Skip to Content

سەبارەت بە چیرۆک.. رۆژگار خالید

سەبارەت بە چیرۆک.. رۆژگار خالید

Closed
by كانونی دووه‌م 29, 2024 General, Literature

” لەنێو گێژاوی ژیاندا “
لەلایەن کاک ” گۆران سەمەد ” نووسراوە .

پێش هەر شتێک دەمەوێت ئەوە بڵێم، مێژووی نووسینی چیرۆک بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .
مرۆڤ هەوڵیداوە هەموو ئەو شتانەی دەیانبینی و گوێی لێدەبێت و بیری لێدەکاتەوە یانیش رووبەڕوویان دەبێتەوە وەک ترس یا بوێری ، سەرکەوتن یا شکست یا پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوربەری هەیەتی ، یاداشت بکا و بینووسێتەوە .

سەردەمانێک /
هەموو شتێک بەشێوەی دەقی شیعر و یاداشتدەکرا و گێڕانەوەکان موڵکێکی شیعری بەسەرەوە بوو ، چونکە ئەو شێوازە لەنووسین ئاسانبووە و ئاسانیش ئەزبەر دەکرا و لەبیریش نەئەکرا .
بۆیە :
گێڕانەوەکان بەشێوەی ستوونی نووسراوە و یاداشتکراوە و کاریگەری زمان و لەقالبدانی بۆگۆکردن ئاسانبووە .

لە داستانی کارگامێش یانیش گلگامێش چیرۆکی :
گوڵی نەمری کۆنترین دەقی چیرۆکە بۆمان ماوەتەوە ، کاتێک مرۆڤ هەوڵی داوە نەمرێت و لەم سەردەمەدا دەنگۆیەک هەبوو گوڵێک هەبووە هەر کەسێک بیخوات نامرێت ، کەسێک هەوڵێکی زۆریداوە و ئەم گوڵەی دۆزیتەوە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی خەوی لێدەکەوێت کاتێک چاوی دەکاتەوە گوڵەکە لەدەمی مارێکە ، دوای ئەم ڕووداوە مرۆڤ بێئومێد بووە دەبێ بمرێت و تاوەکو ئێستا مرۆڤەکان چیرۆکەکان دەگێڕنەوە و ئاواتیانە نەمرن !
دوای پێشکەوتنی ڕۆژئاوای ئەوروپا و هاتنی سەدەکانی ڕۆشنگەری .
وایکرد دەقی نووسین گۆڕانکاری بەسەردا بێت و چیرۆکنووسینیش لەڕووی فۆڕم و ستایلی نووسین و تەکنیک و خێرایی ڕووداوەکان گۆڕاوە دەستپێک و کۆتایی نییە .
لە سەدەی هەژدەیەم و نۆزدەیەم و بیستەم سێ سەدەبوون چیرۆکنووسین گۆڕانکاری گەورەی بەسەرهات و بوو بەئەمری واقیع .
فۆڕمی نووسین گەیشتیە لووتکە و گۆڕانکاری جددی بەسەرهات .
ئەو گەیشتنە لووتکەیە وادەکا
بپرسین
بۆچی تاوەکو ئێستا مرۆڤ پەنا دەبات بۆ نووسینی چیرۆک ؟
لە گێژاوەی ژیاندا چیرۆک دەرەقەتی ئەم هەموو رووداوە دێت ؟
هەربەجددی چیرۆک دەتوانێ پەرجوو ” موعجیزە ” دروستبکا ؟
لەواقیعی ژیاندا :
چیرۆکەکان دەکەونە کوێی ئەم دۆخەی ئێستامان و بۆچی مرۆڤەکان دەستبەرداری نووسینی چیرۆک نابن ؟
دەتوانم بڵێم وەڵامێک نییە بەڵکو دۆخێک هەیە وەک پیرۆزی و نەفرەت و خۆشەویستی و ڕق و ڕاستی و درۆ و بەهێزی و بێهێزی و خۆشەویستی و ژیان و مردن و ترس و بوێری بەشی هەمووان دەکا .
ئەم بەشکردنە وایکرد مرۆڤەکان تاوەکو ئێستا بە حەسرەتەوە بژین و دەستبەرداری چیرۆک و ژیان نابین .

دەتوانم بڵێم /
” کاک گۆران سەمەد ” لەڕووی ستایلی چیرۆک نووسین بەفۆڕمێکی نوێ و ورد دەنووسێت و فێرمان دەکا گومان بکەین .
گومان لەبارەی:
_ دوادێری کۆتایی وشەکان شۆکمان دەکات و ڕاستیەکان دەردەکەون .
_ پەشیمانبوونەووەیەک هەیە دادی مرۆڤەکان نادات .
_ بەهەڵە تێگەیشتووین بژین .
_ مرۆڤەکان لەشەوی سپی ناچارن درۆی ڕەش بۆ یەکدی بکەن .
_ ناچارانە دەژین کەچی ڕقمان لە مردنە .
_ ڕەوشتی مرۆڤەکان شکست بەجیهانی ئێستامان دەهێنێت .
_ خۆبەدەستەوەدان هەیە و لێبوردنیش وەکو هەر شتەکی دیکە هەیە و گرنگی ئەتۆی نییە .
_ لەبەرامبەر ڕق پاڵەوانن و لەبەرامبەر خۆشەویستی لەرزۆکن .
بۆیە بەلای منەوە چەندە گرنگە کۆد و ڕەمز و ووشەی نهێنییەکان بدۆزرێتەوە .
جار هەیە ساتێک یا شکستێک یا کەوتنێک هەیە تووشی بارێکی دەروونی قورسمان دەکاتەوە .
دەتوانم بڵێم /
وەک گێژاوی فکری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت .
لەجیاتی ئەوەی :
شتەکان بەئاراستەی باشبوون ببات بەپێچەوانەوە دۆخەکان خراپتر دەکات ، وادەکات لەیەککاتدا هەم پاڵەوانین و هەم دۆڕاوبین .
لە چیرۆکی یەکەمدا
پاڵەوانی چیرۆکەکە بە 2 خولەک و پەنجا و سێ چرکە حەسایەوە ، لەکاتێکدا تەمەنێکی بەفیڕۆ رۆیشتووە .
لە چیرۆکی دووەمدا
کاتێک دەتەوێت بمری و هەموو کەرەستەیەکی مردنیشی هەیە کەچی ژیان دەڵێ بوەستە گەنیووبوونی زۆرتر مایە ببینی .
لە چیرۆکی سێیەمدا
ئاخێز ساتێک هەیە مرۆڤ هۆشیار دەکاتەوە و وادەکا ئێستای ژیانی قبووڵ بکات و حەسرەتێکی قووڵیشی هەیە ئەم ساتە پیاوەکان شێت دەکا و ژنانیش فشەیان پێدێت و گاڵتەیان پێدێت .
لە چیرۆکی چوارەمدا
وێنەیەک هەیە هەموو کەسێک حەسرەتی بینینی بۆی هەیە دەکرێت ئەم وێنەیە بگیرێت و دواساتەکانی ژیانمان بێت کەچی ئیهمالی دەکەین و نامانەوێت لەگەڵی بژین .
لە چیرۆکی شەشەمدا
ساردییەک لە ژیانی کچەکان هەیە رۆژێک دێت تێدەگەن تەنهایی ناتوانێت قەرەبووی هەموو شتێک بکاتەوە هەستێک دێتە پێش وادەکات بترسن مرۆڤی بێروح چەندە ترسناکە ، تێربوون بەبێ خواردن و ژیان بەبێ هەست و نەبوونی خەونی ڕەنگا و ڕەنگ چەندە بەترسە .
لەکۆتایی دەمەوێت بلێم
لە پەنای ئەو ژیانەدا لەخۆتت پرسیووە ڕووداوێک یاخود کارەساتێک یاخود ناخۆشییەک یاخود ترسێک یاخود هەرشتێک بەخێرایی تیشکی خۆر بەنێو ژیان یانیش روحت تێپەڕنەبووبێت نەتزانیبی .

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress