گوتتان ڕاپەڕین!!.. جه‌وده‌ت سۆفی
من هەندێ جار پرسیارێک لە ناخم سه‌ر هەلدەدا. ئایا ئەو کوردەی کە بڕوای بە خۆی یان بە کورد نەماوە و هەندێک جاریش جوێن بە کورد یاخود بە نیشتمان دەدات لە ناخی خۆیدا مەبەستی چیە و دەیەوێت چیمان پێ بلێ؟ چونکە ئەو کەسانە زۆرن و بڕواش ناکەم هەر هەموویان خۆیان دۆڕاندبێ یان خائین بن یان هه‌ڵخەلەتاو بن. بێگومان ئەو دیاردەیە بۆ هەموو كوردێك ناخۆش و دڵتەزێن و جێگەی نیگەرانیە. چونکە ئەو کەسانە کوردن و خوشک و برای ئێمەن.
من پرسیارێکم لا دروست بووە کە ئایا ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر هه‌ست و بۆچوون و به‌كار هێنانی وشەدا هاتووه له لایه‌ن زۆر تاكی کوردی کوردستانی خواروودا كه جۆرێك له ڕه‌شبینی و ناباوه‌ڕی پێیوه دیاره، ئایا بریتی نیە لە سەرەتای پرۆسەی ڕاپەڕینێکی ئاشتیانەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە وەزعێک کە هەر هەموومان لێی نیگەرانین؟
بەلام هەروەکو هەموو لایەک دەزانن کە زۆربەی تاکی کورد زیاتر لە ژێر کاریگەری ئەندێشە دا هەلسوکەوت دەکات نەوەک بە بیر کردنەوە و هەلسەنگاندن. چونكه هه‌روه‌ك و پسیكه‌ناڵیزی كورد كاك پؤڵا سه‌عید له ڤیدیۆكانی دا له یووتوب له ژێر ناو‌و نیشانی (ئایا تاكی كورد نه‌خۆشه؟) دا شی كردۆته‌وه، كورد بۆ ده‌ربرینی تووڕه‌یی خۆیان له سیسته‌مه‌كه هه‌ندێكیان جوێن ده‌ده‌ن نه ك ته‌نها به حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو جوێن به كورد و به كوردایاتی و به كوردستانیش ده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌و جوێندانه ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌كی كاتی پاڵه‌په‌ستۆی كه‌فوكوڵی تووڕه‌ییان هێور بكاته‌وه، به‌ڵام ئایا من بۆم هه‌یه كه حوكمی ئه‌وه بده‌م كه ئه‌و جۆره كاسانه ئیتر كورد نین و خائینن؟
یاخود ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌ربڕی جووڵه‌یه‌كی پڕ له ژانی كۆمه‌ڵایه‌تین كه له كوردستانی خواروو دا تاك پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ؟
كام جووڵه؟
لە ڕوانگەی سۆسیۆلۆژیه‌وە هەموو پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی تاقە کەسی یان کۆمەڵی بەسەر سێ قۆناغ دا تێدەپەڕێ کە بریتین لە: 1- قۆناغی بنیات نان، ۲- قۆناغی رووخاندن، ۳- قۆناغی دووبارە بنیاتنانەوە.
لە ماوەی ۳۰ ساڵی رابردوو دا کۆمەلگای هه‌رێمی كوردستان بە تاک و حیزب و حکومەت و دەزگاو دامەزراوەکانی ناحکومیه‌وه، بێگومان لە ژێر کاریگەری دەوروبەر و جیهان دا جۆرێك له سیسته‌می سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیمان بنیات نا، کە کەئەمڕۆ سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وته‌كان، كه‌م کەس لێی ڕازیه. بۆیە رەنگە خەڵکی کوردستان ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێكردبێ بە قۆناغی دوەمی پرۆسەی گۆڕانكاری دا تێبپه‌رن کە بریتیە لە رووخاندنی ئەو سیسته‌مە فیکرییە کە هەموو خەڵک لێی ناڕازین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ یان هه‌وڵ بده‌ن بۆ رووخاندنی قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان. چونكه من پێم وایه كه خه‌ڵكی له ناخی دڵی خۆیانه‌وه نایانه‌وێ قه‌واره‌كه نه‌مێنێت. به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ بگۆڕێت.
هەلبەتە قۆناغی رووخاندنس كۆمه‌ڵایه‌تی قۆناخێکی یەکجار سەخت و دژوار وله ڕووی ده‌روونیه‌وه پڕ لە دژایەتیە. بەڵام قۆناغێکه كه پێویستە و به ناچاری هه‌ر ده‌بێ پێیدا تێپه‌ڕین پێش دووباره بنیات نانه‌وه. بەلام لە هەمان کاتیش‌دا قۆناغیێکە کە پڕ لە موجازەفەیە به تایبه‌تی بۆ كورد. چونکە لەو قۆناغەدا خەڵکی ئاسایی ناڕەزایەتی دەرده‌بڕن بە بێ ئەوەی هەست بکەن کە خەریکی رووخاندنی شتێکن کە خۆیان و بۆ خۆیان بنیاتیان ناوەو هیواس ده‌یان ساڵه‌یان بووه.
له لایه‌كی تریشه‌وه ئاگاداداری ئه‌وه‌یان هه‌ر نیه كه دووژمنان و ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەیە دەتوانن و ده‌یانه‌وێ ئەو هەلە بقۆزنەوە و پێش ئەوەی بەرەو قۆناغی سێیەم بڕۆن کە دووبارە بنیاتنانەوەیە، ئەوا بەرەو رووخانی یەکجارەکی دەبەن بە بڵاو کردنەوەی چەندین ڤایرۆسی کوشندە وەکوو بێرۆکەی گەڕانەوە سەر بەغدا و هتد.
بۆیە من پرسیارێک لە ناخم دا سەرهەلدەدا ئەویش ئەوەیە کە ئایا حیزب و حکومەت و پەرلەمان و رێکخراوە ناحکومییەکان و خەلکانی ڕۆشنبیری کورد لەو قۆناغە هەستیارەدا دەبێ چۆن بیر بکەینەوە و چۆن خۆمان یەک بخەین و چ هەنگاوێکی حەکیمانە بنێین بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە ناسک و ئالۆزە بە ئارامی به‌سه‌ر ببه‌ین و به‌ره‌و قۆناغی دووباره بنیات نانه‌وه بڕۆین؟ چۆن هەر هەموو لایەکان بەیەکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەسەر بردن و بەڕێوەبردنی ئەو قۆناغە ببین بە بێ ئەوەی پەنجەی خائین درێژ بکەین بۆ هەر تاکێک کە تووڕەیی و ناڕەحەتی خۆی دەربڕی؟
لە بیرمان نەچێ کە ئێمە ئێستا به قۆناخی ڕووخاندن دا تێده‌په‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناغی دووبارە بنیاتنانەوەی سیستەمی بیرکردنەوە، ئه‌وا ده‌بێ زۆر به هۆشیاری و نه‌رمی و حه‌كیمانه به‌رامبه‌ر به وی تر معامه‌له بكه‌ین و به تایبه‌تی زۆر زۆر هۆشیار بین له دووژمنانی كورد كه وه‌ك و گورگ خۆیان ئاماده كردوه و چڕنۆك و كه‌ڵبه‌كانیان له جاران تیژ تر كردووه بۆ ڕه‌خسانی هه‌ر فرسه‌تێك بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و قه‌واره كوردستانیه‌ی كه هیوای هه موو گه‌لی كوردستانه به هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر هۆشیار نه‌بین له‌وه‌ی كه ئێمه له‌به‌رده‌م ترسناكیه‌كی زۆر گه‌وره داین لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دا‌و لە لایەکی دیکەشەوە دووژمنانی کورد لە هەموو لایەکەوە خەریکی بەلادا بردنی ئەو پرۆسەیەن کە دەمانەوێت دووبارە بنیاتی بنێینەوە، ئه‌وا دووژمنان هەموو تواناکانی خۆیان خستۆتە کار بە بەکار هێنانی پسپۆری بوارە جیاجیاکانی دەروونی، کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری!
ئیتر كاتی ئه‌وه‌هاتووه یان نا كه ئیتر هه‌ر هه‌موومان ئه‌و پسپۆره له ناخمان و له‌ناومان دا وه‌لا بنێین كه چه‌نده‌ها ساڵه بەکاری دەهێنین بۆ شكاندنی یه‌كتر، کە بریتیە لە پسپۆری چاندنی تۆوی نه‌بوونی متمانه و ترس و ڕق و كینه له یه‌كتر؟
من له‌و باوه‌ڕه دام، كورد كه خاوه‌نی گه‌وره ترین شارستانیه‌كانی وه‌كو هوری و گۆتی و لولوبی وكاشی و سۆمه‌ری ومیتانی و ئیمپراتۆری میدیه‌كان و ده‌یان میر نشینه‌كان و فه‌رهه‌نگ و سه‌روه‌ری و مێژوو و ئه‌فسانه و به‌سه‌رهات و سه‌دان ته‌جروبه‌ین و خاوه‌نی هه‌زاران كه‌سی به ئه‌مه‌كی ئه‌و خاكه‌ن، هه‌م توانای یه‌كبوونمان هه‌یه و هه‌م ده‌مانه‌وێ.
كه‌واته ئیترئایا چۆن كاری له‌سه‌ر بكه‌ین؟
جه‌وده‌ت سۆفی