لە ٢٢ی نیساندا.. هەڵوەستەیەکی جددیی لەسەر راگەیاندبی کوردی! … د. هێرش رەسوڵ
Closed
له‌٢٢ی نیسانی ئەمساڵدا، ساڵێکی دیکە دەچێتە سەر ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نوسیی كوردیی، به‌م بۆنەیەشه‌وه وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری رێز بۆ شه‌هید‌و پێشه‌نگانی بواره‌كه، پیرۆزبایی له رۆژنامەنوس‌و راگەیاندنكارانی كورد ده‌كه‌م‌و هیواخوازم ئه‌مساڵ ببێته ساڵی هه‌نگاونانی رۆژنامه‌نوسیی كوردی به‌ره‌و رۆژنامه‌نوسییه‌كی چاودێر‌و كارا‌و دروستبونی (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م) له هه‌رێمی كوردستاندا.. لەپێناو هێنانەدیی ئەم ئامانجە گرنگەش، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه به پێویست ده‌زانم:
- كاركردن بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه.
- هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه جیاوازه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسیی.
- هه‌مواركردن‌و پێداچونه‌وه به به‌ند‌و بڕگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمدا رێكده‌خه‌ن، به جۆرێ، له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م‌و ژیانی دیموكراسیدا بگونجێن.
- دادگاكانی هه‌رێم له بواری تاوانی رۆژنامه‌نوسییدا كار به یاساكانی په‌یوه‌ست به‌و بواره بكه‌ن، نه‌ك په‌نا بۆ ده‌قی دیكه ببه‌ن.
- دروستكردنی رایه‌ڵی لێكتێگه‌یشتن‌و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌رپرسیارێتی له‌نێوان راگەیاندن‌و ده‌سه‌ڵاتدا له كوردستاندا.
- رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم گرنگی به لایه‌نی ئاکار (ئێتیك)ـی‌و پیشه‌یی بده‌ن‌و، پتر په‌ره به پیشه‌كه‌یان بده‌ن، هه‌روه‌ك گه‌ڵاڵه‌كردنی په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌ره‌ف كاریگه‌ریی تایبه‌تی هه‌یه.
- هه‌وڵ بدرێت چاكسازیی له بواری رێكخراوبونی رۆژنامه‌نوسان له كوردستاندا بكرێت‌و سه‌ندیكا بكرێته چه‌تری هه‌مو ئاراسته جیاوازه‌كانی نێو دنیای رۆژنامه‌نوسیی كوردیی له هه‌رێمدا.
- هەوڵدان بۆ پێشخستنی بەشەکانی راگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمدا، لە هەمو روەکانەوە.
- له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد‌و له‌ماوه‌ی زو زودا له‌سه‌ر كاریگه‌ریی راگەیاندنی كوردی له‌سه‌ر رایگشتی‌و شه‌قام، سه‌نته‌رێكی راپرسیی چالاك‌و زانستیی دابمه‌زرێت‌و به‌رده‌وام راپرسیی له‌و باره‌یه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
- گرنگه ناوەندێكی توێژینه‌وه‌ی راگەیاندن هه‌بێت‌و توێژه‌رانی بواره‌كه به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی هه‌ستییار‌و گرنگ له باره‌ی راگەیاندنی كوردییه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
- كردنه‌وه‌ی نێوەندێكی وه‌رگێڕانی توێژینه‌وه‌و كتێبه ده‌گمه‌نه‌كانی بواری راگه‌یاندنیش یه‌كێكی تره له پێویستییە‌كان تاكو رۆژنامه‌نوسانی كورد، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌نها به زمانی دایك ده‌خوێننه‌وه، لێی سودمه‌ند بن.
- كردنه‌وه‌ی خولی پێویستی رۆژنامه‌نوسی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
- کردنەوەی كۆرسی فێربونی زمانی بیانی بۆ راگەیاندنکاران.
د. هێرش رەسوڵ