10ی ئاب لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا بە زۆرینەی 9 كەس لە كۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك, لە میوانخانەی رەشید لە شاری بەغدا لە دووری 258,6 كیلۆمەتر لە تەلاری ئەنجومەنەكە, رێبوار Continue Reading »
بەڕێز كاك ئەبوبەكر كاروانی وتارێكی بەناوی “رۆڵی نوخبە لە راستكردنەوەی هەڵەكان و قووڵكردنەوەی پێكەوە ژیان”, لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە سەبارەت بە پرسی كوردە ئێزیدییەكان , لەسەر وشە بە وشەی Continue Reading »
زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەمرۆ ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە بەردەوام بووە, زیاتر لە 127 جار بە زیاترەوە كۆمەڵكوژییەكانیان Continue Reading »
بۆ حكومەتی عێراقی شاری سەردەشتی هەڵبژارد لەو كات و ساتەدا؟. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لە ڕوداوەكانی چەند رۆژ پێشووتری ئەو ناوچەیە بڕوانین, دەستنیشانی روداوەكان و جوڵە سەربازییەكانی بەرەی بەرامبەر Continue Reading »
ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو، مەرگێك پرۆسەی روح كێشانەكەی 197 ڕۆژی خایاند، ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیكردنی لادێنشیینەكان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوەدانی Continue Reading »
ئەگەر باسی راپەڕینی 5ی ئاداری 1991 بكەین, ناتوانین باسەكە دەرباز بكەین بێ ئەوەی بچینەوە سەر جەنگی كەنداوی دوو و راپەڕینی باشووری عێراق كە ئیسلامی سیاسی شیعە ناوزەدیان كردووە بە راپەڕینی Continue Reading »
كۆڕبەندی ئەمساڵی دافۆس 2024, وەك رابردوو لە چیاكانی ئەڵپ لە شارۆچكەی دافۆسی بەرشیچوە چوو, ئەمساڵ كۆنگرەكە لە ژێر ناونیشانی بنیاتنانەوەی متمانە بوو, لە راستیدا هەوڵدانە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە سستەمی Continue Reading »
ئەم جەنگە بۆ حەماس و لیكۆد شەڕێكی باش بوو, چونكە لە بەرنامەی هەردولایاندایە یەكتری تەواو بكەن, حەماس هەموو جوو, لیكۆدیش حەماس و جیهاد, راگەیاندنی جەنگ لە 7ی ئۆكتۆبەر دەرگاكەی كردەوە Continue Reading »
Sun, Oct 29 at 5:43 p.m. هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە, لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی نەتەنیاهۆ كۆبوونەتەوە” یاش و شاس و زایۆنیزمی دینی و یەكێتی نیشتمانی و Continue Reading »
ماوە ماوە كە جاشێك دەمرێت بەهەر هۆكارێك بێت, منداڵاكانیان كە پێشتر هەندێكیان خۆیان وەك مرۆڤی سەردەمی و باش دەناساند, تەنانەت زۆریشیان ئۆپۆزسیۆنن, دەكەونە پیاهەڵدان و پاككردنەوەو جوان نیشاندانی باوكیان, بەمەش Continue Reading »
ئۆپهراسیۆنی ئهنفال به بهشداری سوپای عێراق و هێزه تایبهتهكان و ئهمن و ئیستخباران و …. به هاوكاری زیاتر له 366 فهوجی جاش و دهیان مهفرهزه خاسهی جاشی كورد ئهنجامدران. هاشم Continue Reading »
كۆمپانیای هەواوی لە رێكەوتی 15ی سەپتەمبەری ساڵی 1987 بەسەرمایەی تەنها 21000 یوانی چینی واتا تەنها 3000 دۆلار دامەزرا, بارەگای سەرەكی لە شاری شینجینی چینە, 197000 كارمەندی هەیە, 107000 یان لە Continue Reading »
شكاندن وسوتاندنی بەرفراوانی وێنەو پەیكەرەكانی قاسم سلێمانی لەسەرتاسەری ئێران, شایی و هەڵپەڕكێی گەنجانی مهاباد لە یاداوەری كوشتنی سلێمانی, كە بێباكانە ملی خۆیان خستۆتە بەر چەقۆی كۆماری ئیسلامی ئێران لەو یادە Continue Reading »
وهفیق عهجیل حهمود سامهڕائی 1-7-1947-30-8-2022, سوپا سالاری خانهنشین و جێگیری بهڕێوهبهری ههواڵگری عێراقی و تۆمهتباری ژماره یهكی لیستی داواكراوانی ئهنفال له كۆی 423 كهسی داواكراوو, سێشهمه 30-8-2022 له لهندهن به Continue Reading »
ئۆپهراسیۆنی لێدانی نهوتی كهركوك یان فهتحی یهك, یهكهم ئۆپهراسیۆن بوو ئێرانییهكان له ناوخۆی عێراق به هاوكاری پێشمهرگهی ینك ئهنجامیاندا، یهكهم جار بوو ئێرانییهكان له گهڵ لایهنێكی عێراقی و كوردی لهناو Continue Reading »
لەسەر هۆكاری تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان, هەندێك لە سەركردەكانی ی ن ك هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە, ئەوانەی من بزانم بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا, وەك دوو كەسی یەكەمی ینك لەناو ئەوانەدان, هەموو Continue Reading »
كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان لە بارەی شەڕی قەندیلی دووەوە دەڵێت:” ئێران و پدك لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە پێكەوە هێرش بەرنە سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران و Continue Reading »
كاتێك لە رێكەوتی 19-8-2003 تیرۆریستان بارەگای نەتەوە یەكگرتوووەكانیان لە میوانخانەی قەنات لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق تەقاندەوە, لە ئەنجامدا 22 كەس كوژرا, 15ەی بیانی بوو, لە ناویان 3 كەسیان ئێرانی Continue Reading »
فارس نیعمە محیاوی Neama Hussain AL-mihiwai Faris لەدایك بووی 3-7-1940 دانیشتووی شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا, لە ساڵی 1983 ەوە فەرماندەی فەیلەقی 1 و 5, لە پاڵ بەشداریكردنی لە پرۆسەی ئەنفال Continue Reading »
تەنانەت كەناڵەكانی راگەیاندنی ئێرانیش هەموو دوبارەی دەكەنەوە كە پارتی شەریكە ئۆپەراسیۆنی سەركەوتووی فەجری دوو بووە, بە پێچەوانەی زۆرینەوە, مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەو كات و ئێستا, هاشا Continue Reading »
بەشی دووەم لەسەر ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو ناسراو بە هێرشی حاجی ئۆمەران دەبوایە ئێستا كۆمەڵێك زانیاری لە بەردەستدا بوایا, كە بۆ راڤە كردنی هەمە لایەنەی ئۆپەراسیۆنەكە پێویستن, وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە Continue Reading »
بەشی یەكەم… بەهۆی جەنگی ئێران – عێراقەوە دەرفەت رەخسا بۆ حكومەتی عێراقی پەلاماری دڕندانەی كوردستان بدات, بە بەهانەی تێوە گلانی بە جەنگەوەی پارتی, یەكێتی, حسك, بزووتنەوەی ئیسلامی, حیزبواڵلە بەهەردوو باڵەكەیەوە, Continue Reading »
سۆرن مامە حەمە یەكەمینی ئەو شەهیدە رۆژنامەنووسانەیە لەسەر كاری رۆژنامەنووسی لە باشووری كوردستان تیرۆر كران, چۆن كاوە لە باوەشی دایكیا تیرۆر كرا, چۆن سەردەشت عوسمان رفێنرا و بە ساردی هێنرایەوە Continue Reading »
دوای 22 ڕۆژ له كیمیابارانكردنی گوندهكانی بالیسان و شێخ وهسانان له باشووری كوردستان بههۆی بوونی بارهگای پاسدار له گوندهكهیان, له رێكهوتی 16-4-1987له باشووری كوردستان, شارێكی دیكه كوردستان كهوته بهر شاڵاوی Continue Reading »
له كۆڵۆمبیا كاتێك كارهكهرێكی ماڵان و گهریلایهك خهون دهكهن به راستی!… عهلی مهحمود محهمهد
كۆڵۆمبیا یهكێك له وڵاتانی ئهمهریكای لاتینه, روپێوهكهی 1141748 كم چوار گۆشهیه, ژمارهی دانیشتووانی 51049498 كهسه, داهاتی نهتهوهیی 295 ملیار و 610 ملیۆن دۆلاره, داهاتی تاكی 5752 دۆلاره له ساڵێكدا.كۆڵۆمبیا دووهم Continue Reading »
لە كەمتر نیو سەدەی رابردوودا, ئەگەر كودەتا ناڕاستەوخۆكان هەژمار نەكەین, وەك كودەتاكانی بەرازیل و پاراگوای ….., یان كودەتا شكست خواردووەكەی یانزەی ئەبرێلی 2002ی فەنزوێلا, ئەوا هێزە راستگەراكان چوار كودەتایان بە Continue Reading »
تۆمەتبارانی ئەنفال هەر ئەو 423 كەسە نین كە دادگای باڵای تاوانەكان بە ناو ( قائمە باسماو الاشخاص المگلوب اتخاژ الاجراوات القانونیە بحقهم) لیستی ناویانی بڵاوی كردۆتەوە.لە پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال Continue Reading »
لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئەوەی بیوتایە سەرۆكی هەرێم راستەوخۆ هەڵبژێردرێت بۆیان كفرێكی گەورە بوو, لە كاتێكدا سستەمە چاكەكانی جیهان ئەوانەن كە پەرلەمانین و سەرۆك راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت تێیدا, دواتر هەر Continue Reading »
ساڵانە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كۆنگرەی خۆی دەبەستێت لە نێوان نیوەی دووەمی مانگی نۆڤەمبەر بۆ نیوەی یەكەمی مانگی دیسەمبەر لە شاری لاهای هۆڵەندا، پێنج ساڵ جارێكیش لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری Continue Reading »
ههموو سیاسییهك, سهركردهیهك, تهنانهت سستهم و حوكمڕانیهك رۆژی روتكردنهوهی دێت, پۆشاكی تهلێسم و پیرۆزی لهبهر بكرێتهوه, چۆنه ئاوا نمایش بكرێت, پێویسته سیاسیهكانی كوردیش روت بكرێنهوه له بهردهم دادوهری, ئهوهی كردویانه Continue Reading »
له لایهكهوه دهیانهوێت زۆرینهی سوارهی حهمیدییه بكهنه كوردو لهوێوه تاوانی كۆمهڵكوژی ئهرمهنیهكان بهسهریدا ساغ بكهنهوه 1, واته مارهكه بهدهستی كورد بگرن, له لایهكی دیكهوه كهوتونهته هۆنینهوهی مێژوویهك كه تا ئێستا Continue Reading »
له رێكهوتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی بهعس, كۆبونهوهیهك دهكات, لهو كۆبونهوهیهدا بڕیارێك دهدات تیایدا ژیانی گهلێك به تهواوی دهگۆرێت, ئهویش بڕیاری شوومی ژماره 4008 بوو, ئهم بڕیاره به مانفیستۆی جینۆسایدی Continue Reading »
تێبینی: ئەم بابەتە بەزمانی عەرەبییەو وەرنەگێردراوەتە سەر زمانی کوردی، لەبەر گرنگی بابەتەکە هەر بەزمانی عەرەبی و بە فۆرماتی PDF بڵاوی دەکەینەوە… بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە کلیکی ئێرەبکەن..
عێراقیەكان توڕەن لەوەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ترامپ, لەبەر ئەوەی 4 لە بلاك وتەری ئازاد كرد, كە تۆمەتبار بوون بە كوشتنی 14 هاووڵاتی سڤیلی عێراقی لە گۆڕەپانی نسور لە سەپتەمبەری 2007, Continue Reading »
ئهگهر باسی كۆڕهو بكهین ناتوانین باسهكه دهرباز بكهین بێ ئهوهی بچینهوه سهر شهڕی كهنداوی دوو و راپهڕینی باشووری عێراق كه ئیسلامی سیاسی شیعه ناوزهدیان كردووه به راپهڕینی شهعبانییه, چونكه ئهگهر Continue Reading »
زهمینهی دامهزراندنی كۆمۆنه له رێكهوتی 4-8-1870 پروسیهكان له سیدان تێكشكانێكی گهوره بهسهر سوپای فهرهنسادا دهسهپێنن, له رێكهوتی 2-9 ههموو سوپای فهرهنسا لهپێشیانهوه ئیمپراتۆرو 39 ژهنهرال و 86 ههزار سهرباز دیل Continue Reading »
لە دیمانەیەكدا تاریق عەزیز دەیگێرێتەوە” تاڵەبانی بە سەدامی وت دەتبەمە لاهای, سەدامیش لە وەڵامدا وتی بڕۆ لای خوا حەقتان بستێنن”, گەلی كوردیش بە دەست سەركردە سیاسیەكانیەوە تەنها دەرگای خوایان بە Continue Reading »
كورتەیەكی مێژویی لەسەر پۆلیڤییا پۆلیڤییا بەناوی سیمۆن بۆلیڤوار (1738-1830) ەوە ناو نراوە , كە زۆر لە وڵاتانی ئەمەریكای لاتینی ڕزگار كرد لە داگیركاری (كۆڵۆمبیا, فەنزویلا, پیرۆ, پۆلیڤیا), پۆلیڤار ئەو ناوەیە Continue Reading »
دهمهوێت جیا بم و جیاش قسه بكهم, نه وهك گهشتیارانی باشووری بۆ شیمالی ئیران بدوێم, وه نه وهك سیاسیه پڕۆ ئیرانیهكان لهمهڕ كوردایهتی به فایلهوه دروشم بدهم, وه نه وهك Continue Reading »
هەرە دەوڵەمەندەكان لە 0,001%ی كۆمەڵگای ئەمەریكی, ئەوانەی چەكی بەخششەكانیان لە 8 ژمارە كەمتر نانووسێت, بەشی زۆریان لەو دیو پەردەوە كار دەكەن وەك لۆبی فشاری بەهێز بۆ دەرچوونی كاندیدە خواستراوەكەیان, ئەوان Continue Reading »
17 ساڵی تەواوە، لە پای ئەو تاوانانەی دەوڵەتی عێراق بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان لە رابردوودا ئەنجامی داوە، داوا دەكرێت سەرۆك كۆماری عێراق وەك رەمزی باڵای وڵات داوای لێبوردن بكات، ئەركی Continue Reading »
رێكهوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان-پدك له گهڵ ئێران بۆ ئهنجامدانی كاری سهربازی هاوبهش لهناو جوگرافیای عیراقدا, یهكهم رێكهوتنی پارتێكی كوردی بوو له گهڵ ئێران بۆ شهڕی هاوبهش, كه پاش شهڕی قهڕناقاو Continue Reading »
11 ساڵ و نیو زیاتر بەسەر ئەو كاتەدا تێدەپەڕێت , بۆ یەكەمجار نەك لە كوردستان بگرە لە عێراق و جیهانی عەرەبیش , دەستمان كرد بە راگەیاندنی هەڵمەتێك لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی Continue Reading »
بەڕێز ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی رایگەیاند , بەهۆی رفاندنی شێخ عەلی لامی و چالاكوان ئەزهەر شەمەری سكاڵامان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای تۆمار كردووە .ئەمە لە كاتێكدایە Continue Reading »
پێش ساڵانی 2010, ئەو كاتەی سەرگەرمی چالاكییەكانی ناوەندی چاك بووم لە گەڵ سەدان كەسی هاوڕێم , لە كوردستان سێ گەنجی جیڤاراییم ناسی, سەرەتا شێخ سدیق ئێوارەیەك لە شاری كەركووك گەنجێكی Continue Reading »
دان نان بە حەقیقەتی یاسایی هەر تاوانێك لە هەر كونجێكی جیهان بگوزەرێت, ئەركێكی ئەخلاقی و ویژدانییە, ئەگەر هەل نەمابێت بۆ راگرتنی, هەنگاوێكە بۆ بەرەو روبونەوەی تاوانە مەزنەكان لە جیهاندا, نموونە Continue Reading »
جارێکیتر رێگا بۆ شەڕێکیتری نێوخۆیی خۆش مەکەن.بۆ ڕای گشتی:رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی بە دۆخێکی زۆر هەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕن. لە کاتێکدا کە داگیرکەرانی کوردستان بەردەوامن لە پیلانگێری Continue Reading »
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتی” پڕۆپاگەندە چەواشەكاریەكان لە كۆرۆنا مەترسیدارترن”, رێك لە كوردستان لەسایەی حكومەتی وەك كابرای درۆزن وامان بەسەر هات, كە ماڵەكەشی سوتابوو, هاواری دەكرد سوتاین كەس باوەڕی پێ Continue Reading »
بزوتنەوەی مێژوو، رەنگدانەوەی گۆڕانكاری یە كۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی و زانستی وسیاسییەكانە لە سەر هەڵدان و دامركاندنەوە، هەڵچون و داچون، گەشە سەندن و سست بونەوەی بەردەوامدایە, ئەم هەڵكشان و Continue Reading »
ر ش ر ناسراو بە ر ر سەركردەیەكی كۆمەڵە, سكاڵا لەسەر حكومەتی ئێرانی بەرامبەر بە تاوانی كۆمەڵكوژی 71 پێشمەرگەی گوردانی شوان لە چوارچێوەی تاوانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لای دادوەری لێكۆڵینەوەی Continue Reading »
مرۆڤ كە بیركردنەوەی باشی هەبوو بۆ كردارەكانی, ویستی لەسەر چاكەكاری و خزمەتی مرۆڤ بێت ,كرداری خراپ ناكات ,چونكە بیركردنەوە دەگۆڕێت بۆ هەست و كاریگەری لە سەر كردارە خودییەكان تاك و Continue Reading »
تیۆری قازی رەش ئەگەر بەتەمای بیت بۆت دەرچێت نەگبەتییەو دەبێت هەر چاوەڕوان بیت نەخوازەلا لە ئەمەریكاش, لێ ساندەرز بە ئیرادەوە جەنگ لە هەمبەر گەورەكان دەكات بۆ ئەوەی بگات بە قازی Continue Reading »
زۆرێك لەوانەی كە باوەڕیان بە زانست و مێژوو نییە, لایان وایە ئەوەی دەیزانن و باوەڕیان پێیەتی لوتكە هەموو زانستەكانە, كۆرۆنا دەبەنەوە سەر غەزەبی خودایی وئەركی ڤایرۆس لە ئافاتێكی ماڵوێرانكەرەوە دەبەنە Continue Reading »
شەست رۆژە نەخۆشی كورونا بەرۆكی بە چینیەكان گرتووە, شارە بوكی وهان و چەندین شاری كردووە بە تارمایستان و چۆڵانەو وێرانەیەكی ترسناك, ئەو شەقامە جوان و بازاڕە رەنگاو رەنگ و باڵە Continue Reading »
چەند راستكردنەوەیەك بۆ بەڕێز شاسوار عەبدالواحێد بەڕێز شاسوار عەبدوالواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ 22ی ئەم مانگە وتارێكی لە ماڵپەڕەكان بڵاو كردۆتەوە بە ناوی ” هەرچی گۆڕانکاری و شۆرشە،سەرەتا بچوک و Continue Reading »
راپۆرتی ئۆكسفامی ساڵی 2019 ” ئۆكسفام تۆڕی رێكخراوە خێرخوازییەكانە بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە ساڵی 1942 لە بەریتانیا دامەزراوە ” كە رۆژێك پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكانی دافوس بڵاو كرایەوە واتا لە 21ی Continue Reading »
گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەاریدا محاڵە, لێ لێرە پەنجا ساڵە ئۆلیگارشیەكان جیهان چیاكانی ئەڵپ بە دوایدا تەی دەكەن, وەلێ نەگەیشتن پێی وەك جیهانی دیلمۆن و بەهەشتی عەدەن, ئایا Continue Reading »
تا ساڵی 1828 لە وڵاتی هیندستان ئەگەر پیاو بمردبایا ئەوە ژنەكەشیان بە زیندویی بە زۆر بە دەم شیوەن و گریانەوە لە گەڵ پیاوەكەدا دەسوتاند. لە میسری كۆنیشدا ئەگەر فیرعەون كە Continue Reading »
جاران بەعس بە نەیارەكانی خۆی دەوت تابووری پێنج, دەترسم ئێستا ئەوەی دژایەتی موچەو خانەنشینی ئەم پەرلەمانتارە سوێند خواردووانەش بكات, یان رەخنە لە پڕۆژەكەیان بگرێت بیكەنەجاشی خانەنشین بە لیوا, یان ببێتە Continue Reading »
ماوەی نزیك یانزە ساڵە لە گەڵ ئەم كەیسەدا دەبەمە سەرو چاودێرێكی وردیش بوومە بەسەر لێدوان و پڕۆژەو هەوڵەكانەوە, تاقیكردنەوەیەكی گرنگیش بوو بۆ دەرچوون لێی كە كەس لێی دەرنەچوو, دەڵێی كارەكتەرەكانی Continue Reading »
دوای 481 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی سپی پێستەكان بەدوای گەشتە وێشومەكەی كۆڵۆمبس و داگیر كردنی پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی 1525دا, وە 183 ساڵ لە سەربەخۆیی وڵات, بۆ یەكەمجار پۆلیڤییە Continue Reading »
لۆلا 580 رۆژ لە كونجی زیندان مایەوە, زیندانیانكرد بۆ ئەوەی مافی كاندید بونەكەی لێ بسێننەوە, كودەتای پێش گەیشتن بە كورسی بوو,ئەو قوربانی جەماوەریی بونەكەی بوو,لێ چركەساتێكیش تەنیا نەبوو, هەر لە Continue Reading »
كاك عارف قوربانی سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان, لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی كەناڵێكدا دەڵێت”لە بەرامبەر كوشتنی یەك منداڵدا دە منداڵ بكوژینەوە…… بۆ ماوەیەك كورد ببیتە میلەتێكی فاشی”, ئەم Continue Reading »
عەلی مەحمود محەمەد 3-8-2019 پاش 5 ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شاری شەنگال و دەوروبەری لە لایەن داعشەوە, پەرلەمانی كوردستان بە 89 دەنگ لە كۆی 111 دەنگ, بڕیاری Continue Reading »
شەوێك لە چالاكیەكی ژنگە پارێزی جیهانی بووم بە تامی كوردی لە شاری هەولێر, لە كۆتادا رێكخراوی خاوەند پڕۆژە هەرچی عەمید و بەرپرس بوو كۆی كردبوەوە رێزی لێنان , تەنها من Continue Reading »
زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەمرۆ ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە , سەدان جار لە دوبارە بونەوەی بەردەوامدا بووە , Continue Reading »
ڕۆژی17-7 بە ڕۆژی دادپەروەری لە جیهان دەناسرێت و ساڵانە لەو یادە بەشێوەی جۆراو جۆر لە سەرتاسەری جیهان رێزی لێدەگیرێت و یاد دەكرێتەوە, لەم ڕۆژەدا پەیماننامەی ڕۆما لە ساڵی1998 لە دایك Continue Reading »
لە 3 ساڵی رابردوودا 3 جار سندوقی باندۆرای شەڕوكارەساتی كەركوك بە روماندا هەڵدراوەتەوە بە تایبەتیش دانیشتووانی شارەكە, هەڵكردنی تاك لایەنەی ئاڵای كوردستان, ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سەرتاسەری پارێزگای كەركوك بێ گوێگرتن Continue Reading »
ماوەیەك لەمەوپێش بەناو خۆ بەخشەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی, لە میانی ناڕەزایەتییەكەیان دوشمی “لە بری هەر بندیوارێك خۆ بەخشێك دامەزرێنن” یان بەرز كردەوە. لە كوردستاندا بندیوار پێ ناسێكی لاستیكی هەیە , زۆر Continue Reading »
بە حوكمی بەرنامەی سەكۆی چەپ, لە گەڵ چەندین تێكۆشەر ئەگەر زێدە رۆیی نەبێت بڵێم دەیان تێكۆشەری زێڕین دیدارم ئەنجامداوە كە بەشداری شەڕی هەندرێنیان كردووە, هەموو دەگێڕنەوە كە پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی Continue Reading »
بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی بە 82%ی دەنگەكان دەبێتە سەرۆكێك, كە دەسەڵاتی زۆر زیاترە لە سەرۆكەكانی فینلەندا, نەمسا, پورتوگال, زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات كە بە هەڵبژاردنی راستەوخۆ دەگەن بە پۆستەكە, تەنانەت لە Continue Reading »
جارێكیان سیاسییەكی گەنجی كورد بە هەڵچونێكی سەرچڵانەی وردە بۆرژوازیانەوە وتی” چاكسازی بە نەخوێندەوار ناكرێت”, هەمان قسەی هاوچینە بۆرژواكانیان لە سەروبەندی كۆمۆنەی پاریس و ئۆكتۆبەردا دوبارە كردەوە كە بە تەوسەوە دەیان Continue Reading »
كیمیابارانكردنی گوندی گۆپتەپە لە بەرواری 3-5-1988 , سەرەتا و دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چوار بوو لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال , ئەو ئەنفالەی دەیان هەزار هاووڵاتی كوردی لەگەڵ خۆیدا بۆ مەرگ برد Continue Reading »
ئەركێك لە یادی 104 ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی خوشك و برا ئەرمەنییەكاندا رێگات بكەوێتە مۆنمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنەكان لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینا, تژییە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان بەشێوەی دڕندە دەردەكەون Continue Reading »
بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن ….. ئهنفال مهرگی لهسهرخۆی گهلێك بوو جار جاره لهسهر خۆو جاری دیش شێتانه , ئهو تراژیدیای مهرگه 196 ڕۆژی خایاند و درێژ بوهوه بۆ ناو Continue Reading »
1- ناكرێت مێژووی كوردستان لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا, لە مێژووی گشتگیری پەیوەندییەكانی لایەنە كوردییەكان لە گەڵ ئێرانیەكان جیابكەیتەوە, باجی ئەم پەیوەندییانە ئەوەندە گەورە بوون, وێڕای ئەوەی سەرتاپای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردی Continue Reading »
لە ئەبرێلی ساڵی 2002دا, شافێز خەریكی تێركردنی برسییەكان و نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەخشینی زەوی بوو بە جوتیارانی هەژار, ئەمەریكا كودەتای بەسەردا كرد, واتا كێشەی ئەمەریكا چارەسەری برسێتی نییە, ئەگەر وایە Continue Reading »
دەسەڵاتداری بە بێ دەنگی بۆ نەوەی سێ و دووی بنەماڵە دەسەڵاتدارەكان گواسترایەوە، جەماوەر سەیركەرێكی زەبوونە و دەسەڵاتدارانیش بە بەشی خۆیان چ لە ناو بنەماڵە یاخود لە سەر ئاستی كوردستان رازی Continue Reading »
رۆژی دوو شەمە 18ی فیبوریوەری ترامپ لە زانكۆی میامی” شوێنی گردبونەوەی توندڕەوە راستڕەوە كوبی و ئەمەریكاییە لاتینیەكان” هەرێمی فلۆریدا بە ئامادە بوونی ئەندامانی پارتی كۆماری و ئۆپۆزسیۆنی راستگەرای فەنزوێلی و Continue Reading »
مێژووی فەنزوێلا مێژووی زەبرو زەنگ و یاخی بوونەوەی چەكداری و دكتاتۆریەتە, راستە شافێز كاسترۆیەك بوو بۆ خۆی, لێ جیاوازی نێوانیان سێ شت بوو, ئەم بەچكە هەژارێك بوو, لە برسێتیەوە هوشیاری Continue Reading »
ئەوەی هەواڵەكان فەنزوێلا رۆژانە دەخوێنێتەوە, وا دەبینێت مادۆرۆ ستالینێكەو كۆلاكەكانی لە سۆفخۆزو كۆلخۆزەكان زیندانی كردوەو و بەرازو مانگاكانی لێسەندونەتەوە و سەنتیمەترێك زەوی بە دەستیانەوە نەماوەو سەرجەم كارگاو كارخانەكان دەستیان بەسەردا Continue Reading »
لە هەڵبژاردنی 30ب سەپتەمبەری 2018 ەی پەرلەمانی كوردستاندا, جگە لە نەوەی نوێ ئەویش بێ مایەی پێشوو چووە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە, سەرجەم پارتە بەشداربووەكانی دی دۆڕان, بە پارتی و یەكێتیشەوە كە ئیدعای Continue Reading »
لە كاتێكدا جیهان بە قۆناغی تەڵەی سۆسیدیدیس دا تێدەپەڕێت, بەوەی سەركردایەتی جیهانی ئاڵوگۆڕی پێبكرێت, چین لە دەرگای هاتنە ژورەوەدایە و ئەمەریكاش نازانێت چۆن فەرمووی لێبكات, ئاشتی یان شەڕ, هەرچەندە لە Continue Reading »
ئەمساڵ 10 ساڵی تەواوە جوڵیەكی بە بەرهەم لە كوردستاندا دروست بووە لە پێناو دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان و كەمكردنەوەی جیاوازی موچەو نەهێشتنی خانەنشینی پلە باڵاكان و ئیمتیازاتەكانیان، كاردانەوەكان Continue Reading »
15 ساڵی تەواوە، لە پای ئەو تاوانانەی عێراق بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان لە رابردوودا ئەنجامی داوە، داوا دەكرێت سەرۆك كۆماری عێراق وەك رەمزی باڵای وڵات داوای لێبوردن بكات، ئەركی جەنابی Continue Reading »
كاتێك 4 ساڵ لەمەوپێش رێكخراوەكانی ژنانی عێراقی و ئێمەش پشتیوان, دەستكرا بە هەڵمەتی نۆبَڵی ئاشتی بۆ نادیە, هەوڵەكە سادەو ساكار هاتنە پێش چاو, وەلێ هاتە دی, نایشارمەوە پێشتر 12 ساڵ Continue Reading »
لە 10 ی ئابی ئەمساڵ 2018, رێكخراوی (Greco ) ( كۆمەڵەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بنەبڕ كردنی گەندەڵی), بۆ جارێكی دیكە سەركۆنەی وڵاتی سویرسرای كردەوە, بەهۆی ئەوەی هیچ هەنگاوێكی نەناوە, بۆ Continue Reading »
رێزدار شاسوار عەبدالواحد، سەرۆكی بزوتنەوەی نەوەی نوێ، لەزۆر بۆنەو كاتدا، بانگەشەی ئەوە دەكات، كە كار دەكات لە داهاتوودا، هەموو لاوانی هەرێمی كوردستان وەك ئەویان لێبێت لە هەموو بوارەكانەوە، گوایا ئەو Continue Reading »
14 ی ئەم مانگە “ئابی 2018” سەرۆكی پێشووی ئۆرۆگوای مۆخیكا ناسراو بە بیبی، وەك هەمیشە، جارێكی دیكە خۆی ئۆتۆمبێلە شینە بۆقییەكەی بونەوە سەردێری هەواڵەكانی جیهان، وەك سیاسییەك جیا لەوانی دی Continue Reading »
باسكردنی تاوانە زەقەكانی رابردوو بەشێك نییە لە برین كولاندنەوە وەك لایەنگرانی تاوانكاران ئاماژەی پێدەدەن, باسنەكردن و رێگا گرتن لە باسكردن و گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ خۆی بەشێكە لە تاوان, وە حەرامیش Continue Reading »
حەلیمە یەعقوب موسڵمانی لەچك لەسەر بە ڕەچەڵەك هیندی كە لە بەرواری 13-9-2017 بووە سەرۆك كۆماری سەنگافورە، یەكێك لە دەرئاساكانی ئابووری جیهانی، زۆرینەی چینی، ورتەیان لێوە نەهات، چونكە خۆیان بە حاكمیەتی Continue Reading »
زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش لە 3-8-2014 بە دواوە ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە , 74 جار فەرمانی بۆ دراوە, Continue Reading »
لە سێ ساڵی رابردوودا, چەپەكانی دوای 12 ساڵ لە فەرمانڕەوایی لە بەشی زۆری وڵاتانی ئەمەریكای لاتین, توشی شكستی یەك لە دوای یەك بوونەوە, ئەگەر كودەتاكانی هندۆراس و پاراگوای لێدەربكەین, لە Continue Reading »
(( ئەم بابەتە پێشكەشە بە مام عەلی ڕەحیمی پیاوە هەرە دڵسۆزەكەی دۆسیەی كیمایابارانكردنی شاری سەردەشت و هەموو ئازیزانی شاری سەردەشتم )) دوای 73 ڕۆژ لە كیمیابارانكردنی گوندی شێخ وەسانان لە Continue Reading »
داخوا دەڤەری سەردەشت چەند چیرۆكی كپكراوی وەك چیرۆكی بەسەرهاتی قادری مەولان پووری تێدا بێت, كە ئازارەكانی خۆی تا ئێستا لە هەناویدا بە كپكراوی هەڵگرتبێت و بە ئازارەوە لە كۆڵی نابێت Continue Reading »
چەپایەتی چەندە دروشمەكەی قورس و گرانە و هەموو جەستەیەك بە هەڵگرتنی ناتوانێت لەبەری نەچەمێتەوە، هاوكات باجەكەشی لەوە قورسترە، بڤەو حەرامی زۆری تێدایە، حەرامەكانی خەونی گەورەن، ئەگەر لە هەمبەر ئاڵوگۆڕەكان و Continue Reading »
پێش ساڵی 2013, لە چەند روداوی جیاجیادا, چ لە پرۆسەی هەڵبژاردن یاخود هاتنە سەر شەقام, بینیمان خەڵك چەندە بە حەماسەوە ویستیان لە گەڵ كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی هەبوو لە Continue Reading »
تا نیوەڕۆی 12 ی مانگ، سندوقەكان بەتاڵ بوون، لە نوێژی نیوەڕۆوە فتواكان دەستیان پێكرد بۆ هاندانی خەڵك بۆ پڕكردنەوەی سندوقەكان، پەنجە شایەدمانە مۆركراوەكانی پیاوانی ئاینی رو لە ئاسمان بەرز كرایەوە Continue Reading »
دەوڵەمەندەكان بەشی زۆریان لەو دیو پەردەوە كار دەكەن وەك لۆبی فشاری بەهێز, نایانەوێت راستەوخۆ دەربكەون, كەمایەتیكیشیان بەناوی گەلەوە حوكمە كەن یان رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕن, بۆ ئەوەی بەرژەوەندی خۆیان بسەپێنن و Continue Reading »
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم، ئەمە كورتە یاداوەرییەكە لە بەشەكەی لای خۆمەوە، سەدانی دیكەش چ تاك و چ گروپ هەوڵی دیكەیان داوەو یادگاری و یاداشتی لەم چەشنەیان لایە، هەمووشیان ئامادە بوون Continue Reading »
تەمویلی دادپەروەرانە و ئاشكرا یەكێكە لە پێوەرە سەرەكی و بنچینەییەكانی دادپەروەری هەڵبژاردن , پێویستە خەڵك بزانێت كێ لە پشت ئەم پارتانەوەیە, پارە لە كوێ دێنن؟, بۆ كێ كار دەكەن؟, چەند Continue Reading »
كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە كوردەكان كە بەشدار بوونە لە جینۆسایدی ئەرمەنەكان, ئەو وێنانە بونەتە بەشێك لە زاكیرەی ئەو گەلە, بە سانایی ناسڕێتەوە, Continue Reading »
لویس ئیناسیۆ لۆلا دا سێلڤا ناسراو بە لۆلا, لە 27ی ئۆكتۆبەری 1945 لە گوندی فارجیم كۆمبریدای شاری سیتیس لە هەرێمی برنامبۆكۆ لە رۆژهەڵاتی بەرازیل لە دایك بووە, ئاواتی دانیشتووانی گوندەكەیان Continue Reading »
ئەحمەق ئەمە ئابوورییە ئابووری”, ئەمە دەستەواژەیەك بوو ئاراستەی جۆرج بۆشی باوك كرا لە میانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە هەمبەر بیل كلنتۆن, دوایش هەروا دەرچوو, ئەو ئەحمەقە كە ئابورییەكی خراپی بۆ وڵاتەكەی Continue Reading »
وهفیق سامهڕائی له یهكهم ڕۆژهكانی هاتنی بۆ كوردستان له ناوهڕاستی نهوهدهكانی سهدهی رابردوو, پاش ئهوهی پاڵهپهستۆكان لهسهر ڕژێم توند دهكرانهوه, ئومێدێك به مانی ئهو ڕژێمه ڕۆژ له دوای ڕۆژ تهنگتر Continue Reading »
لە ئێستادا ئەوە 15 ساڵی تەواوە, لە پای ئەو تاوانانەی عێراق بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان لە رابردوودا ئەنجامی داوە, داوا دەكرێت سەرۆك كۆماری عێراق وەك رەمزی باڵای وڵات داوای لێبوردن Continue Reading »
زانیم درۆ دەكەن, بۆیە هەفتەی رابردوو بابەتێكم بەناوی درۆی هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان نووسی, زانیم روی حكومەت سپی دەكەنەوە, ئاخر من 9 ساڵە چاودێرییان دەكەم, ئاخر من چەندین پرۆژە یاسایانم Continue Reading »
لە ساڵی 2009 ەوە, هەڵمەتێكمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و وەزیران و تەواوی پلە باڵاكان و كەمكردنەوەی ئیمتیازاتەكانیان دەستپێكرد لە باشوری كوردستان تا هەنووكە بەردەوامە, زۆرجاریش لەبەرامبەر وەرگرتنی ئۆتۆمۆبیل و Continue Reading »
جاری وا هەیە شەڕێك رەوتی مێژوو دەگۆرێت, وێنەی چركە ساتێك, بەرز كردنەوەی دروشمێك, دەستپێشخەری مەفرەزەیەكی گەریلای بچوك, وێنەی قێزەونی تاوانێك كاریگەری گەورە لەسەر رەوتی روداوەكان دادەنێن ” وێنەی تراژیدی كیم Continue Reading »
جیاوازی چینایەتی ئەمڕۆ لەهەموو كات و ساتێكی نیو سەدەی رابردوو بۆتە كێشەی مرۆڤایتی لە جیهاند, رۆژ لە دوای رۆژ ئەم جیاوازییە لە بەرزبونەوەدایە, شۆرشی پیشەسازی زیرەك زیاتر بەرەو هەڵكشانی دەبات, Continue Reading »
یەكێك لەو یاسا باشانەی لە كوردستاندا درچووە لە پاڵ ئەوانەی تۆز لێیان نیشتووەو كاریان پێ ناكرێت لەم هەرێمە, یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانە, ئەگەر وەربگێردرێتە سەر زمانە جیاجیاكانی جیهان و رای Continue Reading »
مرۆڤەكانی ئەو وڵاتەش هەموو ئیبنزر سكروجی پاڵەوانە ناشرینەكەی رۆمان نوس چارلس دیكنز رۆمانووسی ئینگلیزی نین, تەنها خراپەیان وەك ئەردۆگان و باخچەلی و ئەتاتورك و … بۆ گەلی كورد بوێت,جەنگیز چانداری Continue Reading »
رۆژی حەجە گەورەكە 4ی كانوونی دووەم,ئەو رۆژەی بۆ یەكەمجار لە مێژووی گەلێكی بندەستدا 4 شاندی جیاجیا لە رۆژێكدا بگاتە پایتەختی ئیحتلالی نیشتمانەكەی نەك بۆ مفاوەزات بگرە بۆ زەلیلی و پاڕانەوە, Continue Reading »
هەموو ئەوانەی وەك روحانی و زۆری تر بەوانەی لای خۆشمانەوە خۆپیشاندان و رێپێوان بە مافی خەڵك ئەزانن, لە پڕ جەستەی خۆپیشاندەران دەكەنە شەڵاڵی خوێن لەوكاتانەی دەبێتە راستی و مەترسی بۆ Continue Reading »
لە ناوەڕاستی چلەكان پارتی لە لایەن دوو گەنجی ماركسی كوردەوە دامەزرا بە ناوەكانی هەمزە عەبدوڵا و عەلی عەبدوڵا, هەمزە عەبدوڵا لەساڵی 1959 مەلایی و جەلالیەكان پێكەوە كودەتایان بەسەریدا كرد و Continue Reading »
548 ساڵ لهمهوبهر توركمانه سونییهكان له رێگای سوپای ئاق قۆینلوهوه هاتنه كهركوك پاش داگیركردنی عێراق, دوای 39 ساڵ لهو مێژووه سهفهوییهكان به سهرۆكایهتی ئیسماعیل سهفهوی كهركوك داگیره كهن به بێ Continue Reading »
لە بەڕێز حەمید دەروێشەوە دەستپێبكەین كە 54 ساڵی تەواوە سكرتێری حیزبەكەیەتی لە رۆژئاوای كوردستان و كۆنترین سكرتێری كوردە, بگرە یەكێكە لە كۆنترین سەركردەی حیزبەكانی جیهانیش, تا سكرتێری بچوكترین پارتی سیاسی Continue Reading »
سێشەمە 10-10 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆتایی ریفراندۆمی 25ی سەپتەمبەری كوردستان بۆ سەربەخۆیی بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی لە 5 حیزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە, Continue Reading »
ماڵپەڕی ئاوێنە لە بەرواری 27ی سەپتەمبەر هەواڵێكی زۆر مەترسیداری بڵاو كردەوە كە دەبوایە كاردانەوەی زۆر بەرامببەری بكرابایا بە ناونیشانی ( ههڕهشهی مەترسیدارترین كاراكتهرهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست پرۆسهی ریفراندۆمی كوردستانی رانهگرت), لە Continue Reading »
عەلی مەحمود محەمەد….. لە جیهاندا 5000 بۆ 7000 زمان بوونی هەیە,كە لە ناویاندا تەنها 20 زمان رێژەی لە 1%ی هاووڵاتیانی جیهان قسەی پێدەكەن كە 67 ملیۆنە, هاوكات تەنها 193 وڵات Continue Reading »
چەند رۆژێكە كەناڵەكانی راگەیاندن, هەر یەكەی بە ئاوازو نەغمەیەك شیكردنەوەی نا زانستی بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆمەكەی كوردستان دەكەن,كاتێك ئاوازی بەرژەوەندی سیاسی بەسەر شیكاریەكاندا زاڵ دەبێت هیچ نرخێكی زانستی نابێت , جەماوەریش Continue Reading »
لە ماوەی رابردوودا, هیچ دۆسیەیەك بە ئەندازەی پاشەكەوتی موچەی موچە وەرگران, نەبووە موزایەدەی پارتە سیاسییەكان و هەموو ئەوانەی مەرامی سیاسییان هەیە لەم كوردستانە, ئەگەر لە گۆگڵدا بە دوای دەستەواژەی پاشەكەوتی Continue Reading »
ریفراندۆمی كوردستان وەك سندوقی باندۆرای لێ هاتووە, دەڵێی هەموو شەڕو نهامەتیەكانی مرۆڤایەتی لەوێدا هەڵگیراوە, دەڵێی رۆژی بیداركردنەوەی شەیتانەكانی مێژووە, لە گەڵ هەڵدانەوەی سەرقەپاغەكەی دەرەچنە دەرەوەو پەلامارمان دەدەن, تسۆنامی هەڕەشە هەڵی Continue Reading »
چەندین ساڵە هەزاران وێنەی هاووڵاتیانی رۆژهەڵات و باشوری ئاسیا , قوربانیانی بومەلەرزەو لافاو تسۆنامی و جەنگە ئاینییە كۆنەپەرستانەكانمان پێ نیشان دەدەرێت, هەموو بەناوی قوربانیانی موسڵمانی بۆرماوە, كاتێك لە رێگای گوگڵەوە Continue Reading »
عهلی مهحمود محهمهد …. كۆماری ئیسلامی ئێران لە گەیشتنی بە دەسەڵاتەوە تاكو ئێستا سەدان و هەزاران تاوانی بە دژ بە تاك و كۆمەڵی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی ئەنجام داوە كە تیایدا Continue Reading »
لە ژیانمدا دووجار بە رێكەوت چومەتە خزمەتی, هەردوو جارەكەش لەگەڵ برادەران بە رێكەوت بە خزمەتی گەیشتووم, چونكە لە روی سیاسییەوە زۆر لە بۆچونەكانیم رەت دەكردەوە, ئەوەی پێی دەوترا تەوافقی سیاسی Continue Reading »
ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداری زۆرینەیەكی كەم 24 لە ئەندامەكانی لە كۆی 41 ئەندام بڕیارە گەورە مێژوییەكەی دا لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە شارەكە, وەلێ بڕیارەكە تاك لایەنە بوو, بێ بەشداریكردنی Continue Reading »
له ماوهی 171 ساڵی رابردوودا, له جیهان 108 ریفراندۆم بۆ سهربهخۆیی به فهرمی و نافهرمی به ریفراندۆمهكهی ساڵی 2005ی كوردستانیشهوه ئهنجامدراوه,چاوهڕوان دهكرێت یهكهم ههفتهی پایزی گهرمی ئهمساڵیش دوو ریفراندۆمی پڕ Continue Reading »
لە ماوەی رابردودا, پارت و كەسایەتیە شیعیەكان, لە عەمار حەكیمی برامانەوە كە شانازی بێ پایان بە هەڵوێستی باپیریانەوە دەكرا, تا حیزبی دەعوە بە هەموو باڵ و لق و كەرتەكانیەوە, بۆ Continue Reading »
زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەمرۆ ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە , سەدان جار لە دوبارە بونەوەی بەردەوامدا بووە , Continue Reading »
كاتێك بارزانییەكان لە هەمبەر بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران بە كۆمەڵ جینۆساید كران, كورد نەك ئەزموونی وەرنەگرت, بەڵكە دوای 3 ساڵ , هەمان هەڵەی كوشندانەتر لە لێدانی چاڵە نەوتییەكانی Continue Reading »
دبڕیار وایە 25 ئەم مانگە بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای سەركردەی كۆچكردو نەوشیروان مستەفا , كە بۆ ماوەی 8 ساڵ, لە چركە ساتی دامەزراندنیەوە رێكخەری ئەو بزوتنەوەیە بوو تا كۆچی دوایی, Continue Reading »
لە جیهاندا ئێستا مشتومڕەكان گەرمن لە سەر ئەوەی ئەمەریكا سەركردایەتی جیهان بۆ چین چۆڵ بكات, وەلێ پێیان وایە ئەم پرۆسەیە ئەگەری هەیە بە شەڕێكی ماڵوێرانكەردا تێپەڕێت , وەك چۆن لە Continue Reading »
گهڕان به دوای حهقیقهته مێژووییهكان و نهترسان له وتنی ڕاستییهكان ئهركی ڕۆشنبیرانه ،بۆخوێندنهوهیهكی گشتگیر لهسهر پرسی جینۆسایدی كورد چاوپێكهوتنێكی تێرو تهسهلمان له گهڵ مامۆستا ئهمیری حهسهن پوور ئهنجامداوه. )) ئهمیر Continue Reading »
عەلی مەحمود محەمەد ….. دەستەواژەكەی لینین بێ تێۆری شۆڕشگێڕانە بزوتنەوەی شۆڕگێڕانە بوونی نییە, مانفێستی كاری ماركسیستەكان بوو بە ئێستاشەوە, هەرچەندە لە سایەی تیۆری شۆڕشگێڕانەدا,بەشێكی باشی سەركردەی ئەم بزوتنەوەیە بوون بە Continue Reading »
ئەمڕۆ 102 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئیعدام كردنی 253 كەسایەتی ناسراوی ئەرمەنی لە یەك شەمەی سوری 24-4-1915ەدا , كە لە شوێنە جیاجیاكانەوە دەسەڵاتی خەلافەتی عوسمانی كۆیانیان كردبوەوە بە كۆمەڵ بە Continue Reading »
بڕیار وایه 23ی ئهم مانگه ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری له فهرهنسا بهڕێوه بچێت, وڵاتی فهرهنسا له زۆربهی وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر ریز بهندی چهپ و راست له ههڵبژاردنهكان و له مشتومڕی سیاسی Continue Reading »
کورتەیەك بۆ ناساندنی هەرەوەزی : هەرەوەزی دیاردە و بوونێکی مێژوویی و جیهانیی هەیە، هەرچەندە زۆر جار ڕەنگ و دەنگی سەردەمی سەرهەڵدانەکەی خۆی گرتووە؛ هەندێك جار وەك خۆکۆمەکیی ئایینی گروپە ئایینی Continue Reading »