له نێوان مێژووی چڵه زه‌یتونه‌كه‌ی (نوح) و (ئۆردوگان)دا …. جوتیار
1
قوربانیدان وه‌ك چه‌مكێكی كرداری هه‌میشه هاوته‌ریب بووه له گه‌ڵ مێژووی
كاره‌ساته‌كانی مرۆڤ، هه‌ر له سروشت و فیزیكه‌وه تا ئیلاهیه‌ت و سیاسه‌ت، به‌ڵام هیچ یه‌كێك هاوتای كاره‌ساته سیاسیه‌كان كاریگه‌ری نه‌بووه له سه‌ر له‌ناوبردن و به‌قوربانیكردنی مرۆڤایه‌تی، وێرانی ئابوری و مێژووی جه‌نگ و كوشتارگه‌كان ، تا ئاستێك تێكچون و ناباڵانسبوونی ژینگه‌و كاره‌ساته سروشتیه‌كانیش هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و چه‌مكه‌وه هه‌یه؛ سیاسه‌ت یه‌كێك له كابوساویترین ئه‌و ده‌لالاتانه‌یه له یادوه‌ری ئێمه‌ی مرۆڤدا به تایبه‌تی مرۆڤی كورددا كه ناتواندرێت ئاسان له دیدو زیهنماندا بسڕێته‌وه.
2
پێغه‌مبه‌ر نوح به پێی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان بانگه‌وازی بۆ ڕزگاركردنی زه‌وی كرد له ده‌ست پیسیه‌تی و دڕنده‌یی مرۆڤ، خودا له سه‌ر داوای ئه‌و له ڕێگای زریان و باوبۆرانه‌وه زه‌وی ژێر ئاو خست، به‌ڵام بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیان له سه‌ر زه‌وی داوای له خودا نه‌كرد، به‌ڵكو چڵه زه‌یتونێك بوو كه له ده‌نوكی كۆترێكه‌وه كه‌وته سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ی و بڕوای به‌وه هێنا كه ئیتر مرۆڤ ده‌توانێت جاركیتر له سه‌ر زه‌وی ژیان ده‌ستپێبكاته‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح كه ویستی له ڕێگای چڵه زه‌یتونێكه‌وه به مرۆڤایه‌تی بدات بۆ
دووباره بنیادنانه‌وه‌ی ژیان و جوانیه‌كانی بوون، ئه‌و چیرۆكه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له ستاتیكای مێژوو سه‌یری بكرێت.
3
ئۆردوگان گووتی له قورئاندا ناوی چڵه زه‌یتون هاتووه، هه‌ر بۆیه‌ش په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرینی به ناوی ئه‌وه‌وه كرد..! من هیچ تێنه‌گه‌یشتم ئه‌و ئه‌هریمه‌نه كه هاوشێوه‌ی مرۆڤ هاتۆته سه‌ر زه‌وی ویستی چیمان پێبڵێت له ڕێگای ئه‌و چڵه زه‌یتونه‌وه !؟ تۆ بڵێی ئه‌و بیه‌و‌ێ پێمان بڵێت كه هاوشێوه‌ی نوح جارێكی‌تر زه‌وی له پیسی پاك ده‌كاته‌وه.
ئۆردوگان تۆ نوح نیت.. تۆ جه‌نگاوه‌ری ئیمانێكی فاشیستی پڕ له حیقدو بڕوایه‌كی پڕاوپڕ له نا ئینسانی، كه‌شتیه‌كه‌ی تۆ دانه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو سه‌دان وهه‌زاران كه‌شتی ئاسنینن، به‌ڵام نه بۆ په‌نادان و ڕزگاركردن؛ به‌ڵكو بۆ مه‌رگ و وێرانكردن.. ئۆردوگان تۆ پێغه‌مبه‌ر نیت به‌ڵكو هاوشێوه‌ی سوڵتانه‌كانی به‌ر له خۆت خوێنمژێكی ڕووتی، جانه‌وه‌رێكی ئه‌وه‌نده ترسناكی كه بڕووام وایه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می لافاوه‌كه‌ی نوحیشدا بوونت هه‌بوایه ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا پێیه‌كانت بخه‌یته ناو كه‌شتیه‌كه‌وه و پیسی بكه‌یت.. ئۆردوگان تۆ ده‌ته‌وێت ببیت به كێ؟ به عوسمان یان به حه‌مید یاخود به شێخ محمودی گه‌زنه‌وی، یا خود به خه‌لیفه هیتله‌ر، یا خود له كۆتایه‌كه‌یدا دێیت و ده‌ڵێیت كه محه‌مدی مه‌هدیت!؟
ئۆردوگان تۆ بۆ ئه‌و جینۆسایده‌ت ناونا چڵه‌زه‌یتون!؟ تۆ بۆ ئه‌و یادوه‌ریه ئومێدبه‌خشه‌ی ئینسانت كرد به چیرۆكێكی خه‌مبار و ناشیرین.. ناشیرین وه‌ك خۆت، ناشیرین وه‌ك كاته‌كانی سوژده‌بردنت بۆ خودا.. ناشیرین وه‌ك ساتی سڕینی فرمێسكه دروستكراوه‌كانت بۆ موسوڵمانه‌كانی بۆرماو فه‌ڵه‌ستین..ناشیرین وه‌ك ئه‌و چركانه‌ی كه تیایدا بانگ ده‌بێژی و به چیرۆكه‌كانی قورئان ختوكه‌ی ئیمانداران ده‌ده‌ی… ناشیرین وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه په‌نجه‌ی شادومانه‌كه‌ت ڕاده‌وه‌شێنی و خه‌ریكه ده‌یكه‌یت به قونی شه‌یتاندا.. تۆ ده‌ته‌وێت له ڕێگای ده‌نوكی زرێپۆشه‌كانته‌وه چی بهێنیته‌وه بۆ ناو كه‌شتیه‌كانت، دارستانی گڕگرتووی زیتونه‌كان یاخود گۆڕستانێك پڕ له لاشه‌ی به خه‌ڵوزكراوی منداڵ؟!!
ئه‌و چیرۆكه‌ی تۆش ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له سه‌روه‌ری فه‌تح وغه‌زوه‌كان له مێژوودا سه‌یر بكرێت وه‌ك هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانیتر ئه‌ی موجاهیده خه‌مخۆر و ماندوه‌كه‌ی ئیسلام ..