوور ده‌خه‌نه‌وه و، له‌م باره‌شدا ته‌نها ده‌سه‌ڵات به سه‌لامه‌تی لێی ده‌رده‌چێت ، كه به‌خۆی هه‌موو شكسته‌كان به‌م هۆكارانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌هانه‌یه‌ك ده‌درێت به‌ده‌ستیه‌وه و له لێپرسینه‌وه رزگاری ده‌بێت . به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم و پێشكه‌وتنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ كه‌متر ده‌بێته‌وه و كاتی لێپرسینه‌وه و حوكمی یاسا نزیگ ده‌بێته‌وه و هه‌ر له رۆژی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌وه خه‌باتی راسته‌قینه دژبه گه‌نده‌ڵی و دسه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و شه‌خسپه‌رستی و قۆرخكاری ده‌ست پێده‌كات و، له‌وێوه ته‌مه‌نیان له كورتی ده‌دات نه‌ك به نه‌خێره‌كه‌ی ئه‌مانه بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی .