ئاگری سارد.. فەرهاد کەریم
ده‌ره‌وه سارده و ژووره‌وه گه‌رم
مرۆڤ له ده‌ره‌وه گڕی گرتووه
چێژ له ساردی ده‌ره‌وه وه‌رناگرم ئاگر له ژیان به‌ربووه
ده‌رگا داخه با ئاگر نێته ژووره‌وه
سه‌رمامان ده‌بێ به‌و ئاگره سارده
فێره ئاور خواردنبه و به ئاگر خۆت بشۆ ئاور فێره زمانکه
به گڕ بڵێ پشوو ژیان تۆزێ هه‌ناسه‌ی فێنکی ده‌وێ
له ده‌ره‌وه هه‌نگاوه‌کانی نه‌رمکا
گه‌رمی له فرمێسک فێربێ
هه‌ناسه‌ی ساردی له ئاو
ئاگر له ژیان بڕژێ و خۆی بشوا به ژیان
ئاگر ئاو بێ و ژیان نه‌خنکێ
ژیان بخنکێ ئاگر ده‌مرێ
ئاگرم خۆشده‌وێ ژیان نه‌سووتێ
ژیان جوانه به ئاگر گه‌ر سارد نه‌بێ
به ئاگری سارد ژیان ده‌سووتێ
مرۆڤ ئاگر ده‌کاته‌وه‌و له سووتانی سارد ناترسێ
په‌یوه‌ندی من و ئاگر کۆنه
هێنده‌ی له مرۆڤ ده‌ترسم له ئاگر نا
به‌و ئاگره سارده‌ت سووتاوم مرۆڤ
سه‌رت له گیرفانت په‌سته
پاڵ به سه‌رته‌وه‌نێ با له گیرفانت بنوێ
ده‌مه‌وێ بڕۆمه ده‌ره‌وه له ئاگری سارد و سووتان نه‌ترسم
فوو له ئاگری سارد مه‌که له ئاگری سارد وه‌ره ده‌رێ
به ئاگری سارد سه‌رمامان ده‌بێ
به سه‌رما ده‌مرین
ئاوێ به ئاوره سارده داکه
ژیان ئاگری ده‌وێ
به‌و ئاگره سارده‌ت زه‌وی سه‌رمای بووه
ئاو گه‌رمکه‌ن بۆ شووشتنی زه‌وی
زه‌وی له سه‌ر مه‌رگه
له کوێ زه‌وی بنێژین
گوو له کوێ که‌ین