بوونه‌وه‌ری چاک.. شیعری فەرهاد کەریم
مرۆڤ له ناو خۆی جێینابته‌وه بچوکێکی گه‌وره‌یه و خۆی نازانێ گوو رێژه
من مر‌ۆڤم ده‌زانم ئاوده‌ست شوێنی ژیان و پشوودان نیه
سه‌رم پڕبووه له هه‌واڵ مرۆڤ لێناگه‌ڕێ سه‌ر به‌تاڵ بێ له هه‌واڵی خراپ
خراپی مرۆڤ له‌وه‌دایه به هه‌موو شتێکه‌وه رادێ منیش رانایێم به خه‌می مرۆڤ
غه‌ریبی خۆم ده‌که‌م شه‌رم نیه مرۆڤ غه‌ریبی خۆی بکا سه‌یره مرۆڤ غه‌ریبی خۆی نه‌کا
دووره هێنده دووره ده‌شمریت ناگا پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان نیه گه‌وره‌ی بچووکه، مرۆڤه بچووکی گه‌وره
په‌لاماری ژیان هه‌میشه نزیکه خوێنه شه‌قام،
نه‌بینرێیت باشه حه‌ز له سه‌یری جوانی ناکا بینینی پڕبووه له گوو مرۆڤ
سروشتی بازار، شه‌ڕی ئاین، ره‌نگ نه‌خۆش، کۆر بیر بووه مرۆڤ
هاورێکانم درێژ ژیان و به کورتی مردن زۆر ژیان و به که‌می مردن هاورێکانم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له ژیان ده‌ترساو نه‌مرد له مردن ده‌ترساو نه‌ژیا هاوڕێیه‌کم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له مردن و له ژیان ده‌ترسا، نه مرد و نه ژیا
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو له مردن نه‌ده‌ترساو ژیا له ژیان نه‌ده‌ترساو مرد هاوڕێیه‌کم
هاوڕێیه‌کم هه‌بوو نه حه‌زی له ژیان بوو نه له مردن له نێوان مردن و ژیان ده‌سووڕایه‌وه
من هه‌رگیز له هاوڕێکانی خۆم نه‌گه‌یشتم و نامه‌وێش بگه‌م و کێشه بخه‌مه ناو ژیان و مردنیان
هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی ژیان و مردنی ئه‌واندام بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانمان ئاڵۆزی تێنه‌که‌وێت
مرۆڤ غه‌ریبی خۆی بکا شه‌رم نیه له ناو خۆی جێینابته‌وه گوو رێژه
سه‌رم پڕبووه له هه‌واڵی خراپ ئاوده‌ست شوێنی پشوودانه
من مر‌ۆڤم و خه‌وم دێ به خه‌وی مرۆڤه‌خوا
پڕبووه له شه‌وی روناک قوربانیه‌که سواوه چرایه‌ک نیه بۆ گه‌شه رۆژی تاریکه تاوان
شۆڕش به ده‌مامکه‌وه شووره‌ییه، گورگ و مه‌ڕ و که‌ر منداڵی مرۆڤن خوا ده‌مامکه
منداڵه‌کانی دایانه‌وه که‌ندێ
یه‌کی خوارد، یه‌کی کوشت، سواری یه‌کێکیان بوو
ئاو ئاو چووه مرۆڤ
مرۆڤ زۆر میهره‌بانه وای گووت ئه‌و
گورکه نا،
مه‌ڕه‌که نا،
که‌ره‌که نا،
ئه‌و گوتی،
که‌سیش گوێی له ئه‌و نه‌بوو
مرۆڤ میهره‌بانه
که‌سیش گوێی له من نه‌بوو
مرۆڤ دێڕیی کۆتایی ناخوێنته‌وه
گه‌ر نه‌کوژێ و نه‌خواو سوارنه‌بێ
سواربوون و خواردن و کوشتنت پیرۆز بوونه‌وه‌ری خراپ
خه‌وت باش بوونه‌وه‌ری چاک با میهره‌بانیت نه‌زڕێت به خه‌وتوویی جوانیت