Skip to Content

کاردانەوە و پێگەی جیهانی شۆڕشی ئێران.. و: کاوە عومەر

کاردانەوە و پێگەی جیهانی شۆڕشی ئێران.. و: کاوە عومەر

Closed
by كانونی دووه‌م 2, 2023 General, Opinion


بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامادەکراوە


خەلیل کەیوان: شۆڕشە گەورەکان سەرباری کاریگەری سەرو ژێرکەریان لە ناوخۆ ئاکامی جیهانیشیان هەبووە. شۆڕشی فەرەنسا و شۆڕشی ئەمریکا و شۆڕشەکانی ڕووسیا و چین و کوبا وهتد هەریەکەیان گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە جیۆپۆلەتیکی جیهاندا هەبووە. دەتوانرێت لە بارەی شۆڕشی ئێستای ئێرانەوە چی بگوترێ؟ پێگە و قورسایی شۆڕشی ئێستا لە جیهاندا چییە؟ ڕەنگدانەوەی جیهانی شۆڕشی ئێران و هەروەها دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی تا ئەمڕۆی چی بووە؟ کاردانەوەی جیهان، کەسایەتییە ناودارەکان، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتەکان بەرامبەر بە شۆڕشی ئێستا و پرۆسەکەی لە ناوخۆی ئێراندا چییە؟ دەرئەنجامە ناوچەیی و جیهانییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران چی دەبێت؟
حەمید تەقوایی شۆڕشی ئێستای ئێران تا ئێستا کاریگەریی بەرفراوانی جیهانی هەبووە. هەر لە بەنێودەوڵەتیکردنی ناوی مەهسا کە ژمارەی پێوانەیی تویتەری شکاند، تا گۆرانی “بەرایی” کە بە زمانە جیاوازەکان پێشکەشکرا و تا دروشمی ژن ،ژیان، ئازادی ، کە بوو بە دروشم و گوتارێکی نێودەوڵەتی، هەموو شتێک نیشاندەری سەرنجڕاکێشیی شۆڕشی ئێستایە بۆ خەڵکی جیهان. بەڕای ئێوە هۆکاری ئەمە چییە؟ بۆچی شاهیدی قبوڵکردنی بەرفراوانی شۆڕشی ئێرانین؟

حەمید تەقوایی: بە بڕوای من یەکێک لە هۆکارە گرنگ و بنەڕەتییەکان ئەوەیە کە جیهانی ئەمڕۆ، لە قۆناغی دوای شەڕی سارددا، بەڕاستی تینووی هاوارێکی ئازادیخوازانە بوو، بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕادیکاڵ بۆ بەرگریکردن لە بەها مرۆییەکان و بەها جیهانییەکان ، و ئەم هاوار و دەنگەی لە ئێرانەوە بیست. خەڵکی ئێران بە دروشمی ژن،ژیان،ئازادی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کوشتنی کچێکی گەنج کە تەنها لەسەرباش نە پۆشینی حیجاب دەستبەسەرکراو و کوژرا. جیهان تینووی ئەم بزووتنەوەیە بوو، نەک لەبەر مەسەلەی حیجاب، بەڵکو لەبەر ئەوەی بزووتنەوەیەکی ئیسلامی دژە ئینسانی و سەروو کۆنەپەرستی کە چنگە خوێناوییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی و تەنانەت لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا دەبینی، ژیانی خەڵکی ئێرانی کردبووە دۆزەخ. خەڵکی ئێران لە دژی هێزێکی لەو شیوەیە هەستان و جیهان ئەمەی بینی و بەخێرایی پێشوازی لێکرد.
دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، دروشمێکە نەک هەر دژایەتی حکومەت و هێزە بەقوڵی کۆنەپەرستە ئیسلامییەکان، بەڵکو دژایەتی هەموو هەڵاواردنێکە بەرامبەر بە ژنان تەنانەت لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا (لەوانەش ئەو پرسانەی کە بزووتنەوەی( می توو) لە دژی هاتە بونەمەیدان) و لە بەرگریکردن لە ژیاندا.ئەو جەماوەرە خەڵکەی ئێستا لەژێر فشارەکانی سیاسەتی خۆپارێزی ئابووریدا پاڵیان پێونراوە بۆ خوار هێڵی هەژاری. یازدە ساڵ لەمەوبەر ٩٩% بەرامبەر بە ١%ی دەسەڵاتدار لە ڕۆژئاوا ڕاوەستانەوە و ئەمڕۆش هەرکەسێک بەشێوەیەک ئامانج وئارەزووە مرۆییەکانی خۆی لە دروشمی ژن،ژیان،ئازادیدا دەبینێت. بەڕای من ڕاکێشانی جیهانی ئەم شۆڕشە لەبەر ئەوەیە کە نوێنەرایەتی بزووتنەوە ناڕەزایەتییە شکستخواردووەکانی چەند دەیەی ڕابردووش دەکات. شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ئەم ڕۆڵەیان نەگێڕا، بزووتنەوەی دەستبەسەرداگرتن نەیتوانی سەری خۆی لەم ئاستەدا بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە ئێران، لە کۆمەڵگەیەکی ٨٥ ملیۆن کەسیدا، و ژنان و گەنجان لە پێشەنگی خەباتدان لە دژی ئەم جیهانە پڕ لە هەڵاواردنە، دژی جیاکاری ڕەگەزی.، بەکەم سەیرکردن و بێ ڕێزی پێکردنی ژنان، دژی لەناوبردنی کەرامەتی مرۆڤ و هەژاری و هتد، و دیدگایەکیان داناوە، ئاسۆیەکیان لەبەردەم جیهاندا داناوە کە هەموو خەڵکی جیهان تینووی بوون. قبوڵکردنی شۆڕشی ئێران لە بنەڕەتدا لەبەر ئەوەیە کە پرسەکانی خەڵکی جیهانی خستۆتە ڕوو و لە ڕاستیدا بەها جیهانداگرەکانی خستۆتە ڕوو کە زۆر کەس لە چوار گۆشەی جیهان دەتوانن خۆیانی پێوە ببەستنەوە و ئارەزووی خۆیان تێیدا ببینن .

خەلیل کیوان: جگە لە بیروڕای گشتی و پشتیوانی جەماوەری خەڵک و کەسایەتییە ناودارەکان و ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکان، پەرلەمان و سیاسەتمەداران و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دوور خستووەتەوە و پاڵپشتی شۆڕشی ئێرانیان کردووە. زۆرێک لە بەرپرسانی حکومەتە ڕۆژئاواییەکان بە فەرمی تاوانی کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کردووە و قبووڵیان کردووە کە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە شۆڕشێکە. ئەوان ستایشی ئازایەتی ژنان و لاوان دەکەن و ڕۆژانە زیاتر و زیاتر خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دوور دەخەنەوە. هەروەها ڕێوشوێنیان بەم ئاراستەیە گرتووەتەبەر. لەم دواییانەدا حکومەتی بەریتانیا گەمارۆی تەواوی سوپای پاسدارانی سەپاند. پێشتر حکومەتی کەنەدا سزای بەسەر بەشێک لە هێزەکانی سوپای پاسداراندا سەپاندبوو. هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی هۆڵەندا پڕۆژە یاسای سزادانی سوپای پەسەند کرد و داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کرد کە جێبەجێی بکات و هەروەها لە پەرلەمانی ئەوروپاش تاوتوێ دەکرێت. نوێنەرانی بەشێک لە پەرلەمانەکان، لەوانەش لە ئەڵمانیا، داواکارییەکی هاوشێوەیان هەیە و داوا لە حکومەتەکانیان دەکەن، سوپای پاسداران بخەنە ناو لیستی تیرۆریستانەوە. حکومەتی ئەڵمانیا هەموو پەیماننامە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە. پێت وایە ئەم جۆرە کارانە بەردەوام دەبن؟ درێژەی ئەم پرۆسەیە چی دەبێت؟
حەمید تەقوایی: ئەوەندەی پەیوەندی بە بەشی یەکەمی پرسیارەکەتەوە هەیە، ئەم هەڵوێستانەی باست کرد لە ژێر کاریگەری شۆڕشی ئێران و پاشان ڕەنگدانەوەی جیهانیی لە نێو خەڵک و بیروڕای گشتی لە هەموو ئەو وڵاتانەدان. ئه مڕۆ کۆماری ئیسلامی هێندە ڕیسوا بووە و تێکۆشانی خەڵکی ئێران سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە کە ئیتر حکومەتەکانی ڕۆژئاوا ناتوانن درێژە بە پەیوەندییە خۆشەکانی پێشوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بدەن. هەروەک ئاماژەم پێدا خەڵکی جیهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران هەڵساون و ئەمەش بووەتە فاکتەری گوشار لەسەر حکومەتەکان. دوای کۆبوونەوەی گەورەی ناڕەزایەتیی ئێرانییەکان لە بەرلین، یەکێک لە شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە دەنگەکانی ئەوروپای گۆڕی. واتە دەنگی گەلی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنی حکومەت و بەرپرس و نوێنەری پەرلەمانەکان. لە ڕاستیدا حکومەتەکان و سیاسەتمەداران و پەرلەمانتاران لە ڕۆژئاوا لە پێناو پاراستنی پێگە و کورسیەکانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرگری لە خەڵکی ئێران هەڵوێست وەردەگرن. ئەم بەرپرسانە لە ڕاستیدا دەیانەوێت وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە بە ڕەوتی گشتی کۆمەڵگاکەیان. بابەتەکە تەنها لە پەرلەمانەکاندا قەتیس نییە. هەروەک ئاماژەت پێدا، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکوومەتی ڕۆژانە زیاتر و زیاتر لە کۆماری ئیسلامی دووردەکەونەوە و لەدژی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان دەبێت و پشتیوانی لە شۆڕشی ئێران دەکەن.
ئه مانه هه موو به ڕهه می شۆڕشی ئێرانن و به ڕده وامی ئه م پرۆسه یه به ته واوی به نده به به ڕده وامی شۆڕش له ئێراندا. هەتا شۆڕش لە ئێراندا بەرفراوانتر و شەڕانگێزتر و ڕادیکاڵتر بێت – کە خۆشبەختانە تا ئەمڕۆ ئەم پرۆسەیەمان بینیوە – ڕەنگدانەوەی جیهانی ئەوە دەبێت کە حکومەتەکان خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دوور دەخەنەوە و مەحکوومی دەکەن و تەنانەت هەنگاویش دەگرنەبەر هەروەک ئەو شتانەی کە باست کرد. بەڕای من ئەمە پرۆسەیەکە کە هێزی بزوێنەرەکەی خودی شۆڕشە لە ئێراندا.
سەبارەت بە بەشەکەی تری پرسیارەکەتان کە ڕەنگە ئەم پرۆسەیە بەرەو کوێ ببات و دەرئەنجامەکەی چی دەبێت، پێموایە ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت ببێتە هۆی بایکۆتێکی تەواوەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئاستی جیهانی. ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئەم سیاسەتەمان ڕاگەیاندووە و چەندین جار باسیمان کردووە، لەوانەش لەم چاوپێکەوتنانەدا. لێرەدا تەنیا دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەو ئاڵایەی کە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر بۆ بایکۆتکردنی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئاستی جیهان هەڵمانکرد، ئەمڕۆ بەهۆی شۆڕشی ئێرانەوە وەڵام دەدرێتەوە و ئەم سزادان و داخستنی حساباتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و پەیماننامە ئابوورییەکانیان.کە خەڵک لە هێزە چەکدارەکان، سەرکردە سەربازییەکان، تەنانەت دادوەرەکانی کۆماری ئیسلامیش گەمارۆ دراون و چوونە ژوورەوەیان بۆ کۆماری ئیسلامی قەدەغە کراوە، کە کۆماری ئیسلامی لە کۆمیتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان دەرکراوە و هتد. ، ئەمانە هەمووی هەنگاوی ڕوونن بەو ئاراستەیەی کە دواجار ئەم هەموو حکومەتە بایکۆت بکرێت و سزای لەسەر بدرێت و وەک حکومەتی ئێران نەناسرێت. ئەمڕۆ هەموو خەڵکی جیهان دەزانن کە ئەم حکومەتە نوێنەری خەڵکی ئێران نییە، بەڵکو بکوژی خەڵکی ئێرانە. ڕۆژانە هەواڵی تاوانەکانی حکومەت لە جیهاندا ڕەنگ دەداتەوە و هەموو ڕۆژێک جیهان دەبینێت کە چۆن ئەم حکومەتە خۆی لە هیچ تاوانێک بەرانبەر بە منداڵان و ژنان و گەنجان و خەڵکی ناڕازی سڵ ناکاتەوە. بە بڕوای من هەموو ئەمانە مزگێنی دەدەن و دەیخەنە ڕوانگەیەکەوە کە جیهان بەرەو بایکۆتێکی تەواوەتی کۆماری ئیسلامی هەنگاو دەنێت. حیزبی ئێمە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات.

خەلیل کەیوان: کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئێستا لەسەر وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و لەسەر بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی لە جیهاندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
حەمید تەقوایی: بە بڕوای من یەکێک لە پایەکانی ئەم گۆڕانکارییە، ئەم بزووتنەوەیە کە ئێمە بە شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ناوی دەبەین، تەحەداکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەک تەنیا کۆماری ئیسلامی، بەڵکو تەواوی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسییە! دەزانین کۆماری ئیسلامی میحوەر و پایەی بزووتنەوەی تیرۆریستی ئیسلامییە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە جیهاندا، بەهاکانی، گوتارەکانی، سیاسەت و هەڵوێستەکانی، هەموویان وەک هێزێکی گرنگ بۆ پێشکەوتنی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی و بڵاوبوونەوەی تیرۆری ئیسلامیە و ئەمڕۆش خەڵکی ئێران بۆ لێدانی ئەمە هەستان. لە ڕاستیدا سەری مارەکەی ئیسلامی سیاسییە لە ئێراندایە و خەڵک یش لە سەری مارەکە دەدەن. لەم ڕوانگەیەوە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئێراندا جیددیترین و گرینگترین گورزە لە بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی. ئەم لێدانە، چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چ لە هەموو جیهاندا، ئەگەر ئەم بزووتنەوەی دژە مرۆڤایەتییە بە تەواوی لە جیهانەدا ڕانەماڵێت ، لە هەر حاڵەتێکدا زۆر لاوازی دەکات و بەرەو لێواری لەناوچوون دەیبات. لەم ڕوانگەیەوە شۆڕشی ئێستا کاریگەری گرنگی لەسەر بارودۆخی سیاسی وڵاتانی ئیسلامی دەبێت. تەنانەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەو وڵاتانەی بە گشتی میوانداری کۆچبەرانی وڵاتانی ئیسلامی دەکەن، سیاسەتی هێورکردنەوەی حکومەتەکان، وەک دروستکردنی مزگەوت و هتد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتە تیرۆریستییەکانی حکومەتەکان و هێزە ئیسلامییەکان لە دژی نەیارەکانیان لە وڵاتانی دیکە، کە ئەو… کۆماری ئیسلامی کەمتر لەم کارانە نەکردووە، لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێراندا کاریگەریی یەکلاکەرەوەی دەبێت. بزووتنەوە و کردەوەی تیرۆریستی و دژە ئینسانی هێزە ئیسلامییەکان کەم دەبێتەوە یان بە توندی کاریگەرییان لەسەر دەبێت و ئەمەش یەکێکە لە دەرەنجامە ئەرێنییەکانی شۆڕش لە ئێران.
تا ئێستا ئاسەواری ئەم کاریگەرییە ئەرێنیانەمان بینیوە. بۆ نموونه حیجابی ژنان تا چه ند مانگ له مه وبه ڕ له بیروڕای گشتی و ته نانه ت له نێو هێزه چه پ و پێشکه وتووه کانیشدا قبووڵ و ته نانه ت پۆزەتیڤ بوو. قبوڵکردن و بەرگریکردن لە حیجاب بە جۆرێک لە ڕێزگرتن لە “فەرهەنگ”ی خەڵکی کۆچبەری “وڵاتانی ئیسلامی” دادەنرا. ئەمڕۆ ئەم گوتارە کۆکراوەتەوە. ئەمڕۆ کەس باسی حیجاب ناکات وەک بەهایەک، بە پێچەوانەوە حیجاب بووەتە دژە بەها. هەمووان بە ناچاری دژی حیجاب قسە دەکەن، تەنانەت لە پەرلەمانەکانیش نوێنەرانی ژنان قژیان دەبڕن و بە دەگمەن دەبینیت ژنانی کۆچبەری وڵاتانی ئیسلامی حیجاب لەبەر بکەن. ئەمانە هەموو ئەو کاریگەرییانەن کە شۆڕشی ئێستا تا ئێستا لەسەر بارودۆخی جیهانی و بەتایبەتی لەسەر بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی هەیبووە.

خەلیل کەیوان: کاریگەری شۆڕشی ئێستا لەسەر گوتار و هەلومەرج و کەشوهەوای سیاسی وڵاتانی دیکە و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا چی بووە؟
حەمید تەقوایی: بۆ ماوەیەکی زۆر تیۆرێکی تەواو هەڵە هەبوو کە کۆماری ئیسلامی و یاسا ئیسلامییەکان لە کولتوور و ئیرادەی خودی خەڵکەوە سەرچاوەیان گرتووە. کۆمەڵگەی ئێران بە ئیسلامی ناودەبرا و دەیانگوت حکومەتی ئیسلامی دەرئەنجام و هەڵبژاردنی کۆمەڵگەیەکی لەو جۆرەیە. وا دیارە خەڵکی ئێران خۆیان دەیانەوێت یاسا ئیسلامییەکان حوکمڕانی بکەن! وا دیارە خەڵکی ئێران خۆیان حیجابیان قبوڵ کردبێت! یان خەڵکی ئێران خۆیان دەیانەوێت تۆڵەی یاسا سەروو کاردانەوەکانی تری قورئان حوکمیان بکات، قامچیان لێدەدرێ، دەست و قاچیان دەبڕدرێت، لە سێدارە دەدرێن و هتد!
ئەم تیۆرە لە کەشوهەوای فیکری وڵاتانی ڕۆژئاوادا باو بوو و بە تایبەتی حکومەتەکان پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد. هەرکات حیزبی ئێمە تەحەدای ئەو بۆچوونەی دەکرد، ڕەخنەی دەگرت، ناڕەزایەتیی دەربڕی و دەیگوت وا نییە، لەگەڵ وەڵامێک بەرەوڕوو بووەوە کە ئاخر حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە لایەن خودی خەڵکی ئێرانەوە هەڵبژێردرا، شۆڕشی ١٣٥٧ شۆڕشی ئیسلامی بوو، و ئەم حکومەتەش ئیسلامییە و نوێنەرایەتی خەڵک دەکات!
ئێستا ئەم بۆچوونە کۆنەپەرستانە و بێ بنەمایانە وەڵام دراوەتەوە، خەڵکی ئێران بە هەموو جیهانیان نیشان دا کە نەک هەر ئەم حکومەتەیان هەڵنەبژاردووە، بەڵکو ڕقیان لەم حکومەتە یە و بڕیاری ڕووخاندنیان داوە. ئێستا ئەو حکومەتانەی کە تا چەند مانگ لەمەوبەر بەو گوتارەی کە دەبێ ڕێز لە کولتوری ئیسلامی بگیرێت و لە ژێر ئەم بیانووەدا، لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی نەرمیان دەنواند لەبەرانبەریدا و چاوپۆشیان لە تاوانەکانی دەکرد، ئەو حکومەتانەی کە تەنانەت دەیانویست دادگای ئیسلامی لە وڵاتەکانی خۆیاندا جێبەجێ بکەن – کە لە کەنەدا، ئێمە شکستمان بەمسیاسەتەدا هێنا – هەمان ئەوحکومەتانە ئەمڕۆ دەڵێن حیجاب ئیجبارییە، شۆڕشی خەڵک ئێران ڕەوایە، ژنانی ئێران ئازا و قارەمانن و هتد. فەزاکە بە تەواوی گۆڕاوە.
لە ئاستێکی قووڵتردا لە بواری تیۆری و عەقیدەدا، ئەو تێڕوانینەی کە پێی دەگوترا ڕێژەگەرایی کولتووری، پۆستمۆدێرنیزم، فرە کولتوری، چەند کولتووری، لە بناغەکەی خۆیەوە ڕاکێشراوە و بە تەواوی کەوتووەتە پێگەیەکی بەرگریکارانە. لە ڕووی گوتار و لە ڕووی بۆچوونی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، ئەو دیدگایە زاڵە کە لەگەڵ پۆستمۆدێرنیزمدا ناسێندرا و پێی وابوو کە دەبێ دیالۆگێک لە نێوان شارستانیەتەکاندا هەبێت و وا دیارە یەکێک لە شارستانیەتەکان “شارستانیەتی ئیسلامی” بێت کە دەبێ بچێتە ناویەوە دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ شارستانیەتی ڕۆژئاوا و هتد.. کۆدەکرێتەوە. جیهان دەرک بەوە دەکات کە خەڵکی ئێران وەک هەموو خەڵکی جیهان مافی مرۆڤی خۆیان دەوێت، ئازادییان دەوێت، یەکسانییان دەوێت، مۆدێرنیزم و عەلمانیەتیان دەوێت، دژی کۆنەپەرستی ئایینین، دژی تابۆ و شتی پیرۆزی ئیسلامین . هەمووان دەتوانن ئەمە ببینن و بەم شێوەیە تیۆری کۆنەپەرستانەی پۆستمۆدێرنیزمیش بەو شۆڕشە کە ئەمڕۆ لە ئێراندا شاهیدی دەبین گورزی کاریگەری بەردەکەوێت.

خەلیل کەیوان: مامەڵەوهەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان لەدژی حکومەتی ئیسلامی و لە بەرژەوەندی شۆڕش چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر پرۆسەی شۆڕش لە ئێران ؟ خەڵکی ناڕازی لە ئێران چۆن دەتوانن پشتیوانییەکی چالاکتر و پێشڕەوانە تر لە جیهانەوە بەدەست بهێنن؟
حەمید تەقوایی: بە بۆچوونی من شۆڕشی ئێران دەبێ لە دوو بەرەدا ببینرێت و بناسرێت. بەرەی سەرەکی کە پایەی مەسەلەکە، بە شێوەیەکی سروشتی لە خودی ئێراندایە. ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتن و گردبوونەوانەی کە ڕۆژانە دەیبینین بەرفراوانتر دەبن و بەرەو پێشەوە دەچن. بەرەی دووەم بەرەی جیهانییە. ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات، هێزێکی بزوێنەر و چالاکی ئەم بەرەیەن، بەڵام کۆمەڵێک کەسی پێشکەوتنخواز، هاووڵاتیان، کەسایەتییە ناودارەکان، هونەرمەندان، تەنانەت حکومەتەکان و بەرپرسانی حکومەت و دیپلۆماتکارانیش لەم بزووتنەوەیە جیهانییە بەشدارن. پێویستە ئەم هێزە جیهانییە ببینرێت و حسابی بۆ بکرێت.
پێشکەوتن لە هەرلایەکی بەرەکەکان بە تەواوی کاریگەری لەسەر ئەوی دیکە هەیە. ئەوەندەی پەیوەندی بە وڵاتانی دەرەوە هەیە، بێگومان وەک ئاماژەم پێدا، پاڵپشتی نێودەوڵەتی ڕەنگدانەوەی ئەو بزووتنەوەیەیە لە خودی ئێراندا، کە ئەم جۆرە بیرۆکە و گوتارانەی گۆڕیوە و هێزەکانی بە قازانجی گەلی ئێران کۆکردۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە تا ئەم بزووتنەوەیە لە دەرەوەی وڵات بەهێزتر بێت، ئیدانەکردنی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبێت و کەسایەتییە ناودارەکان و کەسایەتییە ئینساندۆستە ناودارەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی و بە قازانجی شۆڕشی ئێران دێنە پێشەوە و هەرچەندێک حکومەتەکان زیاتر سیاسەتی گەمارۆکان و بایکۆتی ڕێژیم چڕتر بکەنەوە، بە سروشتی خۆی شۆڕش لە ئێران خۆی بەهێزتر دەبێت، هێز بەدەست دەهێنێت، خۆی لە پشت بەرەی جیهانییەوە دەبینێت، چۆن بە هاوکاری خۆی هەڵکشاوە، و خۆی ڕاستودروستی و متمانە بەخۆبوون و هیوای سەرکەوتنی زیاد دەکات. هەموو ئەمانە ئەو کاریگەرییە ئەرێنییانەن کە ناڕەزایەتیی جیهانی و پشتیوانی لە شۆڕشی ئێران دەتوانێت لەسەر پرۆسەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە خودی ئێراندا هەیبێ.
خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ئەوانەی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ئێراندا ئاشکرا و چالاکن، پێویستە ئەم واقیعە ببینن و لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و لێدوان و بانگەوازەکانیاندا گرنگی پێبدەن. هێزە ناڕازیەکان، ئەو هێزانەی کە بانگەواز دەکەن، ئەو کەسایەتییە چالاکانەی ئێران کە لێدوانی ڕادیکاڵیان لە دژی سزای لەسێدارەدان بڵاوکردۆتەوە یان داوای مانگرتن و هتد دەکەن، هەروەها پێویستە قسە لەگەڵ خەڵکی جیهان بکەن و داوا لە خەڵکی جیهان بکەن فشار بخەنە سەر لەسەر حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تا دەتوانن کۆماری ئیسلامی گۆشەگیر بکەن و ڕەت بکەنەوە. ئەمە دەبێ ببێتە پەیام و بانگەوازێکی ڕوون و ڕوون لە خەڵکەوە. پەیامی خەڵکی ئێران دەبێ بۆ هەموو حکومەتەکان، بۆ هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ هەرکەسێک کە بانگەشەی خێرخوازی، ئازادیخوازی بکات، کە نابێ دان بە کۆماری ئیسلامیدا بنێن، کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکانتان دەربکەن، دەبێ کۆماری ئیسلامی وەک نوێنەر بەکارنەهێنن، ئێران بە ناو بناسن، ئەم دەسەڵاتە نوێنەری ئێمە نییە بەڵکو بکوژی ئێمەیە. ئەمەش دەبێ لە لایەن دامودەزگاکان و کەسایەتیەکان و چالاکوانانی خودی ئێرانەوە بە دەنگی بەرز ڕابگەیەندرێت. ئەمە شتێکە تا ئێستا نەکراوە و بانگەوازی من و داواکاریی منیش ئەوەیە کە چالاکوانان، دامەزراوەکان، کۆمیتە و ڕێکخراوەکان، بانگەوازەکان، ژنان، گەنجان، چالاکوانان لە بزووتنەوە کرێکارییەکان و لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییە جۆراوجۆرەکاندا بایەخ بەو بابەتە بدەن، ئێمەش پێویستە بە ڕوونیتر پەیامێک بۆ خەڵکی جیهان بنێرێت و بانگەوازیان بۆ بکەین کە فشار بخەنە سەر دامەزراوە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی بتوانین کۆماری ئیسلامی لە جیهان دەربکەین. ئەمە پایەیەکی گرنگی ئەم بزووتنەوەیە، کە هیوادارم وەڵامێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران وەربگرێت.

خەلیل کەیوان: سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لە جیهاندا چ کاریگەری و دەرئەنجامێکی دەبێت؟ ئایا سەرکەوتنی شۆڕش بە مانای کۆتایی هاتنی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی جیهانی؟ چ کاریگەرییەکی لەسەر پێگەی ئایین و پۆستمۆدێرنیزم لە جیهاندا دەبێت؟ لەسەر لایەنەکانی تری وەک دادپەروەری سۆسیالیستی و دژە ئیستغلال و ڕووبەڕووبوونەوەی باڵادەستی یەک لەسەدەکان لەسەر ئاستی جیهانی چی بگوترێ؟
حەمید تەقوای: بە بڕوای من شۆڕشی ئێران کاریگەری ئەرێنی و یەکلاکەرەوەی دەبێت لەسەر هەموو ئەو میحوەرانەی باست کرد.
سەبارەت بە بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی، هەروەک ئاماژەم پێکرد، ئەگەر ئەمە زەربەی کۆتایی نەبێت، ئەوەندە لاوازی دەکات، چیتر ناتوانێت سەری بەرز بکاتەوە. ئەگەر لە سیاسەتدا بمێنێتەوە، بە تەواوی پەراوێز دەخرێت و گۆشەگیر دەبێت. سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران تەنیا سەرکەوتنی خەڵکی ئێران نییە، بەڵکو سەرکەوتنی خەڵکی سووریا، عێراق، یەمەن و لوبنان، تەنانەت تورکیا و وڵاتانی ئیسلامی لە باکووری ئەفریقایە. خەڵکی هەموو ئەم وڵاتانە لەگەڵ هێز و حکومەتە ئیسلامییەکان، چ توندڕەو یان ناتوندڕەو، لەگەڵ یاسا ئیسلامییەکان خەبات دەکەن و هەموویان دەیانەوێت لەو حکومەتانە ڕزگاریان بێت. شۆڕشی ئێران چەندین جار ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکات و بەم شێوەیە ئیسلامیزم چ لە حکومەت و چ لە ئۆپۆزسیۆن، وەک هێزێکی سیاسی و وەک هێزێکی دەسەڵاتدار، زۆر لاواز دەبێت و لە زۆر وڵاتدا بڵاودەبێتەوە. بە دووری نازانم دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، ئەم شۆڕشە لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامیشدا ڕووبدات، بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی پێشوو کە بە تیۆری دۆمینۆ ناسراون. ئەمە تەواو مومکینە، بەڵام ئەگەر ڕوونەدات، پێگەی هێزە ئیسلامییەکان لە حکومەت و لە ئۆپۆزسیۆندا زۆر لاواز دەبێت.
دەرئەنجامێکی گرنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لەسەر ئاستی جیهانی ئەوەیە کە هەموو ئەو بۆچوون و سیاسەتانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە سیاسەتی جیهانی ئەمڕۆدا جێگەی ئیسلامیزمیان کردەوە، ئاشکرا دەبن و بێناوبانگ دەکرێن. ئێمە دەزانین کە هێزە ئیسلامیەکان بە هەوڵی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا پاڵیان پێواوە بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان و ئێران. لەو سەردەمەدا حکومەتی ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا پاڵیان بە ئیسلامییەکانەوە دەنا دژ بە کاریگەری یەکێتی سۆڤیەت، کە دواتر بوو بە تاعون لەسەر ملی ئەوان. لە ڕووی فەلسەفەی سیاسی و دونیابینییەوە، هەروەک ئاماژەم پێدا، لەگەڵ ئیسلامدا وەک کولتوور و شارستانییەت و وەک شێوازێکی ژیان لە “کۆمەڵگە ئیسلامییەکان”دا یەکدەگرنەوە و تەنانەت پشتیوانیشیان لێکرد. تەنانەت هێزە لیبراڵەکانی چەپیش هەمان جۆری هەڵوێستی پشتیوانیان هەبوو. بۆ نموونە ڕۆژێک وەک ڕۆژی جیهانی حیجاب ناسێندرا، یان لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا فێمینیستەکان بە حیجابەوە هاتنە سەر شەقامەکان وەک نیشانەی هاودەنگی لەگەڵ ژنانی موسڵمان. شۆڕشی ئێران هەموو ئەمانە کۆدەکاتەوە. بە بڕوای من لە ڕوانگەی فەلسەفەی فیکری و سیاسی و لە ڕوانگەی پارادایمی جیهانییەوە ئیسلامیزم دەڕژێتە دەرەوە و هاوشان لەگەڵیدا هەر جۆرە ڕەوتێکی ئایینی کە بیەوێت پیرۆزییەکان و تابوەکانی خۆی بسەپێنێت لەسەر حکومەت و یاساکان و ژیانی کۆمەڵایەتی یان سیاسی مرۆڤەکان لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا پاڵدەنرێتەوە بۆ دواوە. شۆڕشی ئێران جۆرێک لە مۆدێرنیزم، جۆرێک لە ڕێنێسانسی دژە مەزهەبی، جۆرێک لە عەلمانیەت و جۆرێک لە بێدینی و دژە ئیلحادی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ئەمەش بە بڕوای من کاریگەریی وێرانکەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت. وەک وتم، بەتایبەتی دونیای دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، جیهانێکی سەرمایەداریی بێ سنووری بازاڕی ئازاد بوو، شۆڕشی ئێرانیش خاڵێکی گەشاوە، ئەوە یەکەم پێشکەوتنە لەم جیهانە پاشەکشەیەدا دوای ڕووخانی دیواری بەرلین، کە… داهاتوویەکی گەش بۆ مرۆڤایەتی دەخاتە ڕوو.
و لە کۆتاییدا، سەبارەت بە دوا خاڵ کە باست کرد، دەبێ بڵێم شۆڕشی ئێستا بەشێکە لە سەرهەڵدان و سەرهەڵدانی ٩٩٪ لە جیهاندا. خەڵکی ئێران 99%ی هێڵی هەژاری جیهان پێکدەهێنن. خەڵک دروشمی “هەژاری، گەندەڵی، دەچین بۆ ڕووخاندن”. ئەم گەندەڵی و گرانی نرخە بە توندترین شێوە لە ئێراندا پەرەی سەندووە، بەڵام بە پلەی جیاواز کێشەی خەڵکی هەموو وڵاتانە. لە هەموو وڵاتان بە سیاسەتی خۆپارێزی ئابووری، بەشێکی گەورەی کۆمەڵگا پاڵیان پێواوە بۆ ژێر هێڵی هەژاری، نائەمنی و نائەمنی و ئایندەیەکی ڕوونی نییە. مانا و تەوەری ژیان لە دروشمی ژندا ژیان و ئازادییە بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە. ژیان واتە باشترکردنی ژیانی ئابووری کۆمەڵایەتی، خۆشگوزەرانی، کەرامەتی مرۆڤ. هەموو ئەمانە لە ژێر هەژموونی سەرمایەداریی سەردەمی ئێمەدا، واتە دەسەڵاتی سەرمایەدارە یەک لەسەدەکان، ئەو فرە ملیاردێرانەی کە ئایەتوڵڵاکانن لە ئێران و هاوتەمەنەکانیان لە وڵاتانی دیکەدا، لە پێ دراون. شۆڕشی ئێران بزووتنەوەیەک دژ بە یەک لەسەدەکانی جیهانە و بە سەرکەوتنەکەی بەرەیەکی نوێ لە هەموو جیهان لە دژی یەک لەسەدی سەرمایەدارەکان دەکرێتەوە.
ئەمانەش پۆتانسێلی ئەم شۆڕشە گەورەیەن. تا چەند دەبێتە واقعی، هێزەکانی وەک حیزبەکەمان، تا چەند دەتوانین شۆڕش بەم ئاراستەدا پاڵ بنێین و کارێک بکەین کە بە ڕاستی سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێران، سەرکەوتنی هەموو مرۆڤایەتی پاشەکشەی کردووە بەرامبەر هەژموونی ئەو یەک لەسەدا سەرمایەدارەکان لە ئێران.هەموو جیهان. هیوادارم بتوانین ئەم دیدگایە گەشاوە بەدی بهێنین کە شۆڕشی ئێران خستویەتییە بەر چاوی هەمووان.


٨ی ژانویەی ١٤٠١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سوپاس بۆ ئەمیر تاوەکولی بۆ جێبەجێکردنی دەقی سەرەتایی ئەم چاوپێکەوتنە.

Previous
Next
Kurdish