Skip to Content

شێوازى وانەگووتنەوە ( دیداکتیک ).. نووسینى/ ئارى زێندینى

شێوازى وانەگووتنەوە ( دیداکتیک ).. نووسینى/ ئارى زێندینى

Closed
by كانونی دووه‌م 2, 2023 General

شێوازى وانەگووتنەوە ( دیداکتیک ) شێوازێکى هاوچەرخ و سەردەمى پالپشتى سیستەمى پەروەردەیە لە هەرولاتێکدا ، فاکتەرى پێشکەوتنى سیستەمى پەروەردەیە لە هەر وولاتێکدا بە ئەندازەى یەکەم بۆ بەهێزکردنى مامۆستایە ، پڕۆژەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردوستانە دەیانەوەێ بێتە جێبەجێکردن بۆ سەرخستنى پرۆسەى پەروەردە.ئەم پرۆژەیە وادەکات مامۆستایان چۆن وانە بڵێنەوە فێربوون و فێربوونى بەرجەستە پیادەبکەن بەشێوەیەک قوتابیان ئەرکى مامۆستا بکەن و بڵێنەوە چۆن بیربکەنەوە بەبێ مامۆستا وەلامى خۆیان هەبێ ئەمەش بنەمایى رۆشنبیرى و مەعریفیە.( دیداکتیک) لە رێگەى جیاواز دەستکارى عەقلى قوتابی دەکات ئەمەش کاریگەرى زۆرى لەسەر کارایى و تواناسازى قوتابى هەیە شێوازێکى پراکتێکى و کرداری و بەرهەمداریە دەبێت مامۆستا چالاکى مێشکى و جەستەیى ( عەقلى و فیزیکى ) خۆى بەگەڕبێخى بەرامبەر قوتابى لە پۆل و قوتابخانە و دەوروبەرى قوتابخانە نزیکبکاتەوە توانایى ئەوەى هەبێت قوتابخانە یارمەتیدەربێت بۆکارى رۆژانەى لەدەرەوە. شێوازى دیداکتیک تەنها گشتى نییە بۆ هەمووبابەت و وانەکان بەڵکوهەروانەیەک دیداکتیکى تایبەتى خۆى هەیە بۆ تێگەیاندنى قوتابى وابکات قوتابى کردارى بیت شتێک هەڵێنجێ ، مامۆستا پێویستە زۆر چالاکانە لەپۆل شیکردنەوەروونکردنەوە بدات قوتابى بەشداربێت لەو کردارە گەر پێویستبکات ئامێروکەلوپەل بەکاربهێنێت پەیوەستى بکات بە ژینگەى دەرەوە نەک تەنها بەشێوەى تیۆرى ونەزەرى و دەرخ و خوێندنەوە وابکات قوتابى پێویستى بە کتێب نەبێت بتوانى روونکردنەوە بدات بەبێ کتێب عەقڵ بەکاربهێنێت بۆ هەرکارێک و کێشەیەک لە ژیانى ئاسایى قوتابى ئاست بەرزوئاست نزم نامێنێت ( تەمبەڵ و زیرەک ) بیرى دووردەکەوێتەوە لەنمرە و نمرەى بەرز هەست بکات فێربوون و تێگەیشتن بیرکردنەوە لەبابەتێک گرنگترە لە نمرە بیرى قوتابى لەنێو کتێب و ناو پۆل و چوارچێوەى قوتابخانە بگوازێتەوەبۆ دەرەوەى قوتابخانە. بەلام لێرەدا گرنگترین بەربەستەکانى سەرنەکەوتنى ئەم شێوازى وانەگووتنەوە ( دیداکتیک) چەند بەربەستێک لەئارادایە و چاوەرواندەکرێت هیوادارم روونەدات لە هەرێمى کوردستان ئەویش ئەمانەن :
1 / دوو دەوامى و سێ دەوامى لە قوتابحانەکان.
2 / ژمارەى زۆرى قوتابى لە پۆل .
3 / ئاستى کۆمەلایەتى و ئابوورى و رۆشنبیرى خێزانى قوتابى.
4 / دابینکردنى کەل و پەل بۆ ئەم کارە پراکتیکیە.
5 / دڵنیابوون لە مامۆستا ئەم ئەرکە جێبەجێدەکات .
6 / چۆنیەتى کۆنتڕۆکردنى قوتابخانە ئەهلى و ناحکومى .
7 / ئەم شێوازە وانە گووتنەوە کردارى و پراکتێکیە چۆن لەگەڵ پرۆگرام و مەنهەج کتێب پەیوەست دەکەى.
8 / مامۆستایان دەبێت زیاتر خەریکى خوێندنەوەى تایبەتى و گشتى بن بۆ خۆ رۆشەنبیرکردن.
9 / ئاستى بژێوى و موچەى مامۆستا نەبێتە هۆکارى کەمتەرخەمى لەلایەن مامۆستایان.
10 / پێویستى زۆرى بە گەشتى زانستى و چاوکراوى بۆشارەزایى لەدەرەوەى قوتابخانە .
11 / ژینگەوشوێنى قوتابحانە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەم شێوازى وانە گووتنەوە .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish