
روحم دێشێ … چنوور نامیق
روحم دێشێ و ته‌بیبى روح بوونى نیه ئه‌من چیبكه‌م؟
ده‌وه‌رانمه، له‌گه‌ڵ سووڕى زه‌ویى فانى
كه خاڵى راوه‌ستان نه‌بێ ، چی بكه‌م؟
چاوم دێشێ كه شه‌و كوێر بم
له سوور و زه‌رد و سه‌وزایى ئه‌من چى بكه‌م؟
له ده‌سپێكم هه‌تا كۆتا، كه تووشى په‌تاى ونبوونم
له ته‌لار و له ڤیلاى عه‌شق، دڵنیا به له تیاچوونم
روحم دێشێ و ده‌روون خاڵى له هه‌را و زه‌ناى ئارامى
شه‌وى ناخم، قاڵ بێ له زره‌ى پێك و چاوى مه‌ست
له دیوانى درۆى ژیان كامه‌یه كاتى مه‌ستبوونم؟
ده‌مێ خه‌نده ئه‌كه‌مه هۆگرى درۆ و ده‌مێ
تووڕه‌یى ئه‌مباته حه‌وشه‌ى درۆیه‌كى دوورتر
له‌م هه‌رێمه شه‌رمه‌زاره
كه‌جوگرافیاى بێداڵده‌یى له‌ناخمدا جێنیشین بێ
كه‌بستێ خاك بۆمن نه‌بێ
ئه‌دى چیبكه‌م؟
كه مانگ و خۆر بێ وه‌فان و قه‌ت ناگه‌نه وه‌سڵى دیدار
له‌م راوڕاوێنى ژیانه مه‌یلى دیدار و ئارامى چی بكه‌م؟
ئا له‌م نه‌خشه شه‌رمه‌زاره‌ى كه‌س باكى نییه به وه‌فا
كه سازگارى وه‌فا نه‌بێ، ده پێم ناڵێن لێره چی بكه‌م؟
روحم دێشێ و ته‌بیبى روح بوونى نیه ئه‌من چیبكه‌م؟
چاوم دێشێ كه شه‌و كوێربم
له سوور و زه‌رد و سه‌وزایى ئه‌من چى بكه‌م؟
22-6-2017