 
	کوردەبۆرەی باشوور و کۆمێنێتی نامرۆڤانە و گاڵتەجاڕانە.. نوسینی: شەماڵ بارەوانی
Closed							
	
						
						
					-هەواڵەکان: لە ئەمریکا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بیست و ئەوەندە کەسە مردن.
کوردەبۆرە: الحمدللە.
-لە پاکستان موسوڵمانان کەنیسەکی مەسیحییەکانیان سووتاند.
“ئەک دەستیان خۆش بێت”
-لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ئۆتۆمبیلێک دوو ئافرەتی شێلا.
“دەستی خۆش بێت، دوو قەحپەی کوشت”
- پیاوەک ژنەکەی خۆی کوشت.
 “ولڵاهی دیارە ژنەکە بێ ئەخلاقییەکی کردییە”
 -دوو باڵەخانە لە چین ڕووخان.
 “بە گوونمەوە. چین هەمووی شیوعی و کافرن”
 -لە هیندستان پەرستگایەکی هیندۆسەکان داڕما و حەوت هیندۆس بە هۆیەوە مردن.
 “بە جەهننەم و بە دڵنیاییەوە ئەوە غەزەبی ئەلڵایه”
- لە ئیمارات مزگەوتەک داڕما و چوار موسوڵمان بەهۆیەوە مردن.
 “بەداخەوە، خوای گەورە بە بەهەشتیان شاد بکات”
 -لەقەتەر دوو عارەب بە حوشترێ ڕۆیشتن لۆ عەمرەی.
 ” ئەی بژین و جەزاکەلڵا”
- سەرۆکی بەحرێن دوو کەری بە دیاری دا بە کچێکی ئەفغانی.
 “ئەی قوربانت بم، ئەوەیه سەرکردە”
 -ژنەکی ئیخوانی یەمەنی دکتۆرای لە جۆرەکانی تڕدا هێنا.
 “هەر بژی خاتوونی پاڵەوان”
 -کۆترەک لە فەلەستین جیقنەکی کردە سەر ئاڵای ئیسرائیل.
 “سبحان اللە ئەوە نیشاندانی هێزی ئەلڵایە لۆ جولەکەی سەهیۆنی”
 -ژن و پیاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەم مۆسیقاوە وەرزشی بەیانی ئەنجام دەدەن.
 “هەر ئەو بێ ئەخلاقییەمابوو”
- بۆیەکەمجار کچە کوردێک لەگەڵ دەزگای ناسا کاردەکات.
 “جا ئەوەچییە تا باسی بکرێت؟”
- ئەوڕۆ هەشت ساڵ بەسەر کارەساتی کوردانی ئێزدی تێپەڕدەبێت.
 “هاهاها، جا بەمن چی؟ ئینجا ئێزدی کوا کوردن؟! “
 ……………………………
 ئەمە مشتێکە لە خەرواری هەزارانی لەو کۆمێنتە گاڵتەجاڕ و کۆمێدی و نامرۆڤانە و داعشیانەی کە ڕۆژانە موسوڵمانی کوردی خۆبەکەمزان و بێگانەپەرست بۆ پەیجە جۆربەجۆرەکان دەینووسن.
 هەر بەڕاستی دەبێ پاڵنەر و هۆکارەکە چیبێت مرۆڤ هێندە قێزەون ببێت و بەو ئەندازەیە لە ویژدان و مرۆڤبوون دابماڵدرێت و لە بری ئەوەی کارەسات و ئازاری ئەوانی تر بیگریێنێت و گڕ لە ویژدانی بەربدات و هەست و شعووری بجووڵێنێت، کەچی دێت و بەدیار ڤیدۆی گریان و فیغانی ژنێکی ئێزدی کە خانەوادەکەی لەسەر دەستی تیرۆرستە چەپەڵەکانی داعش هەمووی کۆکوژکراون، بداتە قاقا و ڕیاکتی پێکەنین دابنێت؟!
 ڕێزم بۆ موسوڵمانی باش و بەڕێز و من کەس و کارم هەمووی دیندار و موسوڵمانی تابڵێیت کراوە و مرۆڤدۆستن.
 حەتمەن مەبەستم ئەو مێگەل و بزنەگەلە دەمشڕ و داعشبیرەی سۆشیال میدیایە.


 
			 
			 
			