
ئه‌ده‌بی كلاسیزمی كوردی و دنیابینی …. عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
حه‌قیقه‌تی* شیعری كلاسیزمی كوردی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه ده‌كات، نه‌ك چینی ئه‌رستۆكرات و زمانی به‌رزی ئه‌و چینه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته حه‌قیقه‌تێكه نزیك له هه‌ستی ده‌سته‌جه‌معی و واقیع، له پشت ئه‌و دید و بۆچوونه‌ش بیروباوه‌ڕی ئایینی میترایی و زه‌رده‌شتی و مانی و یه‌زیدی، دواتر (یارسانی/ ئیسلامی)، (یه‌زیدی/ ئیسلامی) و زمانی زاره‌كی كوردی دواتر زمانی شیعری رۆژهه‌ڵاتی و شیعری ئیسلامی وه‌ستاوه، له‌و تێگه‌یشتنه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بنه‌مای فه‌رهه‌نگی ئایینی و ئه‌ده‌بی كلاسیزمی كوردی ئه‌و وشه و رسته ساكارانه‌ن، كه له ناو خه‌ڵكی له ژیانی رۆژانه‌دا به كار ده‌هێنرێن، و دوو هێزی (خێر) و (شه‌ڕ) و (جوانی) كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئایینی كوردان ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینرێت، له شیعری كلاسیزمی كوردیشدا به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كردگار هه‌ر گیانه، بۆیه تۆ نازانیت خێر له كوێوه رووت تێده‌كات، به‌ڵام گیانی كردگار گیانێكی به‌رزه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی دروستكه‌ری گیان له ئاسمان ده‌بێت، بۆیه هه‌میشه وا بیر ده‌كه‌یته‌وه كه خێر له ئاسمانه‌وه بێته خواره‌وه! كردگار له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر گیانێكه، به‌ڵام چونكه ده‌چێته ناو له‌شی جۆراوجۆره‌وه خۆی له قالبی جیاوازدا پیشان ده‌دات، ئیتر به ناویش وه‌كو له‌ش زۆر ده‌بێت، له‌ش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، بۆیه شه‌ڕیش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت!
زه‌مه‌نی بوونی مرۆیی له ئایینی (كوردان)دا پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ته، له سێ فاكته‌ری رابردوو و هه‌نووكه و داهاتوو پێكهاتووه، ئه‌و فاكته‌رانه‌ش هێزی خۆیان له دۆنادۆن و (یه‌كیه‌تی بوون) هه‌ڵده‌گرنه‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش یه‌كیه‌تی بوون له شیعری كلاسیزمی كوردیدا له رێگای (شه‌وق) و (وه‌جد) و (قه‌له‌ق) و (عه‌ده‌م) ده‌رده‌كه‌وێت… جوانی له شیعری كلاسیزمی كوردیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی سروشت و دڵی جوانپه‌رستانه، شاعیری كوردی كلاسیك هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان گوڵێكی جوان و كچێكدا ناكات، گرنگ ئه‌وه نییه، تۆ كامه‌یانت خۆش ده‌وێت، به‌ڵكو گرنگ خۆشویستنی جوانییه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش یار، یان دڵبه‌ر له هه‌موو جێیه‌كه، واته (بوون) له‌وه، یان له‌وه‌وه‌یه، ئیتر (بوونی من) شاعیر به‌شێكه له (بوونی تۆ) دڵبه‌ر، (بوونی من) عه‌قڵ به‌شێكه له (بوونی تۆ) سروشت… هه‌موو ئه‌وانه له یه‌كتری جیا نابنه‌وه، ئه‌گه‌رچی وه‌كو دوو جه‌وهه‌ر خۆیان ده‌نوێنن، به‌ڵام له راستیدا یه‌ك جه‌وهه‌رن، ئه‌و یه‌كیه‌تییه هه‌موو شتێك كۆده‌كاته‌وه، هیچ (بوون)ێك نییه، له جه‌وهه‌ره گه‌وره‌كه، كردگاره بچێته ده‌ره‌وه، هه‌موو شتێك له ده‌ست كردگاره، ئه‌وه‌ی ئه‌ویش دروستی كردووه وێنه‌ی خۆی ده‌نوێنێ و به‌شێكه له خۆی، واته هه‌موو شتێك وێنه‌ی ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی تێدایه و ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی جوانه، بۆیه له هه‌موو جوانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه به‌وه‌ش (یه‌كیه‌تی بوون) دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك مێژوو په‌یوه‌ندی به ئایینی كوردییه‌وه هه‌بێت و زمانی ره‌سمی ئایین و ئایینزا و عه‌قیده شاراوه‌كانی كوردانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی دیالێكتی گۆران بووبێت؟!* كه‌واته وه‌ك چۆن به درێژایی مێژوو ئایینی كوردان ئه‌رزشێكی زۆری به شیعر داوه، به هه‌مان شێوه‌ش له پشت به‌شێكی زۆری شیعری ره‌سه‌نی كوردیش وه‌ك فیكر، دنیابینییه‌كی ئایینی ده‌بینرێت! ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر له پشت (ئایینی كوردان) كێشی خۆماڵی و زمانی ره‌مه‌كی وه‌ستا بێت و له پشت فیكری (شیعری ره‌سه‌نی كوردی) ئایینی كوردی هه‌ڵگرینه‌وه، ئه‌وه ده‌شێ دنیابینی شیعری كلاسیزمی كوردی وه‌ك مێژوو ده‌لاله‌ت له توانای ئایینی بكات، وه‌ك چۆن دنیابینی ئایینی كوردی خۆی له توانای ده‌سته‌جه‌معیدا ده‌دۆزێته‌وه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایین وه‌ك ئه‌رك حه‌قیقه‌ته گه‌وره‌كان له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و زه‌وی دابه‌زێنێ! ئایا كاری شیعر، كاری ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته گه‌ورانه دووباره پێشكه‌ش بكاته‌وه، ئایا شاعیر په‌یامبه‌ری نێوان ئاسمان و زه‌وییه؟!* لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌گه‌ر شیعری ره‌سه‌نی كوردی، بیه‌وێت گوتارێك بۆ حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ، یان به‌مانایه‌كی دیكه رووییه‌ك له رووه‌كانی حه‌قیقه‌ت بخاته روو، ئه‌ی بۆ هه‌وڵیش نادات چێژی هونه‌ری له ماڵی زماندا بدۆزێته‌وه، ئایا چێژی هونه‌ری و حه‌قیقه‌ت دوو شتی دژ به یه‌كن؟!
هه‌ڵبه‌ته من مه‌به‌ستم نییه، ئه‌و دنیابینییه‌ی كه له شیعری كلاسیزمی كوردیدا ده‌بینرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیابینییه‌كی ئایینییه، به دنیابینی میتافیزییكییه‌وه به‌ندی بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ دنیابینی شیعری ره‌سه‌نی كلاسیزمی كوردی و دنیابینی ئایینی كوردان، وه‌ك توانای ده‌سته‌جه‌معی و ئاگایی ده‌سته‌جه‌معی ته‌ماشا بكه‌م، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به تێزه‌كه‌ی (لۆسیان گۆڵدمان 1913-1970)* كه یه‌كێكه له‌و بیریارانه‌ی هه‌وڵی زۆری بۆ ناساندنی چه‌مكی دنیابینی یان جیهانبینی داوه، هه‌ڵبه‌ته (گۆڵدمان) سه‌ر به قوتابخانه‌ی ماركسییه و یه‌كێكه له قوتابی و په‌یڕه‌وانی (جۆرج لۆكاش 1885-1971) و كاره‌كانی ده‌كه‌وێته نێوان سۆسیۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیۆلۆژیای ئه‌ده‌بییه‌وه… چه‌مكی دنیابینی لای ئه‌و ته‌عبیر له كۆی ئه‌و فیكر و بیروڕاو ئاگایی و هه‌ستانه ده‌كات، كه هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته و كۆمه‌ڵ و چین به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌ر له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته و تاقم و كۆمه‌ڵ و چینێكی دیكه ناكۆك دێته‌وه، به‌و مانایه دنیابینی: كۆی ئه‌و خه‌ون و سه‌رنج و ئاگایی شیاوی ئاینده‌یی و فیكره میسالیانه ده‌گرێته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك یان ده‌سته‌یه‌ك یان چینێكی دیاریكراو خه‌ون به جێ به جێكردنییه‌وه ده‌بینێت، لێره‌دا جیهانبینی مه‌رج نییه، هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تێكی میتافیزیكیانه بێت، وه‌ك چۆن ده‌شێ ته‌عبیر له لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی په‌تی نه‌كات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خستنه رووی واقیعێكی سه‌ره‌كی و دیاره، ئه‌و واقیعه‌ی كه زانایانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ستی ده‌سته‌جه‌معی وه‌سفی ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌سفه‌وه شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی به زمان و دنیابینی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه، ئه‌و پێناسه‌یه‌ش راسته‌وخۆ به چه‌مكی په‌یوه‌ستبوونمان گرێ ده‌داته‌وه.* ده‌مه‌وێ بڵێم دنیابیینی شیعری كلاسیزمی كوردی وه‌ك تێگه‌یشتن ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراوی ژیانی خودی كلتوری كوردی ده‌گه‌یه‌نێت، كلتورێك كه به‌شێكی زۆری وزه فیكرییه‌كانی له ئایین وه‌رگرتووه! چونكه وه‌ك (هانز جۆرج گادامێر) ده‌ڵێت: هه‌موو كلتورێك تێگه‌یشتنێكی دیاریكراوی له خۆدا هه‌ڵگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن په‌یوه‌ندی به كلتوری دیاریكراوه‌وه هه‌یه، كه‌واته به‌پێی جیهانبینی خۆی ده‌یسازێنێ.* به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و دنیابینییه ئایینییه‌ی له شیعری كلاسیزمی كوردیدا ده‌بینرێت، ده‌توانین له پرسی وجودی نزیكی بكه‌ینه‌وه؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پرسیاره رووییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان پرسیاری پێشوومانه كه گوتمان: ئایا ئایینی كوردی، ئه‌ده‌بی نووسراوی كوردی توانیویه‌تی به‌م به یه‌كگه‌یشتنه (بوونی كوردی) بسه‌لمێنێ؟!
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم دنیابینی شیعری كوردی جیهانبینییه‌كی میسالیانه‌یه، وه‌ك چۆن دنیابینی ئایینی كوردان دنیابینییه‌كی میسالیانه‌یه، چونكه هه‌میشه دنیابینی ئایینی پێویستی به‌زه‌مانه‌تی خوایی ده‌بێ، تاكو دڵنیا بێ له‌و راستیه‌ی كه ده‌یبینێ، به‌و مانایه‌ش دنیابینی شیعری كلاسیزمی كوردی نه‌یتوانیوه بوونی تاكی كوردی كه‌شف بكات؟!چونكه ته‌عبیر له‌و ئاسته مه‌عریفییه جیاوازانه ناكات، كه له هه‌ڵنانی زماندا دێته ناوه‌وه… له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهانبینی شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی له تێگه‌یشتنێكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئایینی كوردان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك بۆ واقیعی كوردی، كه‌واته توانای خوێندنه‌وه‌ی واقیعی نییه، هه‌ر تێگه‌یشتنێك توانای خوێندنه‌وه‌ی واقیعی نه‌بێت، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌گی كارایانه‌وه له‌وێوه سنوره‌كانی خۆی داده‌مه‌زرێنێ و پرسیاره‌كان په‌راوێز ده‌خات، بێگومان كوشتنی پرسیاری تاكی كوردی هه‌ر ته‌نها واقیعێكی بنبه‌ستوومان بۆ ناكێشێ، به‌ڵكو كۆی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ش ده‌شارێته‌وه كه ئه‌و واقیعه له دووتوێی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، ده‌مه‌وێ بڵێم حه‌قیقه‌تی نێوان ئه‌وه‌ی شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی ده‌یڵێت و ئه‌وه‌ی ئایینی كوردی به قسه‌ی ده‌هێنێ، خۆی له نێوان (پرسیار) و (ئه‌وه‌ی پرسیاری لێده‌كات) ده‌بینێته‌وه، له نێوان پرسیار و ئه‌وه‌ی پرسیاری لێده‌كات، ئه‌وه‌ی ناشێ فه‌رامۆشی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ین زمانی بێگانه سوار زمانی كوردی نه‌بێت، وه‌ك (عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی له كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوریدا له ژێر ناونیشانی -بۆچ هۆنراوه به شێوه‌ی هه‌ورامی وتراوه؟- ده‌ریده‌خات)، نه‌ك گه‌ڕان به دوای بوون و پرسیاركردن له بوونی تاكی كوردی! بۆیه كاتێك لۆژیكی توانای دنیابینی شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی و لۆژیكی ته‌واوكردنی ئایینی كوردی لێك نزیك ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین وه‌ك چۆن توانای دنیابینی شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی جۆرێكه له تێگه‌یشتن و ته‌واوكردنی دیارده‌گه‌ری ئایینی، به هه‌مان شێوه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لۆژیكی ته‌واوكردنی ئایینی كوردی جۆرێكه له توانای دنیابینی و واقیعی سه‌ره‌كی ده‌ق! واته وه‌ك چۆن به بێ تێگه‌یشتنێكی دیارده‌گه‌رانه له دنیابینی شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی ناگه‌ین، به هه‌مان شێوه‌ش به بێ تێگه‌یشتن له واقیعی ده‌ق ناگه‌ینه دنیابینی ئایینی؟! لێره‌دا به‌شێكی گه‌وره‌ی هه‌ر دوو چه‌مكی (دیارده‌گه‌رایی) و (واقیع) له رێگای ئاگایی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌مجۆره توانای زمانی كوردی و توانای ئایینی كوردان یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌یه، به مانایه‌كی دیكه (تێگه‌یشتن) و (ده‌ق) ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتری، بۆیه توانای دنیابینی شیعری ره‌سه‌نی كوردی له‌و ساته‌وه ده‌كه‌وێت، كه ئایینی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت! هه‌ر له‌و خاڵه‌وه شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردی ده‌لاله‌ت له توانای دنیابینی ئایینی كوردی ده‌كات، وه‌ك چۆن ئایینی كوردی ده‌لاله‌ت له توانای دنیابینی شیعری كوردی ده‌كات، هه‌ر له‌و خاڵه‌شه‌وه شیعری كلاسیزمی ره‌سه‌نی كوردیمان به ره‌وانی زمانی كوردی و دنیابینی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه په‌یوه‌ست كرد.
به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم وه‌ك مێژوونووسان ئاشكرای ده‌كه‌ن، بنه‌ما و ناوه‌ڕۆكی ئایینی كوردان به‌رده‌وام له خۆ گۆڕین و خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دایه: میترایی و زه‌رده‌شتی و مانی و یه‌زیدی، دواتر (یارسانی/ ئیسلامی)، (یه‌زیدی/ ئیسلامی)! به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش زمان و شیعری كوردی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و ناكرێ ئه‌و دووباره خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه ئاینییه، یان ئه‌و خۆ گونجانه ئاینییه، ژیانێكی دیكه و واقیعێكی دیكه به زمانی كوردی و شیعری كوردی نه‌به‌خشێت، بۆیه به بڕوای من ناشێ به‌و شێوه‌یه‌ی كه دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار به پێی دیالێكته‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، قسه له مێژووی ئه‌ده‌بی كلاسیزمی كوردی بكه‌ن، چونكه ناتوانین ئایینی كوردان وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست له شیعری كلاسیزمی كوردی بكه‌ینه‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته؟! به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش كاتێ دنیابینی ئایینی كوردان له به‌رانبه‌ر ئه‌ویدیكه‌ی ئیسلامی و شارستانیه‌تی ئیسلامی خۆی پێناگیرێت و به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، زمانی كوردیش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌ویدیكه و ره‌حمه‌تی زمانی شیعری میلله‌تانی موسڵمان، له‌وێوه زمانی كوردی به جۆرێكی دیكه و له‌گه‌ڵ ژیانێكی دیكه‌ی ره‌وانبێژی عه‌ره‌بی تێكه‌ڵ ده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن ئایینی (یارسان)، (یه‌زیدی) خه‌باتی خۆیان له ژێر سێبه‌ری ئایینی ئیسلامی و شارستانی ئیسلامی به‌و هه‌موو لاوازییه‌وه درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین دنیابینی پێگه‌ی یه‌كه‌م (بابا تاهیری هه‌مه‌دانی 937-1010) و پێگه‌ی دووه‌م (گۆران- هه‌ورامی) كه ره‌سه‌نایه‌تی شیعری خۆیان له‌سه‌ر دنیابینی ئایینی كوردان دامه‌زراند، به‌ر له هاتنی شارستانی ئیسلام و ئایینی ئیسلام به جۆرێك له جۆره‌كان مردنی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام دنیابینی پێگه‌ی سێیه‌م (دوای رووداوی شه‌ڕی چاڵدێران) و پێگه‌ی چواره‌م (پاش دروستكردنی سلێمانی) له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز و ره‌وتێكی دیكه‌ی جیاواز شیعری خۆیان نوێ كرده‌وه.
——————————–
تێبینی:
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێكه له كتێبی (بنه‌ما فیكرییه‌كانی شیعری كلاسیزمی كوردی) كه بۆ چاپكردن ئاماده‌یه.
——————————–
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
*(هایدگه‌ر) وشه‌ی حه‌قیقه‌تی یۆنانی به وشه‌ی كه‌شفكردن یان دانه‌پۆشین و نه‌شاردنه‌وه ته‌رجه‌مه ده‌كات.
* ناوچه‌ی جوگرافی كوردانی گۆران وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر مارف خه‌نه‌دار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هێلانه: هێلی سنه… ناوچه‌ی پاوه… ناوچه‌ی كه‌ندووڵه… له‌سه‌ر رووباری خازر… باجه‌لانه‌كان له ناوچه‌ی زه‌هاو… له كوردستانی توركیا گۆرانه‌كان به (زازا) ناو ده‌برێن. بۆ زێتر روونكردنه‌وه بڕوانه: دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی دووه‌م، ل10-11.
* بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگه‌ڕێوه بۆ په‌راوێزی ژماره (4) كه نووسراوه: (رۆنسار 1524-1585) پێیوابوو شاعیر په‌یامبه‌ری نێوان خوا و خه‌ڵكه.. شیعر لای رۆنسار له زه‌وییه‌وه بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بۆوه، پێیوابوو شیعر ده‌بێ سوودی هه‌بێت و راستییه گه‌وره‌كان پێشكه‌ش بكات.
* لۆسیان گۆڵدمان له ساڵی (1913) له شاری (بوخارست) هاتۆته دنیاوه‌و ته‌مه‌نی منداڵی له شاری (بۆكۆزالن)ی (رۆمانیا) به‌سه‌ربردووه، دوای وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی (بكالۆریا) له (بوخارست) چۆته (كۆلیژی ماف) هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار ئاشنای كاره‌كانی (ماركس) بووه. له ساڵی (1933) له بواری ئابووری سیاسییه‌وه تێزی دكتۆرای ئاماده كردووه، هه‌ر له هه‌مان ساڵیش ئیجازه‌ی له زمانی (ئه‌ڵمانی) وه‌رگرتووه. ساڵی (1940) له ترسی ئه‌ڵمانیای داگیركه‌ر به‌ره‌و (فڕه‌نسا) رایكردووه، پاشان به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی به‌ره‌و (سویسرا) ده‌چێت و له‌وێ له یه‌كێك له‌سه‌ربازگه په‌ناهه‌نده‌ییه‌كان تا ساڵی (1943) ده‌مێنێته‌وه، ئینجا به هۆی (جان پیاجێ)وه رێگه‌ی خوێندنی بۆ خۆش ده‌كرێت له زانكۆی (زوریخ) رێگه‌ی پێده‌درێ خۆی بۆ تێزی دكتۆرا له فه‌لسه‌فه ئاماده بكات و پاشان تێزی دكتۆرای له‌سه‌ر (كانت) پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر له زانكۆی (جنیڤ) وه‌ك یاریده‌ده‌ری (جان بیاجێ) ده‌ست به‌كار ده‌كات.
* عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا، شه‌ڕی زمان، له پێناو ته‌ئویلكردنی ده‌ق، ل53-54.
* هانز جۆرج گادامێر فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی له 11 فێبرابه‌ری ساڵی 1900 دوای كۆچكردنی (دیكارت) به 350 ساڵ له‌دایكبووه، له‌دایكبوونی ئه‌و رێكه‌وتی هه‌مان ساڵی كۆچی دوایی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ نیچه ده‌كات… هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بووه، دواتر هه‌ر له ساڵی 1953 وه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فه‌لسه‌فه كاری كردووه، له‌ساڵی 2002 كۆچی دوایی كردووه. تێگه‌یشتن لای گادامێر له وه‌رگرتنی نیازی نووسه‌ره‌وه هه‌ڵناقووڵێت، نیازی دانه‌ر ئاسۆی تێگه‌یشتن دیاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ئاسۆیه راڤه‌كار پڕی ده‌كاته‌وه، راسته راڤه‌كار شوێنی ناوه‌ندی زمانه‌وانی پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شێوه‌كانی زمانه‌وانی مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌و فۆرمانه‌ش به‌ره‌و تێگه‌یشتنی تایبه‌تمان ده‌به‌ن، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زمانی ده‌قه‌وه. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا، شه‌ڕی زمان، له پێناو ته‌ئویلكردنی ده‌ق، خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه-سلێمانی- 2010، ل107.