
فه‌جری حاجی ئۆمه‌ران و جینۆسایدی بارزانیه‌كان … عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
رێكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان-پدك له گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌نجامدانی كاری سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌ناو جوگرافیای عیراقدا, یه‌كه‌م رێكه‌وتنی پارتێكی كوردی بوو له گه‌ڵ ئێران بۆ شه‌ڕی هاوبه‌ش, كه پاش شه‌ڕی قه‌ڕناقاو پشت ئاشان و ده‌ركردنی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی جود له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی سۆرانی زمان كه به هاوكاری لۆجستیكی حكومه‌تی عێراقی ئه‌نجامدرا, دوای 2 ساڵ له‌و به‌رواره, واتا 22ی ته‌موزی 1983 ینك و سۆسیالست و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش هاتنه ناو هه‌مان گه‌مه‌وه, به‌م ته‌رزه په‌یماننامه‌یه یارییان به چاره‌نووسی كورده‌وه ده‌كرد, كوردیان كرده شه‌ریكه دۆڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شه‌ڕه‌كه, دوای ئه‌نفال و كیمیابارانه‌كان له 6ی ئه‌یلولی 1988 دا ده‌ست به تاڵ و دۆڕاو لێی ده‌رچوون, ئه‌وه‌ی بۆیان مایه‌وه مانگانه تمه‌نێك و باره‌گایه‌ك له سونێ و قاسم ره‌ش و كارتی گه‌ڕان بۆ شاره‌كانی ئێران بوو, ئه‌وان نزیك 10%ی هاوڵاتیانی كوردستان و 4500 لادێیان به جینۆساید‌كردن و وێرانكردن دا, ده‌ریاچه‌یه‌ك خوێن و جیهانێك وێرانكارییان دورییه‌وه له‌و شه‌ڕه هاوبه‌شانه, هاوكات بزاڤی چه‌كداری كوردیان وه‌ك بزاڤێكی كرێ گرته به جیهان ناساند, به هێنانی ئێران له 29-7-1996 بۆسه‌ر كۆیه‌و هێنانی به‌رده‌وامی توركیا و هێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق له 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر , سه‌لماندیانه‌وه هه‌مان تاكتیك بۆته ستراتیژی كاریان و به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ده‌بێت, گه‌لی كورد له هه‌ڵدێرو ماڵوێرانییه‌كه‌وه بۆ یه‌كی دی ده‌به‌ن. …..
بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن ……..
