شاگرد.. پشکۆ ناکام
…….ئاساییە هەر کەسێک بیەوێ شار یان ناوچەیەک بکا بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ، بەڵام ئەو هاوکارییە لە دیدی” قۆنتەرات”ەوە بێ ئەچێتە قاڵبی بزنس و مامەڵەی بازرگانی و قازانجی ماددی ، کاتێک کادرێکی پارتی !!! ببێ بە قۆنتەراتچی ئەوا لەماوەی شەش ساڵا سلێمانی ئەکا بە هەولێر و دهۆک جا نازانین لە ڕووی خزمەتگوزارییەوەیە یان لە ڕووی زۆری هێزی چەکدار تەنها بۆ بۆ دوو شار وەک” میلیشیاتی جەکدار ، زێڕەڤانی ، زیوە ڤانی، پاراستن ، هێزی تایبەت ، پۆلیس..هێزی گوڵان ، هێزی ئینجانەیان ، دژە تیرۆر ، هێزی بلە و ئەوی تر..هێزی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی سیخوڕە خۆبەخشەکان…هتد….بەڵام بە قۆنتەرات گرتنی سلێمانی دووپات کردنەوەی ئەو ڕاستیەیە کە چۆن وەک حیزب!! و پارتییەکان وەک” بسیج” هەردەم لە دیدی قۆنتەرات و بیسنزی قۆنتەراتەوە ئەڕوانە هەموو مەسەلەکان بە مەسەلە نیشتیمانیەکانیشەوە ، ئەوەش لە چەن لایەکەوە سەلمێنراوە وەک جۆن کاتی خۆی “بزووتنەوەی ئەیلول”یان وەک قۆنتەراتێک لە شای ئێرانەوە وەرگرتبوو ، دواتر قۆنتەراتی بەگژا چوونەوەی بەرگری پێشمەرگەی دوای ئاشبەتاڵیان یابو بە ” مفارزی خاصة” بە ووتەی عەسکەری و “جاش” بە ووتەی شەعبی” ، پاشتریش هەر هەمان حیزب و لە ڕێ ی کادیرەکانییەوە قۆنتەراتی بە سەلامەت تێپەڕ بوونی ” داعش”یان گرتە ئەستۆ بۆ “کۆمەڵ کوژی شەنگال و یەزیدییەکان کە دواتر بوو بە قۆنتەراتی فرۆشتنی نەوت لە لایەن داعشەوە بە تورکیا بە دەڵاڵیی پارتی…جگە لەوەش “سلێمانی” لە پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو شاعیر و کەڵە پیاوەکانی ئەیان ووت: خۆش بێ وەتەن… بە عیلم و فەن ، ئەو سەردەمانە حیزبی ئەو تازە قۆنتەراتچییە لە ناوچە و زێدی خۆیان بە شەڕی عەشایەرەوە سەرقاڵی ئەوە بوون کام”ئەزبەنی” سەرۆک و مەرجەعە…..
خۆ ئەگەر سلێمانی بە قۆنتەرات بۆ شەش ساڵ بچێتە ژێر ڕکێفی پارتییەوە ئەوە باشترە خەڵکی شارەکە هەموو خۆیان فێری عەرەبی بکەن تا لە دووبارە بوونەوەی دوا ڕۆژی ئابێکی تر بتوانن وەک”هاوڕێ”یەک پێشوازی لە میوانەکان بکەن ، دیارە فێربوونی “تورک”یش زەرورەتێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و نەوتییەکانی ئێمە و تورکیا ، جگە لەوە گەر لەو شەش ساڵی قۆنتەراتیەیا هەر بە “مناقصة” حکومەتیان دامەزران با ووتە بێژەکەی “کاڵا” و”کاڵەک” لە
یەک جیاکاتەوە…!!
ڕەنگە ئەمڕۆ سلێمانی بەدەست موسیبەتێکی سیاسی و ئابوورییەوە بناڵێنێ ،بەڵام بە قۆنتەرات گرتنییەوە لای ئەو کادیرەی پارتییەوە وەک بە قۆنتەراتگرتنی هەڵبژاردەی” ئەرجەنتین”ە لە لایەن “عدنان القیسی”وە… باشترین پرسیار ئەوەیە کە ئایا لە نەبوون یان کامڵ نەبوونی فیکر و مێشکا قۆنتەراتچییەکی حیزبی ئەتوانێ چی بکا کە ئەو شار و لەتەی کە باسی لێوە ئەکا لەگەڵ هەر بارانێکا خەڵکەکەی ئەبێ بە بەلەمی”ئیمارات”ی هات و چۆ بکەن چونکە ئەو دەڤەرە بە بە “دوبەی”ئەشوبهێنرێ ، ، گەر باس هەر باسی بە قۆنتەراتگرتنی سلێمانییەوە بێ لە لایەن
حیزبی ئەو برادەوە بۆ یەکسەر وەک شار و لەتەکەی تر هەر بەبێ قۆنتەرات یەکسەر تەسلیم بە تورکیا نەکرێ و لە ڕووی “ئەمن “یشەوە جەندرمەی تورکی لە تەیارەی بێ تەیارەچی ئەمانپارێزن..!!
ئەو برادەرە کە حەزی لە” قۆنتەراتچێتی”یە هەقە شار و دەسەڵات لەیەک جیابکاتەوە گەر ئەو بکوژی باوکێک و سەرۆکێک وەک یەک سەیر بکا باشتر وایە پێش ئەوەی خوو باتە قۆنتەراتچێتی بە کرێکاری دەست پێ بکا و ببێ بە شاگرد…