
لانی كه‌م ده‌توانم منداڵی ئه‌م عه‌سره نه‌بم … عه‌زیز ڕه‌ئووف
له فۆرمی كۆمسیۆنه‌كه نوسراوه” به‌ڵی و نه‌خێر” ، واته تۆ ئازادی به نهێنی كام وشه هه‌ڵده‌بژێری، به‌ڵام مه‌كینه‌یه‌كی ئیعلامیت داناوه و ئه‌وه‌ی به نه‌خێر ده‌نگ بدات خائینه. ده‌بێت هه‌ڵبژێریت له‌نێوان سه‌ركرده‌ی قاچاخچی وڵات و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره‌كانی عیراق. خودایه ئه‌مه چ فۆرمێكه له بانگه‌شه؟ ئه‌مه چ تاقیكردنهوهیهكهم چ شێوازێكه له وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵك؟ لانی كه‌م بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی ناوخۆ پیویستمان به دیبه‌یت و قسه‌كردنی جدیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بیست و شه‌ش ساڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كیان هێناوه‌ته سه‌ر چۆك، ئێستا بوون به فریادره‌س و ئه‌م دۆخه ده‌كه‌نه بیانویه‌ك بۆ بهخائینكردنی ئه‌وانه‌ی گومانیان له ڕیفراندۆمێكی ساخته هه‌یه. عه‌زیزان خۆ نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یوتبوو نه‌خێر بهخائینتان كرد و ده‌تانویست به بیانوی لێدان له ئاسایشی نیشتیمانی دادگایی بكه‌ن؟ خۆ ڕۆژنامه‌نوسان نهیانوتبوو نه‌خێر تیرۆرتان كردن؟ براده‌ران ڕیفراندۆم كه دوا دروشمی ئێوه‌یه و هیچ مژدهیهكتان نه‌ماوه بۆ خه‌ڵكی به‌یان بكه‌ن، بیانویه‌كی باشه بۆ هاتنه‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی و خه‌ڵكیش باش ده‌ناسن كه هه‌ر جاره‌ی به مژده‌یه‌ك هه‌ڵده‌په‌ڕێت.
من له نیشتیمانێكدا ده‌ژیم خیانه‌ت ده‌بێته جێگه‌ی شانازی،
مافیا باس له سه‌ریه‌خۆیی ده‌كا و دزه‌كان له یه‌كسانی ده‌دوێن و قاچاخچیه‌كان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن. من دوای ئه‌م دروشمانه ناكه‌وم. كێیه هه‌ستی ناسیۆنالیستی ئه‌وه‌نده به‌رزه ناتوانێت شه‌ڕی قاچاخچیه‌كان بكات، دڵخۆشه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه. من له‌و مه‌عده‌نه نیم دوای ئه‌م دروشمانه بكه‌وم. من ئه‌و منداڵه نیم ده‌ستم ئاماده بێت بۆ چه‌پڵه‌ی ئه‌م مه‌خلوقه ناشرینانه‌ی كه تا پیرتر ده‌بن ناشرینتر و ده‌نگ نهسازتر و دورتر ده‌بن له من و له كۆڵانه‌كانی نیشتیمان.
ئیدی عه‌سری مه‌رگی دیالۆگ و دیبه‌تی عه‌قڵانیه و دۆخه‌كه چۆڵ كراوه بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ستی ناسیۆنالیستی بێ بیركردنه‌وه و هه‌وڵێك بۆ بیربردنه‌وه‌ی سته‌م و ناشرینیه‌كانی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌ده‌ستی داگیركه‌ران نا به‌ڵكو به‌ده‌ست كورد خۆی.
له‌م دۆخه ناعهقڵانیهدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێت بڵێم منداڵی ئه‌م عه‌سره نیم.