
كه‌ته‌لۆنیاو كوردستان له پایزێكی گه‌رمدا … عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له ماوه‌ی 171 ساڵی رابردوودا, له جیهان 108 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به فه‌رمی و نافه‌رمی به ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2005ی كوردستانیشه‌وه ئه‌نجامدراوه,چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م هه‌فته‌ی پایزی گه‌رمی ئه‌مساڵیش دوو ریفراندۆمی پڕ له كێشه‌و چون یه‌ك و نزیك له یه‌ك له كات و هه‌ڵوێستی نێو ده‌وڵه‌تی و دابه‌شبوونی به‌ره‌كان له كوردستان و كه‌ته‌لۆنیا ئه‌نجام بدرێت, كه‌ته‌لۆنییه‌كان ده‌یانه‌وێت به كۆماری سه‌ربه‌خۆوه بچێنه ناو ساڵی 2018 ه‌وه, وه‌لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه‌كه‌یان تا ئێستا رانه‌گه‌یاندووه, نا زانین به چ جۆره كه‌شتییه‌ك ده‌مان به‌نه جیهانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه.
خه‌ریكه به تێپه‌ڕ بوونی كات, چه‌مكی ریفراندۆم جێگای خه‌باتی چه‌كداری له جیهاندا بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بگرێته‌وه, رۆژ به رۆژیش ئه‌م چه‌مكه زیاتر شوێن پێی خۆی نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی بگره بۆ سه‌رجه‌م خواسته‌كانی مرۆڤایه‌تی بكاته‌وه, ئه‌مرۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌دان پارتی سیاسی له ده‌یان وڵات كار بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن له بری دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی مردوو كه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی مرۆڤ بكات , ریفراندۆم یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانیه‌تی, مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم نه‌ك ته‌نها بۆته باو له‌و وڵاتانه‌ی ته‌نگشه‌ی ئابوری و سیاسیان هه‌یه و له روی پێكهاته‌یی ئاینی و نه‌ته‌ه‌ییه‌وه فره‌یین, به‌ڵكه چه‌ندین هه‌رێمی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش هه‌ر له كالیفۆرنیاوه بگره تا بۆرتریكۆ تازه‌ترینیشیان دورگه‌ی گوامییه داوای ریفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی, هه‌ندێكیان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ندێكی كه‌شیان به‌هۆی په‌راوێزخستن و داگیركارییه‌وه‌یه, كه‌واته تا دێت خواستی سیاسی له‌سه‌ر كاڵای ریفراندۆم زیاد ده‌كات و گه‌رده‌لولی ریفراندۆم ره‌شماڵی سایكیس بیكۆكانی رابردوو راده‌ماڵێت و له روی سیاسیشه‌وه دیموكراسی راسته‌وخۆ په‌لاماری دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی ده‌دات, كه به‌م گه‌ڕو گولییه‌ی ئێستای ناتوانێت وه‌ڵام به خواسته‌كانی مرۆڤایه‌تی بداته‌وه.
ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا
بڕیاره یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ته‌لۆنییه‌كان ((كه‌ته‌لۆنیا یه‌كێكه له هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا, روپێوه‌كه‌ی 32,106 كیلۆمه‌تر دوجاره‌و ژماره‌ی دانیشتوانیشی 7,539,618 كه‌سه له‌وانه 1104782 كه‌سیان بێگانه‌ن كه ده‌كاته نزیك 15%, كۆی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 2012 255,204 ملیار دۆلاره, قه‌باره‌ی ئابورییه‌كه‌ی هاوتایه به ئابوری پاكستان و كۆڵۆمبیا, داهاتی تاكی 33,580 دۆلاره له ساڵێكدا)) بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له راپرسیه‌كدا ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان یاخود مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئیسپانیا بده‌ن, كه هه‌رسێ پارتی كه‌ته‌لۆنی (چه‌پی كۆماری كه‌ته‌لۆنی Esquerra Republicana de Catalunya (ERC), نزیكایه‌تی دیموكراتی كه‌ته‌لۆنی (راست) Democratic Convergence of Catalonia (CDC)(17-11-1974دامه‌زراوه), پارتی چه‌پگه‌رای كوبPopular Unity Candidacy (CUP) بڕیاریان له‌سه‌ر داوه له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یانه‌وه به زۆرینه‌ی 72 ده‌نگ له كۆی 135 كورسی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه, به پاڵپشتی كۆمه‌ڵێك پارت و گروپی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كه زۆریان گروپی چه‌پگه‌رای ده‌سته‌بژێری بچوكن, له به‌رامبه‌ردا پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵاتدار (راستی پارێزگار) و سۆسیالست و پارتی راستگه‌رای سیودانۆس به توندی دژی ریفراندۆمه‌كه‌ن, له‌م نێوه‌دا لیستی پێكه‌وه ده‌توانین پۆدیمۆس-شیوعی پشتیوانی له پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌زانن وه‌ك تاكه پارتی نیشتمانی ناو په‌رله‌مان, وه‌لێ به‌شێكیان له گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی سه‌ربه‌خۆیی نین و پێیان وایه پێویسته ده‌ستوری وڵات بۆ ئه‌وكاره هه‌موار بكرێته‌وه, ئه‌ویش پێویستی به سێ له‌سه‌ر چواری كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه بۆیه محاڵه به‌م نه‌خشه سیاسییه‌ی ئێستاوه بێته دی.
بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ردوو یاسای راپرسی و پرۆژه‌ی یاسای راپرسی بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین په‌سه‌ند بكه‌ن:
https://drive.google.com/file/d/0Bxrh_sv1paPsdFNiRDhrSndvTTA/view , لێره‌دا ئه‌وانه‌ی دژ به سه‌ربه‌خۆین به‌شداری ده‌نگدانه‌كه ناكه‌ن وئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه به نایاسایی ده‌زانن.
حكومه‌تی ئیسپانی بڕیاری داوه, ئه‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌كه بكات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كه, بانگه‌شه‌كردن و رواندنی مامه‌ڵه,ده‌نگدان و بڕیاردان , له هه‌موو شوێنه گشتییه حكومییه‌كان سزا بدات و له‌كاره‌كانیان دوریانبخاته‌وه, هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی بودجه‌شی له هه‌رێمه‌كه كرد و كار گه‌یشته سه‌ر په‌لاماری سه‌ربازیش, وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا دولوربس دی كۆزبیدال داوای له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كرد سه‌لامه‌تی و یه‌كپارچه‌یی ئیسپانیا بپارێزن, ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی سه‌ربازی و گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ سه‌رده‌می دكتاتۆری فرانكۆ(1936-1975) له به‌رگی دیموكراسیدا, دوای په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه‌زیری به‌رگری ئیسپانی رایگه‌یاند ئێستا ئه‌وان له ئینزاری چواردان, یه‌ك هه‌نگاو ماوه بۆ ئینزاری 5 تا ببێته حوكمی عورفی له وڵات, له دوای سه‌رده‌می جه‌نه‌راڵ فرانسیسكۆ فرانكۆوه یه‌كه‌مجاره سوپا به‌و شێوه‌یه دابه‌ش بكرێت, ته‌نانه‌ت له 11ی ئازاری ساڵی 2004 دا كه قاعیده ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كانی مه‌دریدی ئه‌نجامدا كه 191 كه‌س بوونه قوربانی و 1755 كه‌سیش بریندار بوون , وه له هه‌شتاكان كه سوپای ئیتای باسكی 425 كه‌سی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوشت , كه‌چی له‌وكاتانه حوكمی عورفی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نه‌كراوه, ئێستا به به‌هانه‌ی شه‌ڕی تیرۆره‌وه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بكه‌ن, رۆژنامه‌ی بایسی نزیك له سۆسیالسته‌كان داوای له كه‌ته‌لۆنییه‌كان كرد واز له ریفراندۆم بهێنن به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه, ئه‌مه هه‌ڵوێستی سۆسیالسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان بێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداره راستگه‌راكه‌ی وڵات چی بڵێن؟,چاودێران پێیان وایه شۆفینیه‌تی حكومه‌ت كه ده‌ربڕی شۆفینیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته له دوای ده‌سه‌ڵاتی فرانكۆوه گه‌یشتۆته پۆپه.
جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 1ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات, هاوكات له 6ی شوبات ئه‌رتۆر ماس و جوانا ئۆرتیغا دادگایی كران له‌سه‌ر ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2014, له مانگی ئازار له ئه‌رتۆر ماس قه‌ده‌غه كرا بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له وه‌رگرتنی كاری گشتی (حكومی) دور خرایه‌وه‌و سزای 36500 ئیرۆش درا.
ریال و به‌رشه
ململانێی ریال و به‌رشه‌لۆنه, ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی هه‌ردوو پایته‌خته,روحی ململانێی ئیسپان و كه‌ته‌لۆنیایه, ئه‌م ململانێ 303 ساڵیه له 11ی ئه‌یلولی 1714ه‌وه تا هه‌نووكه به‌رده‌وامه, له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ئاڵاكه‌ی هێنرایه خواره‌وه له‌سه‌رده‌می فلیپی پێنج خرایه سه‌ر ئیسپانیا و كۆتایی به سه‌ربه‌خۆیه‌كه‌ی هێنرا ده‌ستیپێكردوه, كه‌ته‌لۆنییه‌كان ئه‌و رۆژه له بیر ناكه‌ن و هه‌ر بۆیه‌شه 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر به رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ده‌زانن.
له 14ی نیسانی 1931 دا كۆماری كه‌ته‌لۆنیا تاك لایه‌نه راگه‌یه‌نرا فرانسیسك ماكیا كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی چه‌پ له ساڵی 1931 له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگای لێپێچینه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا دیاری كرا به یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵات له دوای 214 ساڵ داگیركاری,له ساڵی 1932 له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به‌ره‌ی گه‌ل (سۆسیالست-شیوعی) له ئیسپانیا, كه‌ته‌لۆنییه‌كان به فه‌رمی ئۆتۆنۆمیان وه‌رگرت و زمانی كه‌ته‌لۆنیش بووه زمانی فه‌رمی وڵات.
وه‌لێ زۆری نه‌خایاند كاتێك سه‌رۆكی فاشیستی ئیسپانیا جه‌نه‌راڵ فرانسیس فرانكۆ كوده‌تای كرد له 8ی ئابی 1936, حكومه‌ته چه‌پگه‌را خاوه‌ند ئۆتۆنۆمییه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و زمانه‌كه‌شیانی قه‌ده‌غه كرد, جوسیب سۆنال سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ده‌ستگیر كرد و ئیعدامی كرد, دوای فرانكۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سسته‌می پاشایه‌تی بۆ وڵات له ساڵی 1975 دا , له راپرسی ساڵی 1978 دا , 90%ی كه‌ته‌لۆنییه‌كان ده‌نگیان به ده‌ستوری دیموكراتی ئیسپانیا دا, كه دان به ئۆتۆنۆمی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و هه‌رێمه‌كان ده‌نێت له ناویاندا كه‌ته‌لۆنیا له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی خاكی ئیسپانیا, ئێستا كه‌ته‌لۆنییه‌كان باجی ئه‌م ده‌نگدانه ده‌ده‌نه‌وه .
ململانێ سیاسییه‌كان نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ی داگیركراو و ریالی داگیركه‌ر له ناو یاریگاكانی تۆپی پێ ره‌نگی دایه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ساڵی 1943 دا فرانكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له به‌رشه‌لۆنه كرد كه نابێت بیباته‌وه , هاوكات فرانكۆ هه‌ڵدانی ئاڵای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی قه‌ده‌غه كرد, وای لێهات به‌رشه‌ییه‌كان ده‌سته‌سڕی سپییان له جیاتی ئاڵاكه‌یان به‌رزده كرده‌وه له كاتی یارییه‌كانیاندا, به‌م جۆره چیرۆكی داگیركردن و ژێر ده‌سته‌یی گه‌لێك له یانه‌یه‌كی وه‌رزشدا ره‌نگی دایه‌وه, یاری یاری خۆیكرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئێستا له 1ی ئۆكتۆبه‌ر له دوا یاری سیاسی به‌رشه‌و ریال ده‌بێت كێیان بیبه‌نه‌وه؟, تۆپ له گۆرشه‌پانی به‌رشه‌ییه‌كانه‌وه دوا كاس له ریال ببه‌نه‌وه .
چونه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆم له پێناو سه‌ربه‌خۆیی
كه‌ته‌لۆنییه‌كان به‌وه ناسراون له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئیسپانیا رادیكاڵترو چه‌پترن, خواستیان ئه‌وه‌یه له سسته‌می پاشایه‌تییه‌وه بگۆڕێن بۆ سسته‌می كۆماری, به پێچه‌وانه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان خواستاری مانه‌وه‌ن له سسته‌می پاشایه‌تی, له هه‌مان كاتدا بزووتنه‌وه مه‌تڵه‌بییه‌كانی كرێكاران و خه‌ڵك له‌م هه‌رێمه به‌هێزه .
له‌م خوله‌ی تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی , له ساڵی 2009 ه‌وه كه‌ته‌لۆنییه‌كان خه‌ریكی راهێنانن له‌سه‌ر ریفراندۆم له پێناو سه‌ربه‌خۆیی , له نێوان ساڵانی 2009 بۆ ساڵی 2011 , ریفراندۆمی نا فه‌رمی له 550 شاری كه‌ته‌لۆنیا له كۆی 947 شاره‌وانی هه‌رێمه‌كه ئه‌نجامدران وه‌ك راهێنان و ئه‌زمونێك بۆ پرۆسه گه‌وره‌كه, ریفراندۆمی نا فه‌رمی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌ستبژێره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن فه‌رمی نییه, ته‌نها ئه‌زمون و راهێنان و تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ریفراندۆمی فه‌رمی,كه حكومه‌ت پێی هه‌ڵدستێت , ده‌توانین بڵێین راپرسییه‌كی پێشوه‌خت و راهێنانه بۆ ئه‌زموونی ریفراندۆمی فه‌رمی .
په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا بۆ یه‌كه‌مجار له 23ی كانونی دووه‌می ساڵی 2013 ه‌دا به زۆرینه‌ی 84 ده‌نگ له كۆی 135 كورسی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه ((Convergence and Union (CiU)50 كورسی , Republican Left of Catalonia–Catalonia Yes (ERC–CatSí)21 كورسی Initiative for Catalonia Greens–United and Alternative Left (ICV–EUiA)10 كورسی , Popular Unity Candidacy–Left Alternative (CUP)3 كورسی)) , بڕیاری له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس له رێگای ریفراندۆمه‌وه‌ی دا بۆ كه‌ته‌لۆنیا, به‌م شێوه‌یه چه‌پ و راست , كۆنزه‌رڤاتیف و شیوعی , ژینگه پارێز‌و پێشكه‌وتنخوازانی پارته كه‌ته‌لۆنییه‌كان له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه رێك كه‌وتن و یه‌كیان گرت ,له‌و ژماره‌یه ته‌نها 21 دژ بوو , 25یان به‌شداری ده‌نگدانه‌كه‌یان نه‌كرد, دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا, ئه‌رتۆر ماس سه‌رۆك وه‌زیرانی راستگه‌رای كۆنزه‌رڤاتیفی هه‌رێمه‌كه بڕیاری ریفراندۆمی دا, 920 شاره‌وانی له كۆی 947 شاره‌وانی پشتیوانی راپرسییان كرد.دوای 20 رۆژ له بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه, هاووڵاتیان چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان .
له راپرسییه‌كه 2,305,290كه‌س له كۆی 6,3 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كرد, به پێی رۆژنامه‌ی بایسی ئیسپانی رێژه‌كه ده‌یكرده 37%ی ده‌نگده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا,لێ به پێی ئاماری حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیش بێت رێژه‌كه ده‌یكرده 41,6%ی ده‌نگده‌ران, له سه‌رتاسه‌ری كه‌ته‌لۆنیا , به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی 84,67% ی ده‌نگه‌كانی هێنایه‌وه, كه ده‌یكرده 2198707 كه‌س, له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی پایته‌خت رێژه‌كه دابه‌زی بۆ 80,435% ی ده‌نگده‌ران, به‌شێوه‌ی گشتی ده‌نگی به‌ڵێ له لادێكان رێژه‌كه‌ی زیاتر بوو له شاره‌كان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداربوان كه‌متر بوو له نیوه, ئه‌مه‌ش به‌هۆی بایكۆتكردنی له لایه‌ن پارته نه‌یاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌وه , بۆیه راپرسیه‌كه له دوا ئه‌نجامدا شكستی هێنا, له كاتێكدا له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پێش راپرسییه‌كه‌و دوای راپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 3,668,310 , 4,130,196 بوو , سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌نابه‌ران و هه‌ڵنه‌گرانی ناسنامه‌ی ئیسپانی مافی ده‌نگدانیان نییه, وه‌لێ له راپرسییه‌كه مافی ده‌نگدانیان بوو , دوای شكسته‌كه ئه‌رتۆر ماس سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌ته‌لۆنیا وتی ” وانه‌یه‌كه بۆ دیموكراسی “, راخۆی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی راستگه‌رای ئیسپانیاش وتی شكستێكی قوڵه, هه‌رچه‌نده پێشتر دانیان نانا به ریفراندۆمه‌كه, وه‌لێ له كۆتادا ئه‌نجامه‌كه‌یان قۆزته‌وه‌و نه‌یانتوانی بێده‌نگی لێبكه‌ن و هه‌ناسه‌ی خۆشیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵكێشا.
له ناوخۆی ئیسپانیا,پارتی گه‌لی راستگه‌رای ده‌سه‌ڵاتدار كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا خاوه‌ند 186 كورسی بوو, به توندی دژ به ریفراندۆمه‌كه بوو, پارتی سۆسیالست –ئۆپۆزسیۆن “چه‌پی ناوه‌ند” خاوه‌ند 110 كورسی و دژ به ریفراندۆمه‌كه بوو, چه‌پی یه‌كگرتوو (شیوعی –سه‌وز) 11 خاوه‌ند كورسی له گه‌ڵ راپرسییه‌كه‌دا بوو,پارتی نه‌ته‌وه‌یی باسكه‌كان خاوه‌ند 7 كورسی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بوون , به‌شێوه‌ی گشتی سه‌رجه‌م پارته چه‌پ و پارته هه‌رێمییه‌كانی باسك , بلنسیه , جالیكی و ئه‌نده‌لوسی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بوون, به‌مه‌ش هێزه سیاسییه‌كان بوونه دوو به‌ره‌ی لایه‌نگرو نه‌یار, وه‌لێ پارسه‌نگ به‌لای هێزه‌كانی دژدا ده‌شكایه‌وه.
دوای شكستی راپڕسییه‌كه دوو هه‌ڵبژاردن (ئیسپانی و كه‌ته‌لۆنی ) ئه‌نجامدرا( له 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2015 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا , 18ی یۆنی په‌رله‌مانی ئیسپانیا له 20ی دیسه‌مبه‌ری 2015 و 26ی یۆنی 2016) و پارسه‌نگی هێزه‌كانی گۆڕی, له ناوخۆی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆ خوازه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه به لیستی پێكه‌وه به‌ره‌و به‌ڵێ (Convergence and Union (CiU) ) به‌ژدار بوون (( لیسته‌كه له چوار پارتی سیاسی كه‌ته‌لۆنی پێك هات كه بریتین له : Democratic Convergence of Catalonia (CDC) 41%, Esquerra Republicana de Catalunya (ERC) 27%, Democrats of Catalonia (DC) 5%, Moviment d’Esquerres (MES) 3% , Independents24% ), هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانیان دروست كرد و ژماره‌یه‌ك زۆر خه‌ڵكی نا حیزبیان هێنایه ناو لیسته‌كه‌یانه‌وه, وه‌لێ ژماره‌كه‌ی كورسییه‌كانیان له 71 كورسییه‌وه بۆ 62 كورسی دابه‌زی , هاوكات ده‌نگه‌كانیشیان 4,82% دابه‌زی , له به‌رامبه‌ردا دوو پارتی نه‌یاری راستی توند و چه‌پی رادیكاڵی توندی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگه‌كانیان سه‌ركه‌وت , ئه‌وانیش پارتی هاووڵاتیانی راستگه‌رای نه‌یار Citizens–Party of the Citizenry (C’s)ژماره‌ی كورسییه‌كانی له 9 كورسییه‌وه بۆ 25 كورسی به‌رز بووه‌وه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیشی 10,33% چووه سه‌ر, هاوكات پارتی چه‌پگه‌رای كوپ لایه‌نگری توندی سه‌ربه‌خۆیی ژماره‌ی كورسییه‌كانی له 3 كورسییه‌وه بۆ 10 كورسی به‌رز بوه‌وه,رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیشی 4,73% به‌رز بوه‌وه .
له سه‌ر ئاستی ئیسپانیاش هه‌ردو پارتی گه‌ل و سۆسیالست ژماره‌ی كورسییه‌كانیان دابه‌زی (پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵاتداری راست 49 كورسی و سۆسیالست 25 كورسیان له ده‌ستدا) و دوو هێزی دیكه به‌ناوی پۆدیمۆس چه‌پ و سیودانۆس راست هاتنه پێشه‌وه , كه یه‌كه‌میان پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كات, بۆخۆشی له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆبونه‌وه‌ی گشتی (دیموكراسی راسته‌وخۆ) بڕیاره‌كانی ده‌دا و كۆنگره‌كانی ده‌به‌ستێت, دووه‌میشیان سه‌رسه‌ختانه دژه, هاوكات پارتی چه‌پی كۆماری كه‌ته‌لۆنیش به هێنانی 9 كورسی كه‌وته پێش پارتی نزیكایه‌تی دیموكراسی كه‌ته‌لۆنی راستگه‌راوه كه 8 كورسی هێنایه‌وه).
له 9ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 , په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به زۆرینه‌ی 72 ده‌نگ له كۆی 135 كورسی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا, نه‌خشه رێگای سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای بۆ ساڵی 2017 په‌سه‌ندكرد وه‌ك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌یمان درابوو, به‌مه‌ش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بووه كاری یه‌كه‌می حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنی.
دوای 3 مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان , دوای ململانێیه‌كی توند , ده‌نگنه‌دانی كوپ به ماس وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیران به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابوری پیاده كرا‌و له‌سه‌رده‌می ئه‌و, مه‌ترسی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێك نه‌هێنانی حكومه‌ت بووه رۆژه‌ف, به‌هۆی ئه‌وه‌ی 10 كورسییه‌كه‌ی كوپ له نێوان سه‌ربه‌خۆ خوازان و دژبه‌رانییه‌وه رۆڵی مه‌لیكی ده‌گێڕا, تا له 27ی دیسه‌مبه‌ر رێكه‌وتن كرا به مه‌رجی گۆڕینی ماس ,په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا “كارلس بیجیدمنت”
به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌كه هه‌ڵبژارد ,ناوبراو پارێزگاری پێشوی شاری جیرۆنا بوو , هه‌رچه‌نده ئه‌ویش سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابوری په‌یره‌و كرد له‌و شاره,كوپ له به‌رامبه‌ر پشتیوانییه‌كه‌ی له حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێنا له‌وانه (ئاسانكردنی مافی په‌نابه‌ری , كاره‌بای خۆڕایی بۆ هه‌ژاران, بیمه‌ی ته‌ندروستی , جێبه‌جێكردنی یاسای خوێندن و …. ) .
دوای پێك هێنانی حكومه‌ت و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی , له 9ی یۆنی 2017 بڕیاری ریفراندۆمی دووه‌م درا له 1ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ , وه سه‌ربه‌خۆیش له دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ڵێ له ده‌ستپێكی ساڵی 2018 ((پرسیاره‌كه كه به هه‌ر سێ زمانه‌كه‌ی ناو كه‌ته‌لۆنیا چاپ ده‌كرێت ” ئیسپانی و كه‌ته‌لۆنی و ئارانیس ”
” چاپ ده‌كرێت و ده‌پرسێت ” ئایا ده‌ته‌وێت كه‌ته‌لۆنیا له شێوازی كۆماری كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆ بێت”, واتا به‌رشه‌لۆنییه‌كان جه‌ژنی سه‌ری ساڵیان تایبه‌ت ده‌بێت ئه‌مساڵ و ده‌یكه‌نه دوو جه‌ژن.
په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنی یاسای په‌رله‌مانی هه‌موار كرده‌وه به شێوازێك هه‌ر یاسایه‌ك یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و تێپه‌ڕێنرێت به گفتوگۆیه‌كی كه‌مه‌وه , كه چه‌په‌كان ئه‌مه‌یان پێ نا دیموكراسییه, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی یاسای راپرسی بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین له په‌رله‌مان ده‌رچێت, كه ماوه‌یه‌ك كه‌م ماوه بۆ یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
راپرسیه‌كان له ئێستادا ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌مجاره زۆرینه له نێوان 64 بۆ 70%ی هاووڵاتیانی كه‌ته‌لۆنی به‌شداری راپرسییه‌كه ده‌كه‌ن, واتا نزیك به دوو هێنده‌ی جاری پێشوو, كه ئه‌مه خاڵی لاوازی ریفراندۆمی پێشوو بوو, شكسته‌كه‌ش له كه‌می به‌شداربوانه‌وه بوو, نه‌ك رێژه‌ی به‌ڵێ كه گه‌یشته زیاتر له 84%.
لایه‌نگران پارته دژبه‌ره‌كان ریفراندۆم له هه‌رێمه‌كه ئه‌مجاره‌ش بایكۆت ده‌كه‌ن و به‌شداری ده‌نگدانه‌كه ناكه‌ن, نموونه له‌ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی 3 پارتی نیشتمانی له هه‌رێمه‌كه ته‌نها (پارتی گه‌ل 5,1% , سیودانۆس 7,8% , پارتی سۆسیالستی كه‌ته‌لۆنی 17%) به‌شداری راپرسیه‌كه‌ی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن.
دادگای ئیسپانی هه‌ر جۆره ریفراندۆمێكی مولزه‌م و نا مولزه‌می ره‌تكرده‌وه, سكاڵای یاسایی حكومه‌تی ئسپانیای پشت راستكرده‌وه , رایگه‌یاند راپرسی ناكرێت ,ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ریفراندۆمه‌كه لای ئیسپانییه‌كان نا یاسایی و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بێت , بۆیه ئیسپانییه‌كان دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه نانێن , وه‌لێ دوو شت رۆڵ ده‌گێڕێت بۆ سه‌ركه‌تنی راپرسی ئه‌مجاره , زۆری رێژه‌ی به‌شداری و به‌رزی رێژه‌ی به‌ڵێ , گره‌وه‌كه له ئه‌نجامه‌كه‌یه نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كان ئێستا.
نه‌یارانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا
ئه‌وه نه‌بوو ته‌نها راستگه‌راكان و سۆسیال دیموكراته خیانه‌تكاره‌كان دژ به ویستی گه‌لی كه‌ته‌لۆنی بن له دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆی به مه‌لیكی ئیسپانیا فلیپی شه‌شه‌میشه‌وه, پارتی گه‌لی پارێزگار و سۆسیال دیموكرات و لیبراڵه‌كان دژ به سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانیان كرد, لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆییخوازانیان به كوده‌تاچی ناو برد‌و رایان گه‌یاند كه‌ته‌لۆنیا ئیسپانییه رێگا به جیابونه‌وه‌ی ناده‌ن, هه‌موو باڵه‌كانی لیبراڵی سه‌رمایه‌داری دژ به سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی كه‌ته‌لۆن و باسك و گالیس و بلنسیه‌و ئه‌نده‌نوسیان بۆ دامه‌زراندنی كۆماره‌كانیان.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یماننامه‌ی ناتۆ دژ به ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا وه‌ستانه‌وه , یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی جیا بێته‌وه له وڵاتێكی ئه‌ندام له داهاتوو به‌شێك نابێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نایان گرێته‌وه, ناتۆش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی دوباره كرده‌وه, نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماده نه‌بوو به‌شداری له پرۆسه‌كه بكات, هه‌موو كه‌ته‌لۆنیه‌كانیان ته‌نیا جێ هێشت, چونكه بۆ به‌شداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپرسی گه‌لان بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به ره‌زامه‌ندی وڵاتی ناوه‌ندییه, ئه‌ویش ئیسپانیا به توندی دژ به‌و بڕیاره‌یه‌و هه‌ڵوێستێكی نه‌یارانه‌ی توندی گرتۆته به‌ر .
پێشتریش ئیسپان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌مان هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر هه‌وڵی باسكییه‌كانی ئیسپانیا گرته به‌ر, ئه‌وه بوو له 25 ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008 , باسكییه‌كان ویستیان راپرسی ئه‌نجام بده‌ن, دوای ئه‌وه‌ی 34 په‌رله‌مانتاری هه‌رێمه‌كه به به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر 33 دژ و 7 ده‌نگیان نه‌دا براوه ده‌رچوون له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یان, بڕیاری ریفراندۆمیان دا ,وه‌لێ دادگای باڵای ئیسپانی رێگای نه‌دا ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن, دواتر دادگای ئه‌وروپی بۆ مافی مرۆڤیش له شوباتی ساڵی 2010 ه‌دا پشتیوانی له دادگای باڵای ئیسپانی كرد و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ره‌تكرده‌وه, باسكییه‌كانیش پاشه‌كشه‌یان كرد له داواكارییه‌كه‌یان, وه‌لێ كه‌ته‌لۆنییه‌كان كۆڵیان نه‌دا, وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگی و رێگرییه‌كان تا ئێستا مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابونه‌وه, ئه‌مه‌ش ده‌رگا بۆ گه‌لانی دیكه وه‌ك باسك و گالیسیا و بلنسیه‌و ئه‌نده‌نوسه‌كان و ….. ده‌كاته‌وه, چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی پولی دۆمینه‌كه بن .
كوپ و راپرسی
پارتی یه‌كبونی گه‌ل له 14-12-1986 دامه‌زراوه, خاوه‌نی 382 كورسی له كۆی 9077 كورسی شاره‌وانییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا و 10 كورسی له كۆی 135 كورسی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیایه, 1912 ئه‌ندامی هه‌یه دووه‌م بچوكترین پارتی هه‌رێمه‌كه‌یه له دوای پۆدیمۆس له روی ئه‌ندامگیرییه‌وه ,ناوه‌كه‌ی له ناوی هاوپه‌یمانی یه‌كبونی گه‌ل به سه‌رۆكایه‌تی سلفادۆر لیندی سه‌رۆك كۆماری شیلیه‌وه ناو نراوه, رێكخستنێكی دژ به سه‌رمایه‌دارییه, بڕیاره گرنگه‌كان به ده‌نگدانی هه‌موو ئه‌ندامان و كاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌درێت , باوه‌ڕی به دیموكراسی ته‌شاركی هه‌یه, خه‌بات ده‌كات بۆ كه‌ته‌لۆنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی سۆسیالستی ژینگه پاك, دژ به‌وه‌یه موچه‌ی تایبه‌ت بدرێت به سیاسییه‌كان و مرۆڤ له‌سه‌ر سیاسه‌ت بژێت , چه‌ترێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌باتكاران له پێناو (( سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا, داكۆكی له مافی كرێكاران, داكۆكی له زه‌وی , زمان, ناسنامه‌ی نیشتمانی, دژایه‌تی باوك سالاری)), كوپ به‌هۆی خه‌باتی دژ به سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف به زۆر ده‌ركردن له ماڵه‌كانیان توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له 0,65% له ساڵی 2007 ه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار توانی 20 كورسی شاره‌وانی بباته‌وه , به‌رز كرده‌وه بۆ 2,16% له ساڵی 2011, 7,14% له ساڵی 2015, بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌ش له 3,48%ی ده‌نگه‌كان و 3 كورسی كه بۆ یه‌كه‌مجار چووه په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌وه له ساڵی 2012 , بۆ 8,21% ی ده‌نگه‌كان و 10 كورسی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا , هه‌ڵبژێردراوانی ناتوانن دوجار خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه , به‌هۆی شێوازی بڕیاردانه‌وه و رێكخراوه‌ییه‌وه پێیان ده‌ڵێن زاباتێسته شارنشینه‌كان تشابایس , به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا خاوه‌ند كلتورێكی گه‌وره‌ی ئانارشیزم و ته‌حه‌رری و تعاونی یه , بۆیه زه‌مینه له‌باره بۆ گه‌شه‌كردن و جێكه‌وتنی شێوازی كاركردنیان له كۆمه‌ڵگادا.
كوپ زۆر به توندی پشتیوانی له راپرسی و جیابونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات, هاوكات به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئیسپانی ناكات و كاندید پێشكه‌ش ناكات, چالاكی سیاسی ئه‌و له‌ناو جوگرافیای كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌و هه‌رێمانه‌یه كه‌ته‌لنییه‌كانی تێدا ده‌ژێن وه‌ك فالیسیا.
بۆ ریفراندۆمی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر . كوپ له ژێر دروشمی ( یاخی بوونه‌وه له ئیسپانیا , مافی چاره‌ی خۆنوسین , كۆماری كه‌ته‌لۆنیا) هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای دست پێكرد,به‌ره‌و كۆماری كه‌ته‌لۆنیای سۆسیالستی, كوپ له لایه‌ن به‌شێك له چه‌په‌كانه‌وه تاوانبار كرا به‌وه‌ی پاشكۆی دوو پارته بۆرجوازییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه, به‌تایبه‌ت حیزبی سه‌ره‌ك وه‌زیران كه پارتێكی راستگه‌رای پارێزگاره و سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابووری سه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا.
كوپ له كاتی ده‌نگدان به كابینه‌ی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا , سێ مانگ راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی دوا خست , رایگه‌یاند ده‌نگدان به ئه‌رتۆر ماس مردنی رێكخراوه, هاوكات ده‌نگدان به نا مردنی سه‌ربه‌خۆیییه , بۆیه وه‌ك ئاماژه‌مان پێ دا, سه‌ره‌ك وه‌زیرانی گۆڕی و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی له پێناو هه‌ژاران و قوتابیان و په‌نابه‌ران و خانه‌نشینان وه‌ده‌ست خست له‌به‌رامبه‌ر سازشی ده‌نگدان به كاندییدی راستی پارێزگار, له‌هه‌مان رێكه‌وتن رایان گه‌یاند تا سه‌پته‌مبه‌ری 2017 پێویسته ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكرێت.
كوپ پێی وایه ,ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مجاره نه‌بێت, ئه‌وا بۆ ده ساڵی داهاتوو قسه‌و باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نابێت, بۆیه ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستخستنی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ هه‌مووان رێ بكه‌ین.
پشتیوانانی ریفراندۆم و هه‌ڵوێسته دژه‌كان له‌سه‌ری
چالاكوانانی چه‌پی رادیكاڵ پێیان وایه, پێویسته چه‌په‌كانی ئیسپانی پشتیوانی له مافی ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بكه‌ن دژ به سه‌ركوتی حكومه‌تی راستگه‌رای ئیسپانی, ئه‌وان ده‌ڵێن ئیسپانیا كراوه‌ته زیندانی بۆ گه‌لانی بن ده‌ستی ئیسپانیا.
دژبه‌رانی سه‌رمایه‌داری ئیسپانی و كه‌ته‌لۆنی داوا ده‌كه‌ن پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا بكرێت وه‌ك مافێكی دیموكراتی و ویستی زۆربه‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌كان, هه‌رچه‌نده ئه‌وان ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌گرن كه سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابووری پیاده ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران نا پارێزێت, هه‌رێمه‌كه‌یان كردۆته تاقیگای دابه‌زاندن.
جگه له پارتی چه‌پگه‌رای پۆدیمۆس و حیزبی شیوعی ئیسپانی كه له لیستی پێكه‌وه ده‌توانین یه‌كیان گرتووه , كه ئه‌مانیش دوو بۆچونیان هه‌یه, به‌شێكیان له گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ن , به‌شێكی دیكه‌شیان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مافی زیاتریان بدرێتی له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه, وه‌لێ هه‌موو له‌سه‌ر مافی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆكن, پۆدیم لقی كه‌ته‌لۆنیای پۆدیمۆس رایگه‌یاند پشتیوانی له ریفراندۆم ده‌كات, جیاوازیان له گه‌ڵ هیزه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌یه باوه‌ڕیان وایه ده‌نگدان مولزه‌م نییه, هاوكات ناڕازین له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كسه‌ر دوای ریفراندۆم .
پۆدیمۆس و به‌ره‌ی چه‌پ(شیوعی-سه‌وز) داوای گۆڕینی ده‌ستوریان كرد به‌وه‌ی بتوانن ریفراندۆم بكه‌ن , كه ئه‌مه‌ش خه‌ونه به‌هۆی هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی پارته نیشتمانییه راستگه‌راو سۆسیال دیموكراته‌كانه‌وه به تایبه‌ت نیو لیبراڵه‌كانی سیودانۆس له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم و جیابونه‌وه.
هاوكات سه‌رجه‌م پارته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌ی خواستاری جیابونه‌وه‌و پێك هێنانی كۆماری سه‌ربه‌خۆن و ده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت له‌و سسته‌مه سیاسییه‌ی پاشایه‌تی ئیسپانی خولقاندویه‌تی بۆیان پشتیوانی له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و به وردی چاودێری ده‌كه‌ن تا به دوایدا هه‌نگاو بنێن.
كه‌ته‌لۆنییه‌كانیش له لایه‌ن پارته ئیسپانی و ئه‌وروپیه‌كانه‌وه به‌ره‌و روی ره‌خنه له كات بونه‌وه گرترا له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم , به هۆی كێشه‌كانی تیرۆر له جیهان و به‌رز بونه‌وه‌ی كێرڤی پارته پۆپۆلیسته‌كان و قه‌یرانی ئابووری و حكومه‌تی كه‌مایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری له ئیسپانیا, وه‌لێ ئه‌وان مه‌به‌ست كه‌ته‌لۆنییه‌كانه كاتیان پێ دره‌نگه و 303 ساڵی ژێر ده‌سته‌یی ده‌یانه‌وێت كۆتایی پێ بهێنن.
سه‌رمایه‌دارانی كه‌ته‌لۆنی و سه‌ربه‌خۆیی
به پێی راپرسیه‌ك كه رۆژنامه‌ی به‌ناو بانگی بایسی ئیسپانی بڵاوی كردۆته‌وه, 74%ی سه‌رمایه‌دارانی ئیسپانی ترسیان له جیابونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا هه‌یه‌و پێیان وایه زیان به ئابوری ئیسپانیا ده‌گه‌یه‌نێت, به پێی هه‌مان راپرسی ته‌نها 43%ی سه‌رمایه‌دارانی كه‌ته‌لۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیدان, به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانیانه‌وه زۆرینه له گه‌ڵ مانه‌وه‌دا له زیندانی ئیسپانیا.
كه‌ته‌لۆنیا هه‌رێمێكی پێشكه‌وتوو نزیك 20%ی ئابووری وڵات پێك ده‌هێنێت و ساڵانه 8 ملیۆن گه‌شتیار ته‌نها خۆی ده‌كات به شاری به‌رشه‌لۆنه‌داو 75 ملیار دۆلار قه‌رزیان هه‌یه .
به‌رشه‌لۆنییه‌كان چاویان له‌وه‌یه دوای سه‌ربه‌خۆیی, وڵاتێك پێك بهێنن باجی كه‌م بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا وه‌ك وڵاتانی چه‌شنی ئێرله‌ندا, به‌مه‌ش سه‌رنجیان رابكێشێت بۆخۆی.
فایناشنال تایمز له‌سه‌ر زاری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌ته‌لۆنیاوه نووسی راخۆی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسپانیا سه‌ربه‌خۆیی ئابوری زیاتری داوه پێمان له به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆم, كه‌ته‌لۆنیا پێنج یه‌كی ئابوری ئیسپانیا به‌رهه‌م ده‌هێنێت, وه‌لێ ته‌نها 9,55 بودجه‌ی وڵاتی پێ ده‌درێت,ئیسپانیا ده‌زانێت پولی دۆمینه‌كه له كه‌ته‌لۆنیا راناوه‌ستێت و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌شی به دوادا دێت , به‌ڵكانێكی دیكه له باشوری ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانیان ده‌كات, به‌ڵكانی پارچه پارچه بوون نه‌ك جینۆساید.
ئیسپانیا ئێستا 14ه‌مین هێزی ئابوری جیهان و چواره‌می ئه‌وروپایه , ئه‌وكات پله‌به‌ندییه‌كه‌ی بۆ شانزه داده‌به‌زێت و به‌رشه‌لۆنه‌ش له نێوان 42 ه‌مین و 43 یه‌مین ژماره خۆی ده‌گرێته‌وه, هاوكات له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاش له روی نوێنه‌رایه‌تی و قه‌باره‌وه داده‌به‌زێته خواره‌وه, سه‌نگ و هێزی جارن له ده‌سته دات.
هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ریفراندۆم
حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه له هه‌موو به‌رپرسان و كارمه‌ند و كرێكارانی كه‌رتی گشتی ده‌كات , به‌شداری له ریفراندۆم بكه‌ن له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه, لای خۆشییه‌وه كه‌ته‌لۆنییه‌كان ریفراندۆمێكی یاسایی ته‌ندروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیار وایه له پێش پایز یاسای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت , بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسای په‌رله‌مانیان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار كردۆته‌وه , به یه‌ك خوێندنه‌وه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت , ئه‌وان ده‌زانن دوای جیابونه‌وه چی ده‌كه‌ن, به‌رنامه‌ی راگه‌یاندنی كۆماریان هه‌یه ته‌نها له دوای دوومانگ له ریفراندۆمه‌كه.
بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵ خۆیان رێكخه‌ن و پێگه له‌ناوه‌وه به‌هێز بكه‌ن ,له 14ی ته‌موز سێ وه‌زیریان له كابینه‌ی حكومه‌تی خۆ جێیی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی سه‌ربه‌خۆیی به‌هێزبكه‌ن, ئه‌وانه‌ی دودڵن دوریان بخه‌نه‌وه,له 17ی ته‌موزیش سه‌رۆكی پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌یان ناچار كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه, چونكه پێیان وابوو دودڵه له پشتیوانی ریفراندۆم, له بری ئه‌و بیر سوله‌ر كرا به فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ته‌لۆنیا كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییه, فه‌رمانده‌ی 17 هه‌زار پۆلیسی هه‌رێمه‌كه ده‌كات.
روداوه خوێناویه‌كه و ریفراندۆم
حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی 17ی ئابی به‌رشه‌لۆنه كه 15 قوربانی و 126 برینداری لێكه‌وته‌وه كه هاووڵاتی 30 وڵات بوون بقۆزێته‌وه بۆ رێگرتن له ریفراندۆم , هه‌ڵمه‌تی یه‌كگرتن به‌رامبه‌ر تیرۆری راگه‌یاند كه له راستیدا هه‌ڵمه‌ته به‌رامبه‌ر ریفرندۆم و سه‌ربه‌خۆیی .
بڕیار وایه پادشای وڵات فلیپی شه‌شه‌م به‌شداری رێپێوانی ناترسم له به‌رشه‌لۆنه بكات, كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاریشه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشایه‌تی بۆ عه‌رش له ساڵی 1975ه‌وه به‌شداری وایان هه‌بێت له كه‌ته‌لۆنیا , وه‌لێ پادشا‌و به‌رپرسان ئه‌مجاره له پێشه‌وه‌ی رێپێوانه‌كه نین , ئێره به‌رشه‌لۆنه‌یه دوا به‌شداری پادشایه‌تییه له چالاكییه‌كانی,خاوه‌ند ماڵ نییه و له ریزی پشته‌وه‌یه ,سه‌رۆكی چه‌پگه‌رای شاره‌وانی به‌رشه‌لۆنه رایگه‌یاند , نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان, كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وانه‌ی گرنگیان به روداوه‌كه دا, له شۆفێری ته‌كسییه‌كانه‌وه بۆ دوكاندار و خاوه‌ند چێشتخانه‌كان گوڵ فرۆشه‌كان له پێشه‌وه ده‌رۆن.
رێپێوانه‌كه بۆنی كۆتایی ته‌مه‌نی پادشایه‌تی لێدێت له كه‌ته‌لۆنیا , كه‌ته‌لۆنییه‌كان نه‌ترسانه وه‌ك رێپێوانی ناترسین دوا بزمار له نه‌عشی پادشایه‌تی ده‌ده‌ن و به سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕۆن.