
ترازان.. سه‌لام عومه‌ر
هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بێته‌وه له‌بری یه‌كڕیزی نیشتمانی دروشم و توانجه‌كان له یه‌كتری ده‌بێته هۆكاری ترازان و ئه‌و ئومێده‌ش كاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی رێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كانه‌وه هاوڵاتیان دڵخۆش ده‌كا، به‌تایبه‌ت سه‌قاگیری ئابووری كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری راگه‌یه‌نرا ئه‌و سه‌قامگیرییه له به‌ین چووبوو.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌كه له‌بری ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردن و له پاڵیشیدا ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و زۆر دۆسیه‌ی دی كه له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا به‌رۆكی هه‌رێم بگرێ، دێن تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری و قسه بۆ ترازان ده‌كه‌ن له‌بری هاوده‌نگی نیشتمانی، به‌تایبه‌تیش ئێستا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕ بووه له ره‌خنه‌ی جدی له ده‌سه‌ڵات و ئه‌و به‌رنامه شكستخواردوانه‌ی له سی ساڵی ته‌مه‌نیدا به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سه‌پاند، به‌زه‌قیش ره‌نگدانه‌وه‌ی حزبایه‌تی له نێو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پشگوێخستنی توێژی هه‌ژاران و لاوان به‌گشتی بۆته دیارده .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێت دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌وكه‌ین ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد دوور له چه‌وساندنه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی فڕێدانی ناكۆكییه چینایه‌تیه‌كان دابمه‌زرێ، له‌كاتێكدا خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی تایبه‌تیه‌كان بێت و ته‌واوی چین و توێژه‌كانیش له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی پته‌و كۆبكرێنه‌وه، تا هیچكام له توێژه جۆراو جۆره‌كان هه‌ست به په‌راوێزخستن نه‌كه‌ن و هه‌موان خۆیان به‌به‌رپرسیار بزانن كار بۆسه‌رخستن و پێشكه‌وتنی بكرێ.
هه‌میشه لینین كۆمه‌ڵگای به‌گرنگ زانیوه سه‌رنجی ده‌خسته سه‌ر به‌رنامه‌و بیروراسیاسیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌كانیشی ده‌خسته پێشه‌وه‌و له‌كوێدا خزمه‌تی زیاتر به‌خواره‌وه كرابا له‌وێدا دروشمه‌كانی هه‌ڵده‌هێنجا، ده‌چۆ ناو ته‌واوی توێژه جۆراوجۆره‌كان و گوێی لێده‌گرتن، داواكاریه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرت و بۆی جێبه‌جێ ده‌كردن، ئه‌و به‌ئاشكرا دژی سه‌رمایه‌داری و چه‌وساندنه‌وه بوو، پشت و په‌نای زۆرینه بوو توانیبووی وڵات به سیسته‌مێكی پته‌و بپارێزێ.
به‌ڵام ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی لێره زۆر جاران پێچه‌وانه‌ی زانسته سیاسیه‌كانه‌و هه‌میشه ئه‌و توێژانه بێ هیوا ده‌كرێن كه بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگان، ئه‌وه‌تا لاو كه هێزێكی دیار‌و به‌رچاوه و هه‌موو وڵاتێك پشت ئه‌ستووره به‌م وزه‌و توانایه، كه له رێگه‌ی ئه‌م توێژه‌وه گۆڕانكاری بنچینه‌یی و داهێنان به‌رهه‌م دێت، پشتگوێ خراوه، به‌تایبه‌تیش كه وڵات له توێژی مشه‌خۆره‌وه ئاراسته‌ی به‌رهه‌م هێنان ده‌كات، لێره لاو كه‌وتۆته نێوه‌ندی ئه‌و په‌راوێزه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد، بۆیه به‌سه‌دانیان خۆیان به‌ئیجه داداو هه‌زارانیش نیشتمانیان جێهێشت، به‌تایبه‌تیش ته‌واوی دروشم و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر خرانه ئه‌ستۆی بارودۆخه سیاسیه‌كان و به بیانووی قه‌یرانه‌كان كه هه‌ر خۆیان هۆكاری بوون، ئه‌م توێژه‌ش به‌تاقی ته‌نێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌جێمان و ساڵ به‌ساڵیش بێكاری شێلگیرانه‌تر یه‌خه‌یان ده‌گرێ، هه‌روه‌ك چۆن جوتیارانیش خرانه لیستی موچه‌خۆرانی حزبی و خواستی به‌رهه‌م هێنانیان ریشه كێش كرد‌و هه‌ڵیاندانه به‌ر ده‌رگای حزبیه‌كان و فێری ده‌ست پانكردنه‌وه‌و سه‌ره‌گرتنێكیان كردوون كه ئیدی نه‌توانای جۆماڵكرنی هه‌ره‌وه‌زی و وه‌شاندنی دانه‌وێڵه‌و گرتنی داسیان ماوه، نه‌بیریش له زیادكردنی به‌رهه‌م و به‌بازاڕكردنی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ن توێژه په‌راوێز خراوه‌كان ناچنه ده‌نگدان و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای ته‌واوی پارته سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن.
سلكی په‌روه‌رده‌ش به جۆرێك تێك‌و پیك دراوه خه‌ریكه له‌نێو مامه‌ڵه دارایه‌كان و حزبیه‌كاندا ئه‌وده‌ستی و ده‌ستی پێده‌كرێت، قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و حكومی و كۆ ژماره‌ی ئه‌وێ و ئێره‌و زانكۆ ئه‌هلیه‌كان قوتابیانی ده‌سخه‌ڕۆی دوودڵی و راراییه‌ك كردووه خه‌ریكه ئه‌وانیش ده‌خلیسكێنه نێو نه‌زانی ئه‌و پلانانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆیان داده‌نێ، به‌م هۆكاره‌شه‌وه‌یه ترازانی زیاتر ده‌كه‌وێته نێوان ئاستی قوتابیان و چینێكی خاوه‌ن داراییه‌كی زۆر ده‌بێته نمره كڕو قوتابییه ماندووه‌كانیش به نیگه‌رانییه‌وه سه‌رنج له ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی كه‌زۆر مه‌به‌سته ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستایه كه هاوڵاتیانی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بێكاری پانتاییه‌كی به‌رفراوانی داگیر كردووه، جموجۆڵی بازاڕیش دوای گران بوونی به‌های دۆلار و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زینی كاڵاكان و به‌تایبه‌تیش سووته‌مه‌نی، باری هاولاِتیانی چه‌ند باره گران كردووه و كه‌چی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ كورسی و تۆمه‌ت و خه‌ستبوونه‌وه‌ی حزبایه‌تی تادێ زیاتر ده‌بێ، له‌منێوه‌نده‌شدا زیانی گه‌وره به‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌وێ، چوونكه موچه كه‌وتۆته ده‌ستی هه‌ردوو حكومه‌تی تاسه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ و ده‌روونی هاوڵاتیانی به‌جۆرێك تێكوپێك داوه بایی یه‌ك گه‌رد متمانه‌یان به كۆمپانیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م نیشتمانه نه‌ماوه، چونكه له هه‌ر قه‌یرانێك كه روو له وڵات ده‌كات ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێننه‌وه‌و پڕ ده‌ده‌نه موچه‌ی هاوڵاتیان و هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه بیر له دواخستن و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌دانی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌لێ به‌شی خۆیان ده‌خه‌نه لاوه‌و كادیره‌كانیانی پێ پڕ ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و به‌تایبه‌ت حوكمداری زۆر ده‌گمه‌نه.
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه چینایه‌تی به جۆرێك زه‌ق كردۆته‌وه كه له‌دیارده‌وه بۆته مه‌ترسی و پێناچێ بانگه‌شه‌و به‌ڵێنی كۆمپانیاكانی ده‌سه‌ڵات توڕه‌یی ئه‌م چینانه هێور كاته‌وه، چونكه ئه‌و شه‌قاره گه‌وره‌یه‌ی درووستیان كردووه به‌و ته‌قه‌ڵه رزیوانه یه‌كناگرنه‌وه كه هه‌میشه له‌كاتی بانگه‌شه‌كاندا نێوانه‌كانی پێده‌دروونه‌وه.
بۆیه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو خه‌ڵك و گوێگرتنه له‌و داواكاریانه‌ی له شه‌قامه‌وه ده‌رده‌چن، چونكه چه‌قی گۆڕانكاریه‌كان له‌وێ له دایك ده‌بن، هه‌روا جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كان و هاوسه‌نگ كردنی موچه، كه ده‌روونی زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی برینداركردووه، به‌تایبه‌ت كه هیچ به‌هایه‌ك بۆ ساڵی خزمه‌ت و فه‌رمانبه‌ره به‌ته‌مه‌ن و ماندووه‌كان دانه‌نراوه‌و له به‌رامبه‌ردا پله‌ی حزبی جێگه‌ی گرتۆته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌نگاوی هاوسه‌نگ كردنی موچه یه‌ك له كاره سه‌ره‌كیه‌كان بێت چونكه ئه‌وه هه‌وڵێكی سه‌ره‌تاییه و ئاوڕدانه‌وه‌یه له توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ، خۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و شكۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هه‌رچی زووه ده‌بێت كاری بۆ بكرێ، دواتر بیر له نه‌هێشتنی چینایه‌تی بكرێته‌وه كه ئێستا خه‌ریكه زۆر به‌زه‌قی پانتاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا داده‌پۆشێ و به‌رنامه‌كانیان له خه‌ڵكه‌وه بۆ خه‌ڵك بێت و ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌شیان هه‌ر له‌نێو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵێنجن، ئه‌وسا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا ده‌توانن درووشم و به‌ڵێنه‌كانیان ببنه جێگه‌ی متمانه نه‌ك ترازان.