
شەوی کۆتایی.. شيعر: اردلان سرفراز/ وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
” شب آخر “
بێ دەنگیتم نەزانی
سەیرکردنم تێنەگەیشتی
من هیچم نەووت
و
تۆش هەرگیز نەتپرسی
شەوێک کە ژەمی کۆتایی
خەنجەری دەستی دۆست بوو
لە نێوان عەشق و ئاوێنەیا
چ جەنگێکی نا بەرابەر بوو
چ چیرۆکێکی بێ مانا بوو
چ سەرەتا و چ کۆتایی
نەمانزانی و کەوتینە عەشقەوە
بێ پرسیار پەیوەست بووین پێیەوە
بەڵام هەرگیز تێنەگەیشتین
ڕاو نراوی سێبەرەکانین
سەفەر لەگەڵتا چەن جوان بوو
وەک جوانی دونیا بینین بوو
ڕۆشتین و نەمان بینی
هەزاران سێبەرمان لەگەڵ بوو
بێ دەنگیتم نەزانی
سەیرکردنم تێنەگەیشتی
من هیچم نەووت
و
تۆش هەرگیز نەتپرسی
لەو هەرا و بگرە” جەنجاڵ” ی گومان
لەو داخرانەی بێ ئومێد
لەو ساتەی کە باغی عەشق
بە دەستی ” با ” هەڵوەری بوو
لەو ساتەی هەزاران ساڵ
بەرامبەر بە یەک ” لەحزە” بوو
دەستپێکی شەوی تەنهایی
شەوی کۆتایی” باوەڕ ” بوو
بێ دەنگیتم نەزانی
سەیرکردنم تێ نەگەیشتی
من هیچم نەووت
و
تۆش هەرگیز نەتپرسی