
تێكست و په‌راوێز.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
یه‌كێك له‌و تونێڵانه‌ی فه‌رهه‌نگ و چاندی كوردی تێكه‌وتووه ، به پاشدانی واقیع و شوێنهه‌ڵگریی لێكدانه‌وه و ڕوانینی مۆدی خواستراوه ؛ كه له واقیعێكی نامۆدا سه‌رچاوه‌یان گرتووه..
ئه‌مه وایكردووه كاردانه‌وه‌ی بزاوتی نووسین به‌گشتی و كاری ڕۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی زۆرجار به‌كه‌ناری پرسه‌كاندا به‌ڕێوه بێ و ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینێ پێویسته بیبینێ..
له نێوان خوێندنه‌وه‌ی واقیع و خواستنی واقیعێكی خوێندراوه‌ی نامۆ به‌دیدی تر، كه ده‌رهاورده‌كانی زاده‌ی په‌روه‌رده و لێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیاوازه و بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له جێوه‌ڕێی (مراوحة) زیاتری به‌رهه‌م نه‌هێناوه ، كه نه زه‌ینڕوونی و نه پێشزانی تێدا به‌دی ناكرێ.
تۆ ته‌ماشا! هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌وه و دابڕانان له چه‌قبه‌ستووی رۆژگارێكی دیاریكراو كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و زاتانه‌ی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان كردووه ، له چه‌ق و ناوه‌ندی واقیعی خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و به‌چاوی واقیعخوێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ڕوانیوه و پرس و كێشه‌كانیان داوه‌ته به‌ر شه‌وقی ڕوناهی و لێی خوردبوونه‌ته‌وه و هێزی بینینی ئاینده‌یان تێدا ورووژاوه ، چونكه واقیعی خۆیان خوێندۆته‌وه ، نه‌ك كولتووری واقیعێكی دیكه‌ی نامۆیان به نابه‌ڵه‌دی بۆ داڕشتبێته‌وه.. ئه‌مه له‌ژێر هه‌ر ناوێك و به‌هه‌ر نیازێك بێ ڕێ پێ هه‌ڵه‌كردن و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و هزر و دیتنانه‌ی زۆرجار به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌زه‌ینی میللی و خه‌ڵكی جاده ده‌یانبیستین و حسابێكیان بۆ ناكه‌ین.. ئه‌و له گرێژنه‌چوونه‌ش به‌هیچ نایه‌ته‌وه جێ ئه‌گه‌ر پشتیوانی خوێندنه‌وه و خۆپێگه‌یاندن و ئه‌زموونی تاقیكراوه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌یش كه له خوێندنه‌وه‌ی واقیعێكی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن بێهووده ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌قه‌به‌ری واقیعی خۆمان نه‌كرێن ، كه سه‌ره‌نجام چه‌ندی بڕۆین ئه‌وسه‌ری تونێڵمان لێ ده‌رناكه‌وێ..