له كۆڵۆمبیا كاتێك كاره‌كه‌رێكی ماڵان و گه‌ریلایه‌ك خه‌ون ده‌كه‌ن به راستی!… عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
كۆڵۆمبیا یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه, روپێوه‌كه‌ی 1141748 كم چوار گۆشه‌یه, ژماره‌ی دانیشتووانی 51049498 كه‌سه, داهاتی نه‌ته‌وه‌یی 295 ملیار و 610 ملیۆن دۆلاره, داهاتی تاكی 5752 دۆلاره له ساڵێكدا.
كۆڵۆمبیا دووه‌م وڵاته رێژه‌یه‌كی به‌رز سپی پێستی تێدا نیشته‌جێ بووه له ئه‌مه‌ریكای لاتین, ده‌گاته 37%, وه 6,68%ی هاوولاتیانی ئه‌فریقین, دانیشتوانی ره‌سه‌ن ته‌نها 4,31% ولات پێك ده‌هێنن, 49%شیان تێكه‌ڵه‌ن.
له نیو سه‌ده‌ی رابردوو ئاشتی له گه‌ڵ گه‌ریلاكان و شه‌ڕی چه‌كداری كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵك بوو له كۆڵۆمبیا, جه‌مسه‌ری به‌ندی هه‌ڵبژاردنیان دیاری ده‌كرد, ئاخر 260000 هه‌زار كوژراو حه‌وت ملیۆن ئاواره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و له دوای پرۆسه‌ی ئاشتی ساڵی 2016 ی نێوان گه‌ریلا ماركسیسته‌كانی فارك و حكومه‌تی كۆڵۆمبی بارودۆخ گۆڕا, داخوازی دیكه هاته پێشه‌وه وه‌ك نا یه‌كسانی, گه‌نده‌ڵی, مافی ژنان, مافی كه‌مایه‌تیه‌كان, پاراستنی ژینگه….. ئه‌مانه‌ش پێویستیان به هێزی چه‌پ بوو بسیان بكات و كاریان له‌سه‌ر بكات, لێره به‌دواوه چه‌پ گرێ‌دراو نییه به خه‌باتی چه‌كداری و كاری زه‌برو زه‌نگه‌وه, به‌ڵكه گرێدراوه به‌و كێشه هه‌نووكه‌یانه‌ی ئاماژه‌مان پێیان دا.
جاران حوكم بۆ راست, چه‌ك و جه‌نگه‌ڵ و لادێ و شاخیش بۆ چه‌پ بوو , چه‌پیان به قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ناساند, كه‌چی خه‌باتی چه‌كداری چه‌پ یه‌كێك له هۆكاره‌كانی له دژایه‌تی ئه‌وانه‌وه له دایك بووه “له ساڵی 1964ه‌وه له خه‌بات بۆ چاكسازی كشت و كاڵ (دابه‌شكردنی زه‌وی) هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ست دانه چه‌ك بووه”
, جه‌نگ له دژیان فارك ده‌ستی پیكرد, ئه‌و قاچاخچیانه بۆ راسته‌كان هێز بوونه هه‌میشه.
ئۆلیگارشیه‌كانی كۆڵۆمبیا به خوێن و ماده‌ی هۆشبه‌ر 203 ساڵ حوكمیان كرد, كۆڵۆمبیا تاكه ده‌وڵه‌تی كیشوه‌ره‌كه‌یه كه تا ئێستا هه‌ڵبژاردن تیایدا له نێوان راست و راست بووه, له ئێستا به دواوه كایه‌كه گۆڕا بۆ چه‌پ و راست, خه‌ڵك له فه‌رمانڕه‌واییه‌وه چه‌پ تاقی ده‌كاته‌وه‌و لێره‌وه چه‌پی پراتیكی و زاهید ده‌یباته‌وه, له خه‌باته‌وه ده‌چنه قۆناغی تاقیكردنه‌وه, قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره له خه‌باتی چه‌كداری.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نیشانه‌ی تێكشكانی سسته‌می حیزبی پێشوو بوو, گۆڕان بوو به‌ره‌و چه‌پ, نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت راپه‌ڕینی خه‌ڵك ساڵی پار, پشتی بزاڤی ئۆربیسمۆی راستگه‌رای كۆنه‌په‌رستی شكاند, لێ كۆڵۆمبیا وڵاتێكی پارێزگاره گۆڕانكاری رادیكاڵی قه‌بوڵ ناكات, وه راگه‌یاندنیش به ده‌ست راسته‌كانه‌وه‌یه, یان ئه‌وه‌تا ئاراسته‌ی په‌مبه‌یی وه‌ربگرن, یان ئه‌زموونی رابردووی هندۆراس و پاراگوای دووباره بكه‌نه‌وه به كوده‌تا, یان وه‌ك ئێستای پیرۆ سه‌رۆك پیدرۆ كاستیلۆ ده‌ستی به‌ستراوه و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی یه‌كگرتووی ته‌واوی هه‌بێت, چوار جار سه‌رۆك وه‌زیرانی پێ گۆڕاوه, ئۆلیگارشییه پارێزگاره‌كان جوڵه‌یان پێ بڕیووه, به كه‌مایه‌تی ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران وه‌ك پیرۆ زیاتر له‌م ئه‌زموونه‌وه نزیكه.
له كۆڵۆمبیا ده‌سه‌ڵاتی شاراوه هه‌یه, پێك دێت له بازرگانانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر, سه‌رمایه‌دارو خێزانه راستڕه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان, سه‌رباری سوپا‌و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نیسه و هه‌ردوو پارته حوكمڕانه‌كانی پێشوو, كۆی ئه‌مانه ده‌سه‌لاتێكی مه‌زنیان هه‌یه, له سه‌روی هه‌مووشه‌وه راگه‌یاندنی به‌هێزیان هه‌یه, ئه‌مانه به‌ره‌و رووی گۆڕانكارییه‌كان ده‌بنه‌وه‌ه, هه‌وڵ بۆ تێكشكانی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌دات, له 7 ئۆگسته‌وه جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات, ئاخر سه‌ركه‌وتن بۆ كاره, ئه‌وان رێگا له كاره‌كه ده‌گرن بۆ گه‌یشتنه‌وه به ده‌سه‌لات.
نابێت له بیرمان بچێت به یاسا بانكی ناوه‌ندی پارێزراوه له ده‌ست تێوه‌ردانی حكومه‌ت و دادگای ده‌ستوورییش یه‌كلا كه‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتداره, ئه‌مانیش وه‌ك لوغمن رێگا ده‌گرن له گۆڕانكاری ریشه‌یی.
حاڵی نایه‌كسانی
كۆڵۆمبیا نایه‌كسانی تیایدا به پێوه‌ری جینی 0,504 ه, كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه, ئه‌گه‌ر یه‌ك بێت واتا سه‌رمایه‌ی وڵات له ده‌ستی كه‌سێكدا كۆبۆته‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر سفر بێت یانی یه‌كسانی ته‌واو هه‌یه, سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به یه‌كسانی ته‌واو به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابه‌شكراوه”, كۆڵۆمبیا له ئه‌مه‌ریكای لاتین دووه‌م وڵاتی نا یه‌كسانه دوای ولاتی به‌رازیل و حه‌وته‌میشه له جیهان .
له ساڵی 2021 دا رێژه‌ی هه‌ژاری له كۆڵۆمبیا گه‌یشته 39,3% ی هاوولاتیان , ژماره‌یان 18,9 ملیۆن كه‌س بوو له كۆی ژماره‌ی دانیشتووان.
10%ی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترینی هاووڵاتیان 58%ی داهاتیان به‌ر ده‌كه‌وێت, 10%ی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ولات خاوه‌ندی 65%ی سامانی وڵاتن 1.
2%ی ئاغا‌كان خاوه‌ند 90%ی زه‌وی وڵاتن , 11% ی هێزی كاری وڵات بێكارن, زۆرترین كاری نا فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكای لاتین له كۆڵۆمبیایه.
له شار رێژه‌ی هه‌ژاری نزیك 30%, له لادێ‌دا رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌گاته 65%, به‌شی زۆری هاووڵاتیانی لادێ هه‌ژارن, بۆیه ناوچه‌كانیان بۆته ناوه‌ندی ده‌سته‌و گروپی چه‌كداری چه‌پ و ته‌نانه‌ت تاوانكاری راستگه‌رایی و مافیایی و باندی قاچاخچی جۆراو جۆر2.
رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه ده‌ڵێت ” یانزه نه‌وه‌ی ده‌وێت تا 10%ی هه‌ره هه‌ژاره‌كانی كۆڵۆمبیا بگه‌نه داهاتی مام ناوه‌ند” هه‌رچه‌نده كۆرۆنا نا یه‌كسانی زیاتر كرد, ئه‌و ماوه‌یه‌شی گۆری و ئه‌و خه‌ونه‌ی درێژتره‌وه كرد 3.
25000 هاووڵاتی له شاری بۆگۆتای پایته‌خت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن, كه رۆژانه كه‌متر له 5 دۆلار داهاتیانه, به‌شی زۆریشیان له شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون, داهاته‌كه‌یان ته‌نها به‌شی جه‌مێك خواردنیان ده‌كات 4-
گرنگی كۆڵۆمبیا بۆ ئه‌مه‌ریكا
كۆڵۆمبیا وڵاتێكی گرنگه, وه‌ك شافێز وته‌نی ئیسرائیلی دووه‌مه له ناوچه‌كه, سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاو ناتۆ له ئه‌مه‌ریكای لاتین به‌ڕێوه ده‌باتو زیاتر له 200 ساڵه پاشكۆی ئه‌مه‌ریكایه.
ساڵی 1962 دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ی فارك ده‌ست به خه‌باتی چه‌كداری بكات, كۆڵۆنێڵی ئه‌مه‌ریكی ویلیا‌م یاربۆرۆ له میانی سه‌ردانی كۆڵۆمبیای دا پێشنیاری دروستكردنی تیمی مه‌رگی كرد بۆ بنه‌بڕكردنی جوتیاره شیوعیه‌كان.
له ساڵی 1963 ژه‌نه‌راڵ ئه‌لبه‌رتۆ رویزۆ نۆفۆوا, كه له شه‌ڕی كۆریا به‌شداری كردبوو, پێشنیاری دروستكردنی ده‌سته‌ی چه‌كداری مه‌ده‌نی كرد بۆ شه‌ڕی شیوعیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیان.
له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌لفارۆ ئۆربی 7 August 2002 – 7 August 2010 ژه‌نه‌راڵ ماریۆ مۆنتا كه ئه‌مه‌ریكا راهێنانی پێكردبوو, زیاتر له 10000 خه‌ڵكیان كوشت, به‌شی زۆریان چه‌پ بوون, زۆرجار قوربانیه‌كان به‌رگی گه‌ریلایان ده‌كرده به‌ریان دوای كوشنتنیان .
كۆڵۆمبیا شه‌ریكی په‌یمانی ناتۆیه, 9 سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه 5, سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئازاری ئه‌مساڵ كۆڵۆمبیای هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ دیاریكرد. له‌وه‌ش زیاتر رۆیی و وتی: ئه‌مه‌ریكای لاتین باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه , به‌ڵكه گۆڕه‌پانی پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه 6.
له مێژوودا پارێزگاره راستڕه‌وه ده‌سه‌لاتداره‌كانی كۆڵۆمبیا پشتیوانی ده‌زگا سیاسی و داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له پشت بووه, نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له كیشوه‌ره‌كه بردۆته پێشه‌وه , ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكای لاتین باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووبێت و ئه‌وا كۆڵۆمبیا سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه.
هه‌موو نه‌خشه سیخوڕییه‌كان دژ فه‌نزوێلا له كۆڵۆمبیاوه ئاراسته كراوه, ته‌قاندنه‌وه‌ی كاره‌با و نه‌وت و ئاو تا رێكخستنی كوده‌تاو هه‌وڵی تیرۆر كردنی مادۆرۆ و هێنانی چه‌ك و نانه‌وه‌ی پشێوی, له ئازاری 2008 شافێز راستی وت كه كۆڵۆمبیای به ئیسرائیلی ئه‌مه‌ریكای لاتین ناو برد7.
كۆڵۆمبیا به‌ره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی راسته‌كان بوو بۆ ده‌سه‌ڵات له به‌رازیل, ناوه‌ندی ده‌ست خستنه ناو كاروباری ولاتانی دیكه‌ی وه‌ك پیرۆ و ئیكادۆرو و پۆلیڤیا بوو له ناوچه‌كه, تا ئێستا له روی سیاسییه‌وه جێگیرترین ولاتی دۆستی ئه‌مه‌ریكا بوو له كیشوه‌ره‌كه وه‌لێ له پڕ گۆڕا, تسۆنامی سور گه‌یشت پێی 8.
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له پارتی كۆماری ماریا إلفیرا سالازار ” وتی من نیگه‌رانم له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆڵۆمبیا, بیترۆ دزو تیرۆریست و ماركسیی و داكۆكیكه‌ری شافێزو كاسترۆیه 9.
هه‌رچه‌نده بایدن پیرۆزبایی كرد له بیترۆ و وه‌لێ فه‌مانداری فلۆریدا رون دی سانتیس وتی بیترۆ تیرۆریستێكی ماركسییه كاری ماده‌ی هۆشبه‌ری كردووه, وه‌لێ رێك سكوت سیناتۆری فلۆریدا وتی بیترۆ سۆسیالستێكی چه‌پی توندره‌وه 10.
خوێن له كۆمه‌ڵگا ده‌چۆڕێت, مه‌ترسی خۆ كاندیدكردن
تا ساڵی 2010 خۆپالاوتن له كۆڵۆمبیا بۆ چه‌په‌كان خۆكوژی بوو, له‌و مێژوه‌وه له خۆكوژییه‌وه بووه مه‌ترسی, ساڵی 1948 كاندیدی چه‌پ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا خۆرخی ئه‌لیسیر گایتان تیرۆر كرا, له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1990دا هه‌ر سێ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, كاندیدی لیبراڵ لویس كارلۆس و هه‌ردوو كاندیدی چه‌پ برناردۆ جارامیلۆ ئوسا و بیزارۆ لیونگۆمیز تیرۆر كران.
له میانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دا میلشیا چه‌كداره راستگه‌راكان رایان گه‌یاند, ده‌نگده‌رانی بیترۆ ئامانجی سه‌ربازین, له هه‌ندێك ناوچه نه‌یان هێشت ده‌نگ بده‌ن, له هه‌موو خوله‌كانی پێشوودا بۆ چه‌پ هه‌روا بووه, له‌م خولوشدا دووباره بوه‌وه.
له‌ماوه‌ی 8 ساڵ ده‌سه‌لاتی ئه‌لفارۆ ئۆربی له نێوان 2002 بۆ 2010, زیاتر له 6402 كه‌س له لایه‌ن سوپاوه كوژران, زۆریشیان دوای كوشتن‌یان به‌رگی گه‌ریلایان كرده به‌ریان, ئۆرۆبی باوكی له لایه‌ن گه‌ریلا ماركسیسته‌كانی فاركه‌وه كوژرا, له ساڵی 2016 له هه‌ڵمه‌تی راپرسی بۆ ئاشتی دژ به پرۆسه‌ی ئاشتی وه‌ستایه‌وه 11.
ساڵی 1988 له‌سه‌رده‌می تیرۆر كردنی چالاكوانانی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان, ئه‌نجامی رێكه‌وتنی هه‌واڵگری لیوای چواری سوپا‌و كارتله‌كانی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو له مێدلین 12.
له دوای پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان گه‌ریلاكانی فارك و حكومه‌تی كۆڵۆمبیاوه 1321 كه‌س كوژراون له رابه‌ران و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و گه‌ریلاكان.
له ساڵی 2020 دا زیاتر له 120 سه‌ركرده‌ی كۆمه‌لایه‌تی تیرۆر كرا, له ساڵی 2021 دا 121 كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراوه‌و ته‌نها له‌مساڵدا 47 كۆمه‌ڵكوژی,94 رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی, 21 گه‌ریلای فارك كوژران13.
له ساڵی 1985 ه‌وه بۆ ساڵی 2018 ده‌ركه‌وت 5733 ئه‌ندامی پارتی Unión Patriótica چه‌پگه‌را كوژران, هاوكات 3000 ساندیكایی تیرۆر كران,
تا ئێستا له دوای پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه له ساڵی 2016 , 315 گه‌ریلای فارك كوژراون 14.
له ماوه‌ی 8 ساڵدا 1163 چالاكوانی پارتی یه‌كێتی نیشتمانی Unión Patriótica چه‌گپه‌رایان كوشت, له ناویاندا كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, 13 په‌رله‌مانتار, 11 پارێزگار هه‌بوون 15.
ی إندیباز 1317 من القاده والمدافعین عن حقوق الإنسان الژین تم
گۆستافۆ بیترۆ جێگره‌كه‌ی كێن؟
غوستافو فرانسیسكو بیترو أوریغو له‌دایك بووی 19-4-1960, له خێزانێكی لادێی به بنه‌چه ئیتاڵی هاتۆته دنیاوه, كۆچی كردووه بۆ شار, به منداڵی وانه‌ی ئاینی كاسۆلیكی خوێندووه, سه‌ره‌تای هوشیاری سیاسی چه‌پی له‌وێوه له دایك بووه, كاتێك بینی باوكی بۆ مه‌رگی كوشتنی جیڤارا هۆن هۆن ده‌گریا.
له گه‌نجی ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كرده‌وه به نوی گارسیا ماركیز, وه‌لایه‌نگری لاهوتی ئازادیبه‌خش بووه 16.
له ساڵی 1973 ه‌وه به كاریگه‌ری كوده‌تای شیلی له لایه‌ن بینۆتشه‌وه به‌سه‌ر حكومه‌تی چه‌پگه‌رای هه‌ڵبژێردراو وه ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆڵۆمبیا رێگای ماركسیزم ده‌گرێت, له ته‌مه‌نی 17 ساڵی له ساڵی 1977 ده‌بێته گه‌ریلای گروپی چه‌پگه‌رای ئێم 19, بیترۆ له ساڵی 1985 ده‌ستگیركراوه به تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به نایاسایی 18 مانگ له زیندان بووه. ئه‌و ناوی ئۆریالنۆی هه‌ڵبژارد له كاری نهێنی, كه قارمه‌نێكی ناو رۆمانی سه‌ت ساڵ له ته‌نیایی گارسیا ماركێزه.
پیترۆ پسپۆری سیاسی ناسراو, له 20-12- 1991 ه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كۆڵۆمبیا بووه دوو خول, وه وه‌ك هاوكارێكی دیبلۆماسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له برۆكسل كاری كردووه, ساڵی 2010 وه‌ك باشترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران و كه‌سایه‌تی سیاسی ساڵ دیاریكراوه, دكتۆرای له ئابووری و مافی مرۆف هه‌یه, هاوكات پارێزگاری پێشووی شاری بۆگۆتای پایته‌ختی كۆڵۆمبیاش بووه 31-4-2014 تا 23-12-2015. له‌م هه‌ڵبژاردنه وێرشای هاوپه‌یمانی مێژوویی هاوكات كاندیدی كۆڕبه‌ندی ساوپاولۆی چه‌په‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینیشه.
جێگره‌كه‌ی فرانسیا ماركیز ره‌ش پێستی به بنه‌چه ئه‌فریقییه” كۆڵۆمبیا دووه‌م ولاته له ئه‌مه‌ریكا لاتین رێژه‌ی ئه‌فریقی له خۆی ده‌گرێت “, له 1ی دیسه‌مبه‌ری 1981 له گوندێكی ناوچه‌ی كاوكا له دایك بووه, له دایك و باوكێكی كرێكاری كانه‌كان, له 13 ساڵییه‌وه بۆته چالاكوان له بواری ژینگه‌و مافی مرۆڤ, له ئازایه‌تی و بوێریدا نه‌یارانی زیاتر سه‌رسامن پێی, له 16 ساڵی وازی له خوێندن هێنا تا منداڵه‌كه‌ی به‌خێو بكات. له‌كاتی خوێندن له قۆناغی زانكۆی سانتیاگۆ دی كالی كۆلێژی یاسا كاره‌كه‌ری ماڵانی كردووه تا خه‌رجی خوێندنه‌كه‌ی ده‌ربكات, ئێستاش یه‌كه‌م ژنی ره‌ش پێسته ببێته جێگیری سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا , دووه‌م جێگیری سه‌رۆك كۆماری ره‌شه له ئه‌مه‌ریكای لاتین دوای ئه‌بسی امبل له كۆستاریكا.
له لیستی 100 ژنه به‌هێزه‌كه‌ی جیهانی بی بی سی دا بووه, خه‌ڵاتی جۆڵدمانی وه‌رگرتووه كه هاوتای نۆبڵی ژینگه‌ی جیهانه 17. له رووی سیاسییه‌وه, فرانسا ماركیز له چه‌پی بیترۆوه‌یه
گه‌ریلاكانی ئێم 19 كێ بوون؟؟؟
گروپی ئێم 19 دژ به ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی ساڵی1970 وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ری دامه‌زراو دواتر هانایان بۆ چه‌ك برد, له 8-1-1974 ده‌ستیان دایه چه‌ك تا رێكه‌وتی 8-3-1990, لایه‌نێكی بچوكتر بوون له ده‌سته چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فارك و ئیلین , له نێوان 1500 بۆ 2000 گه‌ریلا بوون, له دوای ساڵی 1985 ه‌وه گه‌شه‌یان كرد بوونه دووه‌م هێزی چه‌كداری یاخی.
ئێم 19ده‌سته‌یه‌كی چه‌كداری شاری بوون وه‌ك بزاوتی تۆبامارۆس له ئۆرۆگوای و مۆنتینرۆس له ئه‌رجه‌نتین, كه‌متر له گروپه‌كانی دیكه زه‌برو زه‌نگیان به‌كار ده‌هێنا, پێك هاتبوون له قوتابیان و هونه‌رمه‌ندو چالاكوانان, زیاتر رۆشنبیرانی شاری بوون, گه‌نگه‌شه‌یان بۆ پراتیكی رۆبن هودانه ده‌كرد, ده‌ستیان به‌سه‌ر شیری ناو بارهه‌ڵگری ماركێته‌كان ده‌گرت و دابه‌شیان ده‌كرد له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان, ته‌نانه‌ت ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شمشێره‌كه‌ی سیمۆن پۆلیڤار, دواتر ساڵی 1990 دوای رێكه‌وتن له گه‌ڵ ده‌سه‌لات شمشێره‌كه‌یان هێنایه‌وه, له روی قوتابخانه‌ی فكرییه‌وه زیاتر نزیك بوون له كوبا.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی به‌رهه‌ڵستكارییان زۆر چالاكی گرنگی سه‌ربازیان ئه‌نجامدا, وه‌ك رفاندنی فرۆكه‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌كان وه‌ك سه‌فاره‌تی دۆمۆنیكان له 27-2-1980 توانیان 14 باڵوێز به بارمته بگرن, ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خانووی دادپه‌روه‌ری ناوه‌ندی كه زیاتر 100 كه‌سی تێدا كوژرا, نیوه‌یان له داده‌ره‌كان بووون.
له شه‌وی سه‌ری ساڵ 1979تونێلێكیان لێدا بۆ كۆگای چه‌كی سوپا له نۆرس كانتۆن, له ئه‌نجامدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 5000 پارچه چه‌كدا گرت.
زۆر له سه‌ركرده‌كان گه‌ریلاكانی ئێم 19 راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تی چالاكییه‌كان ناو شاره‌كانیان ده‌كرد, زۆریان له‌م نێوه‌دا گانی خۆیان به‌ختكرد.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دوای رێكه‌وتن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات, له‌ساڵی 1990 به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد به‌ناوی 19th of April Movement, له هه‌ڵبژاردنی دیسه‌مبه‌ری 1990 رێژه‌ی 26,93%ی ده‌نگه‌كه‌یان هێنایه‌وه, كه ده‌یكرده 992613 ده‌نگ و 19 كورسی له كۆی 75 كورسی پارله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا, دووه‌م هێزی ناو په‌رله‌مان بوون, ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه له ساڵی 1990 دوو هه‌ڵبژاردن له كۆڵمبیا ئه‌نجامدرا له مانگه‌كانی مارت و دیسه‌مبه‌ر, هه‌ڵبژاردنی دووه‌م له ئه‌نجامی رێكه‌وتنی حكومه‌ت و گه‌ریلاكانی ئێم 19 ئه‌نجامدرا, یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیش بوو ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ به‌هێزه‌وه چووه په‌رله‌مانه‌وه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 26-4- 1990 كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كارلوس بیزارو لیونغومیز تیرۆر كرا.
رۆڵی راگه‌یاندنی دژ
پێش خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیا, گۆڤاری سیمانای به‌ناو بانگ له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی نووسی: له نێوان جه‌نگاوه‌رێكی رابردوو و ئه‌ندازیارێك.
له كاتێك ئه‌و چه‌كداره سێ ده‌یه‌و نیوه به‌رگی گه‌ریلایی فڕێداوه‌و زۆر پۆستی سیاسی گرنگی له وڵات وه‌رگرتووه‌و دو خولی په‌رله‌مان, پارێزگاری پایته‌خت, وابه‌سته‌ی سیاسی باڵوێز له برۆكسل, ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران, دوو خول كاندیدی سه‌رۆك كۆمار, پسپۆڕی ئابووری و سیاسی, پارێزه‌ری ژینگه‌و مافی مرۆڤ و لایه‌نگری مافی ژنان, ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ش كه باس ده‌كرێ دژه ژن و كۆنه‌په‌رست و لایه‌نگری هیتله‌ره.
هه‌رناندیز به ترامپی كۆڵۆمبیا ده‌ناسرا, له ساڵی 2016 خۆی رایگه‌یاندبوو هه‌واداری هیتله‌ره 18.
گۆستافۆ وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له ده‌ستی ژنانه, پێشتر له چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیل ئیسبیكتادۆر وتی هرناندیس تا ئاستی تاڵیبان كۆنه‌په‌رسته 19.
وه‌ك ده‌بینین راگه‌یاندنی راست چۆن راستییه‌كان پیچه‌وانه نیشان ده‌ده‌ن.
ئۆلیگارشییه‌كان كۆڵۆمبیا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان كۆنترۆڵكردووه, هیچیشیان لایه‌نگری پیترۆ نه‌بوون له‌و جه‌نگه سیاسییه, به‌ڵكه ته‌واو دژ بوونه.
سه‌یر كه‌ن چۆن ئۆلیگارشییه‌كان كۆنترۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان كردووه, لویس كارلۆس سارمینۆ خاوه‌ند 27 كه‌ناڵی راگه‌یاندنه, كارلۆس ئه‌ردیلا خاوه‌ند 7 كه‌ناڵه, سانتۆ دۆمینگۆ خاوه‌ند 4 كه‌ناڵه و سێ هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاتن.
به پێی زانیاری یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی كۆڵۆمبی 78%ی هاوولاتیان زانیاری له 8 كه‌ناڵه‌وه وه‌رده‌گرن 20.
ئه‌م كه‌نالانه چۆن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دژ به پیترۆ بوون, له داهاتووشدا به‌ره‌و رووی ده‌بنه‌وه وه‌ك مه‌كسیك و فه‌نزوێلاو پیرۆو پۆلیڤیاو …… هتد.
هه‌ڵبژاردنی نێوخۆی هاوپه‌یمانی مێژوویی
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا كاندیده براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و جێگره‌كه‌ی به‌ربژێری هاوپه‌یمانی رێكه‌وتنی مێژویی -كۆڵۆمبیایه‌كی دیكه شیاوی به‌دی هاتنه” Pacto Histórico” نه بوون, كه له 17 لایه‌ن شیوعی و چه‌پ تا چه‌پی ناوه‌ند پێك هاتووه, 13 لایه‌نیش له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه پشتیوانین, هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه له رێكه‌وتی 11-2-2021راگه‌یه‌نراوه, بیترۆ نوێنه‌ری Colombia Humana ه‌یه له‌ناویدا.
له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه 5 كاندید ركابه‌ری یه‌كتریان كرد تا ببنه به‌ربژێری سه‌رۆك, 5818375 كه‌س به‌شداری ده‌نگدانیان كرد, له ناویاندا ده‌نگی 122479 كه‌سیان سپی بوو, وه 111138 كه‌سیش ده‌نگه‌كانیان سوتا.
بیترۆ كاندیدی كۆڵۆمبیای مرۆڤی و یه‌كێتی نیشتمانی بوو له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه, توانی متمانه‌ی 80,5%ی ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی ناو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه به ده‌ست هێنا كه ده‌یكرده 4،495،831 ده‌نگ, به‌مه‌ش بووه كاندیدیان, فر‌نسا ماركیزی جێگیریشی رێژه‌ی 14,05%ی ده‌نگه‌كانی هێنایه‌وه كه ده‌یكرده 785215 ده‌نگ, ناوبراو كاندیدی پارتی جه‌مسه‌ری دیموكراتی چه‌پگه‌را بوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له ده‌وری ئه‌م هاوپه‌یمانییه, هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دیاریكردنی نه‌خشه رێگای گۆڕانكاری كه زیاتر له 203 ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئابووری و سه‌ربازی و راگه‌یاندن به‌ده‌ست ئۆلیگارشیه‌كانه‌وه بوو.
زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له كۆڵۆمبیا, تسۆنامییه‌ك بوو رابردووی 203 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشی پارێزگاری كۆڵۆمبی راماڵی, له مێژووی سیاسی كۆڵۆمبیا راست و راستی په‌ڕگیڕ ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیانی سیاسی كۆڵۆمبیا گرتبوو, بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستیان ده‌رهێنرا.
تا ساڵی 2008 هه‌موو ولاته‌انی ئه‌مه‌ریكای لاتین چه‌پ به رادیكاڵه‌كان و پراگماتییكه‌كانه‌وه ده‌سه‌لاتداری بوون, به ئۆرۆگوای بۆرجوازییشه‌وه, پاش 175 ساڵ له ده‌سه‌لاتدارێتی پارته‌كانی بلانكۆو كۆلرادو. هه‌رچه‌نده باسی شه‌پۆڵی په‌مبه‌یی ده‌كرێت له ئه‌مه‌ریكای لاتین وه‌لێ له راستیدا تسۆنامی سوره هه‌ڵیكردووه.
تا ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی رێكه‌وتی 19-6-2022, كه‌س باوه‌ڕی ناكرد ئه‌مجاره چه‌پ له كۆڵۆمبیا هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بباته‌وه, كێشه له ئاستی هژمۆنیای جه‌ماوه‌ری نه‌بوو, كه دیار بوو به‌لای چه‌پدا قورس بوو, به‌ڵكه ئه‌زموونه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو وه هێزی شاراوه‌ی راستی ده‌سه‌لاتدار و گرنگی ئه‌م ولاته بۆ ئه‌مه‌ریكا كه 203 ساڵ بوو پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی بوو, ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دروستكردبوو, ئێستاش رێگاكه راسته رێ نییه و لوغماوییه, سه‌رمایه به ئاسانی ده‌سه‌لات ته‌سلیم ناكات, 203 ساڵ راستڕه‌وه پارێزگاره‌كان حوكمیان كرد, له‌م ولاته به‌رفراوانترین شه‌ڕی ناوخۆیی تیایدا ئه‌نجامدرا بۆ پاراستنی ده‌سه‌لات, چه‌ندین كاندیدی تێدا كوژرا, بۆیه نه‌ك پێش نه‌وه‌یه‌ك و بگره پێش رۆژێكیش باوه‌ڕ ناكرا به‌م ئه‌نجامه, هه‌نووكه بووه به پرسێكی راستی, به‌ڵام بۆمب رێژه.
راسته‌كان له وڵات دوای وڵات له‌م كیشوه‌ره سوره جه‌ماوه‌ر ده‌ترسێنن به‌وه‌ی شوعیه‌ت هات, وه‌لێ هه‌ژاران و لاوان بێ‌ترس له وشه‌ی شیوعیه‌ت ده‌نگ به چه‌په‌كان ده‌ده‌ن, چونكه پاكترو راستگۆترن, به‌رنامه‌و گوتاره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییان دێته‌وه.
داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كان, به‌رتیل و ده‌نگ كڕین, لایه‌نداری راگه‌یاندن بۆ ئۆلیگارشیه‌كان, چاوسور كردنه‌وه, ده‌سه‌لاتی قوڵ, ته‌ڵه‌كه‌بازی هه‌مه جۆر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن…… هه‌موو ئه‌مانه وای ده‌كرد سه‌ركه‌وتنی چه‌پ خه‌ون بێت.
ساغبۆته‌وه پاره‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كار هێنراوه بۆ كڕینی ده‌نگ له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوو.
گۆستافۆ بیترۆ ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی له نێوان هه‌ندێك كه‌رتی ده‌وڵه‌ت و قاچاخچیه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه, هه‌ر كاتێك كه‌رتی كشتوكاڵ وێران بكه‌ن ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌كات.
ساڵی 2002 له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئۆربی له‌كاتی جه‌نگی سه‌رانسه‌ری دژ به گه‌ریلا ماركسییه‌كان, په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میلشیا تاوانكاره‌كان و بازرگانانی ماده بێهۆشكه‌ر دانا, له‌وكاته كۆنگرێسی كۆڵۆمبی 35%ی له ژێر ده‌سه‌لاتی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌رو تاوانكاران بوو 21.
وه‌لێ متمانه به‌و ده‌سه‌لاته نه‌ما, هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا دوباره كردنه‌وه‌ی رابردوو بوون, وه‌لێ ئه‌مجاره نۆره‌ی هاتنی قازه ره‌شه‌كه بوو , رێژه‌ی رتكردنه‌وه‌ی ئۆربیسمۆكان گه‌یشته 70% – 22.
له كۆڵۆمبیا گوایه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت , وه‌لێ چه‌ته‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی داناوه 23.
مێژووی هه‌ڵبژاردن له كۆڵۆمبیا
له ساڵی 1821 ه‌وه 56 هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له كۆڵۆمبیا ئه‌نجامدراوه, له ساڵی 1857 دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی كرا پارتی لیبراڵَ و پارێزگاران به‌شداربوون له پێشبڕكێكه, دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه, هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی سه‌رۆك ئه‌نجام نه‌درایه‌وه تا ساڵی 1914, له‌وساوه بۆ ئێستا 26 هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ ئه‌نجامدراوه, 55 جار به گشتی هه‌ردوو پارتی لیبراڵ و پارێزگاران پۆسته‌كه‌یان بردووه, 26 جاری له رێگای نمایشی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه.
تا ساڵی 1970 ته‌نها هه‌ردوو پارت پارێزگاران و لیبراڵ به‌شدار بوونه له پرۆسه‌كه, له دوای ئه‌و مێژوه‌وه پارتی دیكه هاتۆته ناو پرۆسه‌كه‌وه” ساڵی 1974 هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه”.
له هه‌ڵبژاردنی 19ی ئه‌برێلی 1970 ساخته‌كاری كرا به قازانجی میشایل باسترانا بۆریۆرۆ, بۆیه لایه‌نگرانی غۆستافۆ روخاس بینیلا(12 مارس 1900 ـ 17 ینایر 1975- ناوبراو له رێگای كوده‌تاوه له ساڵی 1953 گه‌یشته ده‌سه‌ڵات, مافی ده‌نگدانی به‌خشی به ژنان, نه‌خۆشخانه‌و ته‌له‌فزیۆن و زۆر پرژه‌ی كرده‌وه…… ) نارازی بوون له ساخته‌كاریه‌كه و ده‌ستیان دایه چه‌ك و بزافی 19 m یان راگه‌یاند.
خه‌ون بوو به راستی
ئه‌گه‌ر زۆر بوو كۆڵۆمبیا له ساڵی 1948 سه‌رۆكێكی چه‌پ هه‌ڵبژێرێت له دواهامین ولاتی لاتینه‌وه ببوایه‌ته یه‌كه‌م وڵاتی لاتین خاوه‌ند سه‌رۆكی چه‌پ به‌ناوی خورخی ئه‌لیپێر جایتان, سه‌رۆكی كارێزمای پارتی لیبراڵ, به‌ڵام تیرۆر كرا, نووسه‌ری به‌ناو بانگی جیهانی گارسیا ماركیز له په‌رتووكی ژیان چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه Vivir para contar la historia به درێژی باسی پرۆسه‌ی تیرۆكردنه‌كه ده‌گێڕێته‌وه, له‌و كاته‌دا له نزیكی شوێنی روداوی تاوانه‌كه بووه.
له هه‌مان رۆژی تیرۆركردنی جایتان, ده‌بوایه گه‌نجێكی ببینیایه به‌ناوی فیدل كاسترۆ, بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه باسی شۆرش بكه‌ن. پرۆسه‌ی تیرۆر كردنه‌كه له مێژوودا ناو نرا بۆ غۆتازۆ 24.
پیترۆ كۆڵی نه‌دا سێ‌جار خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار, ساڵی 2010 كه خۆی كاندید كرد, ریزبه‌ندی چواره‌می گرت و نه‌یتوانی بچێته خولی دووه‌می پێشبڕكێكه‌وه, له هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نها 1331267 ده‌نگی هێنایه‌وه كه ده‌یكرده 9,14% ی ده‌نگه‌كان.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 چه‌په‌كان له بری پیترۆ خاتوو كلارا لۆبیزیان كاندید كرد, توانی 1958518 ده‌نگ بهێنێته‌وه كه ده‌یكرده 15,22% ی ده‌نگه‌كان.
له هه‌ڵبژاردنی 17ی یۆلی 2018 ه‌دا گۆستافۆ پیترۆ بۆ جاری دووه‌م خۆی كاندید كرده‌وه, له خولی یه‌كه‌م 4855069 ده‌نگی هێنایه‌وه, كه ده‌یكرده 25,09% ده‌نگه‌كان , ریزبه‌ندی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو چووه خولی دووه‌مه‌وه, له خولی دووه‌مدا توانی 8040449 ده‌نگ بهێنێته‌وه, كه ده‌یكرده 41,77% ی ده‌نگه‌كان, ئه‌م رێژه به‌رزه نیشانه‌ی گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌پ بوو له وڵات, له كاتێكدا له‌و ساڵه‌دا هێشتا چه‌پ خولی دووه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانی له كیشوه‌ره‌كه ده‌ست پێ نه‌كردبوه‌وه, له قۆناغی دۆڕاندا بوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌مه‌ش پیترۆ ده‌نگه‌كانی به رێژه‌یه‌كی به‌رز له چاو 8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیادی كرد, له خولی یه‌كه‌م به رێژه‌ی 364% و له خولی دووه‌م به رێژه‌ی 604%.
لێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا پترۆ توانی له خولی یه‌كه‌م 8541617 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه ده‌یكرده 40,3% ی ده‌نگه‌كان, له خولی دووه‌م ده‌نگه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 11281013 ده‌نگ كه ده‌یكرده 50,44%ی ده‌نگه‌كان, به پێی شێوازی ژماردنی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی كۆڵۆمبی, 2739396ده‌نگ زیاتری له خولی یه‌كه‌می هێنایه‌وه, زۆرینه‌یان ئه‌وانه بوون له خولی یه‌كه‌م بایكۆتی ده‌نگدانیان كردبوو.
له به‌رامبه‌ردا هه‌موو راسته‌كان به پۆپۆلیست و لیبراڵ و پارێزگاره‌كه‌یه‌وه كه ده‌نگیان به ڕكابه‌ره‌كه‌ی دا.
هه‌رچی ركابه‌ره‌كه‌یه‌تی رودولفو هرناندیز ناسراو به ترامپی كۆڵۆمبیا له خولی یه‌كه‌م 5,965,335 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, كه ده‌یكرده 28.17% ده‌نگه‌كان, له خولی دووه‌م ده‌نگه‌كانی به‌رز بوه‌وه بۆ 10,580,412 ده‌نگ, كه ده‌یكرده 47,31%ی ده‌نگه‌كان, ئه‌م رێژه‌یه‌ش كۆی ده‌نگه‌كانی راستگه‌ره‌كانه به ده‌نگی راستی ده‌سه‌لات فیدیریكو جوتیریز یشه‌وه, كه بۆ خۆلی دووه‌م خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌و زۆر زوو بێ بیركردنه‌وه پشتیوانی بۆ هرناندیز ده‌ربڕی, ناوبراو 5,069,448 ده‌نگی له خولی یه‌كه‌م هێنابوه‌وه ده‌یكرده 23.94%ی ده‌نگه‌كان.
پترۆ توانی به زێده‌ی 700601 ده‌نگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له راكه‌به‌ره‌كه‌ی بباته‌وه, كه ده‌یكرده 3,13%ی دنگه‌كان, پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له پێشه‌وه‌یه.
ده‌نگه سپیییه‌كان له خولی یه‌كه‌م 365764 ه, ده‌كاته 1,73%ی ده‌نگه‌كان, له خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه بۆ 501987 ده‌نگ, كه ده‌یكرده 2,24%ی ده‌نگه‌كان.
كۆی ده‌نگه‌كان خولی یه‌كه‌م 21173157, له خولی دووه‌م ژماره‌ی ده‌نگه‌كان به‌رز بوه‌وه بۆ 22363412 ده‌نگ.
ده‌نگه سوتێنراوه‌كان له خولی یه‌كه‌م 268448 ده‌نگ كه ده‌كاته 1,25%ی ده‌نگه‌كان , له خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه بۆ 295282 ده‌نگ كه ده‌كاته 1,30%ی ده‌نگه‌كان.
ژماره‌ی به‌شداربووان له خولی یه‌كه‌م 21441605 كه‌سه, بۆ خولی دووه‌م به‌رز بوه‌وه بۆ 22658694 كه‌س, رێژه‌ی ده‌نگدان له خولی یه‌كه‌م 54,98%ه, له خولی دووه‌م بوو به 58,1%, ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدانه له 50 ساڵی رابردوودا.
كۆی ده‌نگه راسته‌كان له خولی دووه‌م 21861425 ده‌نگه, رێژه‌ی ده‌نگه‌كان پترۆ له كۆی ده‌نگه راسته‌كان 51,6%, له به‌رامبه‌ردا ده‌نگی ركابه‌ره‌كه‌ی 48,4%ی ده‌نگه‌كانه.
به پێی جوگرافیا بێت چه‌په‌كان زیاتر له‌ناوچه‌ی لیبراڵه‌كان چوونه پێشه‌وه, زۆرینه‌ی ناوچه‌ی لیبراڵه‌كان گۆڕاوه بۆ چه‌پ, ناوه‌وه‌ش تا ئێستا پارێزگارن, هه‌رچه‌نده زۆر جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو حیزبه نییه, نووسه‌ری گه‌وره‌ی كۆڵۆمبی گارسیا ماركیز ده‌یوت جیاوازی نێوان پارێزگاره‌كان و لیبراڵه‌كان ئه‌وه‌یه پارێزگاره‌كان كاتژمێر 6به‌یانی ده‌چن بۆ كه‌نیسه‌و لیبراڵه‌كان كاتژمێر 7 ده‌ڕۆن 25.
چه‌پ له‌م هه‌ڵبژاردنه له بۆگۆتای پایته‌خت و كه‌ناره‌كان, ناو پێك هاته‌كان ” ره‌ش پێسته‌كان, دانیشتووانی ره‌سه‌ن”زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا, به‌تایبه‌ت هه‌رێمی تشۆكۆ كه زۆرینه‌ی 80% ئه‌فریقین و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ژارن , له‌م هه‌رێمه چه‌په‌كان زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵات تێیدا هێنایه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران
تا ساڵی 1974 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران له كۆڵۆمبیا ئازاد نه‌بوو, به‌ڵكه كورسییه‌كان 50% به 50% دابه‌ش ده‌كران له نێوان پارێزگاره‌كان و لیبراڵه‌كان, هه‌ڵبژاردن له ناو لیستی هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو پارته ده‌كرا, له‌و مێژووه به دواوه لایه‌نی دیكه‌ش هاتنه ناو پرۆسه‌كه‌وه.
چه‌په‌كان ناو هاوپه‌یمانی مێژویی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 خاوه‌ند 9 و 7 كورسی بوون, له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران, وه‌لێ له‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان بۆ 28 كورسی به‌رز كرده‌وه له كۆی 169 كورسی, له گه‌ڵ 5 كورسی بۆ پارتی كۆمێنز ( فاركی پێشوو) , 2 بۆ ئه‌فرۆ ئه‌مه‌ریكی وه دانه‌یه‌كیش بۆ هاوولاتیانی ره‌سه‌ن.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی پیران هاوپه‌یمانی مێژوویی 20 كورسی له كۆی 106 كورسی برده‌وه‌و وێڕای 5 كورسی بۆ كۆمێنز, 2 كورسیش بۆ هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان.
ئه‌گه‌ر هه‌لچبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌نجام بدرابایه, ئه‌وا تسۆنامییه‌كه كاری له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش داده‌نا.
دۆست و دوژمنان چی له‌باره‌وه ده‌ڵێن؟
پێگه‌ی فۆرۆ مه‌دریدی راستگه‌رای ئیسپانی پیترۆی تۆمه‌تبار كردووه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوباو فه‌نزوێلا, ده‌ڵێت له ته‌مه‌نی 17 ساڵی بۆته گه‌ریلا لای گروپی ئێم 19ی ماركسی, به‌شدار بووه له په‌لاماری ته‌لاری دادوه‌ری گه‌وره‌ترین په‌لامار بووه له مێژووی كۆڵۆمبیا.
نه‌یارانی ده‌ڵێن پیترۆ له ساڵی 1994 شافێزی بینیوه دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی, ساڵی 2016 سه‌ردانی فه‌نزوێلای كردووه,چۆته, ماركێتێكی پڕ خۆراك له‌سه‌ر ره‌فه, پۆستێكی كردووه به‌وه‌ی نه‌بوونی خۆراك پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی حكومه‌ته.
ماڵپه‌ڕی بارۆن نووسی: سه‌رۆكی كۆڵۆمبیای نوێ ولاتی به‌ره‌و چه‌پ برد, بازاڕ پێیان باش نییه.
بلمبۆرگ نووسی بازاڕی كۆڵۆمبی ده‌خنكێت دوای سه‌ركه‌وتنی پیترۆ.
له به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی چه‌پی ئیسپانیا” شیوعی و پۆدیمۆس ” پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و ده‌نگی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه له ناو په‌نابه‌رانی كۆڵۆمبی له ئیسپانیا.
هاوكات ئابووریناسی به‌ناو بانگی فه‌ره‌نسی فرانسۆ بیكتی ره‌زامه‌ند بوو راوێژ به حكومه‌تی بیترۆ بكات له دوای سه‌ركه‌وتنی.
حیزبی شیوعی كۆڵۆمبیش هاوپه‌یمانی نزیكیه‌تی, پێیان وایه ولات پێویستی به سه‌ركه‌وتنی چه‌په, چاكسازی زه‌وی, ئاشتی له نیوه‌ی رێگا راوه‌ستاوه ده‌بێت ته‌واو بكرێت, یاسای كاری دادپه‌روه‌ر پێویسته, چاكسازی كه‌رتی په‌روه‌رده له خزمه‌ت قوتابیان داواكاری هه‌نووكه‌یین.
سه‌ركه‌وتنی چه‌پ و كاریگه‌ری له سه‌ر فه‌نزوێلاو ئه‌مه‌ریكای لاتین
كۆڵۆمبیه‌كان گوێیان له به‌شێك له‌و 1,7 ملیۆن فه‌نزویلییه رانه‌گرت كه ئاواره‌ی ولاته‌كه‌یان بوونه, ده‌نگیان به كاسترۆشافیستایه‌ك دا, چونكه ئه‌وان ئاواره‌ی ئابلوقه‌ی ئابوورین نه‌ك سیاسی, زۆریان له سه‌رده‌می شافێزدا كه‌رامتیان بۆ گه‌ڕابوه‌وه.
كۆڵۆمبیاو فه‌نزوێلا 2217 كیلۆمه‌تر هاوسنووریان پێكه‌وه هه‌یه, كۆڵۆمبیا له ماوه‌ی رابردوو زۆر كێشه‌ی بۆ حكومه‌تی فه‌نزوێلا دروست كرد, به ئه‌ندازه‌ی ولاته ئه‌نگلۆ سه‌كسۆنیه‌كان زیاتر كاری بۆ روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد.
غوایدۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی راستی فه‌نزوێلی, وه سه‌رۆكی دیاریكراوی ئه‌مه‌ریكا, تا ئێستا پیرۆزبایی له بیترۆ نه‌كردووه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی كۆڵۆمبیا, ئه‌و نه‌ك هه‌موو كارته‌كانی دۆڕاندووه له كۆڵۆمبیا, ته‌نانه‌ت زۆر كۆمپانیای وه‌ك مۆنیمۆرۆس كه باره‌گای له كۆڵۆمبیایه, دوای سه‌ركه‌وتنی پیترۆ خاوه‌نداری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی فه‌نزوێلی, كه ئه‌مه‌ریكا به‌خشی بووی به ئۆپۆزسیۆن, بۆیه ئۆپۆزسیۆنی راستگه‌رای فه‌نزوێلی شكستی گه‌وه‌یان له‌م هه‌ڵبژاردنه خوارد, شكستی ئه‌وان جه‌رگبڕتره له شكستی ئۆلیگارشییه كۆڵۆمبییه‌اان, به سه‌ركه‌وتنی چه‌پ حكومه‌تی فه‌نزوێلا ده‌سته‌كه‌وتێكی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا, ئارامی و سه‌قامگیری زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت, چاوه‌ڕوانی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری لۆلان له به‌رازیل, یه‌كجاری ناوچه‌یه‌كی ئارام له كیشوه‌ره‌كه بۆ چه‌په‌كان پێك ده‌هێنێت, سه‌قامگیری بۆ فه‌نزوێلاو پۆلیڤیا و ولاتانی دی ده‌خولقێنێت, وه زه‌مینه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌پ له ولاتانی وه‌ك ئۆرۆگوای و ئیكوادۆرو پاراگوای خۆش ده‌كاته‌وه, كه دووه‌كه‌ی یه‌كه‌م دوو ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزی چه‌پی تێدایه كه پێشتر ده‌سه‌لاتدار بوونه‌و ئێستاش له ده‌رگای حوكمڕانی ده‌ده‌نه‌وه.
بۆیه سه‌ركه‌وتنی چه‌پ له كۆڵۆمبیا ته‌نها گه‌یشتن به ده‌سه‌لات له وڵاتێك نییه, بگره هێزیشه بۆ چه‌پ له هه‌موو ئه‌مه‌ریكای لاتین.
سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره كرێته‌وه؟
ژیان ته‌نها 4 ساڵی داهاتوو نییه, چه‌پ بوونیش ته‌نها پڕۆژه‌ی خولێكی ده‌سه‌لات نییه, به‌ڵكه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دادگایی ئه‌م چوار ساڵه له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه دێته پێشه‌وه.
پترۆ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند له ئابووری مه‌رگه‌وه ده‌گوازینه‌وه بۆ ئابووری ژیان “نه‌وت, خه‌ڵوز, كۆكایین” ی به مه‌رگ ناوزه‌د كرد.
وه‌لێ تا ئێستا ئه‌و سێیه زۆرترین داهاتی كۆڵۆمبیا دیاری ده‌كه‌ن, كۆڵۆمبیا یه‌كه‌می جیهانه له به‌رهه‌م هێنانی كۆكاین, ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداریان ببێت ئه‌لته‌رناتیفیان چییه بۆ داهات تا پڕۆژه‌كانی بباته پێشه‌وه؟, كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی وڵاتن, پڕۆژه‌كانی ئه‌و بۆ كه‌سانێكن هه‌موو گیرفانیان به‌تاڵه, بۆیه گیرفانی پڕی ده‌وێت.
بڕیار وایه باجی سامان به‌سه‌ر 400000 كه‌س له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆڵۆمبیا بسه‌پێنێت, زیادكردنی لانی كه‌می كرێ, ته‌ندروستی گشتی, بیمه‌ی بێكاری, چاكسازی ریشه‌یی زه‌وی, خوێندنی خۆڕایی ……, هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به‌و باجه‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵات. دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر جوتیاران په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی ئاغاكاندا بگرێت, بۆ ئه‌وه‌ی شتێك به زۆرینه بدات ده‌بێت به‌شێك باش له چینه داراكان وه‌ربگرێت, بۆیه بواری مانۆڕ و پاشه‌كشه له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه.
پیترۆ ئه‌گه‌ر له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌په‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو, ده‌بێت له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا وه‌فادار بێت به‌رامبه‌ر به گرێبه‌سته سیاسییه‌كان, خه‌ڵك ئه‌ویان وه‌ك جه‌مسه‌رێك له هه‌مبه‌ر ئۆلیگارشیه‌كان هه‌ڵبژاردووه, ده‌بێت نان و كار‌و ئازادی و كه‌رامه‌تیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه, ده‌بێت له چوار ساڵی داهاتوو ژماره‌ی تیرۆركراوه‌كان كه‌م بووبێته‌وه, ژماره‌ی تاوانكارانی رزگار نه‌بوو له سزا چوبێته سه‌ر, ولات ئارامتر بوبێت, ره‌نگ و روو و روخسار‌و پۆشته‌یی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ره‌و باشی گۆڕا بێت, چینی ناوه‌ند به هۆی خوێندنی خۆڕایی رێژه‌و ژماره‌یان زیادی كردبێت, ژماره‌ی بێ لانه‌و یه‌ك ژه‌م خۆره‌كان كه‌م بوبێتنه‌وه, رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری هاتبێتنه خوار, پێوه‌ری جینی هاتبێته خوارو نایه‌كسانی كه‌متر بووبێته‌وه, گه‌ریلاكانی ناو جه‌نگه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ست بووبێتن به پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه, ژیانی گه‌ریلاكانی پێشوو پارێزراو بێت, بانده‌كانی قاچاخچی تاوانكاری راستڕه‌وه‌كان كه‌م بوبێته‌وه, هه‌موو ئه‌وانه پێویستن بو ئه‌وه‌ی چه‌پ ره‌گ دابكوتێت, خۆی وه‌ك هێزێكی جیا له حوكمڕانی 203 ساڵه‌ی رابردوو نمایش بكات, بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو درێژه به حوكمڕانی بدات.
سه‌رچاوه‌كان:
1-
https://thenextrecession.wordpress.com/2022/05/29/colombia-a-turn-to-the-left/
2-
الرئیس الكولومبی انچم لجماعـه متمرده تقتدی بتقالید مجموعه «روبن هـود» – ترجمه :عوچ خیری عن «الغاردیان»
https://veryarts.com/world/350076.html
3-
https://www.laprogressive.com/latin-america-2/gustavo-petroz-capitalist-colombia
4- الفقرا‌و فی بوغوتا یعیشون من نفایات اڵاپریا‌و
5–رئیس كولومبی جدید “یغیر مسار التاریخ” ویقلق أمیركا, بایدن
6- أمریكا اللاتینیه لم تعد «الفنا‌و الخلفی» لواشنگن-فهد المچحكی.
7-.ما الژی قد تخسره الولایات المتحده بفوز الیسار فی كولومبیا؟-المصدر: المیادین نت.
8–هل یُنهی غوستافو بیترو حقبه الحكم الگویله للیمین الكولومبی؟زهرا‌و رمال -المصدر: المیادین نت.
9-غوستافو بیترو أول رئیس یساری فی كولومبیا-رشید غویلب.
10- حكومه یساریه للمره اڵاولی فی تاریخ كولومبیا… واڵان تأتی المرحله الصعبه – بۆرزو درغاهی.
11- The left could be poised to take power in Colombia for the first time
Published: June 5, 2022
12- Live Updates: Colombia Panel Will Issue Report on Decades-Long Civil War
13 https://www.telesurtv.net/news/colombia-asesinan-lider-social-20220702-0017.html
14- How the Left Is Building Peace in ColombiaMariela Kohon
15- كولومبیا: بیترو یحقق انتصارًا تاریخیاً – اڵان لنكافح من أجل الاشتراكیه!
غابرییل جالیانو.
16-https://aawsat.com/home/article/3722486/%D8%BA%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%81%D9%88-%D8%A8%D9%8A%D8%AA%D8%B1%D9%88-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%86%D8%B6%D9%85-%D8%A5%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A
17- Colombias left turn
ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022
18-
Colombian elections go to second round amid coup threats and false promises of change
Tomas Castanheira
19- النسا‌و فی صلب حمله الدوره الپانیه للانتخابات الرئاسیه فی كولومبیاhttps://www.swissinfo.ch/ara/%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B3%D8%A7%D8%A1-%D9%81%D9%8A-%D8%B5%D9%84%D8%A8-%D8%AD%D9%85%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7/47653946
20-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia-Eleccion-intervenida-por-el-cartel-mediatico-empresarial-20220612-0001.html
21-
Can Colombias left survive the persistent logic of armed conflict?
Ben Gilvar-Parke
https://www.greenleft.org.au/content/can-colombias-left-survive-persistent-logic-armed-conflict
22-https://redflag.org.au/article/colombia-elects-first-leftist-president-rejecting-traditional-politicians
23-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia.-Entre-la-alegria-de-la-victoria-y-el-enorme-desafio-de-un-devenir-dificil-pero-no-imposible-20220620-0003.html
24- Colombias left turn
ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022
25- خریگه الفرز السیاسی الجدید فی أمیركا اللاتینیه… بانتڤار انتخابات البرازیل
https://aawsat.com/home/article/3722481/%D8%AE%D8%B1%D9%8A%D8%B7%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF-%D9%81%D9%8A-%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%B8%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D8%B2%D9%8A%D9%84