
بۆ شاری سه‌رده‌شت كیمیاباران كرا؟… عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
دوای 22 ڕۆژ له كیمیابارانكردنی گونده‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان له باشووری كوردستان به‌هۆی بوونی باره‌گای پاسدار له گونده‌كه‌یان, له رێكه‌وتی 16-4-1987له باشووری كوردستان, شارێكی دیكه كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوی كیمیابارانكردن 28-6-1987 له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی حكومه‌تی ئێراقه‌وه, ئه‌ویش شاری سه‌رده‌شت بوو له رۆژهه‌لاتی كوردستان, به‌مه‌ش شاری سه‌رده‌شت بووه یه‌كه‌م شار كیمیاباران بكرێت له جیهاندا, وه سێیه‌م شار دوای هێرۆشیماو ناكازاكی به‌ر چه‌كی كۆكوژ بدرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بكرێت.
بۆ حكومه‌تی عێراقی شاری سه‌رده‌شتی هه‌ڵبژارد له‌و كات و ساته‌دا؟.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له روداوه‌كانی چه‌ند رۆژ پێشووتری ئه‌و ناوچه‌یه بڕوانین, ده‌ستنیشانی روداوه‌كان و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌ی به‌رامبه‌رعێراق بكه‌ین ئه‌وانه‌ی گوزه‌راون, بۆ هۆكاری كیمیابارانكردنی ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا با له زمانی شایه‌د حاڵه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه بزانین شاری سه‌رده‌شت له‌و چركه ساته‌دا بۆچوونی ئه‌وان له‌و باره‌یه‌وه چی بووه؟, بۆچی عێراق شاری سه‌رده‌شت و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی كرده نیشانه‌ی خۆی له‌و كات و ساته‌دا؟؟, بزانین له‌م باره‌یه‌وه له لایه‌ن خڵكی شاره‌كه‌وه چی وتراوه: (( له پاش روودانی ئه‌و كاره‌ساته و رۆژێك دواتر له نێو خه‌ڵكی شاردا بڵاوبۆوه، كه به‌ره‌ی كوردستانی (باشووری كوردستان) له شوێنێكی شاری سه‌رده‌شت كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و رێژیمی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار بوون. به واتایه‌كی دیكه، ئه‌وكات باسی ئه‌وه ده‌كرا، كه كه‌سانی ئاگادار و ته‌نانه‌ت به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سیخوڕ به‌رپرسانی عێڕاقیان له شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه. شایانی باسه، كه هیچ كام له به‌رپرسی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان باسیان له دروستی و ناڕاستی ئه‌و هه‌واڵه نه‌كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنی فه‌رمی خۆیاندا زۆر به كه‌می باسی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ن.- 22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به بۆمبی شیمیایی -ئا: عه‌زیز شێخانی )). دیاره له راستیدا له‌و كاته‌دا به‌ره‌ی كوردستانی دانه‌مه‌زرابوو, بگره بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنیشی هێشتا نه‌هاتبووه ئاراوه, بۆ زانیاریتان له 7ی ئایاری 1988 به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌یه‌نراوه, وه له كۆی 7 پارتی به‌ره‌ی كوردستانی چواریان “شیوعی, پاسۆك, گه‌ل, زه‌حمه‌تكێشان” به‌شداری هیچ جه‌نگێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه -ئێرانی نه‌كردووه.
لێ لێكۆڵه‌ری به ناو بانگی هۆڵه‌ندی یۆست هلته‌رمان له باره‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت: ((سه‌رده‌شت كه شارۆچكه‌یه‌كی كورد نشینی سه‌ر سنوور و نزیكی به‌ره‌بوو (مه‌به‌ست به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق ئێرانه), بوو بووه داڵده و په‌ناگای گوندنشینه ئاواره‌كان و سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی ئێران, كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پشتی به‌ره به‌كاریان ده‌هێنا, پێشتر سه‌رده‌شت گه‌لێ جار به فڕۆكه بۆردمان كرابوو چه‌ند ڕۆژێك پێش هیرشه كیمیاویه‌كه‌ش, هێزه‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتبوونه شه‌ڕه‌وه له نزیك چیای مامه‌نده و پاشان له هێڵه‌كانی به‌ره‌دا, یه‌كه‌مجار ئێرانییه‌كان به یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی ینك, به‌ر له هێرشێكی عێراق بگرن و بیانشكێنن, به‌ڵام وه‌ك حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید, كه به‌شداربوویه‌كی ینك بوو له‌و شه‌ڕانه‌دا (چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی2002دا) ده‌یگێڕێته‌وه كه هێزه‌كانی عێراق خۆیان كۆكرده‌وه و جارێكی‌تر هێرشیان كرده‌وه و كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كرد, ئا له‌م كاته‌دا بوو كه عێراق به كیمیاوی په‌لاماری شارۆچكه‌كه‌یدا. گه‌لێ شایه‌تحاڵ له سه‌رده‌شتدا ده‌گێڕنه‌وه كه فڕۆكه‌كانی عێراق چه‌ندین بۆمبی كیمیاییان خستووه‌ته خواره‌وه و پاشان بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه, پێش ئه‌وه‌ی له ئاسۆدا له چاو ونبن – كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه- ل112)).
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌سری 4 و 5
ئه‌و جه‌نگه هاوبه‌شه كه كاك حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید باسی كردووه, ئێران ناوی ناوه ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری 5, ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له رێكه‌وتی 21-6-1987 قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌یی كردووه, بووه هۆی ده‌یان هه‌زار كوژراو بریندار, یه‌كێكه له‌و جه‌نگانه‌ی قاسم سلێمانی سه‌ركردایه‌تی كردووه‌و شكستی تێدا هێناوه.
ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری پێنج له كاتژمێر 0:15 شه‌وی 22-6-1987به دروشمی یا زه‌هرا له به‌رزاییه‌كانی فه‌رفه‌ره له باشووری خۆرئاوای شاری سه‌رده‌شت ده‌ستی پێكرد, ئامانجی سه‌ره‌كیش لێی رێگا گرتن بوو له هاتوچۆی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌لات بۆ ده‌شتی بۆجار له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به دوای ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لا 10 له رێكه‌وتی 14-4-1987 بۆ 25-4-1987 له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت–بانه له رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی ماوه‌ت به‌ره‌و سوركێو له باشووری كوردستان به به‌شداری پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام درا, تیایدا 250 كم چوارگۆشه خاكی عێراق له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه داگیر كرا, له‌م ئۆپه‌راسیۆنه فه‌رمانده‌ی تۆپخانه‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران حه‌سه‌ن شه‌فیزاده و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه كوژران.
هاوكات له گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری پێنج , رۆژی پێشتر ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری چوار له رێكه‌وتی 21-6-1987 بۆ رۆژی هه‌ینی 26-6-1987 له میحوه‌ری سه‌رده‌شت – بانه به هاوكاری پێشمه‌رگه‌كانی ینك ئه‌نجامدرا, تیایدا شارۆچكه‌ی ماوه‌ت داگیر كرا وه 6000 كه‌س له هێزه‌كانی عێراق كوژرا وه 557 كه‌سیش دیل كران به وته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌دی ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراقی چی ده‌ڵێن؟
رژێمی عێراقی له رێگای نامه‌یه‌كه‌وه كه به واژۆی عه‌میدی روكن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌واڵگری سه‌ربازی نووسراوه‌و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی یه‌كه‌ی پێنج كراوه وه‌ك زانیاری, له رێكه‌وتی 4ی ئۆگستۆسی 1987 , به ژماره ش1-ق1-81-ق ص-1654.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی مانگی نیسان كه ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای 10, شه‌ڕێكی هاوبه‌شه له نێوان كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی ینك وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا, له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت -بانه, سه‌رجه‌م 18000 كوژراو 24000 بریندار هه‌بووه, لێ به پێی حكومه‌تی عێراقی زیانه‌كانی ئێران له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی یۆنی كه هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری 4 و 5 ه, له هه‌ردوو دیوی باكورو باشووری ماوه‌ت” 12000 كوژراو, 14700 بریندار,8500 دیل ,4600 كوژراو به‌هۆی لێدانی چه‌كی تایبه‌ت”كیمیاوی” ه‌وه”, وه 155 شه‌هید و 4600 بریندار له شاری سه‌رده‌شت به چه‌كی كیمیاوی.
زیانه‌كانی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌دا كه ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجامی دا, به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، 8025 كه‌س له كۆی 12000 دانیشتووانی شاری سه‌رده‌شت شه‌هید و بریندار بوون, واتا نزیك 67%ی كۆی دانیشتووانی شاره‌كه, لانی كه‌م 4500 كه‌س له‌و بریندارانه واتا 56%ی كۆی برینداره‌كان پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌بووه, له‌وانه 1500 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت, له چركه ساتی یه‌كه‌م 20 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و دواتر ورده ورده ژماره‌ی قوربانیان بۆ 130 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
داوای لێبوردن بكه‌ن
هه‌فته‌ی پێش كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت, دوو ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی ینك له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌ناوه‌كانی نه‌سری 4 و 5 به‌ڕێوه چووه, درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای 10 بوونه له هه‌مان ناوچه, كه 57 رۆژ پێشتر له هه‌مان جوگرافیا ئه‌نجامدراوه, له هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا سوپای كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێشخه‌ر بووه له هێرشه‌كه‌یاندا.
وه‌ك هه‌موو جاره‌كان دیكه, نهێنی كیمیابارانه‌كه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌سری 4 و 5 ه, قوربانیش بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شانه خه‌ڵكی سڤیلی شاری سه‌رده‌شت و رێگاگرتن له چالاكی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات بووه له رێگای رێگاگرتن له چوونه ناوه‌وه له ده‌روازه‌ی بێجاڕه‌وه.
واتا شاری سه‌رده‌شت به ده‌ردی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه چوو, گه‌ل كوژه‌ی كورد شه‌ڕی هاوبه‌ش سه‌رچاوه‌ی ده‌رده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ردوو شاره‌كه‌و هه‌شتاكانی گه‌لی كورده.
خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان, نه‌یان شاردۆته‌وه ڕاشكاوانه لێره‌و له‌وێ ئۆباڵی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان خستۆته سه‌ر هاوكاری ئێران-پێشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئاماژه‌مان پێی دا ((جێگای ئاماژه‌كردنه، كه نه ئێران و به‌رپرسانی رێژیمی تاران له بیری هه‌زاران برینداری كاره‌ساتی ٧ ی پووشپه‌ڕدان و نه به‌رپرسه كورده‌كانی باشووری كوردستان، كه هۆكارێك بوون بۆ ئه‌و په‌لاماره به هیچ جۆر ئاوڕیان له قوربانییه‌كان و ئازاردیتوه‌كانی ئه‌و رووداوه ژانهێنه‌ره نه‌داوه‌ته‌وه -22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به بۆمبی شیمیایی-ئا: عه‌زیز شێخانی )) .
كه‌واتا ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌یان دا, وه به‌شدارییان تێدا كرد, داوای لێبوردن له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و گونده‌كانی بكه‌ن, وه په‌یمان بده‌ن ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه له داهاتوودا دوباره نه‌كه‌نه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه, به هه‌ر شێواز‌و جۆرێكی دیكه له هه‌موو كات و زه‌مانێكدا, وه مۆنمێنتی تایبه‌ت بۆ قوربانیانی شاری سه‌ه‌رده‌شت دروست بكه‌ن, جێگایه‌ك یان چه‌ندێك به ناویانه‌وه بكه‌نه‌وه, قه‌ره‌بووی مادی قوربانیه‌كانی تاوانه‌كه بكه‌نه‌وه‌و به شه‌هید و برینداری چه‌كی كیمیاوی دیاری‌یان بكه‌ن, وه‌ك هێمایه‌كیش پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانی له شاری سه‌رده‌شت ئاوا بكه‌نه‌وه له خزمه‌ت برینداران و قوربانیانی تاوانه‌كه.

