سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا ) … ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر
سمكۆ محمد : چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه
گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستادا )
ئاماده‌كاری مه‌له‌ف : هیوا عومه‌ر
له‌باره‌ی ئه‌م مه‌له‌فه‌وه:
ڕیشه‌ی تێكۆشانی هێزه چه‌پ و ماركسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ناو ئه‌ومێژوه‌دا سه‌ره‌ڕای وێستگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لاپه‌ره‌كانی ته‌ژییه له‌ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتیان كه‌خۆی له دابینكردنی به‌شێك له مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه و توانراوه جێگیر بكرێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری عێراق له قۆناغه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێك له‌م ده‌سكه‌وتانه په‌راوێز خراوه و لاواز كراوه، هه‌ندێكی ماوه.
له‌هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆماندا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی ئه‌م حوكمڕانیه‌و ئه‌م تایپه له ده‌سه‌ڵات ( فۆرمێكی ڕۆژهه‌ڵاتی)له ئابوری ڕه‌یعی بریتییه له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێك به قازانج و ویستی بانك و كارتێله مشه‌خۆره‌كانی ژێر چه‌تری (نیولیبرالیزمی سه‌رمایه‌داری )
ئه‌مه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری وهه‌ژاری وله‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌ومافانه‌ی به‌ده‌ستهاتبوون .
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له هه‌ڵومه‌رجی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێی چینایه‌تی وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته پێشه‌وه، كه ئه‌ركی جدیتری خستۆته به‌رده‌م هێزه‌كانی چه‌پ له به‌رامبه‌ر شكستی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ری رێگای كوردستان بۆ فۆكەس خستنه‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه و رۆڵی هێزه چه‌پ وماركسییه‌كان ئه‌م دۆسییه ده‌كاته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌پرسێت:.
(1) كام خوێندنه‌وه پێویسته بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ و ماركسیه‌كان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆڵی چه‌پ له په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ و بیكاته لیده‌ر له ئاراسته كردنی ڕوداوه‌كان ؟
(2) هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته به‌رده‌م هێزهچهپ و ماركسییه‌كان ؟
(3) هێزهچهپ و ماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه‌چین ؟
(4) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟ به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا و ئاسانكاری ده‌بێت له گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟
سمكۆ محمد نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان ، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له (مله‌فی چه‌پ له ئه‌مڕۆی كوردستاندا) پێیوایه “چه‌په‌كان ده‌بێ كه‌ڵك له‌ئه‌زموونی رابردوو وه‌ربگرن كه مادام ده‌سه‌ڵاته‌كان هێنده ناشارستانین كه ته‌نها چاویان ماتریال ده‌بینێ، له‌حاڵێكدا ئه‌و ماتریاله به‌شه‌رییه ئه‌گه‌ر نه‌چێته سه‌رشه‌قام، له‌نێوخۆیدا و له‌ده‌رونی خۆیدا هه‌میشه له‌سه‌ر شه‌قامه، چونكه ناڕازییه له‌شێوه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ك كه تائێستا سیستمه‌كه‌ی پێی پێناسه ناكرێ كه‌وابوو ئێستا كاتییه‌تی بلاتفۆڕمی نوێ بۆ خۆشگوزه‌رانی پێشكه‌ش بكه‌ن. ”
ئه‌و پێشی وایه : ” ململانێی فكری له سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن بوو له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ململانێی چینه‌كان تازه به‌ر له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوی سه‌رمایه‌داری بیستبوو،
هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ناو نه‌ك بینینی ژیانی سه‌رمایه‌داری، چونكه له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ش، سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌كو ئه‌ورپای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو كه ململانێكه به‌به‌شداری خه‌ڵكیش بوو،، هه‌ڵبه‌ت له ساڵی 1958 تاكو 1962 خه‌باتی جوتیاری هه‌بوو كه حیزبی شیوعی رابه‌رایه‌تی ده‌كرد له پشده‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بینیوه، چونكه سیستم ئه‌وه‌بوو كه له ئه‌وروپا بوو نه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات . ”
سمكۆ محه‌مه‌د له باره‌ی زه‌روره‌تی پلاتفۆرمی چه‌پ له‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی وایه :” هه‌ر كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌م پرسیاره راوه‌ستێت و ئه‌زموونێكی هه‌بێت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، بۆ ئه‌و وڵامه حازر به‌ده‌سته كه پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌یه كه ئایا ریفۆڕم بخوازن یان بیانهه‌وێ ببن به ئه‌لته‌ناتیف، له‌هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چه‌په‌كان بیانوویان به‌ده‌سته‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تكێش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن له‌پێناو سیاسه‌ت، یان له پێناو گۆڕینی هاوكێشه‌ی به‌لای خۆیانه‌وه وه‌كو حیزب، به‌ڵكو ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه هاوكێشه به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بگۆڕن، چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان ئه‌گه‌رچی دروشمێكی سوننه‌تیی و كلاسیكیه، به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه یه‌ك بخه‌ن له‌پێناو داوا ره‌واكانی ژیان كه سیستمی نادادپه‌روه‌ری رێگرییه‌تی، ده‌بێ ئه‌و هۆشیارییه فێری خه‌ڵك بكه‌ن كه ژیانێكی شایسته‌تر هه‌یه كه گروپێكی كه‌م له‌خه‌ڵك بۆخۆیان فه‌راهه‌م كردووه و ئه‌وانی دیكه كه زۆرینه‌ن له ژیانێكی سه‌خت و مه‌ترسی زیاتر ده‌ژین، كه‌وابوو هه‌موو هه‌لومه‌رجێك بۆ چه‌په‌كان له‌باره بتوانن گه‌مه‌ی خۆیان بكه‌ن و بیقۆزنه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه گۆڕینی واقیع ته‌نها به فكر و به سیاسه‌ت ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گشتی له‌گه‌ڵ نه‌بێت ”
ده‌قی وتووێژه‌كه :
* كام خوێندنه‌وه پێویسته بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و ڕۆڵی چه‌پ وماركسیهكان؛خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆڵی چه‌پ له په‌راوێز خراوی ده‌ریبهێنێ وبیكاته لیده‌ر له ئاراسته كردنی ڕوداوه‌كان ؟
سمكۆ محه‌مه‌د: به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه, پێم باشه له‌سه‌ر رابردوو و ئێستای هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له عێراق و كوردستان قسه بكه‌م كه ده‌ورانێك ناوی ناڕه‌زایه‌تی بهاتبا، ناوی چه‌پ و حیزبه كۆمۆنیسته‌كان ده‌هات, هه‌ر له‌وێشه‌وه تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات و حیزبی كوردی سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له كوردستان, به‌شێك له‌تێڕوانینی خۆم نیشان بده‌م, ئه‌وه‌ی له‌په‌یوه‌ند به‌رابردووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌په كه پێشتر سه‌رمه‌شقی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نێو كارخانه و جه‌ماوه‌ری و سه‌رشه‌قام و نێو زانكۆكان بوو، تاڕاده‌یه‌كیش بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كه ئێستا بۆته ستایل، هێند به ئیدیۆلۆژیای چه‌قبه‌ستوویی كرا و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتنی سیاسه‌ت رێگهببڕێت، تاكو ئه‌و راده‌یه‌ی كه هه‌ر ناڕهزایهتیهكی راسته‌قینه‌ش هه‌بوایه و دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی بهچهپهوه نه‌بوایه، مۆركی حیزبی بوونی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا وه‌كو ده‌ڵێن حیزب، ده‌نا شتێك نییه ناوی حیزبی كوردی بێت به حیزبه چهپهكانیشهوه، چونكه حیزب به‌ر له‌هه‌ر شتێك رزگاركردنی تاكه نه‌ك ملكه‌چ كردنی تاك بۆ گروپه خاوه‌ن شوناسه بچووكه‌كانی وه‌كو بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و هتد كه له‌نێو حیزبه به‌ناو چه‌په‌كان ئه‌م مانایه زیاتره، به‌هه‌رحاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كه كلاسیكی و هه‌ڵه‌یه، بۆیه ئه‌و چه‌پانه ناتوانن كه‌ڵك له‌فه‌زای گشتی و ئه‌و بۆشاییه وه‌ربگرن كه له‌كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌درا، له‌حاڵێكدا ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی پێشتر له‌كوردستان هه‌بوو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، له‌هیچ كونجێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لانیكه‌م ئیراده‌یه‌ك هه‌بوو بۆ پشتگیری كردنی ئه‌لته‌رناتیڤی چه‌پ بۆ ده‌سه‌ڵات، پشتگیری مه‌به‌ستم پێشوازیكردنی خه‌ڵك بوو نه‌ك پێشوازیكردن له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات كه دووجار زه‌مینه‌ی له‌بار بوو، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت روخابوو و دووهه‌م بۆشایی سیاسی دروست ببوو كه ئێستاش هه‌مان بۆشایی هه‌ست پێده‌كرێت له نه‌بوونی ده‌ستووری عێراقی و كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی، به‌ڵام به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هێرشه‌ی كه ده‌كرا و ئێستاش ده‌كرێته سه‌ر چه‌په‌كان و كاركردنی ئه‌حزابی بۆرژوازی ناسیونالیستی و ئیسلامی و هتد، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی كه ئابوری وڵاته‌كه‌ی داته‌پاند و ئینسانی كردووه به‌كائینێكی به‌كاربه‌ر و بێ كار، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هێرشه گشتگیره‌ی له‌هه‌موو دونیا ده‌كرایه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و شكستی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵه تێگه‌یشتنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌لایه‌ن ئه‌حزابی به‌ناو كۆمۆنیستیه‌وه، شكست به‌و تێڕوانینه هات، ئیدی ئه‌و لۆژیكه‌ی كه چه‌په‌كان هه‌یانبوو، جیگه‌ی نه‌ده‌بۆوه له‌نێو جه‌ماوه‌ری كوردستانی، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی كارخانانهكان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌كار و نێوه‌ندی كاركردن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش غیابی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌هاوكێشه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها غیابی له‌نێو دونیای راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری كه ئۆرگانه‌كانی به‌هه‌مان ستایلی سیاسی حیزبه بۆرژوازیه‌كان كاری ده‌كرد و نه‌فه‌سێكی بۆ ئازادی بیروڕا نه‌هێشتبۆوه كه ده‌بوو راگه‌یاندن پانتاییه‌كی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوایه، بۆیه گورزێكی كوشنده له‌و بزووتنه‌وه چالاكهدا درا كه ده‌كرا به‌هێزترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری په‌یدابكات، بۆیه بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ناسیونالیستی و لیبڕالی و ئیسلامی، جێپێیان بهچهپهكان له قكرد و شكستیان پێهێنا و ئێستاش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی سیاسی كوردستان، تائه‌و جێگه‌یه‌ی كه جارێكی دیكه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بێت، ره‌نگه نه‌توانێ شوێن پێی خۆی قایم بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه نێو جه‌ماوه‌ر و به‌ناچار خۆی ته‌سلیمی قه‌ده‌ری سیاسی بكات و ببێت به پاشكۆی ره‌وتی دیكه‌ی بێ ناونیشان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆچی له‌دوای دوو ده‌یه حوكمڕانیكردنی ئه‌م ناوچه‌یه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رێوشوێنی یاسایی، كاردانه‌وه‌یه‌كی ناچارییه، چونكه ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئێستا هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه له‌كوردستاندا قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كه‌ن, نه‌یانتوانیوه له‌و قه‌واره كلاسیكیهدا خۆیان رزگار بكه‌ن و كه‌مێك له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ناو دیموكراسی جیهان رێگه‌بگرن, به‌و مانایه‌ی نه‌یانتوانیوه ئۆرگان و ده‌زگاكانی حوكمڕانی سیستماتیك بكه‌ن, نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت خۆشیان قه‌ناعه‌ت به‌و یاسایه بهێنێت كه كاری پێده‌كه‌ن, نه‌یانتوانیوه كار بۆ دیموكراسی بكه‌ن كه شانازی پێوه ده‌كه‌ن ناونیشانی ئه‌و چه‌مكه‌یان هه‌ڵگرتووه, به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر لێی ده‌ترسن, وه‌ختێك ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروست نه‌بووه, ناشتوانێ پیاوانی پۆلیس و ده‌زگا ناوخۆییه‌كانی به‌فۆڕمێكی ته‌واو یاسایی باربهێنێ, چونكه هه‌م ده‌وڵه‌تی یاسایی نییه، هه‌م ترادیسۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ردا زاڵه، هه‌م له‌رووی سایكۆلۆژیاوه كه تاكه‌كانی هه‌یانه، هه‌مان سایكۆلۆژیای هه‌ڵچوونی كه‌سی ئاساییه و دووره له‌كه‌سی سیاسی، ئه‌مانه هه‌مویان رهنگدانهیان هه‌بوو به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، ههرلهوهی كه ده‌بینین پۆلیس ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ندی عورفه كۆمه‌ڵایه‌تی و ترادیسیۆنی كلاسیكی حیزبیه و له‌و بزووتنه‌وه چه‌په ده‌ترسن, ئه‌وه‌نده پابه‌ندی یاسایه‌ك نیین كه ئۆرگانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه, بۆیه ناتوانن نه‌خۆیان و نه‌ك خه‌ڵك له‌سه‌ر یاسا بنچینهییهكان رابهێنن, هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و چه‌پیشه كه پێشتر له‌ژێر فشاری سیاسی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كانی له‌ده‌ستدا و دووركه‌وتنه‌وه له‌خه‌ڵك و چین و توێژه چالاكه‌كان, له‌بری ئه‌وه‌ی تواناكانیان هه‌ڵگرن بۆ هه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر, ئاسۆی نێونه‌ته‌وه‌ییان له‌بیركرد و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر له‌بازاڕی سیاسه‌تدا ههڕاجیانكرد, یان نوێگه‌ریان كرد به لهئهلتهرناتیڤێك كه خودی سیستمی فه‌رمانڕه‌وای جیهانی ره‌واجی پێده‌ده‌ن, ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه هه‌روه‌ك (خالید قشتینی) كه رۆشنبیرێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و یه‌كێكه لهچهپهكان به نموونه‌یه‌ك ده‌یشوبهێنێ و ده‌ڵێ” ئه‌م سیستمه ئازادی به‌شێوه‌یه‌ك پێناسه‌كرد كه له‌شفرۆشی ئافره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ماف و تازه‌ترین مۆدێلی وهرزیداراگرتووه, سیاسیه‌كانیش نوێگه‌ریان له‌نوێترین مۆدێلی سه‌یاره و گه‌نده‌ڵیه‌كانی تردا دۆزیه‌وه”. ئه‌مه به‌شێكی بچووك بوو له‌و فاكته‌رانه‌ی كه پاشه‌كشه‌ی به‌بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كوردستان كرد، چونكه هه‌موو شتێك له‌یه‌ك سیاقدا نوسرایه‌وه و كرا بهمۆدێلێك وه‌كو هه‌ر مۆدێلێكی دیكه‌ی كاڵا كهكۆمپانیاكان به‌رهه‌میدێنن و دواتر به‌به‌رهه‌مێكی دیكه بازاڕی سووك ده‌كه‌ن، سیاسه‌ت و ناڕه‌زایه‌تی و شێوازه جیاوازه‌كانی بیركردنه‌وه له‌كوردستان ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی وه‌رگرتووه، رۆژانه گوێت له‌وه ده‌بێت كه پێت ده‌ڵێن چۆن له‌گه‌ڵ گۆڕینی میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی مۆدێلی جهان نه‌گۆڕاویت، چۆن له‌سه‌ر هه‌مان فكر ماویت كه باوی نه‌ماوه، ئه‌مه به‌شێكی گاڵته‌جاڕییه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی فشارخستنه سه‌ر سایكۆلۆژیای تاكی چالاكه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵچوونی ده‌ره‌ونی و روخان و هێزی گه‌وره‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌كوردستان یه‌ك فۆڕمیان وه‌رگرتووه و به‌پێی مۆدێل كار به‌سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ختێك ئینسان ئه‌م حاڵه‌ته نه‌شازه ده‌بینێ به‌رده‌وام، ئیدی بێ‌ئومێد ده‌بێت و ناتوانێ به‌و هاتنه سه‌ر شه‌قامه سیناریۆ بۆ داڕێژراوه بڵێت گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری سیاسی و رقی جه‌ماوه‌ری و هتد..
من ته‌واو دژی ئه‌و ره‌وته چه‌پخواز و نه‌ریتخوازه ماركسییهم وه‌كو ره‌وتێكی كۆنخواز و شوناسخوازی كلاسیكی و رۆمانسیانه بۆ چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری ناهۆشیار قسه ده‌كه‌ن وه‌كو بابه‌تێكی رۆمانسی، چونكه ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا رابه‌رایه‌تی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و مۆدێلی ژیان ده‌كات، به‌و چه‌په شوناسخوازه ململانێی له‌ته‌كدا ناكرێت، بگره ئه‌و شوناسه هیچ مانا و به‌هایه‌كی سیاسی نه‌ماوه به بیانووی ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری ده‌ڕوخێنن، خه‌باتی چه‌پ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه نییه بۆ سه‌عات كار و مافی كرێكار و یه‌كسانی و مه‌سه‌له‌ی ژن و هتد، ئه‌مه كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا و بووبهنهریتی سیستمی سیاسی له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا، ئێستا سه‌رمایه‌داری قه‌یرانی نوێی به‌رهه‌مهێناوه كه بریتیین له مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ و ئاواره‌بوون و كۆچ و مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی پارله‌مانی و هتد، چه‌په‌كان له‌سه‌ریانه ئه‌و هه‌ژموونه سڕ بكه‌ن و كاریگه‌رییان هه‌بێت خه‌ڵك مل به‌و جۆره سیاسه‌ته نه‌دات، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێت كرێكار ئێستا به‌شێكه له‌و نیرۆ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه سه‌رمایه‌داری له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانییه‌وه پشتی پێده‌به‌ستێت و ئه‌و شوناسه‌ی كۆنی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت بێكاریشی نه‌كردووه به كێشه‌ی سیاسی و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاری كۆمپانیاكان گرێیداوه و هه‌ندێكجار بووه به هۆی له‌نێوبردن و ناشیرین كردنی ئازادی و ماف و دیموكراسیش، چونكه كرێكار چ وه‌ك تاك و چ وه‌كو گروپی هێزی كار ئه‌و تموحه‌ی جارانی نه‌ماوه چه‌رخی كارخانه بووه‌ستێنێت و سیستم لێی بترسێت، ئێستا ره‌وتێكی دیكه په‌یدا بووه به‌ناوی چه‌په‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌بڕوای من موزه‌یه‌فه و پارادۆكسێكی نه‌شازه، چونكه ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست ده‌كات كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یڕوخێنێت یان ده‌بێته كۆمبارسی سیناریۆی فلمێكی سیاسی كه ئامانجه‌كه‌ی بۆ كرێكاران هیچ دیار نییه، هه‌ڵبه‌ت به پاڵپشتی چینی كرێكار ئه‌م سیناریۆیه به‌ڕێوه ده‌چێت و به زمانێكی رۆمانسییانه گوتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریشی هه‌یه، بۆیه من دژی ئه‌و رهوتهشم، به‌ڵام ئه‌لته‌رناتیڤی من ئه‌وه‌یه كه بگه‌ڕێینه‌وه شوناسی كرێكار وه‌ربگرینه‌وه، ئه‌ویش له رێگای كاری ده‌ستی و هێزی كار و یه‌كسانی بوون له ره‌وتی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی ئه‌خلاق كه ته‌كنۆلۆژیا نه‌یهێشتووه دوورخستنه‌وه‌ی كێشه‌ی كولتووری زاڵ و خۆسه‌پێن به‌سه‌ر ئه‌وانی تر به‌ناوی ره‌سه‌نایه‌تییه‌وه و هتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسی ده‌كه‌م ده‌كرێت وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ له‌به‌رچاو بگیرێت و كاری پێبكرێت.
به‌هه‌ر حاڵ بۆئه‌وه‌ی له باسه‌كه زۆر دوور نه‌كه‌ومه‌وه ده‌بێ باسی ئه‌وه بكه‌م كه خوێندنه‌وه و ململانێی فكری له سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتن بوو له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ململانێی چینه‌كان تازه به‌ر له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوی سه‌رمایه‌داری بیستبوو، هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ناو نه‌ك بینینی ژیانی سه‌رمایه‌داری، چونكه له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ش، سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌كو ئه‌ورپای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو كه ململانێكه به‌به‌شداری خه‌ڵكیش بوو،، هه‌ڵبه‌ت له ساڵی 1958 تاكو 1962 خه‌باتی جوتیاری هه‌بوو كه حیزبی شیوعی رابه‌رایه‌تی ده‌كرد له پشده‌ر و ده‌شتی هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بینیوه، چونكه سیستم ئه‌وه‌بوو كه له ئه‌وروپا بوو نه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات، ئیدی نه‌ك ته‌نها سیاسیه‌كان، ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوف و رۆشنبیر و كۆمهڵناسهكانیش باسی ده‌كه‌ن كه ململانێكه زۆر توند بووه تاكو سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌وابوو له‌لای ئێمه ته‌نها ناوی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بیسترابوو، به‌ڵام وه‌كو رۆشنبیری خێرا ئه‌و فكرانه‌ی بهرههمهاتبوون گه‌یشتن، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌ش كێشه‌ی تێدابوو، بۆ نموونه ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه هاتبوونه نێو ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیری كوردی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیشه‌وه، به‌هه‌ڵه وه‌رگیرابوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی كه‌ڵكیان له‌و ماتریاله به‌شه‌رییه وه‌رگرت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆشنبیران كه‌ڵكیان له‌و ره‌وته سیاسیه وه‌رگرت، پێداویستی ئه‌و شه‌پۆله بۆ فراوانكردنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌سیستم، به‌تایبه‌تی دیكتاتۆریه‌ت له‌هه‌وڵی نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه بوو له‌دۆخی نیگه‌تیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواكه‌وتن له‌بری پێشكه‌وتن و هتد، باشترین نموونه بۆ خراپ تێگه‌یشتن له چه‌مكه‌ی سیاسیه‌كان كه له‌م دواییه‌دا هه‌ستم پێكرد، به‌كارهێنانی چه‌مكی ناسیونالیزم له‌جیاتی راسیزم كه له له‌دوای 2010 له ئه‌روپا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌ده‌یان جار له نوسینی به‌ناو رۆشنبیره كورده‌كانم بینییوه.
• هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆ و شكستی حوكمڕانی به‌ره‌ی راستڕه‌وی ، چ بژارده‌و پلاتفۆرمێكی مومكین ده‌خاته به‌رده‌م هێزهچهپ وماركسییه‌كان؟
سمكۆ محه‌مه‌د: من بۆ ئه‌م پرسیاره به دوو خاڵ وڵام ده‌ده‌مه‌وه، خاڵی یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان كارگه‌ی تێدانییه به‌رهه‌می هه‌بێت و كرێكاره‌كانیشی هێنده هۆشیاری چینایه‌تیان نییه كه به‌رگری له‌خۆیان خزمه‌تی كاری خۆیان بكه‌ن له‌و كارگانه‌ی كه گشتی بوون و فرۆشران به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مه جۆرێك له‌قه‌یرانی دروستكرد و خه‌ڵكیش له‌قه‌یرانی دارایی تێناگه‌ن تاكو بیكه‌ن به‌ناڕه‌زایه‌تی و بچنه سه‌ر شه‌قام.
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه به‌له‌ربه‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی و پێكهاته جیاوازه‌كان، له‌كوردستان و ململانێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه و وڵاتانی وه‌كو توركیا و ئێران كه ده‌ستیان هه‌بووه له تێكدانی دۆخه‌كه، بۆیه به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ده‌كانی رابردوو كێشه‌ی نه‌ته‌وه و ئاین و كولتوور له‌كوردستان نه‌هێشتووه و كه‌مینه به‌و ئه‌ندازه‌یه سته‌می له‌سه‌ر نه‌ماوه تاكو رێگه‌ی سه‌ر شه‌قام بگرنه به‌ر، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆخۆی باڵانسێكی بۆ دروستكردووه و هه‌ر كاتێك بیهه‌وێ كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ، بۆیه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ترسێكی دیكه‌ی دروستكردووه كه ته‌نها فۆڕمێكه له‌ناوه‌ڕۆكدا قینی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، له‌پاشان كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت نییه تاكو بتوانێ سنووره‌كان بگرێت و كۆنتڕۆڵی بكات و ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌توانێ چالاكی تێدابكه‌ن، بۆیه ترسه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك شه‌رعیه‌تی هه‌یه كه هه‌ندێجار ئه‌مه ده‌كرێته بیانوو تاكو ترس له پلاتفۆڕمی سیاسی هه‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ش كه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، ره‌نگه به‌م بیانووه سته‌میان له‌سه‌ر بێت كه مه‌ترسییان ئه‌وان ترسی زیاتره چونكه پشتیان به گوتاری فه‌نده‌مینتالیزمی عه‌ره‌بی به‌ستووه، به‌ڵام له‌شوێنێكدا ناهه‌قن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه له‌هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، ئه‌سڵه‌ن خه‌ڵك وه‌كو چه‌مكه سه‌ربه‌خۆكه‌ی بوونی نییه، به‌ڵام له‌بری ئه‌مه خه‌ڵكی جۆراوجۆرمان هه‌یه، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه خه‌ڵكی حیزبی و ئیدۆلۆژی و مه‌زهه‌بگه‌رایی و ئینتیمای سیاسیین، بۆیه هه‌ندێجار ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی، بۆ نموونه ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسلامی توندڕه‌و كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه پێكده‌هێنن، هه‌رگیز به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌سه‌ڵات كه دیموكراسیش نییه، هه‌ركاتێكیش ده‌سه‌ڵات له عێڕاق و له كوردستان گه‌ره‌كی بێت ده‌توانن له‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و زلهێزه‌كانی دونیاوه، كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و یاساش بیكه‌نه سه‌نگی محه‌ك و شه‌رعیه‌تیش وه‌رگرێ، ئه‌وه‌ی كه له‌پێشدا باسم كرد كه له‌رۆژئاوا هه‌بوو و تاكو ئه‌مدواییه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوو، وه‌كو مۆدێلێك روویكرده رۆژهه‌ڵات و بوو به‌جێگای قه‌بوڵكردن، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی نه‌خشه بۆداڕێژراوی ده‌یان ساڵه‌ی له‌پشته‌وه‌بوو بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی و ئابوری له‌ناوچه‌كه، هاتنی هێزی ئیسلامی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له‌رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه روخێنران، زه‌مینه‌ی خۆی هه‌بوو بۆیه له‌رووی ده‌ره‌كییه‌وه كرا بهئهلتهرناتیڤ، ئه‌م داتایه له‌به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێكدایه، چونكه كه‌ره‌سته‌كانی گه‌یاندنی وه‌كو ئینته‌رنێت و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل و هتد، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به‌هره‌مه‌ندبێت لێی و هۆشیاری و رۆشنبیری وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی كه له‌كوردستانیش خه‌ریكه ده‌كرێت به‌مۆدێل، ره‌نگه به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌بێت كه خه‌ریكی چاكسازین له‌ژێر فشاری ده‌ره‌كی و ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و رووداوهكیانی دیكه‌ش هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی قوڵتركرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پلاتفۆڕمه‌وه هه‌یه بۆ چه‌په‌كان، مه‌سه‌له‌ی پشتگوێ خستنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه ومهزههبه بهڕوویهكدا كه بابه‌تی چه‌پ زیندووده‌كاته‌وه، چونكه ئێمه لێره له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كدا دهرگكیرین كه قه‌واره‌یه‌ك و ئینتیمای سیاسی له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد زیاتره، بۆ رێپێوانی جه‌ماوه‌ری له پێناو خۆشگوزه‌رانی له‌لایه‌ن چه‌په‌كانه‌وه وه‌كو پلاتفۆڕمێك باشتره له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه كه له‌ریشه‌وه ههڵناكهنرێت, ره‌نگه له‌مباره‌یه‌وه تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی تابوری پێنجه‌م و ده‌ستی ده‌ره‌كی و دوژمنی ئه‌زموون و هتد بوو بۆ هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئاماده كرابێت, به‌ڵام ئه‌مه نابێت ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌گه‌ر به‌ڕاست كاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئێستا ره‌خساوه‌ی كه پێشووتر حیزبی كوردی كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌ده‌گرت, قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بۆ ده‌سه‌ڵات دروست كردبوو كه كۆتایی مێژووی كورده, وه‌ختێك كه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی هه‌بووبێت و زانیبێتی بهمهنفهعهتی خۆی ده‌سوڕێ, له‌به‌رامبه‌ر تێكچوونی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێ به‌تایبه‌تی توركیا كه دواتر ده‌ركه‌وت ئێران مه‌ترسیدارتره, هێزی شیعه‌گه‌رایی كه زۆرترین خه‌ڵكی عێراقن و ده‌ستووریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و كورد بێهز هاتۆته پێشێ, له‌چوارچێوه‌ی سیستمی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕینیش جێگه‌ی هیچ شتێكی دی نابێته‌وه, ئه‌م وه‌همه له‌لای كه‌سانێكی به‌ناو رۆشنبیر و سیاسیش واقیعیه‌تی وه‌رگرتووه, به‌م پێودانگه‌بێت پاڕادۆكسی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی له‌شوێنێكدا باشتر ده‌بینرێ كه كه‌ڵك له‌و مێژووه وه‌رناگرێت, وه‌ختێك كه چاك ده‌زانێ ئه‌و فۆڕمه سیاسیه‌ی كه ناوی لێنراوه سیاسه‌تی عه‌له‌نی و مۆدێرن و ئاشتی خوازی، هه‌نگاوێكی دیكه‌ی هه‌ڵگرتووه و له‌ژێر عینوانی یاسادا تابۆی له‌سه‌ر لاچووه و چه‌پیش جێگه‌ی نابێته‌وه بۆیه ئه‌لته‌رناتیفی نییه. كه‌وابوو چه‌په‌كان ده‌بێ كه‌ڵك له‌ئه‌زموونی رابردوو وه‌ربگرن كه مادام ده‌سه‌ڵاته‌كان هێنده ناشارستانین كه ته‌نها چاویان ماتریال ده‌بینێ، له‌حاڵێكدا ئه‌و ماتریاله به‌شه‌رییه ئه‌گه‌ر نه‌چێته سه‌رشه‌قام، له‌نێوخۆیدا و له‌ده‌رونی خۆیدا هه‌میشه له‌سه‌ر شه‌قامه، چونكه ناڕازییه له‌شێوه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ك كه تائێستا سیستمه‌كه‌ی پێی پێناسه ناكرێ كه‌وابوو ئێستا كاتییه‌تی بلاتفۆڕمی نوێ بۆ خۆشگوزه‌رانی پێشكه‌ش بكه‌ن.
• هێزهچهپ وماركسییه‌كان كێن له‌مرۆدا ، ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆببنه‌وه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌وهێزانه چین ؟
سمكۆ محه‌مه‌د: بائه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه له‌به‌رده‌مماندا مێژوویه‌ك هه‌یه پێمان ده‌ڵێت” له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و قۆناغێكدا، سیستمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان كردوه له‌ته‌ك ئینساندا و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌په‌كاندا” كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م نه‌سیحه‌ته فكریه له‌وێدایه كه قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری راستیه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گره. هاتنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ئێستاش سیستمێكی نوێی پۆست سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وامی به‌م شێوه سیاسه‌ته ده‌دات.
ئه‌مه‌ش كارێكی كردووه كه ئینسان ناڕازی بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارانه و ناچاربێت چه‌پانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئه‌وه‌ی كه من جه‌ختی لهسهردهكهمهوه ئه‌وه نیه كه عاشقی ئه‌و فكره بم، چونكه فكر عیشقی له‌گه‌ڵ ناكرێ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ش قه‌بوڵ ناكات، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها بیسه‌لمێنم كه‌سێكی چه‌پ و ئۆپۆزسیۆنیم، یان ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم كه دژی ده‌سه‌ڵاتم و هیچی تر، یان كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌بن له‌كوردستان مودمن بن به‌فكری ماركسی، بۆیه ده‌روێشانه باس لهچهپگهرایی ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خو دهرخهربم و خۆم وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی میدیایی بنوێنم، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ خۆ جیاكردنه‌وه له‌كه‌سانی تر بانگه‌وازی ئه‌و فكره بكه‌م، زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه جه‌وهه‌ری بیری چه‌پ و چه‌پگه‌رایی و ماركسیزم، به‌رله‌وه‌ی هه‌ر شتێك بێت مه‌سه‌له‌ی هیومانیزمه، واته مرۆدۆستییه، مه‌سه‌له‌ی په‌راوێزخستنی شكسته‌كانی ئه‌و سیستمه‌یه كه تاكو بیناقاقای ناعه‌داله‌تیه، تائه‌و راده‌یه‌ی كه خودی ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵیده‌دات بڕوای پێ نییه، هه‌ر له‌مافی مرۆڤه‌وه بگره، تاده‌گاته دیموكراسی و بازاڕی ئازاد كه له‌دوای شكستی سۆڤیه‌ته‌وه هاته ئاراوه، مه‌سه‌له‌ی ژنان كه من به‌مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌زانم و ته‌واوی ئه‌و جیاوازییه چینایه‌تیانه‌ی كه به‌چاو ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێ، ماركس كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م فكره‌یه، هات و ره‌خنه‌ی له‌و دیالیكتیكه گرت كه هیگڵ ئیدیعای بۆ ده‌كرد و گوتی “ئێمه كارمان ئه‌وه‌یه دیالیكتیك بیخه‌ینه سه‌ر پێی خۆی كه ئه‌مه كاری فه‌لسه‌فه‌یه و پێشتر فه‌لسه‌فه ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو. بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان زیاد كرد كه فه‌لسه‌فه كاری گۆڕینی واقیعه. نه‌ك ره‌سم كردنی كاره‌كانی رابردوو”.
ئه‌مه‌ی ئێستا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین هێزی ئۆپۆزسیۆنی له عێڕاق و كوردستان، ره‌نگه ده‌ستبردن بۆ خوڵقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و موناقه‌شه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی تر بكرێت بۆ هه‌ڵخراندنی خه‌ڵك له‌دژی ده‌سه‌ڵات و سته‌مكاری، بیرۆكه نییه به‌ڵكو كه‌ڵك وه‌رگرتنه له هه‌لومه‌رجی سیاسی ناجێگیر، كۆتایی هێنان به‌ناعه‌داله‌تی و كێشه‌ی میللی و جیاوازی چینایه‌تی، هه‌ر بیانوویه‌كی تر مانای سیاسه‌ته و مانایه‌كی تری نییه بۆ خۆشبه‌ختی ئینسان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بڵێین ئیدیۆلۆژیاش له‌م سه‌رو به‌نده‌دا خراپ كه‌ڵكی له‌فه‌لسه‌فه وه‌رگرتووه و كردویه‌تی به‌جۆرێك له‌ئاین و به‌تایبه‌تیش ئه‌و حیزبه كۆمۆنیستیانهی كه كلاسیكیانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك فكری ماركس و چه‌پگه‌راییدا كرد.
راستییه‌كی تێدایه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه حیزب و ره‌وته شیوعیه ته‌قلیدیه‌كان وه‌ك فه‌لسه‌فه وه‌ریان نه‌گرت و وه‌كو هه‌لومه‌رجیش وه‌ریان نه‌گرت بگره وه‌كو هه‌ر حیزبێكی سیاسی كلاسیكی سه‌رمایه‌داری وه‌ریان گرت، چونكه وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ریان نه‌گرت كه ده‌بێ مه‌چه‌كی كرێكار سه‌نگی محه‌كی ئه‌و سیاسه‌ته بێت، به‌هه‌ر حاڵ دژواری ئه‌و ئیشكالیه‌تانه بوونه‌وه كه نه‌یانتوانی هه‌لومه‌رجه‌كان بگۆڕن بۆ بارێكی تر، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌وه چهپهكانن تێڕوانینی جیاواز ده‌بینن بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و كۆتایی هێنان به‌جۆره‌كانی سته‌م و هێنانه كایه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو ئینسان به‌یه‌كسانی، چونكه من پێموایه گۆڕینی ئه‌م دونیایه ئاسان نییه هه‌موو كو‌لتور و زمان و جوگرافیا به‌شۆڕشێكی یه‌كجاره‌كی بگۆڕێ، به‌ڵام خۆ لانیكه‌م ده‌توانین له‌رێگه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری و به‌رابه‌ری چه‌په‌كان، ژیانێكی له‌بار بۆ گشت ئینسان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ وه‌ڵام به‌و یۆتۆپیایه بده‌ینه‌وه كه سه‌رمایه‌داری و پایه‌كانی گومانیان له‌لای خه‌ڵك دروستكردووه، یان هیچ نه‌بێ ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه بیسه‌لمێنێ كه ئه‌و سیستمه مرۆڤدۆستانه‌یه، بۆیه جه‌ختكردنه‌وه لهسیاسهتێك كه مافی چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتنی تیا به‌ده‌ست بهێنن ئه‌و بیانوانهیه كههێنامنهوه.
ماوه‌یه‌كه قسه زۆر له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستاندا، به‌ڵام جیاوازی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه چه‌په‌ی كه من باسی ده‌كه‌م و دووره له‌وه‌ی كه له‌كوردستان هه‌یه، له‌وێدایه ئۆپۆزسیۆنێك كه ئاوڕ له‌رابردوودا نه‌داته‌وه، یان بهعاتیفه ته‌ماشای سیاسه‌ت بكات و گه‌مه به‌سۆزی كۆمه‌ڵگه بكات، یان ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی نه‌بێت و ته‌نها ره‌خنه بگرێت و ره‌خنه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێ، یان ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر عینوانێكدا خۆی پێناسه نه‌كات، یان ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌فۆڕمدا خۆی پیشان بدات، هیچ به‌جیاوازی نابینم له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی تر كه‌ئاراسته‌ی سیاسیان ته‌نها گه‌یشتنه به‌ده‌سه‌ڵات، یان ململانێیه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان كه پشكی هه‌ره گه‌وره‌ی موڵكی خه‌ڵكه به‌ر له‌وه‌ی موڵكی هه‌ر حیزبێك بێت، لایه‌نێكی تری نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن و چه‌پی راسته‌قینه، یان ته‌ماشاكه‌ر بێت و هیچی تر، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكاته‌ی سیستمی ته‌واوفق (رێكه‌وتن) دێته ئاراوه، هه‌ر ئه‌وكاته هێزێك پێك بێنێت و سواری سه‌رملی ره‌وته توڕه‌كه بێت و نه‌ترسێت له لۆمه‌ی سیاسی، چونكه خۆ به‌خاوه‌ن نه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه خه‌ڵكی تر به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئیحتیوای ته‌واوی ئه‌و هێزه بهشهریهش ده‌كات كه ده‌یهه‌وێ ببێته هێزێكی به‌قودره‌تی جه‌ماوه‌ری رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه، بۆیه به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رێگه له‌هێزی راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌گرێت.
به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر باشترین سیستم دیموكراسی بێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی فره‌یی لهئیتنیك و مه‌زهه‌ب و قه‌واره‌ی سیاسی له‌عێراق و كوردستان كه ئێمه به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین. وه باشترین میكانیزمیش هه‌ڵبژاردن بێت. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌كوردستان و عێراقدا حیزبی سیاسی ئه‌زمونێكی له‌باره بۆ ناوچه‌كه. گه‌نده‌ڵی سیاسی له‌ئاستی لوتكه‌دا بێت و گه‌نده‌ڵی ئیداری هه‌موو كه‌سێكی ئه‌و وڵاته نه‌ك سیاسی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا تریبۆنێك نه‌بێت قسه‌ی تێدا بكرێت. ئه‌گه‌ر قسه‌شت كرد ئه‌منیه‌تت بكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه. ئیتر چاوه‌ڕێی چی ده‌كرێت له‌و سیستمه‌ی كه ئێستا عێراق و كوردستانی به‌هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه و پێناسه ناكرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه دونیابینییه‌ك دروستبووه و خه‌ریكه شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش پاڵپشتی ده‌كرێت، بوونی ئیسلامیه‌كانه و پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان وه‌رگرتووه، ئه‌مانه له‌حیزبه ئیدیۆلۆژیستهكانی ماركسی توندڕه‌و خراپترن، چونكه سه‌ركه‌وتنی ئیسلامیه‌كان، یان لانیكه‌م گه‌شه‌كردنیان و چوونیان بۆ پارله‌مان و ده‌ستگرتن به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، هیچ له‌كێشه‌ی چینایه‌تی ناگۆڕێ، هیچ له‌كێشه‌ی سته‌می میللی و مافی پێكهاته‌كانی تر و پێكه‌وه‌ژیان و هاوڵاتیبوون ناگۆڕێ، چونكه ئه‌وان تاكو ئه‌و جێگه‌یه بڕوایان به‌ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌یه كه ئیسلام وه‌كو تاكه مه‌رجه‌عێكی فكری یاسایی له‌سه‌ر ته‌خت بێت، نه‌ك وه‌كو هێزێكی یه‌كسانیخوازی وه‌كو ماركسیه‌كان، كه‌وابوو ده‌بێت ره‌وتی چه‌پ خۆی وه‌كو ئه‌لته‌رناتیف پێشنیار بكات.
ئێستا عێراق هه‌ر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕێكی تری سیاسیه كه كورده‌كان دۆڕاون تێیدا، به‌ڵام كێبه‌ركێكه چونكه ئۆپۆزسیۆنێكی ناكامڵ ده‌یكات و له‌راستیدا ئۆپۆزسیۆن نییه، بۆیه ته‌واوی كێشه ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌لانراوه كه هه‌ر ده‌ڵێی هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان ده‌كرێ و بۆ عێڕاق نییه و ده‌ره‌نجامه‌كانیش هه‌ر به‌و ستایله له‌خه‌ڵك گهیانراوه، ئه‌م سیناریۆ سیاسیه كه له‌نێوان به‌شێك له‌هێزه سیاسیه‌كاندا ده‌یبینین، كه‌سێكی نه‌شاره‌زاش هه‌ستی پێده‌كات كه بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن جگه له سیناریۆی سیاسی هیچی تر نییه بۆیه خه‌ڵك دڵنیا نییه، تاكو به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات راوه‌ستێت، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه به‌فۆرم و به‌كۆنه قین مامه‌ڵه له‌ته‌ك چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێت. به‌بڕوای من ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه كه هه‌ڵگری چه‌مكی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بێت، ده‌بێ له‌هه‌مو هێزه‌كان خه‌ڵك ناچار بكات په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌بێت بۆ ته‌واوی كوردستان و عێراق، نه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ شارێك بێت و هیچی تر، بۆیه باشتر وایه چه‌په‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه‌ئه‌و چه‌مكه بازرگانی پێوهدهكرێ، یان ئه‌وه‌ی له‌په‌نای ئه‌م چه‌مكه‌دا كێبه‌ركێی تر پێبكه‌ن و فكری چه‌پیش قه‌تیس بكه‌ن لهگروپێكدا. نه‌شازی ئه‌م حاڵه‌ته بۆ چه‌په‌كان، كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌په‌كانیش، هه‌روه‌ها زۆر دوور نیه هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن.
• له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، پلاتفۆرمی چه‌پ چی بێت ؟به‌شدار بن یان نا ؟ تاچه‌ند به‌شداریكردن به لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و به ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێگا خۆش ده‌كا وئاسانكاری ده‌بێت له گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئابوری ؟
سمكۆ محه‌مه‌د: هه‌ر كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌م پرسیاره راوه‌ستێت و ئه‌زموونێكی هه‌بێت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، بۆ ئه‌و وڵامه حازر به‌ده‌سته كه پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ئاماده‌یه كه ئایا ریفۆڕم بخوازن یان بیانهه‌وێ ببن به ئه‌لته‌ناتیف، له‌هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا چه‌په‌كان بیانوویان به‌ده‌سته‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌تكێش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن له‌پێناو سیاسه‌ت، یان له پێناو گۆڕینی هاوكێشه‌ی به‌لای خۆیانه‌وه وه‌كو حیزب، به‌ڵكو ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه هاوكێشه به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بگۆڕن، پلاتفۆڕمی چه‌په‌كان به‌هه‌موو بیڕوباوهڕێكی جیاواز ئه‌گه‌ر ناسیونالیست بن یان كۆمۆنیست یان نیشتیمان په‌روه‌ر یان هه‌ر جۆره چه‌پێكی سووننه‌تی یان مۆدێرن بن، ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ژیان له‌پێش سیاسه‌ته‌وه‌یه بۆ گروپ و ده‌سته‌بژێری سیاسی، چه‌مكی یه‌كگرتوویی بۆ چه‌په‌كان ئه‌گه‌رچی دروشمێكی سوننه‌تیی و كلاسیكیه، به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌خلاقییه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه یه‌ك بخه‌ن له‌پێناو داوا ره‌واكانی ژیان كه سیستمی نادادپه‌روه‌ری رێگرییه‌تی، ده‌بێ ئه‌و هۆشیارییه فێری خه‌ڵك بكه‌ن كه ژیانێكی شایسته‌تر هه‌یه كه گروپێكی كه‌م له‌خه‌ڵك بۆخۆیان فه‌راهه‌م كردووه و ئه‌وانی دیكه كه زۆرینه‌ن له ژیانێكی سه‌خت و مه‌ترسی زیاتر ده‌ژین، كه‌وابوو هه‌موو هه‌لومه‌رجێك بۆ چه‌په‌كان له‌باره بتوانن گه‌مه‌ی خۆیان بكه‌ن و بیقۆزنه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه گۆڕینی واقیع ته‌نها به فكر و به سیاسه‌ت ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌ریب نه‌كرابێت و هاوكێشه نه‌گۆڕێت به‌لای خه‌ڵكدا، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه هه‌میشه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و له‌گه‌ڵ واقیعدا نییه به‌و مانایه‌ی كه چه‌په‌كان ده‌یزانن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزدان ده‌بێ ئێمه له‌خه‌می گۆڕینی هێزدابین نه‌ك واقیع، چونكه جاری واهه‌یه واقیع له‌خزمه‌تی گشتی نییه، خۆپیشاندانه‌كانی سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بی یان خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه واقیع هه‌ندێك جار سیناریۆی دروستكراوه، ده‌بێ واقیعێك بێت به ئیراده‌ی خه‌ڵك دروستكرابێت نه‌ك به ئیراده‌ی سیاسی ده‌ره‌كی. ئێستا له‌هه‌موو كات لهبارهتره چه‌په‌كان ئه‌م هه‌قیقه‌ته له‌به‌رچاو بگرن ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی چه‌پگه‌رایی وجوودی هه‌یه.