
شانۆ له نێوان تیۆر‌و پراكتیكدا … نووسینی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
كاری تیۆری به‌گشتی و له هونه‌روئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌تی ، به‌یه‌كێك له‌ماناكان كاركردنه لهسهرگریمانه، ئه‌و یش كارێكه به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان په‌خشكه‌ره‌وه‌ی گومانه به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و بابه‌ته جیاوازه‌كاندا وه‌كو”دیكارت” له‌كتێبی “پرنسیپه‌كانی فه‌لسه‌فه”دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ئێمه بۆئه‌وه‌ی راستی بپشكنین ،ده‌بێت گومان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌بكه‌ین كه‌ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه (1)شانۆكه‌ی ئێمه له‌كوردستان تاكو ئێستاش نه‌یتوانیوه له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی تیۆری و پركتیك پێكه‌وه خۆی دابمه‌زرێنێت یاخود نه‌مان توانیوه وه‌ك ” كێشه”یه‌ك و له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه خوێندنه‌وه ی بۆبكه‌ین و تێ!گه‌یشتنێكی شایسته بۆ(جوانی) بكه‌ین ، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستیشم له كێشه دوره له‌مانا سایكۆلۆجی و رۆژانه‌ییه‌كه‌ی به‌ڵكو لێره‌دا كێشه وه‌كو كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی (ئیستاتیكی)و خاوه‌ن نۆرم و به‌های جوانی و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی .
به‌ڵێ كاركردن له‌سه‌ر هه‌رگریمانێك ، واتاكاركردن له‌سه‌رفه‌لسه‌فه و هزر..(2) ئه‌مه‌ش وه‌كو له‌سه‌ره‌تای كێشه‌كانه‌وه لێی ده‌دوێین به‌ڕوونی گومانی خۆمان په‌خشده‌كه‌ینه‌وه له نێوان تیۆر‌و پراكتیكدا له‌سه‌ر هه‌ر ڕووداو‌و پێشهاتوو گریمانه‌یه‌ك كهدهریدهخات شانۆ له‌كوردستان له بیمارییه‌كی قوڵدایه‌و كه‌سیش نماینده‌ی ئه‌و بیماریهناكات و هه‌مووان خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو قاره‌مان ده‌بینن وه‌كو “هایدگێر”ده‌ڵێت :”مرۆڤ له‌وشوێنه‌دا ده‌دوێ كه‌به‌زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه (3) ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه به‌دیارده‌خات كه‌له شانۆ بێ سه‌قفه‌كه‌ی كوردستاندا بنه‌مای بنیادی فه‌لسه‌فه ئه‌مه‌یه :”هه‌رچه‌شنه نێواخندۆزیه‌كی په‌تی و ڕه‌سه‌ن ، ڕه‌گاژۆی ڕه‌واو په‌سندكراوی زانیاریه(4) زانیاریش لێره‌دا بریتی ده‌بێت له ویست و ئاره‌زووی بكه‌ره‌كانی و زۆرینه‌یه‌كی ڕێژه‌یی پێ ئالوودهكراو و بارگاوی به ناولێنان و هه‌ڵه‌ی لۆژیكی كوشنده‌و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێ نهخوێندهواردهكرێت و بواره‌كه‌ی پێ بارگاوی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش له‌هه‌مان ئه‌وشوێنه‌وه‌یه كه دژه به‌و ” ڕێگه‌ی خه‌یاڵسازی به‌های مه‌ده‌نیه‌تی داهێنانه‌ی خۆی ئه‌سه‌لمێنێت”(5) له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته له( شانۆدا )دا به‌دوای دۆزینه‌وه‌كاندا بگه‌رێین و دووره په‌رێزی بكه‌ین له‌وانه‌ی به‌ناوی تیۆره‌وه سه‌رقاڵی لاقه‌كردنی ئه‌و هونه‌ره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه لێره به‌دوا جگه له سه‌رنج هییچ بۆچوونێكی ترم نابیبَت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت.
قسه‌ی من لێره به‌دواوه” پوخت ” بریتی ده‌بێت له‌باسی شانۆ له‌نێوان تیۆر‌و پراكتیكدا و له‌وانه‌ش له‌ڕووی ئیستاتیكی و به‌ها فه‌لسه‌فی و فیكری ومه عریفیه‌كاندا .چونكه وه‌كو “هرمان بروگ “ڕای وایه “ئه‌وه‌ی (.. ) كه هیچ نادۆزێته‌وه ، له‌دیدی ئه‌ودا بێ ئه‌خلاقانه‌یه”(6)ئه‌ڵبه‌ته ئه‌خلاق به‌مانا واقعی و رۆژانه‌ییه‌كه‌ی نا به‌ڵكو به‌مانا هونه‌ریه‌كه‌ی ، پێویسته وه‌رگرو بكه‌رانی شانۆ هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و وئهخلاقه بده‌ن …له‌م ڕوه‌وه “شانۆ” ده‌شێت شێوه‌یه‌ك بێت له‌شێوه‌كانی یاخی بوونی جوانی (…)(7) یاخود ئه‌گه‌ر زمانی ئیكۆ به‌كاربهێنین ده‌ڵێین (شانۆ) بۆخۆی چێژله‌و ناونانه بێ سنوره وه‌رده‌گرێت و ته عبیر له‌جیهانێكی هه‌لاهه‌لا ده‌كات (8) هه‌روه‌كو “لۆكاچ”پێی وایه (تیۆر*) ته‌عبیر كردنه له ڕوتبوونه‌وه یه‌كی ترانستدنتاڵیانه، یان هه‌ندێك له ڕه‌خنه گرانی ئه‌ده‌بی له‌باره‌ی “دۆستۆیڤسكی”یه‌وه ، ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه دیستۆڤسكی هه‌میشه رۆحی خۆی به‌نه‌خۆش زانیوه ، ده‌شێ هه‌مان شتیش له‌باره‌ی هونه‌ری (تیۆره‌كانی شانۆش**) بگوترێت..(9) ئێمه له‌دنیایه‌كدا ده‌ژین گومان و دوودڵیه‌كانی ئه‌و دونیا تازه یه به جۆرێك ئالوده‌مان ده‌كات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی و دڕدۆنگی و قه‌له‌قی ئیدی ماناكان پڕ‌و ته‌ژی ده‌بن له ئالوده‌یی و كه‌متر به‌ره‌و حه‌قیقه‌تی شته‌كان ده‌چین ، ئه‌وه‌نده دووركه‌وینه‌وه تا نادیده ده‌بین ، چونكه “سوكرات” وته‌نی :”…”مه‌عریفه‌ی چێتی مه‌عریفه‌ی حه‌قیقیه “…”(10) وه له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه “نمونه‌ی ئایدیا” “یاخود وێنه”حه‌قیقه‌تی هه‌مه‌كی هه‌بووه به‌كردار وبونیان ده‌ره‌كی یه ….”(11) كه‌واته نزیكبوونه‌وه له‌و وێنه‌یه‌و پیشان دانی ئه‌تمۆسفێرێكی سایكۆلۆجی تێكه‌ل به فه‌زای سروشتی نزیكمان ده‌كاته‌وه له یه‌قین ، هه‌روه‌ها “ئه‌رستۆ” ڕای وابوو(…) مه‌عریفه‌ی حه‌قیقی ئه‌ومه‌عریفه‌یه‌یه كه په‌یوه‌سته به “مرتبه”ی یه‌قینه‌وه (12) ئه‌وه مه‌بده‌ئی مه‌عریفه‌و ژینالۆژیاكه‌ی لای “ئه‌رستۆ “(هه‌سته ڕاسته‌وخۆكان) ده‌بنه به‌شتێك له ئێسته و دۆخه‌كه به‌به‌شه‌كی وه‌سف ده‌كات “(13). له‌م تێگه‌یشتنه‌وه به‌پێی هه‌ردوو بۆچوونه‌كه ی”ئه‌فڵاتوون وئه‌رستۆ” ، “وێنه‌و ئایدیا “ی خۆیه‌تی و پێویستی زۆریشی به‌هه‌ستی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا كه‌واده‌كات به‌ته‌واوه‌تی نیشته‌جێ ببین له‌ناو ڕووداو‌و كرداره‌كاندا .
چونكه “به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌مانباته ناخی خۆیه‌وه ، ئێمه ئاگامان له‌ناخی خۆمان نامێنێت”(14) ئه‌ی گه‌ر ئالوده‌یی رۆحی و خراپی په‌روه‌رده و بیماری هه‌ستی و عهقڵیمانی داپۆشی بوو؟ ئه‌و كاته چۆن به‌دوای چییه‌تی شته‌كان و ڕووداوه‌كاندا برۆین؟ هیچ شتێك مه‌ستی نه‌كردین جگه‌له پارچه پارچه بوونی جه‌وهه‌ری شته‌كان ؟ لێگه‌رێن با جیاوازی بێ هه‌واڵ له‌جیاتی پارادۆكس دانرێ (15)چونكه پارادۆكس هیچ چێژێك به‌رهه‌م ناهێنێت (16) ئه‌مه ئه‌وه‌بوو كه رۆلان بارت لهچێَژی ده‌ق دا ده‌یگووت .
دێریدا “ش له‌ه‌مباره‌یه‌وه”ده‌یگووت:”به‌رده‌وام ههوڵَمدا تا فه‌لسه‌فه بێَنمه مه‌یدانه‌وه . مه‌یدانێك كه‌له‌ودا فه‌رمانڕواییه‌ك نه‌بێت (17 ) ئه‌مه به‌نمونه‌یه‌كی دروستی ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌زانم هه‌رچۆن “لیۆتاریش ده‌یگووت:”رۆڵی ئێمه وههكو هزرڤان ئه‌وه‌یه كه‌زانیاری خۆمان له‌وشته‌ی كه له‌زماندا گوزه‌رده‌كات قوڵتر بكه‌ینه‌وه ، بیرۆكه‌ی بێ گیانی زانیاریه‌كان ڕه‌خنه بكه‌ین ، ئاڵۆزی له‌به‌ر چاو نه‌هاتوو لهجهرگهی زماندا ئاشكرابكه‌ین “(18) به‌ڵگه‌شم له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و بێژه‌یه‌ی “ناتالی ساروت”ه كه‌ده‌ڵێت :”ڕووی شاعیرانه‌ی به‌رهه‌مێك ده‌رخه‌ری توخمی نه‌بینراویه‌تی “..كه واتێده‌گه‌م به‌ته‌ئویل به‌دیارده‌خرێت كه له دنیای ئێستای شانۆ له‌كوردستاندا بوونی نییه یان له ئاستێكی زۆر نزمدا یه . ئه‌و مێژووه‌ی شانۆ هه‌یه‌تی و مرۆڤانی كورد له‌گه‌ڵی ژیاون و نزیك ودوور ئاشنان پێی كه‌چی تاكوئێستا شاكارێكی ئه‌ده‌بی و شانۆیی حه‌قیقیمان له‌و مێژووه‌نه‌دی !!! گه‌ر هه‌شبێت تائه‌و شوێنه‌ی كه‌من ئاگادارم له حیكایه‌تێكی بێ له‌زه‌ت و بێ تام تێپه‌ڕیان نه‌كردووه.
وورده‌كاریه‌كانی ناو چیرۆكی شانۆنامه‌كان پڕن له‌و راِستیه ی كه زۆربه‌ی مرۆڤان ته‌ماشاده‌كه‌ن و كه‌متر هه‌ستی پێده‌كه‌ن . شكلۆفسكی ووته‌نی” ئێمه هه‌موورۆژێك سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ین ،به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه ببینین “(19) ئه‌مه‌ش دووره له‌چه‌ناڵی گه‌یشتن كه پێویسته و به “واتایه‌كی كۆن ئێمه ده‌گه‌یه‌نێنه فۆرمێكی تازه‌و هه‌ر ئه‌م بزاوته ، هه‌مووبه‌رهه‌م ده‌گۆڕێت ” (20) “بارت “یش له‌تێزی كورتی “سۆلێری نووسه‌ردا”ده‌نووسێ “ژین ده‌ق ئاسایه”(21) ئالێره‌دا من جه‌ربه‌زه‌یی شانۆكارێك هه‌ست پێ ناكه‌م له‌وه‌دا كه سه‌ركێشی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانهبكات ، له‌فۆرمێكی هونه‌ری و زیندوودا ، كه‌مانا ده‌خاته‌وه ناو ڕووداوه‌كان وگێڕانه‌وه …
له‌یۆنانی كۆندا جوانییه‌كان ده‌نگی خواوه‌ند بوون (22)(لۆنجینیۆس)نووسه‌ری كۆنی گریكی لهوكتێبهی به‌ناونیشانی “له‌باره‌ی جوانیه‌كان-عن الرائع”دا ده‌نووسێ :”جوانیه‌كان سۆزێكن بۆخواوه‌ند ، خواوه‌ند به‌ره‌و پاكیمان ده‌بات ، به‌ره‌و ناخ ، به‌ره‌و حه‌قیقه‌ته خواوه‌ند ئامێزه‌كان (23)ئه‌ی كاتێك بڕوامان به حه‌قیقه‌ت و خودا‌و پره‌نسیپه‌كان لاواز ده‌بن چی بكه‌ین به پراكتیك و كێشه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن؟ هه‌روه‌كو چۆن رای ئهرستۆو ئه‌فڵاتوونیشمان له‌وباره‌یه‌وه زانی … ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین لایه‌نگری “ئیستاتیكای موتڵه‌ق”به‌مه‌عنای دابڕان له‌هه‌لومه‌رجه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیه ، چونكه ئه‌و هه‌لومه‌رجانه ئه‌م چێژه ستاتیكیه دیاری ده‌كه‌ن (24) قاره‌مانانی رۆمانه‌كانی “فلۆبێر” ، بایه‌خی وه‌سایقی خۆیان له جیهانبینی بابه‌تگه‌ریانه ی فلۆبیره‌وه وه‌رگرتووه. بابه‌تگه‌ری فلۆبیر كردویه‌تیه كارێك هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه له‌دیارده سایكۆلۆژیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكۆڵێته‌وه ناچاره په‌نایان بۆبه‌رێت .
بابه‌تگه‌ری به‌هێزترینی لایه‌نی رێباز ی فلۆبیر بوو (25)ئه‌ی تۆبڵێی شانۆ پێویستیه‌كی هاوچه‌شنی نه‌بێت ؟ له‌ساڵی 1750وه‌كه بۆمگارتن جوانیناسی دامه‌زراند،(…)(26)له‌ورۆژه‌وه‌كێشه‌ی ستاتیكاكێشه‌یه‌كی هاوبه‌شی نووسه‌ره مهزنهكانهو ده‌بێت وه‌كو كێشه‌ش له‌باره‌یه‌وه بدوێین ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی خێرا به‌ناو بیروڕاو مقۆمقۆكانی ناوبیریاراندا بكه‌ین ده‌بینین راوبۆچوونه‌كان سه‌رجه‌میان به‌م جۆره چڕده‌بنه‌وه بۆنمونه : به‌باوه‌ڕی بۆمگارتن (1714-1762)بابه‌تی مه عریفه‌ی لۆژیكی حه‌قیقه‌ته‌و بابه‌تی جوانیناسی یا(مه‌عریفه‌ی هه‌ستی )جوانییه .جوانی ته‌واو یا ڕه‌ها ئه‌وه‌یه كه به‌هاوكاری هه‌ست ده‌ناسرێته‌وه .
حه‌قیقه‌تی كامڵ یاڕه‌ها ، ئه‌وه‌یه كه به عه‌قڵ ده‌ناسرێته‌وه ، چاكه‌ی ته‌واو یا ڕه‌ها ئه‌وه‌یه كهلهڕێگای ئیراده‌ی ئه‌خلاقیه‌وه به‌ده‌ست دێت(27)ئه‌مه وه‌كو لایه‌نی تیۆری و فه‌لسه‌فی و له ڕووی “كرده‌ی مرۆیی ده‌قێكی ئه‌گه‌راویه” (28) ئهوئهگهرانهش له‌جیهانی (جوانی)دا كۆمه‌ڵێك ده‌روازه‌ی گرنگ ده‌كه‌نه‌وه به گوته‌ی (هۆم) (1696-1782) جوانی ئه‌وه‌یه كه دڵپه‌سند بێت، له‌م ڕووه وه ته‌نیا به‌هۆی زه‌وقه‌وه دیاری ده‌كرێ (29) به‌ڵام ئایا زه‌وق ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ست نیه به‌په‌روه‌رده‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ژیانی بكه‌ران و وه‌رگرانی شانۆوه؟ وه به‌باوڕی (بێرك) (1720_1797) (كتێبی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رچاوه ی وێناكردنه‌كان له‌باره‌ی باڵا- وجوانهوه (…) ، پێی وایه له‌بنه‌ڕه‌تیاندا، خاوه‌نی هه‌ستی پاراستنی ده‌روون وهه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تین (30) به‌باوه‌ڕی فیخته (1761_1814) ئاگایی له‌باره‌ی شتی جوانه‌وه ، له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت : دنیا واته سروشت. ئه‌مه‌ش دوولایه‌نی هه‌یه ، ئه‌م دوو لایه‌نه ئاكامی دوو كارن ، یه‌كیان به‌رته‌سكی ئێمه‌و ئه‌ویتریشیان چالاكی ئازاد‌و به‌ربڵاوی وێناكردنه‌كانمان .
به‌مانای یه‌كه‌م : جیهان به‌رته‌سكه‌و به‌مانای دووه‌میش: جیهان ئازاد‌و به‌ربڵاوه (31) به‌باوه‌ڕی شافتس بری (1670-1713)ئه‌وه‌ی جوانه ، هاوسه‌نگ وگونجاوو حه‌قیقیه و ئه‌وه‌یش كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م جوان وههم حه‌قیقیه ، دڵپه‌سه‌ند وچاكه . جوانی به‌باوه‌ڕی شافتس بری ته‌نها به‌هۆی رۆحه‌وه ده‌ناسرێت (32)ئه‌مه‌ش خودی كێشه‌كه‌یه ئایارۆح كێشه‌یه‌كی زه‌مینیه؟!یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌م ئاڵۆزیه له‌كوێوه دێت ؟ یا ن سه‌رزه‌مین به‌بێ رۆح دیناو”مكاشفه”ناكرێت ؟ یان شتێكی مومكینه ڕووبدات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره ڕه‌سه‌نانه‌ن كه بینایی به‌شێك لهشانۆكارو ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌وانه‌شی ده‌بنه وه‌رگری به‌رهه‌مه‌كان .
ههروههاگهرپچینهلای جوانیناسی (كانت)ئه‌وه‌یه : مرۆڤ به‌باوه‌ڕی كانت ، مه‌عریفه‌ی سه‌باره‌ت به سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و هه‌روه‌ها به‌بوونی خۆی له‌سروشتداهه‌یه. مرۆڤ له‌سروشتی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ، به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێت وله‌خۆشیدا به‌دوای (چاكی)دا . قۆناغی یه‌كه‌م كاری ئاوه‌زی (عه‌قڵ) موجه‌ڕه‌ده‌و قۆناغی دووه‌م كاری ئاوه‌زی كرده‌ییه كه به(ئازادی ئیراده‌ش)ناسێنراوه. سه‌ره ڕای ئه‌م دوو وه‌سیله‌یه مه‌عریفه‌ش وه‌سیله‌یه‌كه كه‌به‌توانای داوه‌ری كردن ناسراوه ، ڕاستیه‌كان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ماناكه‌یان ، پێكدێن و چێژیش ئاره‌زوو حه‌ز بۆئێمه به‌رهه‌ڤ ده‌كات (33).
ئه‌وه‌ش ڕیشه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانمان بۆدیاری ده‌كات و ئاستی به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .به‌ڵام لای شیلله‌ر (1759-1805)كێشه‌كه به‌جۆرێكی تره ، وای بۆ ده‌چوو (ئامانجی هونه‌ر )وه‌كوئه‌وه‌ی كه (كانت)په‌سه‌ندی كردووه ، جوانییه‌وجوانیش چێژه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سوودو پێشكه‌وتنێكی كرده‌یی تێدابێت (34)وه فریدریك (شلیگڵ)یش (1779-1829)پێی وابوو كه (جوانی نه‌ك ته‌نیا له‌هونه‌ردا ده‌دۆزرێته‌وه به‌ڵكوله سروشت وخۆشه‌ویستیشدا خۆی ده‌نوێنێ. به‌م هۆیه‌وه ،به‌گوته‌ی (شلینگ)(1775-1854)(جوان بریتیه له ده‌ركه‌وتنی بێ كۆتایی له كۆتاییدا )(35)به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ڕامان و له‌سه‌ر وه‌ستانه بیروڕای (هیگل)ه (1770-1831)كه به‌م جۆره ده‌دوێت : (خوا خۆی به‌دووشێوه ده‌رده‌خا : یه‌كێكیان به‌شێوه‌ی ده‌رهه‌ست (زه‌ینی ) وئه‌وه‌ی تریشیان به‌شێوه‌ی به‌رهه‌ست (عینی) . به‌ده‌ربڕینێكی تر، خواله‌سروشت و ڕۆح‌دا خۆی ده‌نوێنێ . (36) واته كاری (هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانه) كه گه‌ڕان ده‌ست پێبكه‌ن تا خوا ده‌دۆزنه‌وه‌و گه‌یشتن به‌خوا دهستڕاگهیشتنهبه(سروشت وڕۆح) كه به‌باوڕی(هیگڵ)، حه‌قیقه‌ت وجوانی ، یه‌ك شتن . ته‌نیا جیاوازیه‌ك كه‌هه‌یانه ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت تاجێگایه‌ك هه‌یه‌و له‌خودی خۆیدا شیاوی تێڕامانه بۆخودی (ئایدیایه/ وێناكردنه)كه .
به‌ڵام ئایدیا كاتێك كه‌له‌ده‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته حه‌قیقی بۆشعوری مرۆڤ ، به‌ڵكو جوانیش ده‌بێت . به‌مجۆره جوان ده‌ركه‌وتنی ئایدیایه (37). زانسته‌كانی رۆح و بابه‌تی رۆح بابه‌تی نیین به‌ته‌نیا به‌ڵكو دوانه (رۆحی توێژینه‌وه‌و رۆحی لێتوێژراوهن ) … (38) هه‌روه‌كوچۆن (كرۆچه)ش باوه‌ڕی وابوو : (جوانی بریتییه له دركاندن یان په‌ی بردن یان دیده گایه‌كی رۆشن بوونه‌وه یان سرۆش (39)به‌م گریمانه‌یه جوانی یه‌كێكه له چالاكیه گیانیه‌كان …
زۆرێك له‌شانۆكاران له‌كوردستان له‌م نێوانه‌دا گیری خواردووه (له‌نێوان تیۆر‌و پراكتیدا ) كه باوه‌ڕی زۆرێك وایه ئێمه بۆئه‌وه‌ی كاربكه‌ین پێویستمان به تیۆر نیه‌و كۆمه‌كمان ناكات بۆكاری كرداری و ئه‌م تایپه باوه‌ڕیان وایه شانۆ جگه‌له چالاكیه‌ك بۆكهڵهكردنی به‌رهه‌م هیچی تر دروست نابێت و “له‌كۆتاییدا ئه‌م چالاكیه به‌دی نایه‌ت ، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌رێكی ده‌ره‌كی نه‌بێته هۆكار” (40) . كه‌واته تیۆر‌و پراكتیك به بێ كێشه كردن دروست نابێت به تایبه‌تی له‌بواری ئیستاتیكادا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كێشه‌یه نه‌خوێندرایه‌وه‌و ته‌ئویلی بۆنه‌كرێت ئه‌وا زیندوویی وكاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، شانۆش جگه‌له‌و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌رایه‌ی كه نامانگه‌یه‌نێت به هیچ كوێ !!! هیچی تری له‌ده‌ست نایه‌ت و پراكتیك بریتی ده‌بێت له خۆدهوڵمهندكردن بۆدروستكردنی سیڤی كار.
————————————————
لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان
1)هیگڵ –فه‌لسه‌فه‌و مۆدێرنیزم –ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل ،رێبین بۆ چاپ و په‌خشی كتێب (2)چاپی یه‌كه‌م 2003ل 75 2)هه‌مان سه‌رچاوه ل 74 3) بابه‌ك ئه‌حمه‌دی- پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی (چواره‌م) –،وه‌رگێڕانی : مه‌سعوود بابایی ،له بڵاو كراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره ( 22)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل54 4) هه‌مان سه‌رچاوه ل55 5) سیدنی فینكلشتاین، ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه له میوزیكدا ، وه‌رگێرانی: ستاركریم، پیاچوونه‌وه‌ی (ع.ج.سه‌گرمه)،ده زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م –چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2005 ل53 6) عبولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵاعه‌ڵیب ، خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراو”كۆمه‌ڵێك وتار‌و گفتوگۆی ئه‌ده‌بی ” هه‌ڵیبژاردووه‌و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی ل80 7) هه‌مان سه‌رچاوه ل79
8) هه‌مان سه‌رچاوه ل79 9) هه‌مان سه‌رچاوه ل79 10) عبدالرحمن مرحبا من الفلسفه الیونانیه الی الفلسفه الاسلامیه ، ،مكتبه الفكر الجامعی –منشورات عویدات –لبنان –بیروت گبعه الاولی 1970 ص126 11)هه‌مان سه‌رچاوه‌ص 126-127 12) هه‌مان سه‌رچاوه ص 161 13) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص162 14) بابه‌ك ئه‌حمه‌دی ، پێكهاته‌وهێرمنیوتیك – وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ،چاپی یه‌كه‌م –هه‌ولێر 2007ل33 15) رۆلان بارت ،چێژی ده‌ق ، وه‌رگێڕانی ئیسماعیل زارعی ،ده‌زگای وه‌رگێڕان ، چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2007ل36 16) هه‌مان سه‌رچاوه ل36 17) (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی ( سێ هه‌م ) –،وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی)،له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره ( )چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل179 18) هه‌مان سه‌رچاوه- كتێبی یه‌كه‌م -ل 83 19) هه‌مان سه‌رچاوه-كتێبی دووه‌م ل212 20) هه‌مان سه‌رچاوه-ل94 21) عبولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵاعه‌ڵیب ، نووسین خۆكوژیه‌كی ته‌واونه‌كراوهه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ل79 22) هه‌مان سه‌رچاوه ل78 23) (پلیخانۆف) ، هونه‌روژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌رگێرانی : (حه‌مه‌كه‌ریم عارف) ،ده‌زگای چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (12)(115)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005-ل37 24) هه‌مان سه‌رچاوه ل41 25) (لیۆ تۆڵستۆی ) هونه‌ر چییه؟ وه‌رگێڕانی هه‌ژار ڕه‌حیمی ،ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی زنجیره‌ی كتێب (386)چاپی یه‌كه‌م 2009ل29 26) هه‌مان سه‌رچاوه34 27)ا(نزفیتان تودوروف ) لمبدا الحواری”دراسه فی فكر میخائیل باختین ” ،ترجمه فخری صالح دار الشۆن الپقافیه العامه ،افاق عربیه الگبعه الاولی 1992ص31
28) لیۆ تۆڵستۆی ، هونه‌ر چییه؟هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل36 29) هه‌مان سه‌رچاوه ل36 30) هه‌مان سه‌رچاوه ل39 31) هه‌مان سه‌رچاوه ل36 32) هه‌مان سه‌رچاوه ل36 33) هه‌مان سه‌رچاوه ل38 34) هه‌مان سه‌رچاوه ل38 35) هه‌مان سه‌رچاوه ل39 36) هه‌مان سه‌رچاوه ل40 37) هه‌مان سه‌رچاوه ل41 38) هه‌مان سه‌رچاوه ل41 39) نزفیتان تودوروف ) المبدا الحواری هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترص37 40) (بندیتۆ كرۆشه) ، چه‌مكه‌كانی جوانناسی ، وه‌رگێڕانی: (سه‌ربه‌ست خه سره‌و عارف)،ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ،چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2010 ل17