
چاكسازییه‌كانی بیبی ئیسرائیل … وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: عیسا بۆتانی
به‌هۆی چاكسازییه‌وه وڵاتی پێشخست؛ پێنج جار سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی پێ سپێردرا
له ساڵی 2003 كه شارۆن سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی ئیسرائیلی ده‌كرد, پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی له‌لایه‌ن بنیامین ناتانیاهۆ به‌ڕێوه ده‌برا، ئه‌و پۆسته‌كه‌ی بۆ چاكسازیی ئابووری به‌كارهێنا تاكو دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته گه‌یشته ئاستێكی هه‌ره پێشكه‌وتوو.
ناتانیاهۆ بڕیاری له گرتنه‌به‌ری رێكاری سه‌خت دا، كه بریتی بوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای باج و خه‌رجییه‌كان و كرێی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت تاكو ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی چوار هه‌زار له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وڵاته، سه‌ره‌ڕای فراوانكردنی به‌شی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له بواری ئابووری و كۆمپانیا گشتییه‌كانی فڕۆكه‌وانی نیشتمانی ( ئی ئێڵ ئه‌ی ئێڵ) و كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی (بیزیك)، ئه‌و به رێژه‌ی 64% تا 44% باجی له‌سه‌ر هاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ریشدا به رێژه‌ی 36% تا 18% باجی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مكرده‌وه و چاكسازی گرینگی له‌بواری ئابووریدا سه‌پاند.
رون دیرمیر كه وه‌كو راوێژكار له‌گه‌ڵ چوار له وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته كاری كردووه به ناتانیاهۆشه‌وه؛ سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی بیبیی (كه مه‌به‌ستی ناتانیاهۆ)یه, ده‌ڵێت: (رۆڵی هه‌ناسه‌بڕاویی حكوومه‌تی له ئابووری چاره‌سه‌ر كرد، بیبی ریفۆرمه‌ر نه‌بوو به‌ڵكو شۆڕشگیڕ بوو؛ چاكسازی ئه‌وكاته ده‌كرێ كه سیاسه‌تی حكوومه‌ت بگۆڕی و شۆڕشیش ئه‌وكاته به‌رپا ده‌بێ كه كار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌قڵییه‌تی وڵات بكه‌ی، من له‌و بڕوایه‌دام كه بیبی توانی گۆڕانكاری له ئه‌قڵییه‌تدا بكا).
له‌هه‌ما كاتدا بنیامین ناتانیاهۆ خودی خۆی چه‌ندین چاكسازی له كه‌رتی بانكیدا كرد ئه‌ویش به نه‌هێشتنی سه‌نه‌ده حكوومییه‌كان, به‌هۆی ئه‌و سه‌نه‌دانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ئیسرائیل هیچ پاڵده‌رێكیان نه‌بوو وه‌به‌رهێنان له سندووقه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بكه‌ن، به‌ڵام دوای چاكسازییكردن له‌و كه‌رته‌دا دامه‌زراوه‌كان دستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی (300) ملیۆن دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ر مانگێدا. ده‌ره‌نجامی ئه‌و چاكسازییانه به ئه‌رینی به‌سه‌ر ئابووری ئیسرائیل‌دا شكایه‌وه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ناتانیاهۆ له‌نێو گه‌لی ئیسرائیل‌دا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانتر بوو.
ناتانیاهۆ بیرۆكه‌ی بازاڕی ئازادی په‌یڕه‌و كرد و له‌باره‌ی پرسی چاكسازیشه‌وه خۆی به‌مشێوه باسی لێوه ده‌كا و ده‌ڵێت: (بۆ گه‌لی ئیسرائیلم شیكرده‌وه كه ئابووری كه‌رتی تایبه‌ت پێشتر له‌شێوه‌ی پیاوێكی له‌ڕ و لاواز كه پیاوێكی قه‌ڵه‌وی له كۆڵ كردبوو، له كاتێكدا ئه‌و چاكسازییانه‌ی كردم پشێوی گه‌وره‌ی له‌نێو كرێكاراندا دروست كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێڕوانینی من بۆ ئابووری ژێیه‌كی هه‌ستیاری پێكا. هه‌ر كه‌سێك له ئیسرائێل هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت كارێكی وه‌ها بكات ئه‌وا ئه‌ویشی گرته‌وه و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیه‌وێت سه‌ركه‌وێت ئه‌وا ناچاره رۆڵه‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه، بۆ كه‌رتی تایبه‌ت پێویسته ببێته ئه‌و پیاوه قه‌ڵه‌وه؛ ئه‌وه ته‌نها به كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و سنوورداركردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان ده‌كرێ).
به درێژایی په‌نجا ساڵ كۆمپانیا حكوومییه‌كان بێهوده به‌دوای غازی ده‌ریادا گه‌ڕان، ته‌نها به راسپاردنی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان و له سه‌رده‌می حكوومه‌تی ناتانیاهۆدا كانگایه‌كی غازییان دۆزیه‌وه كه به به‌های میاره‌ها دۆلار ده‌بوو، ئه‌وه‌ش هاوكار بوو له‌وه‌ی حكوومه‌ت سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی گرنگی ده‌سكه‌وێت بۆ پشتیوانیكردنی پێداویستییه‌كانی له‌بواری په‌روه‌رده و چاودێری و ژێرخانی ئیسرائیل.
بیبی توانی موعجیزه‌یه‌كی ئابووری دروست بكا و ئیسرائیلی گه‌یانده ئاستی وڵاتانی هه‌ره پێشكه‌وتوو، ته‌نها له‌و كاته‌ی كه وه‌زیری دارایی بوو وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ ساڵانه له ئابووری ئیسرائیل‌دا گه‌یشته رێژه‌ی 380%.
ئه‌و له‌میانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ناوی نا (پیاوی قه‌ڵه‌و/ پیاوی لاواز) ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ته‌كنۆلۆژیا به‌بێ بازاڕی ئازاد وڵاتان ناخاته سه‌ر رێچكه‌ی پێشكه‌وتن، هه‌موو ئابوورییه نیشتمانییه‌كان له‌و پێشبڕكێیه‌دان كه كه‌رتی گشتی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی كه‌رتی تایبه‌تدا بێت، ئه‌وسا كه‌رتی گشتی دووچاری هه‌ڵئاوسانێكی زۆر ببووه‌وه, بیبی سیسته‌می پارێزیی قورسی بۆ خۆراكه‌كانی داڕشت و هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی له‌به‌رده‌م كێبڕكییه‌دا لابرد كه ببوونه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌تدا… به‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه پێشكه‌وت.
ئیسرائیل ئابووری بازاڕی ئازاد و ته‌كنۆلۆژیای هه‌ڵبژارد و ئه‌وه هۆكاری پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونی ئابووری ئه‌و وڵاته.
ئیسرائیل یه‌ك له وڵاته هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانی بواری ته‌كنۆلۆژیایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان؛ به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی (4000) كۆمپانیای ته‌كنۆلۆژی له‌و وڵاته‌دا تۆمار كراون, له كۆی (500) گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره ئیسرائیل خاوه‌نی (80)یانه كه توێژینه‌وه و داهێنانه‌كانی له‌رێگه‌ی لقه‌كانی له‌ناوه‌خۆی وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌دات و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیاكانی فه‌یسبووك و ئاپڵ و مایكرۆسۆفت و ئینتڵ و بایباڵ و ئه‌مازۆن و ئی بی ئێم و سیسكۆ و چه‌ندین كۆمپانیای دیكه كه به گرینگ‌ترین كۆمپانیا له جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێن و رۆژانه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كار دێ، پشت به توێژینه‌وه و پێشخستن ده‌به‌ستن و هه‌مووی له رێگه‌ی لقه‌كانیان له ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێن،
o وه‌كو گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ته‌كنۆلۆژی له جیهان؛ ته‌لئه‌ڤیڤ له‌دوای سیلیكۆن فالی ئه‌مریكا به پله‌ی دووه‌م دێت.
o له‌بواری ژماره‌ی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كانی بۆرسه‌ی ناسداك كه له جیهاندا به گه‌وره‌ترین بۆرسه‌ی ته‌كنۆلۆژیا هه‌ژمار ده‌كرێ, ئیسرائیل له پله‌ی سێیه‌مدایه له دوای ئه‌مریكا و چین.
o ژماره‌ی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كانی ئیسرائیل له‌و بۆرسه‌یه‌دا گه‌وره‌تره له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا.
o كه‌رتی توێژینه‌وه و پێشخستن رێژه‌ی 12.5% له كۆی به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌خۆ له ئیسرائیل پێكده‌هێنێ، و له‌مڕووه‌شه‌وه ئیسرائیل له جیهاندا به یه‌كه‌مین وڵاته دێت كه ئه‌و رێژه سه‌دییه‌ی ئابووری له چالاكییه‌كانی توێژینه‌وه و گه‌شه‌داندا خه‌رج بكا.
ئیسرائیل ده‌ستی هه‌بووه له پێشخستنی چه‌ندین داهێنانی نوێی كۆمپانیا جیهانیه‌كان، وه‌كو ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی و ئۆتۆمبیلی بێ شوفێری گوگڵ و كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌نتڵ. خه‌ڵكی له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا له داهێنانه‌كانی مۆبایل سووده‌مه‌ندن كه ئیسرائیل خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی له سیسته‌می ده‌ریاوانی و رێوبان و داوده‌رمانه رزگاره‌كانی ژیان و ئامێره پزیشكییه‌كان و چه‌ندین داهێنانی دیكه كه رۆژانه به‌كار دێن.
پاشه‌ڕۆژ مولكی داهێنه‌رانه، بۆیه ئیسرائیل پێگه‌یه‌كی گرینگی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێت و له ئێستادا له‌ڕووی گه‌شه‌ی هه‌ره خێراوه؛ پله‌ی سێیه‌می له ریزبه‌ندی یانه‌ی ئابووری جیهانیدا گرتووه.
كۆمپانیا نوێیه‌كانی ئیسرائیلی به بڕی نزیكه‌ی 20% له‌بواری ئه‌لیكترۆنیدا چانسی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تی جیهانییان هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ئیسرائیل رێژه‌ی 87%ی ئاوی به‌كارهاتوو ده‌پالێوێت و پێنج جار به‌كار ده‌هێندرێته‌وه، ته‌نانه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه؛ مانگای ئیسرائیلی بڕه شیرێكی زۆرتر ده‌دات.
پرسیار ئه‌وه‌یه, له كاتێكدا ئیسرائێلدا خاوه‌نی زه‌وییه‌كی وشك و به‌ده‌م كێشه و قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا ده‌یناڵاند… چۆن گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌وتنه؟
له‌مێژووی ئیسرائیل‌دا دوو هه‌نگاوی زۆر گه‌وره نران، سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته رۆڵی هه‌بوو له خێرایی گه‌شه‌سه‌ندن و هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه رێگه‌خۆشكردن بوو له‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت دا.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م له ساڵانی 1948 بۆ 1970 نرا، له‌و ماوه‌یه‌دا پشكی تاك له تێكڕای داهاتی ناوخۆدا بۆ چوار هێنده به‌رز بووه‌وه و چڕی دانیشتووانیش سێ هێنده زیادی كرد. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگیرسانی سێ جه‌نگی گه‌وره له‌و كاتانه‌دا. هه‌نگاوی دووه‌میش له ساڵی 1990 بوو كه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه كه ئیسرائیلی له دۆخی چه‌قبه‌ستوویی و متبوونه‌وه گۆڕییه‌وه به ناوه‌ندێكی سه‌ركێشیكردنی داهێنانی جیهانی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به به‌راورد به قۆناغه‌كانی پێشوو جیاوزای گه‌وره كه‌وته په‌یڕه‌وی كاركردن و نیشانه‌ی هه‌ر به‌رچاو رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت بوو له پێشخستنی وڵات دا.
له ساڵی 1965 ئه‌ندازیاری ئیسرائیلی (سمیحا بلاس) پێشنیاری بیرۆكه‌ی ئاودێری به شێوازی دڵۆپاندن كرد، و ئه‌وه بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به كۆمپانیای جیهانی ((Netafim بۆ ئاودێری و دڵۆپاندن ناوده‌برێ. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌دانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی هارفارد كه پێشتر وه‌زیری گه‌شه‌دان بووه له حكوومه‌تی ڤه‌نزویللا، ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی له ئیسرائیل‌دا رووی دا ئه‌وه بوو كه پرسی كه‌میی ئاو گۆڕدرا بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن له‌بواری كشتوكاڵی بیابان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می دڵۆپاندن و دامالێنی له خوێ).
رێژه‌ی 95%ی زه‌وی ئه‌و وڵاته وشك و بیابان بوو كه وه‌كو كێشه سه‌یر ده‌كرا, ئه‌و كێشه‌یه وه‌كو سامان و سه‌رمایه بۆ وڵاته‌كه گه‌ڕایه‌وه و چاره‌سه‌ر كرا، له‌و كاته‌ی كه ئیسرائیل دامه‌زرا بیابانی نه‌قه‌ب خه‌ریكبوو رێگاكانی قودس و ته‌لئه‌ڤیڤیشی داده‌پۆشی تاكو دواجار ئه‌و په‌ڵهاویشتنه‌ی بیابان پێچه‌وانه كرایه‌وه و گۆڕدرا به كێڵگه كشتوكاڵی و دارستان، تاكو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت ئیسرائیل پێشه‌نگه له‌و بواره و سێ هێنده‌ی ئیسپانیا كرداری پاڵاوتن و پاككردنه‌وه‌ی ئاوی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ.
هه‌روه‌ها رێگایه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنانی ئاوی نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه بیندرایه‌وه، به‌مه‌ودای پێنج یاریگای تۆپی پێ كرداری هه‌ڵكۆڵین كرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و سوێر، له ده‌سپێكدا ئه‌وه مایه‌ی دڵخۆشی و به دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره سه‌یر نه‌كرا تاكو گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره ئاوه بۆ به‌خێوكردنی ماسی ئاوه شله‌تێنه‌كان زۆر گونجاو و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؛ ئه‌وه بوو بۆ وه‌كو به‌رهه‌مێكی بازرگانی ئه‌و ئاوه خرایه نێو حه‌وزه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی و ئه‌وی دیكه‌ش ئاودانی دره‌ختی زه‌یتوون و دار خورما و هه‌وره‌ها رێگا و شێوازی دیكه بۆ كشتوكاڵی میوه و سه‌وزه داهێندرا. له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌و زه‌وییه‌ی كه (مارك توین) به زه‌وی وشك ناوی هێنا نزیكه‌ی (240) ملیۆن دره‌ختی له ئامێز گرتووه و دارستانه‌كان هه‌موو وڵات داده‌پۆشێت و ئیسرائیل به تاكه وڵات هه‌ژمار ده‌كرێ كه رووبه‌ری بیابانی له كه‌مبووندایه.
بۆ پێشخستن و به‌هێزكردنی ئابووری ئیسرائیل (10) سندووقی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ هاندانانی وبه‌رهێنه جیهانییه‌كان له رێگه‌ی پرۆگرامێك به ناوی ((Yusma پێكهێنرا, ئه‌وه بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی ملیاره‌ها دۆلار له وه‌به‌رهێنه جیهانییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه و كۆمپانیا نوێیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له بیرۆكه داهێنه‌ره‌كانیان, ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بووه هۆی قازانجی دارایی به‌ڵكو بووه هۆی پته‌وبوونی شاره‌زایی و ئه‌زموون و ته‌كنۆلۆژیای نوێ, بۆیه له‌میانی هه‌شت ساڵ له 1992 تاكو 2000 ژماره‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له بیسته‌وه به‌رز بووه‌وه تاكو گه‌یشته (513) و له ئه‌نجامیشدا ئیسرائیل وه‌كو یه‌ك له باشترین ژینگه‌ی بۆ سه‌ركێشیكردنی كار ناسرا.