Skip to Content

چونە سەرەوەی چەپ لە شۆڕشی ئێستادا لە گرەوی چیدایە؟.. حمید تەقوایی

چونە سەرەوەی چەپ لە شۆڕشی ئێستادا لە گرەوی چیدایە؟.. حمید تەقوایی

Closed
by تشرینی دووه‌م 5, 2022 General, Opinion

وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر



حیزب و هێزە چەپە شۆڕشگێڕەکان بە چ ستراتیژێک دەتوانن ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکان بگێڕن و بگەنە پێگەی ڕابەرایەتی شۆڕش؟ ئەم بابەتە هەوڵێکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە. بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەبێ لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی شۆڕش بکۆڵینەوە.
دوو تایبەتمەندی گرنگی هەموو شۆڕشەکان، کە بە ڕوونی لە شۆڕشی ئێستادا دیارە، بریتین لە سروشتی نەرێنی شۆڕش و گشتگیربوونی. داننان بەم تایبەتمەندیانەدا، کە بەتەواوی بەیەکیشەوە پەیوەستن ، پەیوەندییان هەیە بە سیمای چینایەتیی شۆڕشەوە، و پشت بەستن پێی لە ئەدای چەپی حزبی لە سەردەمی شۆڕشدا، ڕۆڵێکی ڕەهای یەکلاکەرەوەی هەیە لە فراوانکردنی کاریگەری و شکۆمەندی چەپ لە دڵی شۆڕشدا.
سیمای سەلبی شۆڕش
شۆڕش دیاردەیەکی سەلبیە بەو مانایەی کە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی گەورە هەیە بۆ ڕەخنەگرتن و نکۆڵیکردن لە حکومەت و تەواوی ئەو بارودۆخە بەرگە نەگیراوانەی کە هەن. ئامانجی ڕاستەوخۆی هەر شۆڕشێک ڕووخاندنی حکومەتە. شۆڕش کاتێک دەگیرسێت کە زۆرینەیەکی زۆری خەڵک بەرگەی بارودۆخی ژیانی خۆیان نەگرن و دەسەڵاتداران نەتوانن حوکمڕانی بکەن، واتە توانای سەرکوتکردن و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەدەست دەدەن.
ئەوەی جەماوەری خەڵک دەجوڵێنێت، ناڕازیبوونە لە هەلومەرجە بابەتییەکانی ژیانیان و هاتنە گۆڕەپانەکە بۆ نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەی ئەو هەلومەرجانە. فەرمانی هەموو شۆڕشێک نکۆڵیکردنە لە هەژاری و نائەمنی ئابووری، نکۆڵیکردن لە نەبوونی ماف، نکۆڵیکردنی سەرکوت، نکۆڵیکردنی نایەکسانی و هەڵاواردن و بە گشتی نکۆڵیکردنی هەموو ئازار و کێشەکانی زۆرینەی ٩٩%ی کۆمەڵگا. سروشتییە مرۆڤەکان خۆشگوزەرانی و ئازادی و یەکسانی و هەموو مافە مرۆییەکانیان دەوێت، بەڵام ئەم ئایدیاڵە ئینسانیانە لە ناخی ئامانجە نەرێنییەکانی شۆڕشیشدا شاراوەن. لە هەموو نەرێنییەکدا ئەرێنییەک ببینیت: نا بۆ دیکتاتۆری و چەوساندنەوە، واتە ئازادی، نا بۆ هەژاری، واتە خۆشگوزەرانی، نا بۆ جیاکاری، واتە یەکسانی و هتد. جەماوەری خەڵک داواکاری ئینسانی بەرزکردۆتەوە، بەڵام شۆڕش دژی حکومەتێک و دژی ئەو هەلومەرج و حکومەتەی کە هەیە پێکدێت و نەک بۆ ئەو حکومەت و پەیوەندیانەی کە بڕیارە جێگەی بگرێتەوە. لە ڕوانگەی جەماوەری خەڵکی شۆڕشگێڕەوە هەر حکومەتێک بێت باشترە لەو حکومەتەی کە هەیە. بەبێ باوەڕێکی گشتی ئاوا شۆڕشێک دروست نابێت. خەڵک لە دژی ئێستا شۆڕش دەکەن – چونکە چیتر ناتوانرێت تەحەمول بکرێت- و نەک بۆ داهاتوو، یان وردتر بڵێین، هەر جۆرە ئایندەیەکیان دەوێت بەبێ حکومەت و هەلومەرجەکانی ئێستا.
ئەم تایبەتمەندی و خەسڵەتە نەرێنییە لە شۆڕشی ئێستادا بە ڕوونی دەبینرێت: دروشمە نا نەتەوەیی و ناوەندییەکانی شۆڕش بریتین لە مردن بۆ دیکتاتۆر، مردن بۆ خامنەیی، ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت، دەبێت مەلا ون بێت و هاوشێوەکانیان هەموویانن دژی حکومەت. تەنانەت ژن، ژیان، ئازادییەش لە دژی ژنکوژی حکومەت و تێکدانی ژیان و دیکتاتۆریەت و لە پێدانی ئازادیەکان. شۆڕش پلانی کارکردن و بەرنامەیەکی سەلمێنراوی نییە. ئەمە شتێکە کە لەلایەن ڕابەرایەتی شۆڕشەوە دیاری دەکرێت، بەڵام تەنانەت پێوەرەکانی هەڵبژاردن و بەرزبوونەوەی سەرکردایەتی لە پرۆسەی شۆڕشدا، وەک لە خوارەوە دەبینین، نوێنەرایەتیکردنی سیما نەرێنییەکەیە نەک پلانێکی ئەرێنی بۆی داهاتوو. تەنانەت سەرکەوتن بۆ ڕابەرایەتیش بە تەرکیزکردن لەسەر سیمای نەرێنی شۆڕش تێدەپەڕێت.
تایبەتمەندی گشتی شۆڕش
تایبەتمەندییەکی گرنگی هەر شۆڕشێک گشتگیرییەتی. هەمووی واتە پشتیوانی زۆرینەی خەڵک بۆ شۆڕش. مەرج نییە ئەمە بەو مانایە بێت کە هەموو خەڵک یان تەنانەت زۆرینەی خەڵک لە ناڕەزایەتی و مانگرتن و هتددا چالاک بن، بەڵکو ئەوە مانای ئەوەیە کە بەشە چالاکەکەی کۆمەڵگا نوێنەرایەتی بەشێکی زەبەلاحی خەڵک دەکات. لێکۆڵینەوەی شۆڕشەکان دەریدەخات کە چالاککردنی تەنها لەسەدا سێ و نیوی دانیشتوان بەسە بۆ پێکهێنانی شۆڕش. لەسەدا سێ و نیو کە نوێنەرایەتی لەسەدا نەوەدی کۆمەڵگا دەکەن. بەڵام شۆڕشی ئێستا تا ئێرە بەشێکی زۆر فراوانتری هێناوەتە مەیدانەکە. لە شۆڕشی ئێستادا تەنها قوتابیان (هەشتاکان) کە چالاکترین بەشن، زۆر زیاتر لە سەدا سێ و نیوی دانیشتوان پێکدەهێنن، بەڵام خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە ئەم هێزە چالاکە نوێنەرایەتی خواستی زۆرینەی ڕەها لە خەڵک دەکات ، خواستی ڕزگاربوون لە خراپەی کۆماری ئیسلامی.و پشتیوانی و هاوپشتی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی هەیە. لە شۆڕشی ئێستادا، کرێکاران، کاسبکاران، پارێزەران، پزیشکان و هەروەها چین و توێژە بەرفراوانەکانی خەڵک بە بۆنەی چلەوە هەنگاویان ناوەتە ناو مەیدانەکەوە، و ڕیزەکانی شۆڕش، تەنانەت بە مانا چالاک و دەست وئیخەگیر بەشداری لە مەیدانی خەباتەکە دەکات، ڕۆژانە فراوانتر و گشتگیرتر دەبێتەوە.
ئەم گشتگیرییە لە سەردەمی ئێمەدا لە هەلومەرجی بابەتیی و پەیوەندییە ئابوورییەکان لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکاندا سەرچاوەی گرتووە. قازانجی سەرمایە ڕەگی هەموو هەڵاواردن و نایەکسانی و نادادپەروەرییەکانە لە کۆمەڵگادا. وە ڕۆژانە توێژە گەورەکانی خەڵک ڕەوانەی ئۆردوگای کار دەکرێن و ڕووبەڕووی نائەمنی و بێ یاسایی و هەژاری زیاتر دەبنەوە. وە ئەم ڕاستییە لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە دەبینرێت.
لە کۆماری ئیسلامیدا هەژاری و ستەم و نادادپەروەری لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکانی تر توندتر و بەربڵاوترە، تەنانەت لە وڵاتانی جیهانی سێهەمیشدا. لێرەدا نەک هەر کرێکاران، بەڵکو ژن و گەنج و هەرزەکار و بازرگان و پارێزەر و پزیشک و مرۆڤەکان لەژێر چەوسانەوەی نەتەوەیی و ئایینی و جێندەری و هتددان. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شۆڕشی ئێستا خاوەنی سیمایەکی گشتگیر و هەمەلایەنەی هەیە.
ئەم گشتگیرییە ڕەنگدانەوەی سروشتی نەرێنی شۆڕشە، ٩٩%ی خەڵک ئامانجی هاوبەشی ڕووخاندنی حکومەت پەیڕەو دەکەن، چونکە لە دۆخی ئێستا دا نادروشێنەوە. حکومەتی داهاتوو چ جۆرە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی ئەم زۆرینە مەزنە بەڕاستی بتوانێت بە خواستەکانی خۆی بگات، مەرج نییە هەمووان لەسەری ڕێکبکەون و خەمی جەماوەری خەڵک نییە لە شەڕی حکومەتدا. سیستەمی ئایندە لەلایەن حزب و هێزێکەوە دیاری دەکرێت کە لە بزووتنەوەی نەرێنی بۆ ڕووخاندنی حکومەتدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت.
تایبەتمەندی چینایەتی شۆڕش
پەیوەندی نێوان تایبەتمەندی نەرێنی و هەموانی شۆڕش لەگەڵ تایبەتمەندی چینایەتیی شۆڕشدا چییە؟ ئایا گشتگیری و نەرێنیی شۆڕش نکۆڵیکردن لە تایبەتمەندی کرێکاریی بوونی شۆڕش نییە؟ بەڕای من شۆڕشی کرێکاری نەک هەر دژایەتی گشتیی و نەرێنی شۆڕش ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە زیاتر لە هەر شۆڕشێکی تر خاوەنی تایبەتمەندیەکانە.
زۆرێک لە هێزە چەپەکان پێیان وایە لە شۆڕشی کرێکاریدا تەنها کرێکاران لە مەیداندان و تەواو. ئەوانی تر وەک مامناوەند و ناپایەدار، بۆرژوازی و وردە بۆرژوازی دەمێننەوە. ئەم دۆستانە لەوە تێناگەن کە نە شۆڕشی کرێکاری و نە هیچ شۆڕشێکی تر بە سەرهەڵدانی تەنیا یەک چین دروست بووە. بزووتنەوەیەک کە گشتگیر نەبێت دەتوانێت هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی وڕەوا بێت، بەڵام شۆڕش نییە. زۆرێک لە هێزە چەپەکان بە مانای شۆڕشی کرێکاری وەک “شۆڕشی کرێکاران” دەگەیەنن. هاوتاکردنی شۆڕشی کرێکاری لەگەڵ شۆڕشی کرێکاران، تێگەیشتنێکی ڕووکەش و میکانیکی لە تایبەتمەندی چینایەتیی شۆڕش نیشان دەدات.
تایبەتمەندی چینایەتی شۆڕش بەو مانایە نییە کە چینی شۆڕشگێڕ بە تەنیا لە مەیدانەکەدا بێت، بەڵکو بە مانای هەژموونی چینایەتی چینێکی دیاریکراو لە نێو ئەو جەماوەرە خەڵکەی کە ناڕازین لە دۆخەی کەهەیە. لە شۆڕشە بۆرژوازییەکانی سەدەی ١٨ و ١٩دا، کۆڵبەران و کرێکارانی شار بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدار بوون، بەڵام هەژموون و سەرکردایەتی شۆڕش لە دەستی چینی سەرمایەداریدا بوو. لە شۆڕشە کرێکاری و سۆسیالیستییەکاندا، هەژموون لە دەستی چینی کرێکاردایە – حزبە شۆڕشگێڕەکان کە نوێنەرایەتی ئەم چینە دەکەن – بەڵام جەماوەری خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدارن. لێرەدا تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە لە شۆڕشی سۆسیالیستیدا، بە ڕزگاری چینی کرێکار، هەموو چین و توێژەکان ئازاد دەبن. ئەو سەرابانەی ئازادی و ڕزگاری کە بۆرژوازی شۆڕشگێڕ لە سەدەکانی ڕابردوودا لە بەردەم کۆمەڵگادا داینابوو، لە شۆڕشی کرێکاریدا بەدی دێت.
بۆیە ئەو بیرۆکەیەی کە شۆڕشی کرێکاری بە مانای شۆڕشی کرێکارانە، وەک بیرۆکەی حکومەتی کرێکاری، بە مانای حکومەتی کرێکارانە، بەتەواوی زهنی و ناواقیعیە.
ئەگەر قبووڵی بکەین کە شۆڕشی سۆسیالیستی سەبارەت بە هەژموونی چینایەتی چینی کرێکارە، ئەوا ئەم پرسیارە بنەڕەتییە دێتە ئاراوە، پێویستە چی بکرێت بۆ بەدەستهێنانی هەژموون؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە تایبەتمەندی سەلبی و گشتگیری شۆڕشدایە.
جیاوازی نێوان ڕاست و چەپ لە شۆڕشدا
جگە لە حزبە چەپە شۆڕشگێڕەکان، زۆرێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنە ڕاستەکانیش داوای ڕووخاندنی حکومەت دەکەن و کاتێک شۆڕشێک دەست پێدەکات بەرگری لە شۆڕش دەکەن. لەم دۆخەدا پێدەچێت جەختکردنەوە لەسەر گشتگیری و نەرێنی شۆڕش ڕیزەکانی چەپ و ڕاست دەشێوێنێت. زۆرێک لە حیزب و هێزە چەپەکان، لە بارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا، نزیکەی هەموو هێز و ڕێکخراوە چەپەکان، جگە لە حیزبی ئێمە، بە هۆی سنووردارکردن و دابڕانی ڕیزەکانیان لە هێزە ڕاستڕەوەکان، تێزی گشتگیریی شۆڕش ڕەتدەکەنەوە و نکۆڵی دەکەن و چارەسەریش ئەوەیە بۆ ئەوەی جەخت لەسەر جیاوازییە ئەرێنییەکانیان بکەنەوە.ئەوان لەگەڵ هێزەکانی تردا دەیدۆزنەوە. لەم شۆڕشەی ئێستادا دەتوانین ڕوونی ئەم هەوڵە لە دەرەوەی وڵات ببینین، کە بەبێ سەرکوت حزبەکان دەتوانن بێنە سەر شەقامەکان. دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندانی جەماوەری لەدەرەوەی وڵات چونکە ئاڵای بەدەستان بەشداری تێدا دەکەن – بە گوتەی ئەم برادەرانە هەموو ئاڵا بەستێک ڕاستڕەو و لایەنگری پاشایەتییە، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆیەکی جیا هەیە-، پێکهێنانی ڕیزێکی سەربەخۆی چەند دە کەسی لە پەراوێزی جەماوەری خۆپیشاندانەکان پێکدەهێنێت بە دروشمی “مەرگ بۆ ستەمکار، جا پاشا بێت یان ڕابەر” – کە ئەگەرچی بۆ خۆی دروشمێکی دروستە، بەڵام لە چوارچێوەی شۆڕشێکی دژە کۆماری ئیسلامیدا، بەکردەوە دروشمی سەرەکی مەرگ بۆ خامنەیی کۆت وروشاو دەکات ، زیادکردنی حکومەتی شورایی بۆ دروشمی سەرەکی و یەکگرتوو، ی”ژن، ژیان ئازادی” کە بووەتە پەیامی گشتگیر و سەرنجڕاکێشی شۆڕش، لەقاودانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا کە هەڵوێستیان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی هەیە، لەقاودانی گردبوونەوەی بەرلین چونکە سەکۆیەکی بە چەپ نەدا، دژایەتی حامەد ئیسماعیلیون وەک کەسێک کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا دروستیان کردووە و هیچ مێژوویەکی تێکۆشانی نییە و هتد. ئەمانە پێکهاتەی بزووتنەوەی زۆرێک لە هێزە چەپەکانە کە لەم قۆناغەدا بوون. بەڕای من ئەمە ڕێگای کاریگەربوون و دەرکەوتنی لە پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکان نییە، بەڵکو ڕێگای گۆشەگیربوون و پەراوێزکەوتنە. هاوڕێیان لە سەرە پانەکەیەوە شمشاڵەکە دەفڕێنن.
یەکەم: جیاوازی نێوان چەپ و ڕاست تەنیا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیجابیدا نییە، بەڵکو ئەگەر گرنگتر نەبێت، بەڵکو بە هەمان پلەی گرنگییەوە، لە ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی هەبوو. سۆسیالیستەکان تەنها لە ئەڵتەرناتیڤی ئیجابیدا نیە کە سۆسیالیزمە – جۆری حکومەت و جۆری سیستەم و پەیوەندییە ئابوورییەکان و هتد – لە خاڵی بەرانبەر هێزە ڕاستڕەوەکانداندا دەوەستن، بەڵکو لە بنەڕەتدا جیاوازن لە هێزەکانی باڵی ڕاست- لە ناڕەزایەتی و ڕەخنەگرتن و نکۆڵیکردن لە دۆخ و سیستەمی هەبوو. ئێمەی چەپ دەمانەوێت نەک هەر حکومەت بڕوخێنین، بەڵکو هەموو ئەو سیستەمەی ئێستا تێکبشکێنین ، دژی کۆیلایەتی کرێ و ئیستغلالکردنین ، دژی نەک هەر دیکتاتۆریەت بەڵکو دژی هەر جۆرە حکومەتێکین لە سەرووی خەڵکەوە، دژی هەر جۆرە هەڵاواردنێکین ، بە جیاکاری چینایەتی و ئابووریشەوە، ئێمە دژی هەر جۆری دەستوەردانیکی ئایین لە حکومەت و یاسا و سیستەمی پەروەردەداین، دژی مەقولەی ئایینی فەرمیین، دژی سزای لەسێدارەدان و مەقولەی زیندان و زیندانی سیاسیین و هێزە چەکدارەکان لە خەڵک باڵاترن و هەموو ئەمانەش بە مانای ڕووخساری نەرێنی سۆسیالیزم و ڕەخنە و دژایەتی نەگیرساوی باڵی ڕاست بەرامبەر بە حکومەت دێت.وە لە بنەڕەتدا جیاوازە لەو دۆخەی کە هەیە. ڕێگای کاریگەری و بەشداری کاریگەر و سەرکەوتن لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا، پشتبەستن بەم ڕەخنە قووڵە. لە شەڕ لەگەڵ حکومەتدا، جەماوەری خەڵک نەک لەسەر بنەمای سیاسەتی ئیجابی بەڵکو لەسەر بنەمای ڕەخنەکانیان لە حکومەت و سیستەمی ئێستا، حوکم لەسەر هێز و کەسایەتییە سیاسییەکان دەدەن.
دووەم: ئەم ڕەخنەیە بەتەواوی و تایبەت بە حکومەت بێت. ئێمە دەمانەوێت دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی چینی سەرمایەدار دەربهێنین، شۆڕشیش مانای ئەوەیە کۆمەڵگا یەکگرتوو و بەیەکەوە بەستراوەتەوە بە هەمان ئامانج ڕاپەڕیوە. زۆربەی هێزە چەپەکان پێیان وایە ڕەخنەی چینایەتی واتە هەڵگرسانی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان. واتە ڕووبەڕووبوونەوەی نەک هەر حکومەت، بەڵکوو دژایەتی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاستڕەوی حکومەت و هەموو حکومەتەکان و ئیمپریالیزمی جیهانی و بەکورتی هەر دەزگا و حکومەت و هێزێک کە چەپ و سۆسیالیستی نەبێت. ئەم هێرشە زارەکیی و سنووردارکردنە لەگەڵ هەموو جیهان و خەڵک بە کردەیی بە مانای دەربازکردنی ئەو دوژمنە تایبەتە دێت لەژێرچەقۆ کە شۆڕش کردویەتیە ئامانج. گومانی تێدا نییە چەپ بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و هەمیشە ڕەخنەگری تەواوی سیستەمی سەرمایەداری و هەموو حیزب و حکومەتە سەرمایەدارەکانە، بەڵام لە بەرەکانی شەڕ بۆ ڕزگاربوون لە حکومەتێکی دیاریکراو، دەبێت هەموو هێزەکان بەو ئاراستەیە چڕبکرێنەوە. شۆڕش بڕیار نییە بۆرژوازی جیهانی بڕوخێنێت!
کۆمۆنیزم لە سیاسەت و لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕیدا واتا لەگەڵ هەموو هێزەکان دژی حکومەتی ناوخۆیی. بە واتای “هەموو تفەنگەکان ڕوبە حکومەتی ناوخۆیی”. توندترین شێوەی ململانێی چینایەتی شۆڕشە، قووڵترین و ڕادیکاڵترین خەباتی چینایەتیش یەکخستنی زۆرینەی خەڵکە بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی چینی دەسەڵاتدار لە دڵی شۆڕشدا. لەم بوارەدا هەر جۆرە سنووردارکردنی شەقام لەگەڵ هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و حکومەتەکانی دیکە و لەگەڵ هەر کەس و هەر شتێک کە چەپ و سۆسیالیستی نییە، لە ڕاستیدا بڵاوە پێدەکات و خاو دەبێتەوە و وا دەکات خەبات بۆ ڕووخاندنی ئەو حکومەتەی کە شۆڕش لە دژی دروست بووە، و لە ڕاستیدا لە بەرژەوەندی حکومەتیش کۆتایی دێت. ڕەخنەی تیۆری-سیاسیی هەمەلایەنەی ئێمە لە هێزە ڕاستڕەوەکان شتێکی ئاسایی ئێمەیە و پشوو هەڵگرنییە. بەڵام ڕەخنەی مەیدانیی هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن لە دڵی شۆڕشێکی دیاریکراودا، وەک هێرشکردنە سەر کەسایەتییەکانی وەک حەمەد ئیسماعیلیون یان هەر کەسایەتییەک کە دژایەتی شۆڕش دەکات، هێرشکردنە سەر هەر حکومەتێک کە خۆی لە کۆماری ئیسلامی دوور بخاتەوە، نمایشکردنی مێژووی هەر کەسێک یان کەسایەتییەکی ناودار کە لە بەرگریکردن لە شۆڕشی خەڵک و هاوشێوەکانی هەڵوێست دەگرێت، نیشانەی ڕادیکالیزم نییە، بەڵکو ئەوە نیشان دەدات کە پەیوەندی بە سیاسەت و مەیدانی ڕاستەقینەی خەباتەوە نییە. وە ئەم ناپەیوەندییە ئەمڕۆ وەرگێڕدراوە بۆ بەرەیەکی یەکگرتووی چەپ لایەنگرانی دروشمی “نە پاشا و نە سەرکردە” لەگەڵ موجاهیدەکان دژی پاشایەتیخوازەکان و لە لایەکی تریشەوە هاودەنگیان لەگەڵ موجاهیدەکان و پاشایەتیخوازەکان و هاوشێوەکانی لە شەهرام هۆمایون بەرامبەر حەمەد ئیسماعیلون! ئەمەش دەرئەنجامی پراکتیکی تێزی “جەنگی بەدیلەکان”ی هاوڕێکانمانە. ئەوان لەگەڵ ئەم هێزە ڕاستڕەوەدا لەدژی ئەویتر یەکیان گرتووە و لەڕاستیدا شانبەشانی کۆماری ئیسلامی حوکمڕانی ئۆپۆزیسیۆنی تازە هاتوو دەکەن، بەڵام هێشتا پێیان وایە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەودا شەڕ دەکەن! ئەوان دژی ئەو پاشایە دەجەنگن کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی زانی. و لە دەرەوەی وڵاتیش لە دژی هێزێک هاتوونەتە مەیدان کە لە ئێران تەنانەت بۆ ڕۆژی کوروش و کۆبوونەوەی پاسارگاد کەس گێزەرێکی نەچەقاندووە. لە دۆخێکی وادا، سنووردارکردنی شەقام لەگەڵ شانشینی، ڕەخنە و لەقاودان نییە، بەڵکو بۆ بەرزکردنەوەیە.
براوەی ئەم شەڕە تەنیا کۆماری ئیسلامییە. چ نیعمەتێکە بۆ خوێن ڕێژان لەوە زیاترە لە ناڕەزایەتیی ڕۆژانەی خوێندکاران و دەیەی هەشتاکان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە چلەکان و لە لوتکەی دروشمەکەدا، هەموومان پێکەوە دژی دابەشکارییە نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی ڕێژیم، چەپەکانی تاراوگە دژی “گروپی ئیسماعیل”. چ نیعمەتێکی گەورەترە بۆ حکومەتێک کە لەژێر فشاری بەرەی یەکگرتووی خەڵکدا کەوتۆتە دۆخێکی خراپەوە لەوەی کە بەرەیەکی تر لە دڵی شەڕی مانەوەی خۆیدا بکاتەوە، کە ناوی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکانە!
ئەمە ڕێگا و داب و نەریتی چەپی دەدستەگەرا و نەک ڕێگا و میتۆدی چەپی سیاسی و کۆمۆنیزمی پراکتیکی.
قووڵکردنەوەی “نا”ی خەڵکی
هێزی چەپ کە دەیەوێت لە شۆڕشدا کاریگەر بێت، پێویستە پێش هەموو شتێک وەڵامی پێویستی یەکخستنی جەماوەری خەڵک بداتەوە و ئەم وەڵامەش تەنیا دەتوانێت قووڵکردنەوەی ڕەخنەی خەڵک بێت و “نا” بێت بەرامبەر بەو سیستەم و حکومەتەی کە هەیە و تەواو . ڕێگای پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی چەپ، قووڵکردنەوەی “نا”ی خەڵک و یەکخستنی ڕیزەکانی شۆڕشە لە دەوری ڕەخنەیەکی قووڵ و ڕادیکاڵ لە هەموو حکومەت و سیستەمی هەبوو. ئەمە ڕێگای پوچەلکردنەوە وخستنەلاوە “ڕوخاندن”ی بەرژەوەندی خوازانەو خۆنەگرتوی هێزە ڕاستڕەوەکان و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سیستەمی هەبووە بە کەمترین گۆڕانکاریەوە. دەتوانین و پێویستە حکومەتی ڕاستڕەو لەقاو و بێناوبانگ بکەین، نەک لە “شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکاندا”، بەڵکو لە شەڕی دژی حکومەتی ڕاستڕەودا.
هەرچەند ڕەخنەی ئێمە لە حکومەت و سیستەمی هەنووکەیی ڕادیکاڵتر و قووڵتر بێت، یەکڕیزیی خەڵک بەهێزتر دەبێت. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی هەژموونی چەپ لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا.
دەپرسن، ئەگەر شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان لە بەرنامەدا نەبێت، چ گەرەنتییەکە هەیە کە ئەڵتەرناتیڤی چەپ، سۆسیالیزم و حکومەتی شوراکان ، بگاتە دەستەڵات؟ وەڵامەکەی ڕوونە. ئەگەر چەپ بتوانێت لە قۆناغی نەرێنی شۆڕشدا بێت، لە مەیدانی شەڕدا بێت بۆ ڕوخاندنی حکومەت و ئاڵا هەڵگری نکۆڵیکردنی دۆخی ئێستا، لە قۆناغی ئیجابیدا، بنیاتنانی سیستەمی داهاتوو، جەماوەری شۆڕشگێڕ سەرکردایەتییەکەی قبوڵ دەکات. مەرجی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی جەماوەری خەڵک لە ئەڵتەرناتیڤی چەپ سۆسیالیستیدا، بەدەستهێنانی متمانەی خۆیانە لە خەباتی ڕووخاندنی حکومەتی هەبوو.
ئەمەش بە ڕوونی بە ئەزموونی هەموو شۆڕشەکانەوە دەرکەوتووە، لەوانەش شۆڕشی ئۆکتۆبەر بە مانای ئەرێنی و شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ بە مانا نەرێنی وشەکە.
ئەمە ئەو هێڵەیە کە حزبەکەمان پەیڕەوی لێدەکات. ئێمە دژی تێزی شەڕی ئەڵتەرناتیڤەکان و بونە ئۆپۆزۆسینی ئۆپۆزسیۆن بوونە لە مەیدانی خەبات دژی کۆماری ئیسلامیدا. هاوکات لە هیچ هەلومەرجێکدا ڕەخنەی هەمەلایەنەی ئێمە لە هێزە ڕاستڕەوەکان و ڕێباز و ستراتیژی و سیستەمی بەها و سیاسەت و هەڵوێستەکانیان داناخرێت. ئەم دووانە نەک هەر دژایەتی یەکتر نین بەڵکو تەواوکەری یەکترن.
ئه م شێواز و ستراتیژه ده توانێت چه پ له شۆرشی ئێستادا پاڵ بنێته پێشه وه و بیکاته ڕابەری شۆڕش. من ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە بانگەوازی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە خۆیان بە کۆمۆنیست ناودەبەن، ئەم سیاسەتە بگرنەبەر.

٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢

Previous
Next
Kurdish