
چه‌ندی شیعرێكی دی له شاعیری ناسراو (عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی)یه‌وه.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
نه‌ی
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه دارستانن گه‌وره‌م
له ناخی قووڵی زه‌ویدا به دوای خۆراكیدا ده‌گه‌ڕێ
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه باهۆزی پایزه
نه‌ی ده‌گری : ئه‌وه قولله‌كانن ئاگریان گرتووه
نه‌ی : مرۆڤێك به‌ره‌نگاری مه‌رگی ده‌بێته‌وه
مه‌رگی سرووشت و وه‌رزه‌كان .
سترانبێژی كوێر
باران به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانی تاران دا ده‌بارێ
باران و بۆرژان و
هه‌وری ترس
په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن
به‌ڵام سترانبێژی كوێری مه‌رگ
گۆرانی بۆ مردووه كوێره‌كان ده‌چڕی .
له‌باره‌ی كتێبه‌كانی مێژووه‌وه
كتێبه‌كانی مێژوو قه‌حپه‌ن
شه‌هیده پیرۆزه‌كان له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌نێژن
شایه‌ده ساخته‌كانیش ده‌هێڵنه‌وه .
دیسان له‌باره‌ی كتێبه‌كانی مێژووه‌وه
كتێبه‌كانی مێژوو درۆزنن
ئه‌سكه‌نده‌ر قوتابی ئه‌رستۆ نه‌بوو
ئه‌و له جه‌للادێك زیاتر نه‌بوو
كه له پێناوی داگیركردندا
داگیری ده‌كرد
تا ئاره‌زووی
به خوێنی سه‌ربازه هه‌ژاره‌كان به‌دی بێنێ .
بۆ یه‌ڵماز گیۆنای
ژن و پیاوێك و شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له شه‌وی ئه‌نادۆڵ دا
به‌به‌ر ڕووناكییه‌وه
ژنه‌كه به ترسه‌وه ده‌ڵێ : ( ئه‌و شه‌وه چییه ؟)
شار و دێهات و گورگ له ژێر به‌فرا
له‌برسان ده‌لوورێنن
دووكه‌ڵی تونێله خواروخێچه‌كان و
كۆخه‌ی منداڵان و
شه‌وێك پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌ی لێ ده‌كرێ
پیاوه نووستووه‌كه به چرپه‌وه وتی : ( شه‌و شه‌وه )
پیاوێكی دی له‌وپه‌ڕی فارغۆنه‌كه‌وه
له‌ژێر ڕووناكی خنكێنراودا نامه‌یه‌ك ده‌نووسێ و
گۆرانییه‌ك ده‌ڵێته‌وه
دوای شه‌ڕی دونیا له باڵكان دا بڵاو بوو
باس له خۆشه‌ویستییه‌كی نادیار و
په‌یامبه‌رێكی شاعیر ده‌كا
خه‌ڵكی شه‌یدای بوو بوون
پیاوێك لۆمه‌ی براده‌رێكی ده‌كا و ده‌ڵێ :
( ئه‌م دونیایه خایین و ئۆینبازه
به به‌ره‌واژی سواری پشتی كه‌رێ ده‌بێ )
ژنه‌كه به ترسه‌وه ده‌گری
پیاوی یه‌كه‌م سه‌ركۆنه‌ی ده‌كا و
پێی ده‌ڵێ : ( ئه‌وه چییه؟
سپێده له ئانوساتی دایه و
دارستان به قووڵی هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێ
خاك له به‌ره‌ژان دایه )
شاعیر
ئاگری له كۆته‌كانی به‌ردا و
وتی ده‌بێ زیندانه‌كانی سه‌رزه‌مین بڕوخێن
نهێنی خۆشه‌ویستی كاره‌ساتباری خۆی بۆ باران دركاند
كه له په‌یكه‌ره‌كانی نوور
له میعراجیش شه‌هید بوو
خۆڵه‌مێشی خۆی به قه‌سیده‌یه‌ك سپارد
بوو به (چاك)ێكی نادیار و
سه‌ردان ده‌كرا .
سیما
ڕووت له ئاوێنه‌دا : دوو ڕووه
درۆ مه‌كه
خوا له ئاوێنه‌دا ده‌تبینێ .
ژنێك
هه‌موو شه‌وێ له گۆڕی دووریدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه (ته‌نه‌كه)ـاوه
له‌گه‌ڵ شه‌یتان له ماڵه‌كانیاندا
جووت ده‌بێ
وێنه‌ی ئه‌سپ له با دا ده‌حیلێنێ
چه‌ندی له گه‌ڕانیشیدا وه‌نه‌وز تینی بۆ ده‌هێنێ
ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌كه‌ی .
بۆ یه‌شار كه‌مال
دیواری ژووره كه‌ڕولاڵه‌كان و
زمانی گه‌لانی كیشوه‌رانت بڕی
به توانه‌وه له ئاگر و ژانی داهێنان
به‌ره‌نگاری
كه‌لاوه‌ی كه‌چه‌ڵ و بۆره نووسه‌ران ده‌بێته‌وه
به ناوی مرۆڤی تژی مه‌رگ
شۆڕشی داهێنانی
له داهێناندا داگیرسان .
- له ( عبدالوهاب البیاتی _ الاعمال الشعرية ) به‌شی دووه‌م
بڵاو كردنه‌وه‌ی ( المؤسسة العربية للدراسات والنشر ) بێرووت – لوبنان 1995
بڕوانه لاپه‌ڕه ( 454 و 455 و 471 و 474 و 479 و 484 و 497 و
501 و 513 . )