
وێناكردنی نیشتیمان….وه‌ك لۆكه‌یشنی فلیمێكی ترسناك ! له”ڕۆمان”ێكی كوردیدا … مقداد شاسواری
نه ئه‌م نوسینه ده‌چێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و ، نه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییشه بۆ ناوه‌ڕۆكی “ڕۆمانه‌كه”و ، نه له بنه‌ڕه‌تدا نیاز و مه‌رامی منیش ئه‌وه‌یه دنه‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بده‌م تاوه‌كو سنوورێك بۆ ئازادی نووسین و ئازادی ڕا ده‌ربڕین دابنێن. چونكه هێچێك له‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد كاری من نیه و مافی ئه‌وه‌ش به‌خۆم ناده‌م خۆم تێههلقورتێنمه نێو كارێك كه له پسپۆری و شاره‌زایی مندا نیه. به‌ڵام وه‌كو خوێنه‌رێك ئه‌و مافه به‌خۆم ده‌ده‌م كه به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنمه‌وه، جا شیعر بێ یان چیڕۆك بێ یان ڕۆمان یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته ، سه‌رنج و تێبینی خۆمی له‌سه‌ر بده‌م. یه‌كێك له‌و چوارده ڕۆمانه (كوردی و فارسیه‌ی) له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، كه ساڵانه ده‌زگای خانه‌ی مه‌دا به‌ڕێوه‌ی ده‌با كڕیم و خوێندمه‌وه ناوی”خوێنه‌كه‌ی به‌رپێی سنه‌وبه‌ر ” بوو.
دیاره ئه‌و ڕۆمانه گه‌نجێكی كورد نووسیوێتی و ، له هه‌رێمی كوردستان ، كه نووسه‌ره‌كه له نێو ڕۆمانه‌كه‌یدا به “هه‌رێمی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و كوشتنی ده‌نگی ئازاد” پێناسه‌ی كردووه، ژماره‌ی سپاردنی پێ دراوه و چاپ كراوه و به‌و په‌ڕی ئازادیشه‌وه له سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبفرۆشه‌كان داندراوه وله پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبیشدا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم به ئاسایی ده‌فرۆشرا و كه‌سیش ڕێگری له فرۆشتنه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد. كاتێك ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی كرد، هه‌ر له لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تایدا له‌وه گه‌یشتم باس له كوژرانی ڕۆژنامه نووس”كاوه گه‌رمیانی” ده‌كات، كه ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی له خێر‌و به‌ره‌كه‌تی خوێنه‌كه‌ی ئه‌ودا و به‌سه‌ر پێپلیكانه‌كانی رۆحی ئه‌ودا سه‌ركه‌وت و به‌هه‌موو ئیمتیازاته چهورهكانیهوه بۆته ئه‌ندام له په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه نووسه‌ری رۆمانه‌كه وه‌كو دۆزه‌خێك وێنای كردووه كه گوایه “جێگه‌ی ئینسان نیه”.
كاتێكیش تینم دایه به‌رخۆم و “رۆمانه‌كه”م هه‌تا كۆتایی خوێنده‌وه هه‌ستم به‌جۆرێك له هه‌ناسه بڕكێ و نه‌فه‌سته‌نگی كرد له‌وه‌یا كه نه‌مزانی “رۆمانێكی ئه‌ده‌بیم” خوێنده‌وه یان گوێبیستی وتارێكی توندی كادیرێكی پڕباكراوی ئۆپۆزسیۆنی هاروهاجی ساڵانی 2009 به‌دواوه بووم له‌سه‌ر كه‌ناڵێكی گڕگرتووی ئۆپۆزسیۆن یان سه‌یری فلیمێكی ترسناكی ئالفرێد هیتشكۆكم كرد كه لۆكێشنهكهی ئه‌م “هه‌رێمه تۆقێنه‌ره”ی له‌مه‌ڕ خۆمان بێ. یانیش هه‌ر به‌راستی ئه‌وه “رۆمانێكی كوردی”بوو نووسه‌رێكی كورد نوسیبووی! له‌ماوه‌ی پتر له چل ساڵی رابردوودا له ئێران و له كوردستان، به‌هه‌رسێ زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی هێنده‌م رۆمان خوێندۆته‌وه له ئه‌ژمار و حیساب ده‌رچووه. مهگهرهم چۆن رۆمانێك “به‌تایبه‌تی كوردی و فارسی” له‌به‌رده‌ستم ده‌رچووبێ و نه‌مخوێندبێته‌وه. جا به دید و تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم، تیایاندا بووه رۆمانی پڕ چێژ بووه و زیاتر له جارێك خوێندوومه‌ته‌وه و تێشیاندابووه زۆر بێ كه‌ڵك بووه و ته‌نها كاتی خوێندنه‌وه‌كه‌ی لێم به فیڕۆ داوه.
چیڕۆك و رۆمانی ئه‌و نووسهرانهشم زۆر خوێندۆته‌وه كه دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان و رژێمه حوكمڕانه دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان نووسیویانه به‌ڵام قه‌ت هێنده‌ی ئه‌م “رۆمانه” كوردیه‌ی گه‌نجێكی كورد نوسیوێتی و په‌لاماری نیشتیمان و وڵاته‌كه‌ی خۆی داوه، هه‌وڵی سووكایه‌تیپێكردن و ناشیرینكردن و به‌دۆزه‌خ وێناكردنی وڵات و نیشتیمانی خۆیان نه‌داوه. له بڕگه‌یه‌كی مێژوویی كۆندا هاتووه “له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ، ناپلیۆن ده‌چێته نێو سه‌ربازه برینداره‌كان تا وره‌یان به‌رز بكاته‌وه و دڵنه‌واییان بداته‌وه و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر لێواری مردنن وایان لێ بكات به شانازییه‌وه بمرن. كاتێك به‌دیار سه‌ربازێكی برینداره‌وه ده‌وه‌ستێ كه دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌دات و له سه‌ره‌مه‌رگدایه، خۆی پێ ده‌ناسێنێ و قسه‌ی بۆ ده‌كات، سه‌ربازه‌كه پێی ده‌ڵێ : من تۆ ناناسم… من له‌پێناو وڵاته‌كه‌مدا جه‌نگام. با دوا قسه‌شم ئه‌وه‌بێ: بژی فه‌ره‌نسا.
***
كاره‌كته‌ری “باران”له “رۆمانی” خوێنه‌كه‌ی به‌رپێی سنه‌وبه‌ردا، كه ئه‌ویش رۆژنامه‌نووسه، به قسه‌ی نووسه‌ره‌كه “چه‌ندانجار ده‌خرێته زیندانه‌وه و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌درێت، له‌ژێر زه‌بر و شه‌للاقی جه‌للاد وشهقی پۆستاڵی ئه‌فسه‌ردا ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ی ورد و خاش ده‌بن، به‌تایبه‌ت پشت وپهراسووهكانی. كاتێكیش كه ئازاد ده‌بێت دووباره له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و كارمه‌ندی نهێنی سه‌ر به حیزب و بهپرسهكانهوه هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت، ته‌نانه‌ت دووجار له مردن رزگاری ده‌بێ” سه‌ره‌نجام سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌و نیشتیمانه‌ی “جێی ئینسان نیه” بۆ نائینسانهكان جێی دێڵێ و له به‌ریتانیا له گه‌ڕه‌كێكی له‌نده‌ن ده‌گیرسێته‌وه.
ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه كه خراوه‌ته نێو دوو كه‌وانه‌وه وه‌سفێكی هێنده نهقۆڵاو بازاڕی و نائهدهبیانهیه هه‌م له‌رووی ته‌كنیكی نووسین و هه‌م داڕشتن و هه‌م جوانیی رسته‌سازی له‌ئاستێكی زۆر خراپ و بێ سه‌روبه‌ره، تۆی خوێنه‌ر له پڕێكدا هه‌ست ده‌كه‌ی له‌نێو لاپه‌ڕه‌و دێڕه‌كانی “رۆمانێكی ئه‌ده‌بی” دهرچوویتهته ده‌رێ و له‌نێو ژاوه‌ژاوی شه‌قامێكی له‌نگه‌و كۆنهفرۆشاندا، یان له‌به‌رامبه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵێكی بێ ئه‌ته‌كێتی ئۆپۆزسیۆنێكی بێ ئه‌زمووندا دانیشتوویت و گوێت رادێراوه بۆ ئاخاوتنی “رۆشنبیرێكی” جنێوده‌ر و ده‌روونناساغ كه به درێژایی ماوه‌ی “فه‌رمایشته‌كانیدا” ته‌نها رسته‌یه‌كت به‌دی نه‌كرد سوودێكی پێت گه‌یاندبێ له به‌هه‌ده‌ردان و به فیڕۆدانی كاتت زیاتر.
چونكه ئه‌م شێوه داڕشتنه بێ كه‌ڵكه له‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه‌دا قه‌ت له زمان و داڕشتن و نووسینێكی ئه‌ده‌بی ناچێ.
رۆماننوسێك كاتێك وه‌سفی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان و زوڵمی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی رژێم یان حكومه‌تێكی سته‌مكار ده‌كات ده‌بێ له قاڵب و چوارچێوه‌ی داڕشتنێكی ئه‌ده‌بی مه‌به‌ستی خۆی به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ نه‌ك له شێوه‌ی وتاردانی كادیرێكی بێ سه‌وادی حزبێكی بهههڵستكار.
نووسه‌ری “رۆمانه‌كه” له سلێمانی و گه‌رمیانه‌وه قه‌ڵه‌مبازێكی هه‌ولێریش ده‌داو قه‌ڵه‌مێك له خوێنی “سه‌رده‌شت”یش وه‌رده‌دا كه گوایه له‌سه‌ر مانشێتی “من عاشقی كچی سه‌رۆكم” رفێندراوه و كوژراوه.
من له‌و كاتیدا كه “سه‌رده‌شت” كوژرا، سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی ئه‌هلی بووم و به‌هاوكاری ستافی گۆڤاره‌كه به‌دواداچوونێكی وردمان بۆ كه‌یسه‌كه‌و رووداوه‌كه كرد. نووسه‌ری ئه‌م “رۆمانه” هێشتا ماوێتی به بنج و بناوانی حه‌قیقه‌تی رووداوی كوشتنی “سه‌رده‌شت” بكه‌وێ. به‌ڵام مخابن ئه‌و چه‌ند گه‌نجه‌ی لێره‌و له‌وێ به رووداوگهلێكی ته‌مومژاوی كوژران بوونه كه‌ره‌سته بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی و “چاو‌دێر و چالاكوان” و هه‌میش بوونه پێپلیكانه‌ی به “نان و رۆن” گه‌یشتنی كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر كه له پێناو مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام قه‌تماغه‌ی ئه‌و برینانه ده‌كولێننه‌وه و خودێك نمایش ده‌كه‌ن و له پاڵیدا كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن.
له شوێنێكی ئه‌م “رۆمانه”دا هاتووه: ” ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌و به‌رپرسانه نهنووسرایهو نه‌وترایه ئه‌وه چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه رفاندن وشێواندن و كوشتن بوو”… ئه‌وانه‌ی تۆسقاڵێك شاره‌زاییان له داڕشتن و زمانی نووسینی كوردی هه‌بێ قه‌ت رێگه ناده‌ن ئه‌و رسته‌سازییه خراپه بچێته نێو مه‌جلیسی رسته‌سازی كوردی. ئه‌وه بێجگه له زێدهڕۆییهكهی له رفاندن و”شێواندن” و كوشتن!
رووبه‌رێكی زۆری نووسینه‌كانی من ره‌خنه‌گرتنه له ئه‌داو كه‌م و كورتی و ناكارامهییهكانی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو كابینهكانییهوه. هه‌ر له سه‌دان گۆشه‌ی ته‌نز و دوو كتێبی چاپكراوی ته‌نز و، تا ده‌گاته كاره رۆژنامهوانیهكانم. له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانیی ده‌یان جار بانگهێشتی بنكه‌كانی پۆلیس كراوم و به كه‌له‌پچه‌كراوی راپێچی به‌رده‌م حاكم و دادوه‌ران كراوم ته‌نانه‌ت راشگیراوم له به‌ندیخانه‌دا. رۆژنامه‌نووسی دیكه‌شم له‌گه‌ڵدا بووه له زیندان. به‌ڵام ” چه‌كمه و پۆستاڵ و ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان و هه‌ڕشه‌ی مه‌رگ و خوێنی كوڵاو و گۆشتی كاڵ و هاڕینی ئێسقانه‌كانی تێدا نه‌بووه”!!
سه‌رله‌به‌ری “رۆمانه‌كه” به‌دگۆیی و په‌لاماردان و سووكایه‌تیكردنه به هه‌رێمی كوردستان، كه وه‌ك “نووسه‌ری رۆمانه‌كه” ده‌ڵێ “تۆسقاڵێك ئازادی تێدا به‌دی ناكرێ و تنۆكێ هه‌وای تێدا نیه بۆ هه‌ناسه‌دانێكی ئازاد و، شوێنێك نیه بۆ ژیان” كه‌چی، رۆمانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌دا ژماره‌ی سپاردنی پێ دراوه و له‌م هه‌رێمه‌دا به‌سه‌ر هه‌مو كتێبفرۆشه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دابه‌ش كراوه و له پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه‌شدا له پێشانگای ساڵانه‌ی كتێبدا نمایش كرا‌و منیش یه‌كێك بووم له كڕیاره‌كانی. نه كه‌س و نه‌هیچ ده‌زگایه‌كی چاودێری و سانسۆر و، نه هیچ لایه‌نێكی حیزبی، نمایشكردن و فرۆشتنی كتێبه‌كه‌یان قه‌ده‌غه نه‌كرد. منیش ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكم له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی “رۆمانه‌كه” هه‌یه له‌و سۆنگه‌یه‌وه نیه كه ره‌خنه‌ی توند له كوشتن و راوه‌دوونان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و نانبڕاوكردن و تیرۆركردن و دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان ده‌گرێ. من به‌خۆم یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه بوومه له‌سه‌ر بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانیدا خراومه‌ته زیندان و له‌گه‌ڵ بكوژاندا له یه‌ك ژووردا بوومه. هیچ بهرگرییهكیش له‌و ره‌فتاره ناڕه‌واو نادروستانه‌ی به‌شێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌م و، پێمخۆشه هه‌موو نووسه‌رێك به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه چیڕۆك و رۆمان بنووسێ و هه‌موو شاعیرێك به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه شیعر و هۆزان بنووسێ و هه‌مووان له‌كارو پیشه‌كانیان ئازاد بن وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی ئازاد و بێ سانسۆر.
به‌ڵام تا قووڵایی ناخ و تا سه‌ر ئێسقان دهمئێشێ و ئازارم پێ ده‌گات كاتێك رۆمانێك ده‌خوێنمه‌وه كه گه‌نجێكی كورد نووسیویه‌تی “نه‌ك غه‌یره كوردێكی دوژمن به كورد” له ده‌سپێكه‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی بێ رێزیكردن و په‌لاماردان و ناشیرینكردن و به‌دۆزه‌خكردنی باشووری كوردستانه.
“ئه‌ده‌بیاتی په‌لاماردانی خود” ره‌گ و ریشه‌یه‌كی كۆنی نیه له‌ناو كورداندا و هه‌ر ته‌نها گرێیه‌كی زه‌مه‌نی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێ و، ” ئه‌م میتۆده له نووسین زیاتر له ناوچه‌كانی سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداو به دیاریكراویش له ساڵی 2009 به دواوه، بوو به زمانی نووسین و وتاردان و ته‌نانه‌ت ئاخاوتنی ئاسایی و، پێموایه نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه‌ش” به خه‌ستی كه‌وتۆته بن باندۆر و كاریگه‌ری ئه‌م جۆره له ئه‌ده‌بیاتی نووسین. “رۆشنبیرێكی” ئه‌وێش، له ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆیدا به‌رامبه‌ر كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ئه‌و “رۆمانه”ی له‌سه‌ر نووسراوه زێده‌ڕۆیی ده‌كات، گوایه ” له‌پاش كوشتنی كاوه گه‌رمیانی حه‌زناكات ناوی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیاش ببینێ”!
هه‌مدیسان تهنزنووسێكی ئه‌وێ له‌م ڕۆژانه‌دا و له كاتێكدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له‌ڕووی ئه‌منی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی‌دا هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌نگدایه ، له بڕگه‌یه‌كی نووسینێكی ته‌نز ئامێزدا : وه‌سیه‌ت ده‌كات “ئه‌گه‌ر مرد ئاڵای كوردستان بكه‌ن به كفنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لائیكه‌ته‌كان بزانن – له چ جهههنهمێكهوه – هاتووه” !
بۆچوونی هه‌ردوو”ڕۆشنبیره‌كه‌ی” سه‌ره‌وه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م “ڕۆمانه”ی وا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌ربڕینێكه هه‌م گوزارشت له هه‌بوونی ئازادیه‌كی بێ سنوور ده‌كات و، هاوكاتیش بێ ویژدانی و زێده‌ڕۆیی و ڕه‌شبینییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری نووسه‌ره‌كانیشی تێدایه . كه‌س نكۆڵی له هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر ناكات له هه‌موو بوار و جومگه‌و سێكته‌ره‌كاندا له هه‌رێم، به‌ڵام ئێجگاریش ئه‌وها دۆزه‌خ نیه وه‌ك ئه‌و “ڕووناكبیر و نووسه‌رانه” وێنای ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان له به‌ریتانیا ده‌ژی و دووانه‌كه‌ی تریش هه‌ر یه‌كه‌یان زیاتر له پۆستێكی پڕ چه‌ور و چه‌ند ورده پۆستێكی كه‌م چه‌وریشیان هه‌یه و به زگی تێره‌وه خه‌م له برسێتی خه‌ڵكی تر ده‌خۆن ! هه‌موو ئه‌وانه‌ی شتێك ده‌نووسن و “من” ده‌یانخوێنمه‌وه، كه‌واته منی خوێنه‌ر مافی ئه‌وه به‌خۆم ده‌ده‌م دیدو سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر نووسینه‌كه ده‌رببڕم. مادامه‌كێ بڕێ پاره‌م بۆ كڕینی داوه و كاتێكم بۆ خویندنه‌وه‌ی ته‌رخان كردووه، له هه‌رشوێنێك بزانم ئازاری ده‌روونیم پێ گه‌یشتووه له خوێندنه‌وه‌یدا، ده‌بێ نووسه‌ره‌كه‌یش وه‌كو منی خوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێ، ئازارێكی ده‌روونی پێ بگات. به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه‌دا كه په‌لاماری نیشتیمان ده‌درێ. چونكه هه‌موومان ئه‌و راستیه ده‌زانین نیشتیمان موڵك و تاپۆی هیچ كه‌س و هیچ حزب و هیچ هۆز و هیچ ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانێك نیه.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی خراپ كه‌تنێكی ناماقوڵ ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌ستی ده‌چێته ڕشتنی خوێنی كه‌سێك ئایا ده‌بێت من نیشتیمانم له‌به‌ر چاو بكه‌وێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكێشه چه‌وته له روانگه‌ی ئه‌و “نووسه‌ر و رۆشنبیرانه‌وه” راست بێ، ئه‌وا ده‌بێ له سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌وی هیچ كه‌سێك له وڵاته‌كه‌ی خۆی نه‌مێنێ و هه‌مووان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و به‌ره‌و هه‌ساره‌یه‌كی تر كۆچ بكه‌ن. چونكه هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه بوونی نیه ئه‌گه‌ر رۆژانه ده‌یان و سه‌دان تاوانی گه‌وره‌و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی هاوڵاتیانی تێدا روو نه‌دات. ئه‌مه‌یش قه‌ت پاساو هێنانه‌وه نیه هێنده‌ی راستییه‌كه‌و نكۆڵی لێ ناكرێ. ئه‌م ” نووسه‌ره گه‌نجه” له به‌شێكی “رۆمانه‌كه‌یدا” ده‌ڵێ: ” ئێره هه‌رێمی تیرۆری رۆژنامه‌نووسان و كوشتنی ده‌نگی ئازاده”!.
یان ده‌ڵێ: ” ژیانی هیچ كه‌سێك له‌م هه‌رێمه‌دا پارێزراو نیه”!
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ” ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌سه‌ر نووسینی چه‌ند وشه‌یه‌كی حه‌ق و راستی ئاماده‌یه گۆشاو گۆش سه‌رت ببڕێت”!
هه‌روه‌ك پێیوایه ” له‌م هه‌رێمه‌دا ژیانی هه‌موومان له مه‌ترسیدایه” !
له باسكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیشدا ده‌ڵێ: ” ئه‌وانه بێ شه‌ره‌ف و حه‌رامزاده‌ن، ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی هه‌موو كه‌سێك” !
ده‌شڵێ: ” ئه‌وانه هه‌موو شتێكن به‌ڵام مرۆڤ نین”!
له شوێنێكی تر ده‌نووسێ: ” ئه‌وان به‌نیاز نین هه‌روا به ئاسانی وازم لێ بهێنن، هه‌تا، وه‌كو هاوڕێكانم سه‌رم له جه‌سته‌م جیا نه‌كه‌نه‌وه لێناگه‌ڕێن”!
نازاندرێ ئه‌مه جنێونامه‌یه یان مهلایهكهو وه‌سفی دۆزه‌خ بۆ ئیمانداران ده‌كات یان هه‌ڵڕشتنی رق و بوغزێكی ده‌رونییه. به‌ڵام به بۆچوونی من به هیچ پێوه‌رێك ناچێته ناو رۆمانێكی ئه‌ده‌بی.
***
نووسه‌ر، كه له‌م “رۆمانه”دا رۆڵی كاراكته‌ری “باران” ده‌بینێ له گه‌شتێكیدا له وڵاتی مه‌غریب، له‌نێو پاسێكی گه‌شتیاریدا ده‌بێته هاوگه‌شتی كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌نتۆنیۆ دێلگادۆ” كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه له ئیسپانیا. ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی له “باران”ی كوردی ده‌پرسێ ” ئایا رۆژێك له رۆژان بهڕنامهت هه‌یه كه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ خاكی خۆت و ژیان كردن له نیشتیمانی خۆت”؟ “باران”یش پاش كه‌مێك بێده‌نگی ده‌ڵێ: ” له ئێستادا نیشتیمانێكی سه‌ربه‌خۆم نیه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه نه‌بوونی باشتره”!!
ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی، كه ئاگاداره له رابردوو، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس چی به‌سه‌ر كورددا هاتووه ده‌ڵێ: ” له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم رۆژێك له رۆژان ئه‌وه وه‌ڵامی كوردێك بێت له‌پاش ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رتان هاتووه”!
“باران” روو له ئه‌نتۆنیۆ ده‌كات و ده‌ڵێ: ” برینه‌كانی ئێمه زۆر له‌وه قووڵتر و به ئازارتره كه هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی پێ بكات”!
ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی سه‌ری له‌م ” كورده عه‌نتیكه‌یه” سووڕ ده‌مێنێ، كه ئاوها وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ بێگانه‌یه‌ك وێنا‌و پێناسه ده‌كات و وه‌كو ته‌رزه داده‌بارێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی و، پێی ده‌ڵێ: ” بۆ، مه‌گه‌ر له‌مه‌ش زیاتره كه ئێمه له “میدیاكانه‌وه” بینیومانن”؟ لێره‌دا “نووسه‌ره كورده‌كه” به ئانقه‌ست ئه‌م پرسیاره‌ی خستۆته سه‌ر زمانی كاراكته‌ری “ئه‌نتۆنیۆ” تا به خوێنه‌ر بڵێ “خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئاگادارن له‌و غه‌در و زوڵم و سته‌م و بێدادییه‌ی كه ” رژێمی كوردی” به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیدا ده‌یهێنێ!
بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه ته‌رزه ئاسا دابارێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆی، روو له ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی ده‌كات و ده‌ڵێ: “بێگومان ئه‌وه‌ی كه ئێوه ده‌یزانن به‌شێكی زۆر زۆر كه‌مه له‌باره‌ی خه‌م و ئازاره‌كانی میلله‌تی كورده‌وه. ئێمه‌كه هێشتا ئه‌و خه‌مانه‌مان سارێژ نه‌بووه كه داروده‌سته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌سه‌رماندا هێناویه‌تی، به‌ڵام له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه ئێستا به‌ده‌ست رژێمێكی كوردییه‌وه رۆژانه رووبه‌ڕووی سه‌دان كۆسپ و ته‌نگژه ده‌بینه‌وه. كێشه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك كه هیچ ئاسۆیه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ده‌ربازبوون. له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گه‌شبین نیم. هێنده خه‌م و ئازارمان چه‌شتووه به‌ده‌ست حووكمڕانهكانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی كوردی چیتر ئه‌و خۆزگه‌یه‌مان نه‌ماوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. دروستكردنی وڵاتێكی كوردی به ده‌ستی ئه‌م سیاسییانه‌ی ئێستا، هیچ دڵخۆشم ناكات”!
دیسانه‌وه‌ی له‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی داڕشتنێكی سه‌قه‌ت و خراپ ده‌بینه‌وه و، هه‌میش دیسان وه‌كو خوێنه‌ر ده‌كه‌وینه جۆلانه‌ی نێوان چاوه‌كان و گوێچكهكانماندا. نازانین ئایا چاوه‌كانمان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رۆمانێكن یان گوێچكه‌كانمان وتارێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر شاشه‌ی فه‌زاییه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌بیستن. چونكه ئه‌مه زیاتر له وتار ده‌چێ هه‌تا نووسینێكی ئه‌ده‌بی. ئه‌ویش بۆ كه‌سێكی بیانی!
“باران”ی كوردی، هێشتا گڕی دوژمنكارانه‌و رشتنی رق و كینی به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی دانه‌مركاوه‌و، دڵی گڕگرتووی هێشتا فێنك نه‌بۆته‌وه و، به ده‌روونه داڕووخاوهكهیهوه روو له ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی ده‌كات و ده‌ڵێ: ” به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ، ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی ئازارمان به ده‌ستی داروده‌سته‌كه‌ی سه‌دام حوسێنه‌وه چه‌شتووه، ده‌سه‌ڵاتداره كورده‌كان سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازاریان داوین.ئه‌وانه‌ی ئێستا كه به ناوی كورده‌وه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان كردووه به خاوه‌نمان،هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشووی عێراق.ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دڕنده‌ن و چه‌ته و سیاسیی بازرگانن، له هه‌مان كاتدا جاش و نیشتمانفرۆشن. ئه‌وان ژێرخاك و سهرخاكیش ده‌فرۆشن به دراوسێكان، له پاداشتی ئه‌وه‌شدا سزای میلله‌ت ده‌ده‌ن. له‌دوای زیاتر له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك حوكمڕانی، هێشتا نه‌یانتوانیوه مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاوڵاتی فه‌راهه‌م بكه‌ن وه‌ك ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری. ئه‌وه تاكه شتێك نیه كه ڕه‌شبینم ده‌كات، ده‌یان ئاریشه‌ی دیكه هه‌یه كه باسی بكه‌م، به‌ڵام له سه‌روو هه‌موو كێشه‌كانه‌وه، گرفتێكی له‌وانه‌ش گه‌وره‌تر هه‌یه كه نه‌بوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ریه، ئێمه هێشتا كولتووری لێبوورده‌یی و خۆشه‌ویستی و ئازادیمان دروست نه‌كردووه”!!
“باران”ی كوردی، لێره‌دا، داوای لێبوردون له ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنی ده‌كات كه چیتر نایه‌وێ له‌وه زیاتر سه‌ری بیه‌شێنێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی مابێتی هێشتا وێرانی بكات.
دیاره ئه‌و، “باران” بێئاگایه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر بێگانه‌یه‌كدا دابنیشێ و بێ ماندوبوون بكه‌وێته زه‌مكردن و سووكایه‌تی پێكردن و ناشیرینكردنی وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر كه‌سێكی وه‌ك ئه‌نتۆنیۆی كه‌ته‌لۆنیدا، كه هاوده‌رده له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان له گرێی “هه‌رێمبوون” و هاوئامانجه له‌گه‌ڵ كورد بۆ “سه‌ربه‌خۆیی”و، ئاگاداره له پێشكه‌وتنه‌كان له باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها له ئازادی و پێكه‌وه ژیانی ئێره، ئه‌وا ته‌نها خۆی ناشرین ده‌كات و ره‌زای خۆی قورس ده‌كات و، خۆی ده‌خاته خانه‌ی گومان له‌وه‌یا كه دوور نیه به‌چاوی سیخوڕی وڵاتێكی دوژمن سه‌یری بكرێ. به‌ڵام “باران”ی كورد له‌پاڵ داڕووخانه ده‌روونییه‌كه‌ی و بێ هیوایی و رقئهستووریهكهی، تاكه شتێكیشی هه‌یه كه شانازی پێوه بكات، كه ئه‌ویش بۆ ئه‌نتۆنیۆ ده‌خاته‌ڕوو: ” تاكه شتێك كه شانازی پێوه بكه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز وێنه‌م نه‌گرتووه له‌گه‌ڵ هیچ سیاسییه‌كی كورد و سه‌رسام نه‌بووم به‌هیچ سیاسی و پارتێكی كوردی، سه‌ربه‌رزم كه هه‌رگیز به‌شێك له‌و حیزبانه نه‌بووم”. “باران”ی كورد له هه‌موو ئه‌و نیشتیمانه‌ی، كه هیچ خۆشه‌ویستی و ئینتیمایه‌كی بۆ نیه، پنتێكی جوان و رۆشن به‌دی ناكات و له راستیدا چاوه‌كانی نایبینێ تا به‌و بیانیه واق وڕماوه بڵێ كه ناوی ئه‌نتۆنیۆیه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یشدا كه ئه‌نتۆنیۆ به باران ده‌ڵێ “هێشتا ئه‌وانه پاساو نین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شبین نه‌بیت به‌رامبه‌ر به خاك و ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانه‌كه‌ت،” پێی ده‌ڵێ: ” به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ، نان و ئازادی و خزمه‌تگوزاری له به‌ها سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه (دیاره مه‌به‌ستی نووسه‌ر – مافه سه‌رتاییه‌كانی مرۆڤه). ده‌بێت ئه‌وانه فه‌راهه‌م بكرێت پاشان زه‌مینه‌سازی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێت… من وڵاتێكم ناوێت كه ماف و ئازادیم لێ داگیر بكات. ئه‌گه‌ر من ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌م هیچ جیاوازییه‌كم نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله‌دا”!
ئه‌مه چۆن لۆژیكێكه كه‌سێك له نه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا هه‌ست به ئازادی بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بیته كۆیله!!
“باران”ی كورد ته‌نانه‌ت په‌ند و وانه‌ی له شۆفێری پاسه گه‌شتیارییه‌كه وه‌رنه‌گرت كه ئه‌وانی ده‌برد بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و “زۆر به شانازییه‌وه قسانی ده‌كرد و وه‌سفی جوانیی و به‌پیتی خاك و به‌هه‌شتی نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كرد”. كه‌چی ئه‌و هه‌تا بۆی كرا وڵاتی خۆی به دۆزه‌خ و ناشیرین وه‌سف ده‌كرد و ده‌یگوت: ” نیشتیمان، مه‌مكی دایكێك بوو به‌ده‌ست سیاسییه‌كانه‌وه وشكی كرد”.
یان ده‌یگوت: “له راستیدا هه‌رشوێنێك بێت ده‌توانێت رۆحی تێدا ئاسوده بێت ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت”!
یان ده‌ڵێ: ” له‌وه‌ته‌ی فامم كردۆته‌وه هه‌ر هه‌مان هه‌ستم هه‌یه بۆ ئه‌م خاكه، ژیان له‌و هه‌رێمه‌دا كاره‌ساته كاره‌سات”.
له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: ” ژیان له‌م خاكه‌دا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه، نه‌خۆشیه‌كی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن”.
دیسان ده‌ڵێ:” ئه‌م خاكه كاره‌ساتباره هه‌رێمی مه‌رگی رۆژنامه‌نووسانه”.
هه‌روه‌ها له وه‌سفی هه‌رێمی كوردستان دا ده‌ڵێ: ” ئێره جێگه‌ی ئینسان نیه، ئه‌وانه‌ی كه من لێره بینیمن، هه‌موو دڕنده بوون، له توخمی ئاده‌م نه‌بوون… لێره نا‌توانیت هه‌ناسه هه‌ڵمژیت، هه‌رزوو ئهخنكێیت”!
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: ” ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێك هه‌بوایه بۆ پووچترین و درۆزنترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی به دڵنیاییه‌وه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان له به‌ده‌ستهێنانی، ركابه‌ریان نه‌ده‌بوو”!
***
ئه‌و (499) لاپه‌ڕه‌یه‌ی من خوێندمه‌وه هیچی له “رۆمانێكی ئه‌ده‌بی” نه‌ده‌چوو. نه له داڕشتنی و نه له فهزاسازییهكهی و نه له ته‌كنیكی رۆماننوسی و نه له رووی رستهبهندییهوه. ته‌نها خۆ بهتاڵكردنهوهیهك له رقئهستووری و بوغز و كینه‌یه‌كی په‌نگخواردووی نێو ناخی كه‌سێكی دارووخاو و بێ هیواو ده‌روونپه‌رێشان بوو به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌تی تێكهه‌ڵكێشی “رۆمانه‌كه”ی كردووه، كه به كه‌ره‌سته‌ی رۆماننوسی ناژمێردرێن و قسه‌ی رووتی سه‌ر هه‌ندێ كه‌ناڵی بێ ناوه‌ڕۆكه، وه‌ك:
“سه‌رۆك به نایاسایی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی مابووه‌وه”.
” له‌هه‌موو ناخۆشتر راكردن و به‌رگرینه‌كردنی چه‌كداری حیزبێكی كوردی له شه‌نگال”
“سوپای عێراق چوبووه ناو هه‌ولێری پایته‌خت و په‌رله‌مانیان داگیركردبوو”!
“جووت حیزبی كوردی”.
“رۆژێك دێ (ئه‌وانه‌ی تۆیان كوشت) وه‌كو كه‌لاكی تۆپیو بۆگه‌نیان بڵاو بێته‌وه”.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم له‌نێو ئه‌و هه‌موو رۆمانه‌ی خوێندوومه‌ته‌وه ته‌نها په‌شیمانم له‌وه‌ی “خوێنه‌كه‌ی به‌رپێی سنه‌وبه‌ر”م به داشكانه‌وه به چوار هه‌زار دینار كڕی و چه‌ند كاتژمێرێكم له‌كاتی خۆم به‌خوێندنه‌وه‌ی دا به فیڕۆدا.